





























Hadeeth Cards
Da'wa cards that highlight great meanings from the noble prophetic hadiths in a simple style and attractive display that helps the Muslim to have a deeper understanding of his religion in an easy way
All
لە جابری کوڕی عبداللەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «خۆتان لە ستەمکردن بپارێزن، چونکە ستەمکردن تاریکاییە لە ڕۆژی قیامەتدا، وخۆتان لە ڕەزیلی بپارێزن؛ چونکە ڕەزیلی بووە هۆی تیاچوونی ئەوانەى پێش ئێوە، وای لێیان کرد کە خوێنی یەکتر بڕێژن، وحەرامی یەکتر حەڵاڵ بکەن».
(مسلم) ڕیوایەتی كردووەپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هۆشداری داوە لە ستەمكردن، لەوانەش: ستەمكردن لە خەڵكی، وستەمكردن لە نەفس، وستەمكردن لە مافەكانی خوای گەورە -سبحانه وتعالی-، ستەمكردن بریتیە لەوەی هەموو خاوەن مافێك ؛ مافی شایستەی خۆی پێنەدرێت، وستەمكردن تاریكارییە لەسەر خاوەنەكانی لە ڕۆژی قیامەتدا ؛ چونكە تووشی ناڕەحەتی وسەختی دەبێت، هەروەها نەهی كردووە لە ڕەزیلی ئەمیش بریتیە لە دەستگرتنەوە بەپەرۆشیەوە، ولەوانەش كەمتەرخەمی لە جێبەجێكردنی مافە داراییەكان وزۆر بەپەرۆشی لەسەر دونیا، ئەم جۆرە لە ستەمكردن بووە هۆی تیاچوونی ئومەتانی پێشوو، چونكە لەسەری یەكتریان كوشت، وئەوەی الله حەرامی كردبوو ؛ حەڵاڵیان كرد.
لە ئەبی ئومامەی باهیلیەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «من زامنی بەدەستهێنانى: خانوویەک دەکەم لە لایەکی بەهەشتدا بۆ کەسێک واز لە ئاخاوتنی بێسوود وپوچ بهێنێت ئەگەرچیش خۆی لەسەر هەق بێت، وخانوویەک لە ناوەڕاستی بەهەشتدا بۆ کەسێک واز لە درۆ کردن بهێنێت ئەگەر بۆ گاڵتەیش بێت، وخانوویەک لە سەرەوەى بەهەشتدا بۆ کەسێک ڕەوشتی جوان بێت».
ئیبنوداود گێڕاویەتیەوەپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هەواڵی ئەوە دەدات کە ئەو زامنى بەدەستهێنانى خانوویەک دەکات لە لایەک لە لاکانى بەهەشت بۆ کەسێک کە واز لە ئاخاوتنی بێسوود بهێنێت ئەگەرچیش لەسەر هەق بێت چونکە ئەمە کات بە فیڕۆدانە وهۆکاری زیاد بوونی ڕق وکینەیە، وهەروەها زامنى بەدەستهێنانى خانوویەک دەکات لە ناوەڕاستی بەهەشتدا بۆ کەسێک کە واز لە درۆکردن وهەواڵی هەڵبەستراو ئەگەرچیش بۆ گاڵتەکردنی بێت، وهەروەها زامنى بەدەستهێنانى خانوویەکی داوە لە سەرەوە وبەرزاییەکانى بەهەشت بۆ کەسێک کە ڕەوشتی جوان بێت وهەوڵبدات ئاکار وگفت ومامەڵەکردنەکانى ڕێک وجوان بکات.
لە عبداللەی کوڕی عەمرو -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: پیاوێک پرسیاری لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کرد: چی کردەوەیەک لە ئیسلامدا باشترین وچاکترینە؟ -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «خواردن ببەخشیت، وسەلام بکەیت لە هەركەسێک بیناسیت یان نەیناسیت».
