Hadeeth Cards
Da'wa cards that highlight great meanings from the noble prophetic hadiths in a simple style and attractive display that helps the Muslim to have a deeper understanding of his religion in an easy way






























Da'wa cards that highlight great meanings from the noble prophetic hadiths in a simple style and attractive display that helps the Muslim to have a deeper understanding of his religion in an easy way
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی هەندێك لە نیعمەتەكانی بەهەشتمان بۆ دەكات، ئیماندار لە بەهەشتدا خێمەیەكی مەزن وفراوانی هەیە، كە لە یەك مرواری ناوبۆش دروستكراوە، پانی ودرێژیەكەی لە ئاسماندا شەست میلە، لە هەر شوێن وئاراستە وگۆشەیەك لە چوارگۆشەكانی ئەم خێمەیە؛ چەند هاوسەری هەیە، هیچیان ئەوانی تر نابینن، وئیماندار سەردانی هەموویان دەکات.
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێمان ڕادەگەیەنێت كە خوای گەورە -تبارك وتعالی- دەفەرموێت: شتانێكی وەهام خوڵقاندووە وئامادەم كردووە لە بەهەشتدا بۆ بەندە چاكەكانم وەكو ڕێزلێنانێك كە چاوەكان هەرگیز نەیانبینیووە، وگوێیەكان هەرگیز وەسفیان نەیانبیستووە، وچۆنیەتیەكەی نەهاتووە بەسەر دڵی هیچ مرۆڤێكدا. ئەبو هورەیرە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: ئەم ئایەتە بخوێننەوە ئەگەر ویستتان: {فَلَا تَعْلَمُ نَفْسٌ مَّآ أُخْفِىَ لَهُم مِّن قُرَّةِ أَعْيُنٍ} واتە: {ئینجا ھیچ کەسێک نازانێت چی شاراوەتەوە بۆیان لە (بەھەشتدا کە ھۆی) ئۆقرە وگەشبوونی چاوەکانن} [السجدة: 17].
دایكی ئیمانداران عائیشە -ڕەزای خوای لێبێت- پرسیاری لێكرا سەبارەت بە ڕەوشتی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، ئەویش ووتی: جوێندان وقسە وكردەوەی ناشیرین لە خوو وڕەوشتی نەبوو، وزۆری لەخۆی نەدەكرد بۆ ووتنی قسەی ناشیاو وبە ئەنقەستیش ئەو وشانەی نەدەووت، ولە نێو بازاڕەكاندا دەنگی بەرز نەدەكردەوە، وبەرامبەر خراپە خراپەی ئەنجام نەئەدا؛ بەڵكو چاكەی ئەنجام ئەدا، ولە ناخیدا لێی دەبووری، وچاوپۆشی دەكرد وپشتگوێی دەخست لە ئاشكرادا.
پێشەوای ئیمانداران عوسمانی كوڕی عەفان -ڕەزای خوای لێبێت- ئەگەر لەسەر گۆڕێك بوەستایە دەگریا هەتاوەكو ڕیشی تەڕ دەبوو بە فرمێسكەكانی، پێی ووترا: باسی بەهەشت ودۆزەخ دەكرێت ناگریت وەكو بەپەرۆشبوونێك بۆ بەهەشت وترسێك لە ئاگری دۆزەخ! بەڵام لەسەر گۆڕ دەگریت؟ ووتی: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرموویەتی: گۆڕ یەكەم قۆناغە لە قۆناغەكانی قیامەت، ئەگەر بەندە پارێزراو بوو وڕزگاری بوو لێی ئەوا ئەوەی لە پاشی دێت ئاسانترە، وئەگەر ڕزگاری نەبوو لە سزای گۆڕ؛ ئەوا ئەو سزایەی لە پاشی دێت سەختترە لەوەی تێیدایە.
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونی کردەوە لە پێشترین کەسێک باش بین بۆی وخزمەتی بکەین وجوانترین مامەڵەی لەگەڵ بکەین وبەردەوام خزمەتی بکەین: بریتیە لە دایک، پاشان جەختی لەسەر مافی دایک کردەوە لە پێش کەسانی تر و سێ جار دووبارەی کردەوە؛ لەبەر گرنگی فەزڵی بەسەر هەموو خەڵکیدا بەبێ جیاوازی. پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی لە ڕوونکردنەوەی ئەوانەی دوای دایک دێن لە مافیان لەسەرمان: پاشان باوک، پاشان نزیکترین لە خزمان پاشان نزیکترین تا کۆتایی لە خزمەکانمان، وهەتا نزیکتر بێت مافی لەسەرمان زیاترە و لەپێشترە.
