





























Hadeeth Cards
Da'wa cards that highlight great meanings from the noble prophetic hadiths in a simple style and attractive display that helps the Muslim to have a deeper understanding of his religion in an easy way
All
لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «من تەنها بۆ ئەوە نێردراوم كە ڕەوشتە جوانەكان كامڵ بكەم».
رواه البخاري في الأدب المفرد وأحمد والبيهقيپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێمان ڕادەگەیەنێت كە خوای گەورە -عز وجل- ئەوی ناردووە بۆئەوەی ڕەوشت وفەزڵ وكردەوە جوانەكان كامڵ بكات؛ وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نێردراوە بۆئەوەی پەیامی پێغەمبەرانی پێشوو تەواو بكات، وتەواوكاری ڕەوشتە جوانەكانی عەرەبە، ئەوان خێریان خۆشدەویست وڕقیان لە شەڕ وخراپە بوو، خەڵكانێكی جوامێر وبەخشندە وشكۆدار بوون، وخوای گەورە پێغەمبەری نارد -صلى اللە علیە وسلم- بۆئەوەی بە ڕەوشتە جوانەكان كامڵ بن وڕەوشت وخووە ناشیرینەكانیان نەهێڵێت وەكو شانازی كردن بە باوباپیران، وخۆبەگەورەزانین، وبەچاوی سووك سەیركردنی هەژار وهتد.
لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- كە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرموویەتی: «خوای گەورە -عَزَّ وَجَلَّ- دەفەرموێت: نەوەی ئادەم ئازارم دەدات وجوێن بە كات (ڕۆژگار) دەدات لە كاتێكدا من كاتم (ڕۆژگارم)، فەرمان بە دەستی منە؛ شەو وڕۆژ بە دوای یەكدا دەهێنم».
(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەریپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەیگێڕێتەوە بۆمان كە خوای گەورە -سبحانه وتعالی- لە فەرموودەیەكی قودسیدا دەفەرموێت: ئازارم دەدات وبە كەمم دەزانێت ئەو مرۆڤەی جوێن دەدات بە كات وڕەخنەی لێدەگرێت لەكاتی دابەزینی كارەسات وناخۆشیەكاندا؛ چونكە ئەو زاتە -سبحانه وتعالی- تەنها ئەو بەڕێوبەر وڕكێفكاری هەموو ڕووداوێكە، بۆیە جوێندان بە كات وەكو جوێندانە بە الله -عز وجل-، وكات لە ڕاستیدا خوڵقێنراوێكی ملكەچە، هەموو ڕووداوەكان تێیدا ڕوو دەدەن بە فەرمانی الله -سبحانه وتعالی-.
لە ئەبی روقەیە تەمیم كوڕی ئەوسی دارییەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرمووێت: « ئاین ئامۆژگارییە»، (تەمیم) دەڵێت: ووتمان: بۆ کێ؟ (واتا ئاین ئامۆژگارییە بۆ کێ؟)، ئەویش -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «بۆ خودا، وبۆ کتێبەکەی، وبۆ پێغەمبەرەکەی، وبۆ پێشەوای مسوڵمانان وتێکڕای مسوڵمانان».
