





























Hadeeth Cards
Da'wa cards that highlight great meanings from the noble prophetic hadiths in a simple style and attractive display that helps the Muslim to have a deeper understanding of his religion in an easy way
All
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «خراپترین وبەدترین ناو لای خواى گەورە؛ پیاوێکە ناوی خۆی نابێت (پادشای پادشاکان)، هیچ پادشایەک نییە جگە لە الله -خودا-». ولە گێڕانەوەیەکدا: «خراپترین وچەپەڵترین پیاو لای خواى گەورە کە زیاتر لە خەڵکی تر لێی توڕە دەبێت لە ڕۆژی قیامەتدا؛ کەسێکە ناوی خۆی نابێت (پادشای پادشاکان)، هیچ پادشایەک نییە جگە لە الله -خودا-». سوفیان دەڵێت: «وەکو شاهان شاهـ (شای شاکان)».
موسلیم گێڕاویەتیەوە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هەواڵی ئەوە دەدات کە خراپترین کەس لای خواى گەورە ئەوەیە کە ناوێکی لە خۆی نابێت کە بە واتاى گەورەکردن وشکۆداری وشانازی کردن دێت لە ئەوپەڕیدا، وئەم ناوە تەنها بۆ خواى گەورەی بەرز وشکۆدار دەبێت، وەکو ناوى (ملک المولک ، پادشای پادشاکان)، کە ئەم ناوە نیشانەى ڕکابەرایەتیە بەرامبەر خواى گەورە، کە خاوەنی ئەم ناوە ئەگەر بە ناڕاستەوخۆش بێت بانگەشەی ئەوە دەکات کە ئەو ڕکابەری خودایە، پەنا بە خودا، بۆیە ئەم کەسە بەهۆی ئەم ناوەوە ڕقاویترین کەسە لای خواى گەورە وچەپەڵترین وخراپترین بوونەوەرە. پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەوەى ڕوونکردنەوە کە پادشای ڕاستەقینە تەنها الله یە چونکە موڵکی هەموو شتێک بە پادشاکانى سەرزەویشەوە هەموویان موڵکی خواى گەورەن وئەو دروستی کردوون، وهەروەها ئەم فەرموودەیە ئامۆژگاریەکە بۆ ئەوانەى ناو ونازناوى هاوشێوەى ئەمە لە هەندێک کەس دەنێن؛ بە بێ ئەوەى لە هەقیقەتدا واتاى ئەو ناو ونازناوانە بزانن، وهەروەها بیرهێناوەیەکە بۆیان بۆ ئەوەى خۆیان بپارێزن لەو سەرەنجامە خراپانەى کە لەم فەرموودەیەدا باسکراوە سەبارەت بە ئەو کەسانە کە بانگەشەی ناولێنانی ئەم جۆرە ناو ونازناوانە دەکەن، خواى گەورە پەنامان بدات.
لە ئیبن مەسعودەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئایا پێتان بڵێم (بوهتان - العَضْة) چییە؟ بریتیە لە دووزمانى کردن (نەمیمە کردن) لە نێو خەڵکیدا».
موسلیم گێڕاویەتیەوەلەم فەرموودەیەدا (بوهتان) بە (دووزمانى کردن) ناوبراوە، چونکە زۆر جار دووزمانى کردن خاڵی نییە لە بوهتان کردن ودرۆ هەڵواسین بۆ کەسێک، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ویستی ئومەتەکەى ئاگادار بکاتەوە لە (دووزمانى کردن) کە ئەمیش بریتیە لە هێنان وبردنی قسە لە نێو خەڵکیدا بۆ تێکدانی پەیوەندی نێوانیان، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرموودەکەى بە شێوازى پرسیارکردن دەستپێکرد؛ بۆ ئەوەى کاریگەری زیاتر هەبێت لەسەر گوێگرەکان وهۆکاری سەرنجڕاکێشانە بۆ لای پرسیارکار، پرسیاری لێیان کرد: (ئایا دەزانن (بوهتان - العَضْة) چییە؟) واتە پێتان بڵێم درۆ وبوهتان هەڵواسین چییە؟ ووتراوە: مەبەستیش سیحر کردنە. پاشان وەڵامی پرسیارەکە دایەوە: (بوهتان - العَضْة) بریتیە لە هێنان وبردنی قسە بە مەبەستی نانەوەى ئاژاوە وناکۆکی لە نێو خەڵکیدا؛ ئەمە کاری سیحرە کە لە خراپەکارییە، وزیانی بۆ خەڵک هەیە، وجیاکردنەوەى دڵی خۆشەویستانە وپچڕاندنی پەیوەندی خزمەکانە، وپڕکردنی دڵەکان لە ڕق وکینە بەرامبەر یەکتر، وئەمیش لە ڕاستیدا دەبینرێت لە نێو خەڵکیدا.