(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەریپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پرسیاری لێكرا: چی کردەوەیەک لە ئیسلامدا باشترین وچاکترینە؟ ئەویش دوو كردەوەی باسكرد: یەكەم: خواردن بەخشین بە هەژارەكان، ئەمیش خێركردن ودیاری ومیوانداری و وەلیمە دەگرێتەوە، وفەزڵی زیاتر دەبێت لە ڕۆژی برسێتی وگرانی. دووەم: سەلامكردن لە هەموو مسوڵمانێك، ئەگەر بیناسیت یان نەیناسیت.
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پرسیاری لێکرا: چی شتێک بە زۆری دەبێتە هۆی چوونە بەهەشت؟ فەرمووی: «تەقوای خواى گەورە وڕەوشت جوانی»، وپرسیاری لێکرا چی شتێک بە زۆری دەبێتە هۆی چوونە دۆزەخ؟ فەرمووی: «زمان ودامێن».
ئیبنو ماجه گێڕاویەتیەوە - تورموذی گێڕاویەتیەوە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوەزۆرترین هۆکار کە ببێتە هۆی چوونە بەهەشت بریتیە لە تەقواى خواى گەورە وڕەوشت جوانى، وتەقوای خواى گەورە واتە پارێزکاری ودووربوون لە حەرامکراوەکان بە هەموو جۆرەکانیانەوە، وڕەوشت جوانی لە گەڵ خەڵکی وکەمترینی ڕەوشت جوانى بریتی لە ئازار نەدانى هیچ کەسێک نە بە دەست ونە بە زمان، وبەرزترین پلەی ڕەوشت جوانى بریتیە لە چاکەکاری بەرامبەر ئەو کەسەی خراپەی بەرامبەر کردوویت. وزۆرترین هۆکاری چوونە دۆزەخ بریتیە لە زمان ودامێن (عەورەت)؛ چونکە مرۆڤ زۆرجار بەهۆیانەوە تووشی سەرپێچی فەرمانەکانى خواى گەورە دەبێت وبەهۆیانەوە ئازاری خەڵکی دەدات.
لە عائیشەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەگەر بچووایەتە سەر جێگاکەى فووی* دەکردە نێو دەستەکانی، وموعەویزاتی** دەخوێند، وپاشان دەستەکانى مەسح دەکرد بەسەر لاشەیدا». ولە گێڕانەوەیەکدا: «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەگەر هەر شەوێک بچووایەتە سەر جێگاکەى، هەردوو دەستەکانى پێکەوە دەلکاند وفووی دەکردە نێویاندا، وپاشان ئەم سورەتانەى دەخوێند: «قل هو الله أحد -سورەتی الإخلاص-، وقل أعوذ برب الفلق -سورەتی الفلق-، وقل أعوذ برب الناس -سورەتی الناس-» پاشان بە هەردوو دەستی لاشەی مەسح دەکرد بە هەرشوێنێک بیتوانیایە دەستی پێبگات، سەرەتا لە سەری ودەموچاوی، وپێشەوەى لاشەی دەستیپێدەکرد، ئەمەی سێ جار ئەنجامدەدا». *(مەبەست لێرەدا فووکردنە بە دەرکردنی سەری زمان کە هەندێک تەڕی ئاوی ناو دەمی لەگەڵ دەردەچێت، وەکو تفکردن نیە، لە زمانى عەرەبی پێی دەووترێت -نَفث-). **(موعەیزات: واتا -سورەتەکانی الإخلاص والفلق والناس-).
بوخاری گێڕاویەتیەوەدایکی ئیمانداران عائیشە -ڕەزاى خواى لێبێت- ئەم سونەتەمان بۆ دەگێڕێتەوە، ئەگەر پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هەرشەوێک بچووایەتە سەر جێگاکەى هەردوو دەستی دەلکاند بەیەکدا وفووی تێدا دەکرد بە فوویەکی کەم کە ئاوی ناو دەمی زۆر بە کەمی لەگەڵدا بێت (واتە تف نەبێت، پێی دەووترێت: نَفث)، وهەر سێ سورەتی (الإخلاص والفلق والناس)ی دەخوێند لە ناو لەپەکانى، فووی بکردایە پاشان بیانی خوێندایە، یان بیانی خوێندایە پاشان فووی بکردایە، هەردووکی دروستە چونکە فەرموودەکە باسی ڕیزبەندیان ناکات، پاشان بە هەردوو دەستی لاشەی مەسح دەکرد بە هەرشوێنێک بیتوانیایە دەستی پێبگات؛ سەرەتا سەری ودەموچاوی مەسح دەکرد، وپاشان پێشەوەى لاشەی، ئەم کردەوەى سێ جار دووبارە دەکردەوە، لە خوێندن وفووکردن ومەسح کردنی لاشە.