(مسلم) ڕیوایەتی كردووەپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوەمان بۆ دەکات کە ئاین لەسەر ئخڵاس ودڵسۆزی وڕاستگۆیی دامەزراوە، بۆئەوەى بەندە ئەوەى واجبە لەسەری جێبەجێی بکات بەتەواوی، وبەبێ فێڵ وکەموکورتی. بە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ووترا: ئامۆژگاری دەبێت بۆ کێ بێت؟ فەرمووی: یەکەم: ئامۆژگاری بۆ خوداى گەورە -سبحانه وتعالى- : بە دڵسۆزبوون لە کردەوەدا بۆ ئەو زاتە مەزنە، وهاوبەش بڕیار نەدان بۆی لە هیچ کردەوە وپەرستنێکدا، وباوەڕمان بە تاکبوونی خودا هەبێت لە پەروەدگارێتی وخودایەتی -پەرستراوێتی- وناو وسیفەتەکانى، و بەمەزندانانى فەرمانەکانى، وبانگەوازى کردن بۆ باوەڕهێنان پێی. دووەم: ئامۆژگاری بۆ کتێبەکەى واتا قورئانی پیرۆز: باوەڕمان وابێت قسەی خودایە، وکۆتا کتێبی ئاسمانیە، وهەڵوەشێنەرەوەى هەموو شەریعەتەکانى پێشووە، و بەمەزنی دابنێین، وبیخوێنینەوە بەو شێوەى هاتووە، وکردەوە بکەین بەوەى ڕوونە تێیدا، وملکەچ بین لەوەیاندا کە ڕوون نیە، وبەرگری لێبکەین کاتێک گومڕاکان بەئارەزووی خۆیان لێکدانەوەی هەڵەی بۆ دەکەن، وپەند لە ئامۆژگارییەکانى وەربگرین، وزانستەکانى بڵاو بکەینەوە، وبانگەوازى بۆ لا بکەین. سێیەم: ئامۆژگاری بۆ پێغەمبەرەکەى (موحەممەد -صلى اللە علیە وسلم-): بەوەى باوەڕمان وابێت کە کۆتا پێغەمبەرە، وباوەڕمان هەبێت بەوەی پێی هاتووە، وفەرمانەکانى جێبەجێ بکەین، وخۆمان بەدوور بگرین لەوەى نەهی لێکردووە، وبەو شێوەیە خودا بپەرستین کە ئەو پێی هاتووە، ومافەکانى بەگەورە دابنێین، وڕێزی لێبگرین، وشەریعەت وبانگەوازیەکەى بڵاو بکەینەوە، وبەرگری لێبکەین لەو تۆمەتانەى دەدرێنە پاڵی. چوارەم: ئامۆژگاری بۆ فەرمانڕەوای مسوڵمانان: بەیارمەتیدانیان لەسەر هەق وڕاستی، وململانێ نەکردنیان لەسەر دەسەڵات، وگوێڕایەڵیکردنیان لەشتێک کە سەرپێچی فەرمانی الله نەبێت. پێنجەم: ئامۆژگاری بۆ مسوڵمانان: بەچاکەکار بوون بەرامبەریان، ودوورخستنەوەی زیان لێیان، وخۆشویستنی خێر بۆیان، وبانگەواز کردنیان بۆ پابەندبوون بە ڕێبازی ڕاست ویارمەتیدانیان لەسەر چاکەکاری وتەقواداری.
لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- كە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەموو جومگەیەک لە جومگەکانی لاشەی مرۆڤ خێرێکی لەسەرە، هەموو ڕۆژێک: ئاشتەوایی بکەیت لە نێوان دوو کەسدا؛ ئەمە خێرە، ویارمەتی کەسێک بدەیت بۆ ئەوەی خۆی یان شتومەکەکانی بخاتە سەر ئاژەڵەکەی؛ خێرە، دەربڕینی وتەی جوان وشیرین؛ خێرە، وهەر هەنگاوێك دەینێیت بەرەو نوێژ (لە مزگەوت)؛ خێرە، وهەر ناڕەحەتی وئاستەنگییەک لادەدەیت لەسەر ڕێگاوبان؛ خێرە».