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «سەرشۆڕ بێت بەندەی دینار، سەرشۆڕ بێت بەندەى درهەم، سەرشۆڕ بێت بەندەی جلوبەرگ، ئەگەر پێی ببەخشرێت ڕازی دەبێت؛ ئەگەر پێی نەبەخشرێت توڕە دەبێت، سەرشۆڕ بێت ودۆڕاوە، ئەگەر دڕکێک بچێتە لاشەیدا لەوەیە کەس نەدۆزێتەوە بۆی دەربکات، توبا (دارێکە لە بەهەشت) بۆ کەسێک کە ڕەشمەى ئەسپەکەى گرتووە لە پێناوى خواى گەورە، قژی پەرش وبڵاوە، وپێی تۆزاویە، ئەگەر بە پاسەوانى سوپا دابنرێت قبوڵی دەکات بە ڕازیبوونەوە، وئەگەر بە فەرمانڕەواى سوپا دابنرێت قبوڵی دەکات بە ڕازیبوونەوە، (زۆر خاکى وسادەیە -متواضعة-) ئەگەر داوای ڕوخسەتێک بکات لەوەیە ڕوخسەتی پێنەدرێت، وئەگەر ناوەندیاریەک (شەفاعەتێک -واستەیەک-) بکات لەوەیە ناوەندیاریەکەی قبوڵ نەکرێت».
وەکو ئەوە بوخاری گێڕاویەتیەوەلەم فەرموودەیەدا پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەوە ڕووندەکاتەوە کە هەندێک کەس گەورەترین خەم وئامانجی سەرەتا وکۆتایان تەنها ئەم دونیایە، وئەوەى حاڵی بەم شێوەیە بێت ئەوا سەرەنجامی تیاچوون ودۆڕان دەبێت، ونیشانەى ئەم کۆمەڵە مرۆڤانە ئەوەیە کە زۆر سوور وپێداگیرن لەسەر ژیانی دونیا، ئەگەر شتێکی پێ ببەخشرێت ڕازییە وئاسودەیە وئەگەر شتێکی پێ نەبەخشرێت ناڕازیە وتوڕەیە. وهەندێک خەڵکیش هەیە ئامانجی ڕازی کردنی خواى گەورە وچوونە بەهەشتە، بۆیە داواى هیچ پلەوپایە وناوبانگێک ناکات، بەڵکو ئامانجی لە کردەوەکانى گوێڕایەڵی خواى گەورە وپێغەمبەرە -صلى اللە علیە وسلم-، ونیشانەى ئەم کەسانە زۆر گرنگی نەدان بە ڕووکەش، وڕازی بوون لەو گوزەرانەی تێیدا دەژی، لای زۆربەی خەڵکی گرنگی پێنادرێت ونەناسراوە، دوورە لەو کەسانەى خاوەن پۆست وپلەوپایەن، ئەگەر داواى ئیزن وڕوخسەتێک بکات ڕوخسەتی پێنادرێت، ئەگەر ناوەندیاریەک (شەفاعەتێک) بکات بۆی ئەنجام نادرێت، بەڵام سەرەنجامی چوونە بەهەشتە وئەمەیە باشترین پاداشت وگەورەترین ئامانج.
لە ئەبی موسای ئەشعەریەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «سێ کۆمەڵ ناچنە بەهەشتەوە: ئەوەى خووگرتووە (مودمینە) بە ئارەق خواردنەوە، وئەوەى پەیوەندی خزمایەتی دەپچڕێنێت، وئەوەی باوەڕی بە جادووگەری هەیە».
ئیبنو حیبان گێڕاویەتیەوە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوەپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هەواڵی ئەوە دەدات کە سێ کۆمەڵ لە خەڵکی ناچنە بەهەشتەوە بەهۆی ئەو تاوانە گەورانەى کە ئەنجامی دەدەن کە ئەم تاوانانە هۆکاری زیانن بۆ تاک وکۆمەڵگە: 1/ خووگرتن بە ئارەق خواردنەوە (مودمینی ئارەق خواردن)، چونکە ئەمە هۆکاری لە دەستدانى ئەقڵ، وتێکچوون ونەمانى کەسایەتی مرۆڤە، وزیانێکی زۆری هەیە بