





























Hadeeth Cards
Da'wa cards that highlight great meanings from the noble prophetic hadiths in a simple style and attractive display that helps the Muslim to have a deeper understanding of his religion in an easy way
All
لە مەعقیلی کوڕی یەساری موزەنیەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- کە دەیفەرموو: «هەر بەندەیەک کە خوای گەورە بیکاتە دەسەڵاتدار بە سەر کۆمەڵێکەوە، وبمرێت لە رۆژێکدا کە فێڵی کردبێت لە ژێر دەستەکانی؛ ئەوا خوای گەورە بەهەشت لەسەر ئەو کەسە حەرام دەکات».
(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەریپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوەمان بۆ دەکات هەریەکێک خواى گەورە کردبێتی بە فەرمانڕەوا یان بەرپرسیار لەسەر خەڵکی، ئەگەر بەرپرسیارێتیەکە گشتی بێت وەکو ئەمیر، یان تایبەت بێت وەکو پیاو یان ئافرەت لەماڵی خۆیدا، ولەم بەرپرسیارێتیە کەمتەرخەمی بکات، وفێڵیان لێبکات وئامۆژگاریان نەکات، ومافە ئاینی ودونیاییەکانیان پشتگوێ بخات وبەفیرۆی بدات، ئەوا شایستەى ئەم سزا توندەیە لەڕۆژی قیامەتدا.
لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەرکەسێک لە گوێڕایەڵی دەربچێت، وخۆی جیابکاتەوە لە کۆمەڵی مسوڵمانان (پەرتەوازەیی دروست بکات) وبمرێت، ئەوا مردنەکەی مردنێکی جاهیلیەتە، وهەرکەسێک جەنگ بگات لە ژێر ئاڵای کوێرایەتی کە بۆ دەمارگیری توڕە دەبێت، یان بانگەشە بۆ دەمارگیری دەکات، یان دەمارگیری سەردەخات، ئەگەر بکوژرێت ئەوا کوشتنەکەی کوشتنی جاهیلیەتە، وهەرکەسێک لە دژی ئومەتەکەم دەربچێت، و لە چاک وخراپیان بدات، وخۆی نەپارێزێت لە ئیماندارانیان (لە ماف وخوێن وماڵیان)، وپەیمانی نەباتە سەر لەگەڵ ئەوانەی پەیمانیان پێدراوە، ئەوا ئەو كەسە لە من نییە ومنیش لە ئەو نییم».
(مسلم) ڕیوایەتی كردووەپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونیدەكاتەوە هەركەسێك دەربچێت لەگوێڕایەڵی فەرمانڕەوای مسوڵمان، وخۆی جیا بكاتەوە لە كۆمەڵی مسوڵمانان كە یەكدەنگن لەسەر بەیعەتدان بەو فەرمانڕەوایە، و لەسەر ئەم حاڵە بمرێت ؛ لە خۆ جیاكردنەوە وگوێڕایەڵ نەبوون، ئەوا وەكو خەڵكی سەردەمی جاهیلیەت مردووە ؛ كە گوێڕایەڵ نەدەبوون بۆ هیچ فەرمانڕەوایەك و نەدەبوون بە یەك كۆمەڵ ودەست، بەڵكو چەندەها كۆمەڵ وهۆز بوون ودژی یەكتر جەنگیان دەكرد. پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئاماژە بۆ ئەوە دەكات هەركەسێك لەژێر ئاڵایەك بجەنگێت ؛ وگوێ بە ڕاست وپوچەڵ نەدات، بەبێ زانست وچاوڕۆشنی ؛ توڕە دەبێت ودەجەنگێت لەسەر دەمارگیری بۆ گەل یان هۆزەكەی یان هتد، نەك بۆ سەرخستنی هەق وڕاستی توڕە بێت وبجەنگێت، ئەگەر لەسەر ئەم حاڵەتە بكوژرێت ؛ ئەوا وەكو مردنی سەردەمی جاهیلیەتە. هەركەسێك دەربچێت دژی ئومەتەكەی -صلى اللە علیە وسلم- ؛ ئازاری چاك وخراپ بدات، وگوێ نەدات بەوەی دەیكات لە تاوان ولە سزای كوشتنی ئیماندار نەترسێت، وپەیمانەكانی هەڵبوەشێنێتەوە ؛ لەگەڵ خاوەن پەیمانەكان لە كافرەكان یان لەگەڵ فەرمانڕەواكان بە بەیعەتدان، ئەمە لە تاوانە گەورەكانە، وئەوەی بیكات ؛ شایستەی ئەم هەڕەشە توندەیە.
لە عەرفەجەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- کە دەیفەرموو: «ئەگەر کەسێک هات و ویستی یەکڕیزی ئێوە پەرتەوازە بکات وناکۆکی بخاتە نێوانتان ؛ لەكاتێكدا ئێوە ڕێككەوتوون لەسەر یەك پیاو (کە خەلیفەتانە -ئەمیرتانە-)، ئەوا ئەو کەسە بکوژن».
(مسلم) ڕیوایەتی كردووەپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونیدەكاتەوە ئەگەر مسوڵمانان یەكدەنگ بوون لەسەر یەك بەیعەتدان بە یەك فەرمانڕەوا و یەك كۆمەڵ بوون، پاشان كەسێك بێت و بیەوێت ڕكابەری ئەم فەرمانڕەوایە بكات ودەسەڵاتی لێوەربگرێتەوە، وپەرتەوازەیی بخاتە نێو ڕیزی مسوڵمانانەوە بۆئەوەی دابەش بن بۆ سەر چەند كۆمەڵێك، ئەوا واجبە لەسەر مسوڵمانان ڕێگری لێبكەن ودژی بجەنگن ؛ بۆ دوورخستنەوەی شەڕ وزیانی وبۆ پاراستنی خوێنی مسوڵمانان.
لە ئەبی سەعیدی خودرییەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «باشترین جیهاد وتێکۆشان بریتیە لە وتەیەکی دادپەروەرانە لە لای دەسەڵاتدارێکی ستەمکار».
(أبو داود والترمذي وابن ماجه وأحمد) ڕیوایەتیان كردووەپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونیدەكاتەوە كە گەورەترین و بەسوودترین جۆرەكانی جیهاد كردن لە پێناو خوای گەورە بریتیە لە ووتنی وشەیی هەق وڕاست لەلای دەسەڵاتدارێكی ستەمكار ؛ چونكە كردەوەی كردووە بە دروشمی فەرمان بە چاكە ونەهی كردن لە خراپە، ئینجا بە قسە یان بە نووسین یان بە كردەوە یان بە هەر ئامڕازێكی تر بێـت كە دەبێتە هۆی بەدیهێنانی بەرژەوەندی ودوورخستنەوەی شەڕ وخراپە.
لە ئەبی سوفیان صەخر کوڕی حەرب -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: هەرقل ووتی: فەرمانی چیتان پێدەکات؟ (واتە: مەبەستی پێغەمبەرە -صلى الله علیه وسلم-)، ئەویش (ئەبی سوفیان) ووتی: دەڵێت: «تەنها خودا بپەرستین وهیچ هاوبەشێکی بۆ بڕیار مەدەن، واز لە قسەی باوباپیرانتان بهێنن، وفەرمانی پێمان دەکرد بە نوێژ کردن، وڕاستگۆیی، وداوێن پاکی-عیفەت-، وگەیاندنی پەیوەندی خزمایەتی».