رواه البخاري ومسلمپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونیدەكاتەوە هەموو مسوڵمانێك كە ئەركە شەرعیەكانی لەسەر واجبە دەبێت بەرامبەر هەر جومگەیەك لە جومگەكانی لاشەی خێری سونەت بكات لەپێناو خوای گەورە -سبحانه وتعالی-، ئەمیش بۆ دەربڕینی سوپاسگوزاری لەسەر لەش ساغبوونی، و لەسەر ئەوەی دەتوانێت جومگەكانی گرژ وخاو بكاتەوە، ئەم خێركردنە بە هەموو كارە چاكەكان دێتە دی، ونەوەستاوە تەنها لەسەر بەخشینی پارە، لەوانەیش: ناوبژیوان وپێکهێنانەوەی ئەوانەی ناکۆکن لە نێو یەکدا خەیر وچاکەیە یارمەتیدانی ئەو كەسەی ناتوانێت بچێتە سەر سواریەكەی یان ناتوانێت شتومەكانی بخاتە سەر سواریەكەی ؛ خێرە وچاکەیە قسەی جوان وشیرین لە زیكر ونزا كردن وسەلامكردن وهتد ؛ خێرە وچاکەیە هەموو هەنگاوێك دەینێت بەرەو مزگەوت ؛ خێرە وچاکەیە لابردنی شتی ئازاردەر لەسەر ڕێگاوبانەكان ؛ خێرە وچاکەیە
لە عوبادەی کوڕی سامتەوە -ڕەزای خواى لێبێت- دەڵێت: «پەیمانماندا بە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- لەسەر گوێگرتن وگوێڕایەڵی کردنی کار بەدەستی موسوڵمان لە کاتی سەختی وئاسانیدا، ولە کاتی خۆشی وناخۆشیدا ، وئارامگرتن لە سەر مافخواردنێک ئەگەر دەرهەقمان كرا، و لەسەر نەجەنگان دژی کاربەدەستی وڵات ، و لەسەر ووتنی هەق لە هەرشوێنێك بووین، و لەپێناو خوای گەورە ؛ لەلۆمەی هیچ لۆمەكارێك نەترسین».
(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەریپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پەیمانی وەرگرت لەهاوەڵان بەوەی گوێڕایەڵی كاربەدەست وفەرمانڕەوای مسوڵمان بن لەكاتی هێوری وناڕەحەتی وهەژاری ودەوڵەمەندی، ئینجا یەكسانە فەرمانی كاربەدەستەكان ؛ بەپێی ئارەزوویان بێت یان حەزی پێ نەكات، تەنانەت ئەگەر ئەم فەرمانڕەوایانە مافی خەڵكی خوارد بەبردنی سامانی گشتی وپلە وپۆست وهتد، ئەوا هەر دەبێت گوێڕایەڵیان بن لەچاكەدا، ودەرنەچن دژیان چونكە فیتنە وخراپەكاری بەم دەرچوونە گەورەترە لە خراپەی ستەمكردنیان، ولەو پەیمانەی لێیانی وەرگرت ؛ قسەی هەق بڵێن ئەگەر لە هەرشوێنێك بوون ولەمەدا لەپێناو خوای گەورە لە لۆمەی هیچ لۆمەكارێك نەترسن.
لە ئوم سەلەمەوە (دایكی ئیمانداران) -ڕەزای خواى لێبێت- كە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «کاربەدەستانێك (دێن) ؛ ڕازی دەبن لە هەندێک لە کردەوەکانیان وهەندێک لەكردەوەكانیان ڕەت دەکەنەوە، هەرکەسێک (كارە خراپەكانیان) بناسێتەوە ئەوا بەخشراوە (بەریئە لە هەڵگرتنی تاوانەکان)، وئەوەی نكۆڵی بکات (لە كارە خراپەكانیان) ئەوا سەلامەتە وپارێزراوە، جگە لە ئەوانە نەبێت کە ڕازی بوون بەو کردەوانە وجێبەجێیان کرد»، ووتیان: ئەی پێغەمبەری خودا ئایا دژیان نەجەنگین؟ فەرمووی: «نەخێر، هەتا ئەو كاتەی نوێژ ئەنجام دەدەن».