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێمان ڕادەگەیەنێت كە هەركەسێك بڵێت: (ڕازیم بەوەى -الله- پەروەردگارم بێت)؛ وپەرستراو وپەروەرێنەر وپادشا وگەورە وچاكسازی هەموو كاروبارێكم بێت، (وئیسلام ئاینم بێت)؛ بە هەموو حوكمەكانی لە فەرمان ونەهی كردنەكان، (وموحەمەد پێغەمبەرم بێت)؛ ونێردراوم بێت لەگەڵ هەموو ئەوەی پێی نێردراوە وگەیاندوویەتی بە ئێمە؛ ئەوا چوونە بەهەشت بۆ ئەو کەسە مسۆگەر دەبێت.
عوبادەی كوڕی سامت -ڕەزای خوای لێبێت- لەوانە بوو كە بەشداری جەنگی بەدری گەورەیان كرد، ویەكێك بوو لە گەورەكانی هۆزەكەی كە دەستپێشخەریان كرد بۆ بەیعەتدان بۆ سەرخستنی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە شەوی عەقەبە لە مینا -كاتێك پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە مەككە بوو پێش كۆچكردنی بەرەو مەدینە-، عوبادە دەڵێت: پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- كاتێك لە نێو كۆمەڵێك لە هاوەڵانی دانیشتبوو داوای لێكردن پەیمانی پێبدەن لەسەر هەندیك شت: یەكەم: بە هیچ شێوەیەك هاوبەش بۆ الله بڕیار نەدەن لە پەرستنیدا؛ ئەگەرچیش كەم بێت. دووەم: دزی نەكەن. سێیەم: داوێن پیسی -زینا- نەكەن. چوارەم: منداڵەكانیان نەكوژن؛ منداڵە كوڕەكانیان نەكوژن لە ترسی هەژاری، ومنداڵە كچەكانیان نەكوژن لە ترسی شەرمەزاری. پێنجەم: بوهتان نەكەن ودرۆ هەڵنەواسن لە پێش دەست وپێیاندا؛ ناوی ئەم دوو ئەندامە هێنراوە چونكە زۆربەی كردەوە ناشیرینەكان بەم ئەندامانە دەكرێـت ئەگەرچی ئەندامەكانی تریش بەشدارن. شەشەم: لە چاكەدا سەرپێچی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەكەن. هەركەسێك پەیمانی دا وپابەندی ئەمانە بوو ئەوا پاداشتی لە لای الله یە، وهەركەسێك تووشی شتێك لەمانە بوو -جگە لە شیرك- ولە دونیادا سزا درا؛ ئەمیش بە جێبەجێكردنی سزای شەرعی لەسەری ئەوا ئەمە كەفارەتە بۆی، وگوناهەكەی لەسەر لاچووە، وهەركەسێك تووشی شتێك لەمانە بوو پاشان خوای گەورە پۆشی ئەوا بڕیاردان لەسەری لە لای الله یە، ئەگەر بیەوێت لێی خۆش دەبێت وئەگەر بیەوێت سزای دەدات، هەموو ئامادەبووان لەسەر ئەم خاڵانە پەیمانیان پێدا.
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕایدەگەیەنێت كە ئیسلام سەرەتا بە نامۆیی دەستیپێكرد لە نێو خەڵكێكی دیاریكراو وشوێنكەوتووانی كەم بوون، ودیسانەوە ئیسلام بە نامۆیی دەگەڕێتەوە بەهۆی كەمی ئەو كەسانەی پابەندن پێوەی وەكو پێویست، بۆیە موژدە بێت لەوانەی كە نامۆن، وبەختەوەر وئاسوودە بن وچاویان ئۆقرە بگرێت.
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هۆشداریداوە سەبارەت بە شلڕەوبوون لە كردنی گوناهە بچووكەكاندا، وزۆر كردنیان بە گشتی دەبنە هۆی تیاچوون، ولێرەدا نمونەیەكی هێنایەوە: خەڵكانێك چوونە نێو دۆڵێكەوە، وهەریەكێكیان چڵە دارێكی بچووكی هێنا، هەتاوەكو نانەكەیان لێنا بەهۆی كۆكردنەوەی ئەو چڵە دارانە، بەهەمان شێوە گوناهە بەكەمدانراوەكان هەركاتێك سزای خاوەنەكەیان بدرێت وتەوبەیان لێنەكات یان خوای لێی خۆش نەبێت؛ ئەوا تووشی تیاچوونی دەكەن.