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریئەم فەرموودە بەناوبانگە باسی گفتوگۆی ئەبو سوفیان صەخری کوڕی حەرب -ڕەزاى خواى لێبێت- دەکات لەگەڵ هەرقلدا، ئەبو سوفیان لەو کاتەدا موشریک بوو، لە کاتێکی درەنگی ژیانی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- مسوڵمان بوو لە ماوەی نێوان ڕێکەوتنی حودەیبیە وفەتحی مەککە، ئەبو سوفیان لەگەڵ کۆمەڵێک هاتن بۆ لای هەرقل لە شام، وهەرقل پادشای نەسڕانیەکان بوو لەو کاتەدا، تەورات وئینجیل وکتێبەکانى پێشووی خوێندبووەوە وزانیاری هەبوو، پادشایەکی زیرەک بوو، کاتێک بیستی ئەبو سوفیان وکۆمەڵێک لە حیجازەوە بەرەو شام دێن داواى کرد کە بانگ بکرێن، وپرسیاری لە حاڵی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وڕەچەڵەکی دەکرد، وپرسیاری کرد سەبارەت بە هاوەڵانی وڕێزگرتنی هاوەڵانی بۆی، وپرسیاری سەبارەت بە وەفاداری پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کرد، پرسیاری هەر شتێکی بکردایە پێیان دەووت؛ بۆیە زانی کە ئەو پێغەمبەرەیە کە کتێبەکانی پێشوو باسیان کردووە، بەڵام -پەنا بە خودا- بە هۆی خۆشەویستی بۆ موڵک ودەسەڵاتەکەى ئامادە نەبوو مسوڵمان بێت. لەو پرسیارانەى لە ئەبو سوفیانی کرد ئەوەیە کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانى چییان پێدەکات ئەویش ووتی فەرمانى ئەوەیان پێدەکات کە بە تەنها ( الله ) بپەرستن وهیچ هاوبەش وشەریکێکی بۆ بڕیار نەدەن، وجگە لە خودا کەس وشتی تر مەپەرستن؛ نە فریشتە ونە پێغەمبەر ونە بەرد ونە خۆر ونە مانگ، ونە هیچ شتێکی تر، پەرستن تەنها بۆ خودایە، ئەمیش بانگەوازى پێغەمبەران بووە وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بە هەمان ئەو بانگەوازە هاتووە وەکو پێغەمبەرانی پێشوو ئەویش بریتیە لە بانگەوازى کردن بۆ پەرستنی خودا بە تەنها وبە بێ هیچ شەریک وهاوبەشێک. ودەڵێت: (واز لە قسەی باوباپیرانتان بهێنن)، وئەمیش لە بە ئاشکرا کردنی بانگەوازیە بۆ هەق، ئەوەى باوباپیرانیان لە سەری بوون لە بت پەرستی؛ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانی پێیان کرد کە وازى لێبهێنن، وبەڵام ئەوەى باوبپیرانیان لە سەری بوون لە ڕەوشتە جوانەکان؛ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانى پێیان نەکرد کە وازى لێبهێنن. ودەڵێت: (وفەرمانی پێمان دەکرد بە نوێژ کردن)، نوێژکردن پەیوەندیە لە نێوان بەندە وپەروەردگاری، ومەزنترین پایەی ئیسلامە پاش شاهێدی دان، وبەهۆیەوە ئیماندار وکافر جیا دەکرێتەوە، ئەو پەیمانەى ئێمە لە کافر وموشریکەکان جیا دەکاتەوە بریتیە لە نوێژ کردن، هەروەکو پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: (العهد الذي بيننا وبينهم الصلاة، فمن تركه فقد كفر)، واته: (ئەو پەیمانەى لە نێوان ئێمە وئەوانە بریتیە لە نوێژ کردن، ئەوى واز لە نوێژ کردن بهێنێت ئەوا کوفری کردووە). ودەڵێت: (وفەرمانى پێمان دەکرد بە ڕاستگۆیی)، فەرمانى بە ئومەتەکەى دەکرد بەوەى کە ڕاستگۆ بن، هەروەکو خواى گەورە دەفەرموێت: {يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا اتَّقُوا اللَّهَ وَكُونُوا مَعَ الصَّادِقِينَ}[التوبة: 119]، واتە: {ئەی باوەڕداران تەقوای خوای گەورە بكەن، ولەگەڵ ڕاستگۆیاندا بن، واتە لەگەڵ پێغەمبەری خودا -صلى الله علیه وسلم- وهاوەڵان بن -لە سەر ڕێبازی ئەوان بن-}، وڕاستگۆیی ڕەوشتێکی جوانە، دەبێت بە دوو بەشەوە: ڕاستگۆیی لەگەڵ خواى گەورە، وڕاستگۆیی لەگەڵ بەندەکانى خواى گەورە، وهەردووکیان ڕەوشتێکی جوان وبەرزن. ودەڵێت: (فەرمانى پێمان دەکرد بە داوێن پاکی -عیفەت-)، عیفەت دوو جۆرە: 1/ عیفەت ودوور بوون لە شەهوەت وئارەزووی حەرامی داوێن. 2/ عیفەت ودووربوون لە شەهوەتی حەرامی سک (حەرام خۆری). یەکەمیان: ئەوەیە کە مرۆڤ دوور بێت لەوانەى لێی حەرامکراوە وەکو زینا ونێربازی ودووربوون لە هۆکارەکانى ئەنجامدانیان وەکو نەزەر کردن وگوێگرتن وتێکەڵاوی وجگە لەمانە، دووەمیان: دووربوون لە شەهوەتی حەرامی سک (حەرام خۆری) یان داوا نەکردن لە خەڵکی، چونکە پرسیار کردن لە خەڵکی جۆرێکە لە زەلیلی، چونکە پرسیارکار دەستی لە خوارەوەیە وبەخشەر دەستی لە سەرەوەیە، بۆیە نابێت پرسیار لە هیچ کەسێک بکەیت مەگەر شتێک نەبێت کە پێویستە. ودەڵێت: (وفەرمانى پێماندەکرد بە گەیاندنی پەیوەندی خزمایەتی)، ئەمیش ئەوەیە کە مرۆڤ پەیوەندی خزمایەتی بگەیەنێت بە گوێرەی پلەیان لە نزیکەوە بۆ دوور، بەرزترینیان دایک وباوکە کە باڵاترین پلەیە وچاکەکارییە، ودەبێت پەیوەندی خزمایەتی بگەیەندرێت بە گوێرەی نزیکی خزمەکان، برا لە پێش مامە، ومام لە پێش مامی باوکە، وپەیوەندی خزمایەتی جێبەجێ دەکرێت بە هەر شێوە وهۆکارێک کە خەڵکی ئەو سەردەمە لە سەری ڕاهاتوون.
لە ئیبن مەسعودەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- دەفەرموێت: لە دووای وەفاتم کۆمەڵێک ڕوداو دێتە پێش و وناڕەحەتی وستەم بڵاو دەبێتەوە وشتانێک ڕوودەدات کە لاتان خراپە وپەسەند کراو نیە، ووترا: ئەی پێغەمبەری خودا، فەرمانی چیمان پێدەکەیت (واتە: ئەگەر گەیشتینە ئەو سەردەمە چی بکەین لەو حاڵەتەدا؟)، فەرمووی: «ئەو مافەی کە لە سەر ئێوەیە جێبەجێی دەکەن، وئەو مافەیشی کە دەبێت بۆ ئێوە جێبەجێ بکرێت لە خوای گەورە داوا بکەن».