لە ئەنەسەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەگەر بچووایەتە سەر جێگاکەى دەیفەرموو: «الحمد لله الذي أطعمنا وسقانا، وكفانا وآوانَا، فَكَمْ مِمَّنْ لا كَافِيَ له وَلاَ مُؤْوِيَ»، واتە: «حەمد وسوپاس بۆ ئەو خودایەی کە خواردن وخواردنەوەى پێ بەخشین، وبێ پێویستی کردین وگەڕاینەوە بۆ شوێنی نیشتەجێبوونمان (بۆ نێو خانووەکانمان)، چەندێک کەس هەیە کە پێویستە وشوێنی نیشتەجێبوونی نیە (خانووی نیە)».
موسلیم گێڕاویەتیەوەپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەگەر بچووایەتە سەر جێگاکەى دەیفەرموو: (الحمد لله الذي أطعمنا وسقانا، وكفانا وآوانَا، فَكَمْ مِمَّنْ لا كَافِيَ له وَلاَ مُؤْوِيَ). (الحمد لله الذي أطعمنا وسقانا): پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەم نزایە دەکات کە حەمد وسوپاسکردنی خوداى تێدایە لەسەر ئەو خواردن وخواردنەوەى دەیبەخشێت چونکە ئەگەر خواى گەورە ئەم خواردن وخواردنەوەیەی ئاسان نەکردایە ئەوا نە خواردنت دەخوارد ونە خواردنەوەت دەخواردەوە، بۆیە پێویستە حەمد وسوپاسی خودا بکەیت لە سەر ئەوەى خواردن وخواردنەوەى پێبەخشیوویت. (كفانا وآوانَا، فَكَمْ مِمَّنْ لا كَافِيَ له وَلاَ مُؤْوِيَ): وبێ پێویستی کردین وئەوەى پێویستمانە پێمانی بەخشی، وشوێنێکی بۆ دابینکردین کە تێیدا بحەوێینەوە ونیشتەجێ بین؛ چونکە زۆر مرۆڤ هەیە کە پێویستیەکانى دابین نەبووە وشوێنی نیشتەجێ بوونی نییە، بۆیە پێویستە کاتێک چووە سەر جێگا ئەم زیکرە بخوێنێت وەکو حەمد وسوپاسکردنێک بۆ پەروەردگار -سبحانه وتعالى-.
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «سێ نزا وەڵامدەدرێنەوە بە بێ هیچ گومانێک؛ لەوانەش نزای ستەملێکراو، ونزای ڕێبوار، ونزاى دايباب لەسەر منداڵەکانیان».
ئیبنو ماجه گێڕاویەتیەوە - تورموذی گێڕاویەتیەوە - ئیبنوداود گێڕاویەتیەوە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوەسێ نزا لە سێ کۆمەڵەوە گومان نیە لەوەى کە خواى گەورە وەڵامی دەداتەوە: نزاى ستەملێکراو، ئەگەر ستەملێکراوەکە کافریش بێت وستەمی لێبکرێت، وپاشان نزا بکات ئەوا خواى گەورە نزاکەى وەڵامدەداتەوە، نزای ڕێبوار (موسافیر)؛ لە کاتی سەفەرەکەیدا ونزای دایک وباوک (دایباب)؛ ئەگەر نزا بۆ منداڵەکانى بکات یان نزایان لێبکات.
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «سێ کۆمەڵ خواى گەورە قسەیان لەگەڵدا ناکات وپاکیان ناکاتەوە وسەیریان ناکات لە ڕۆژی قیامەتدا وسزای سەختیان بۆ هەیە: بەتەمەنێکی زیناکەر، وپادشایەکی (دەسەڵاتدارێکی) درۆزن، وهەژارێکی خۆبەگەورەزان».