(مسلم) ڕیوایەتی كردووەپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوەمان بۆ دەكات كە هەندێك كاربەدەست دەكرێن بە بەرپرس لەسەرمان، هەندێك لە كردەوەكانیان پەسەندن بەلامانەوە چونكە بەپێی شەریعەتە، ونكۆڵی دەكەین لە هەندێك لە كردەوەكانیان ؛ چونكە پێچەوانەی شەریعەتن. هەركەسێك لەدڵیەوە ڕقی بێت لە كردەوە خراپەكانیان ونەتوانێت نكۆڵییان لێبكات ؛ ئەوا ڕزگاری بووە لە تاوان ودووڕوویی، وهەركەسێك بتوانێت بەدەست یان بە زمان نكۆڵی لەو خراپانە بكات ئەوا سەلامەت بووە وپارێزراوە لە تاوان وبەشداری كردن تێیدا، بەڵام ئەوەی ڕازی بێت بەو كردەوە خراپانە وشوێنی ئەوان بكەوێت ؛ وەكو ئەوان تیا دەچێت. پاشان هاوەڵان پرسیاریان لە پێغەمبەر كرد -صلى اللە علیە وسلم- : ئایا بجەنگین دژی ئەو كاربەدەستانە كە ئەمە سیفەتیانە؟ -صلى اللە علیە وسلم- نەهی كرد لە جەنگان دژیان، وفەرمووی: نەخێر، هەتا ئەو كاتەی نوێژ ئەنجام دەدەن (دەرچوون لە دژیان ڕێگەپێدراو نییە).
لە ئەبی موسای ئەشعەرییەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «بەندە ئەگەر نەخۆش بکەوێت یان سەفەر بکات؛ ئەوا پاداشتی ئەو کارە چاکانەی بۆ دەنووسرێت کە ئەنجامی داوە لە کاتێکدا کە نیشتەجێ ولەش ساغ بووە».
(البخاري) ڕیوایەتی كردووەپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی فەزڵ وڕەحمەتی الله دەکات، ومسوڵمان ئەگەر خووی بەو شێوەیە بوو کە کردەوەیەکی چاک ئەنجامبدات لە کاتی لەش ساغ بوون ونیشتەجێبوونی، پاشان بەهۆی عوزرێکەوە وەکو نەخۆشی نەیتوانی ئەو کردەوەیە ئەنجامبدات، یان سەفەری کرد، یان هەر بیانوویەکی تر؛ ئەوا پاداشتی ئەو کردەوەیەی بەکامڵی بۆ دەنووسرێت، وەکو ئەوە وایە کردەوەکەى ئەنجامدابێت لەکاتی لەشساغی ونیشتەجێبوونی.
لە تەمیمی دارییەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: « ئاین ئامۆژگارییە»، (تەمیم) دەڵێت: ووتمان: بۆ کێ؟ (واتا ئاین ئامۆژگارییە بۆ کێ؟)، ئەویش -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «بۆ خودا، وبۆ کتێبەکەی، وبۆ پێغەمبەرەکەی، وبۆ پێشەوای مسوڵمانان وتێکڕای مسوڵمانان».