(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەریپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوەمان بۆ دەكات كە هەندێك كاربەدەست دەكرێن بە فەرمانڕەوای مسوڵمانان ؛ پارە وسامانی مسوڵمانان وشتە دونیاییەکان بۆ خۆیان دەبەن وبەشی مسوڵمانان نادەن، وبەو شێوەیەی بیانەوێت خەرجی دەكەن ومافی مسوڵمانان نادەن . وئەم كاربەدەستانە هەندێك شت دەكەن لە دیندا؛ كە نكۆڵی لێ کراوە وڕێگە پێ نەدراوە هاوەڵان -ڕەزای خوایان لێبێت- پرسیاریان كرد: لەم حاڵەتەدا چی بكەن؟ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێیانی فەرموو كە بێبەشكردنتان لە سامان ومافەكانتان نابێت ببێتە ڕێگر لەجێبەجێكردنی ئەوەی لەسەرتانە لە گوێڕایەڵی وپابەندبوون، بەڵكو ئارام بگرن وگوێڕایەڵ بن وململانێ مەكەن دژ بە كاربەدەستان، وداوای مافی خۆتان لە خوای گەورە بكەن، ونزا بكەن بۆئەوەی چاك بن وشەڕ وستەمیان لە ئێوە دوور بێـت.
لە نوعمانی کوڕی بەشیرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- دەفەرموێت: «نمونەی ئەو کەسەی کە سنوورەکانی خوای گەورە تێپەڕ ناکات (خۆی لە تاوانەکان بەدوور دەگرێت)، وئەو کەسەی کە تاوانەکان دەكات، وەکو کەسانێک وان کە تيروپشک دەکەن لە سەر کەشتیەک، هەندێکیان دەچنە سەرەوەی کەشتیەکە وهەندێکیان دەچنە خوارەوەی کەشتیەکە، ئەوانەی لە خوارەوەی کەشتیەکەن ئەگەر ئاویان بهێنایە بەلای ئەوانەی سەرەوەی خۆیان تێدەپەڕ دەبون، ودەیانووت: ئەگەر بە گوێرەی بەشی خۆمان کەشتیەکە کون بکەین لە خوارەوە ئەوا ئازاری ئەوانەی سەرەوە نادەین، ئەگەر ئەوانەی سەرەوە وازیان لێبهێنن ئەو کارە بکەن ئەوا هەموویان تیا دەچن، وئەگەر دەستیان بگرن (کە کەشتیەکە کون نەکەن) ئەوا هەموویان ڕزگاریان دەبێت».
(البخاري) ڕیوایەتی كردووەپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نمونەی هێنایەوە لەسەر ئەو کەسانەی کە پابەندی سنوورەکانی خوای گەورەن، ودامەزراون لەسەر فەرمانی الله، وفەرمان بە چاكە دەكەن ونەهی لە خراپە دەكەن، وهەروەها نمونەی هێنایەوە لەسەر ئەو كەسانەی كە وازیان لە چاكە هێناوە وخراپە دەكەن، كاریگەری ئەم دوو كۆمەڵە لەسەر ڕزگاربوونی كۆمەڵگا ؛ وەكو نمونەی خەڵكانێك وان كە سواری كەشتی بوون، وتیروپشكیان كردووە بۆ ئەوەی بڕیار بدەن كێ لەسەرەوەی كەشتیەكە بێت وكێ لە خوارەوەی بێت، هەندێكیان چوونە سەرەوە، وهەندێكی تر چوونە خوارەوە، ئەوانەی لە خوارەوە بوون كاتێك بیانویستایە ئاو بهێنن ؛ تێپەڕ دەبوون بەلای ئەوانەی سەرەوەدا ووتیان: ئەگەر شوێنێك كون بكەین لە خوارەوە وئاو بۆ خۆمان بهێنین، چیتر ئازاری ئەوانەی سەرەوە نادەین، ئەگەر ئەوانەی سەرەوە وازیان لێبهێنن ؛ وئەم كارە بكەن، ئەوا هەموو كەشتیەكە نقوم دەبێت بەهەموویانەوە، بەڵام ئەگەر نەهی وڕێگریان لێبكەن لەم كارە ؛ هەموویان ڕزگاریان دەبێت
لە عەلی کوڕی ئەبی تاڵیبەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «باسی ئەو شتانە بکەن بۆ خەڵکی کە ئەقڵیان درکی پێدەکات ولێی تێدەگەن، ئایا دەتانەوێت خوای گەورە وپێغەمبەرەکەی بە درۆ بخرێنەوە؟».