موسلیم گێڕاویەتیەوەسێ کۆمەڵ خواى گەورە خواى گەورە سەیریان ناکات لە ڕۆژی قیامەتدا، ولە تاوانەکان پاکیان ناکاتەوە، وسزای توندیان بۆ هەیە: پیاوێکی بەتەمەنی کە زینا بکات، وپادشایەکی (دەسەڵاتدارێکی) درۆزن، وهەژارێک کە خۆی بەگەورە دەزانێت وخەڵکی تر بە کەم وبچووک دەزانێت.
لە عەلیەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- پێی فەرمووم: «بڵێ: (قُلِ اللهُمَّ اهْدِنِي وَسَدِّدْنِي)^، كاتێك داوای هیدایەت دەكەیت؛ بیر بكەرەوە لەوەی هیدایەت وڕێنموێنی بكرێیت بۆ ڕێگای ڕاست، وكاتێك داوای -جێگیربوون وڕاستڕەوی (السداد)- دەكەیت؛ بیر بكەرەوە لەوەی پابەندی ڕێگای ڕاست بیت وەكو ڕێكی وڕاستی تیر». ^(واتە خودایە داواى هیدایەت وجێگربوون وبەردەوامیم لە تۆ دەکەم لەسەر ڕێگای ڕاست -لەسەر ئیستیقامەت-)
(مسلم) ڕیوایەتی كردووەپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانیكرد بە عەلی كوڕی ئەبی تاڵیب -ڕەزای خوای لێبێت- كە داوا لە خوای گەورە بكات وبڵێت: (اللهُمَّ اهْدِنِي:خودایە داوای هیدایەتت لێدەكەم)؛ ڕێنموێنیم بكە وڕێنیشاندەرەم بە، (وَسَدِّدْنِي:وجێگر وبەردەوامیم پێببەخشە)؛ سەركەوتوو بم، وبم كە بە كەسێكی ڕاستڕەو لە هەموو كاروبارەكانمدا. (الهُدَى:هیدایەت): بریتیە لە ناسینی هەق بە وردی وگشتی، وڕێنموێنی كردن بۆ شوێنكەوتنی لە ناخ وئاشكرادا. (السّداد:جێگیری وبەردەوامی): بریتیە لە سەركەوتن وڕێكڕەوی لە هەموو كاروبارێكدا بەشێوەیەك بەپێی هەق بێت، ئەمیش ڕێگای ڕاستە لە قسە وكردەوە وبیروباوەڕدا. چونكە شتی واتایی بە خستنەڕووی لە شێوەی هەستپێكراودا زیاتر ڕوون دەبێتەوە؛ بۆیە لەبیرت بێت كاتێك ئەم نزایە دەكەیت: (هیدایەت: بریتیە لە هیدایەتدانت بۆ ڕێگای ڕاست)؛ بە دڵتەوە ئامادە بە لەكاتێكدا داوای هیدایەت وڕێنموێنی دەكەیت وەكو ڕێنیشاندانی ئەو كەسەی سەفەر دەكات، لانادات لەسەر ڕێگاكەی بەلای ڕاست وچەپدا؛ ئەمیش بۆئەوەی ڕێگاكە ون نەكات، وبەم شێوەیە سەلامەت دەبێت و بەخێرایی دەگات بە مەبەستەكەی. (جێگیری: وەكو ڕێكی وجێگیری تیرە)؛ كاتێك تیرێك دەهاوێژیت تێبینی ئەوە دەكەیت بە خێرایی دەگاتە ئامانج ودەیپێكێت، تیرهاوێژ ئەگەر تیر بۆ شتێك بهاوێژێت ئەوا تیرەكە لە مەبەستەكەی نزیك دەكاتەوە، بەهەمان شێوە داوا لە خوای گەورە دەكەیت -سبحانه وتعالی- كە ئەو جێگیری وڕاستڕەویەی لە نیەتتدایە وەكو تیر بێت؛ بۆیە لە نزاكەتدا داوای لوتكەی هیدایەت وڕاستڕەوی وجێگیری دەكەیت. ئەم واتیایە لە دڵتدا ئامادە بكە كاتێك داوای جێگیری وڕاستڕەوی لە خودا دەكەیت؛ هاوشێوەی ئەوەی بەكاریدەهێنێت لەكاتی هاویشتندا.