(مسلم) ڕیوایەتی كردووەپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوەمان بۆ دەکات کە ئاین لەسەر دڵسۆزی وڕاستگۆیی دامەزراوە، بۆئەوەى بەندە ئەوەى واجبە لەسەری جێبەجێی بکات بەتەواوی، بەبێ فێڵ وکەموکورتی. بە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ووترا: ئامۆژگاری دەبێت بۆ کێ بێت؟ فەرمووی: یەکەم: ئامۆژگاری بۆ خواى گەورە -سبحانه وتعالى- : بە دڵسۆزبوون لە کردەوەدا بۆ ئەو زاتە مەزنە، وهاوبەش بڕیار نەدان لە هیچ کردەوە وپەرستنێکدا، وباوەڕمان بە تاکبوونی خودا هەبێت لە پەروەدگارێتی وخودایەتی -پەرستراوێتی- وناو وسیفەتەکانى، و بەمەزندانانى فەرمانەکانى، وبانگەوازى کردن بۆ باوەڕهێنان پێی. دووەم: ئامۆژگاری بۆ کتێبەکەى واتا قورئانی پیرۆز: بەوەى باوەڕمان وابێت قسەی خودایە، وکۆتا کتێبی ئاسمانیە، وهەڵوەشێنەرەوەى هەموو شەریعەتەکانى پێشووە، و بەمەزنی دابنێین، وبیخوێنینەوە بەو شێوەى هاتووە، وکردەوە بکەین بەوەى ڕوونە تێیدا، وملکەچ بین لەوەیاندا کە ڕوون نیە، وبەرگری لێبکەین کاتێک گومڕاکان بەئارەزووی خۆیان شیدەکەنەوە، وپەند لە ئامۆژگارییەکانى وەربگرین، وزانستەکانى بڵاو بکەینەوە، وبانگەوازى بۆ لا بکەین. سێیەم: ئامۆژگاری بۆ پێغەمبەرەکەى (موحەمەد -صلى اللە علیە وسلم-): بەوەى باوەڕمان وابێت کە کۆتا پێغەمبەرە، وباوەڕمان هەبێت بەوەی پێی هاتووە، وفەرمانەکانى جێبەجێ بکەین،وخۆمان بەدوور بگرین لەوەى نەهی لێکردووە، وبەو شێوەیە خودا بپەرستین کە ئەو پێی هاتووە، ومافەکانى بەگەورە دابنێین، وڕێزی لێبگرین، وشەریعەت وبانگەوازیەکەى بڵاو بکەینەوە، وبەرگری لێبکەین لەو تۆمەتانەى بۆی هەڵواسراوە. چوارەم: ئامۆژگاری بۆ فەرمانڕەوای مسوڵمانان: بەیارمەتیدانیان لەسەر هەق وڕاستی، وململانێ نەکردنیان لەسەر دەسەڵات، وگوێڕایەڵیکردنیان لەشتێک کە سەرپێچی فەرمانی الله نەبێت. پێنجەم: ئامۆژگاری بۆ مسوڵمانان: بەچاکەکار بوون بەرامبەریان، ودوورخستنەوەی زیان لێیان، وخۆشویستنی خێر بۆیان، وبانگەواز کردنیان بۆ پابەندبوون بە ڕێبازی ڕاست ویارمەتیدانیان لەسەر چاکەکاری وتەقواداری.
لە عائیشەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: گوێم پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- لەم ماڵەى مندا دەیفەرموو: «ئەی خودایه، هەر كەسێک کرایە کاربەدەست لە سەر کاروبارەکانی ئومەتەکەم، وکاری لەسەریان قورس کرد؛ ئەوا تۆیش کاری لەسەر قورس بکە، هەر كەسێک کرایە کاربەدەست لە سەر کاروبارەکانی ئومەتەکەم، وکاری لەسەریان ئاسان کرد؛ ئەوا تۆیش کاری لەسەر ئاسان بکە».
(مسلم) ڕیوایەتی كردووەهەرکەسێک کرا بە کاربەدەست لەسەر کاروباری مسوڵمانان، ئینجا فەرمانڕەوایەتیەکە گەورە یان بچووک بێت، گشتی یان بچووک -تایبەت- بێت، ئەگەر کاری لەسەریان قورس کرد ونەرمونیان نەبوو بەرامبەریان؛ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نزای کردووە لەسەری بەوەى خواى گەورەیش کاری لەسەر قورس بکات بەهاوشێوەی کردەوەکەى، و هەركەسێک کرایە کاربەدەست لەسەر کاروباری مسوڵمانان، وکاری لەسەریان ئاسان کرد ونەرمونیان بوو بەرامبەریان؛ -صلى اللە علیە وسلم- نزای بۆ کردووە بەوەى خواى گەورەیش کاری لەسەر ئاسان بکات وڕەحمی پێبکات.