بوخاری گێڕاویەتیەوەئەمیری باوەڕداران عەلی کوڕی ئەبی تاڵیب -ڕەزای خوای لێبێت- ڕێنمایی ئەوە دەدات کە پێویستە باسی ئەو شتانە بکرێت بۆ خەڵکی کە ناسراوە وسوودی هەیە بۆیان لە بنچینەی ئاین وحوکمەکانی ئەویش لە بابەتەکانی (یەک خوا پەرستی - تەوحید) وحەڵاڵ وحەرام، و وازهێنان لەو شتانەی کە پەیوەندی بەمانەوە نییە بە تایبەت ئەو شتانەی کە پێویست نییە باسبکرێن چونکە باسکردنیان لەوەیە ببێتە هۆی ڕەتدانەوەی هەق ودروست بوونی گومان وقبوڵ نەکردنی، وهەروەها لەوەیە قورسی بێت لەسەریان کە تێی بگەن.
لە ئەبو بەکری سدیقەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: ئەی خەڵکینە، ئێوە ئەم ئایەتە دەخوێننەوە: {يَا أَيُّها الَّذِين آمَنُوا عَلَيكُم أَنفسَكُم لاَ يَضُرُّكُم مَنْ ضَلَّ إِذَا اهْتَدَيتُم ...} [المائدة: 105]، واته: {ئەی ئەوانەی بڕواتان ھێناوە ھۆشتان بە خۆتانەوە بێت زیانتان پێناگەیەنێت ئەوەی گومڕا بووە ئەگەر ئێوە لەسەر ڕێگای ڕاست بن (ڕێگری کردن لە خراپە بەشێکە لە ڕێنمونی وەرگرتن) ...}، ومن گوێم لە پێغەمبەری خودا -صلى الله علیه وسلم- بوو کە دەیفەرموو: «ئەگەر خەڵکی ستەمکار ببینن ودەستی نەگرن، ئەوا نزیکە لەوەی کە خوای گەورە سزایەکی گشتی تووشی هەموویان بکات».
(أبو داود والترمذي والنسائي -له الكبرى- وابن ماجه وأحمد) ڕیوایەتیان كردووەئەبو بەكری سدیق -ڕەزای خوای لێبێت- ووتی: خەڵكی ئەم ئایەتە دەخوێننەوە: {يَا أَيُّها الَّذِين آمَنُوا عَلَيكُم أَنفسَكُم لاَ يَضُرُّكُم مَنْ ضَلَّ إِذَا اهْتَدَيتُم ...} [المائدة: 105]، واته: {ئەی ئەوانەی بڕواتان ھێناوە ھۆشتان بە خۆتانەوە بێت زیانتان پێناگەیەنێت ئەوەی گومڕا بووە ئەگەر ئێوە لەسەر ڕێگای ڕاست بن (ڕێگری کردن لە خراپە بەشێکە لە ڕێنمونی وەرگرتن) ...}، وا لێی تێدەگەن كە مرۆڤ تەنها لەسەریەتی هەوڵبدات بۆ چاككردنی نەفسی خۆی، پاش ئەمە گومڕابوونی گومڕایان زیانی پێناگەیەنێت، وداوا نەكراوە لێیان فەرمان بە چاكە بكەن ونەهی لە خراپە بكەن! دەبێت بزانن تێگەیشتن لەو ئایەتە بەو شێوەیە نییە، وئەو گوێی لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بوو كە دەیفەرموو: ئەگەر خەڵكی ستەمكاریان بینی وڕێگر نەبوون لە ستەمەكەی لەكاتێكدا توانایان هەبوو ڕێگری لێبكەن، ئەوا نزیكە لەوەی پەروەردگار هەموو خەڵكی تووشی سزایەك بكات لەلایەن خۆیەوە، هەمووی دەگرێتەوە ؛ ئەوانەی خراپە دەكەن وئەوانەیشی بێدەنگن.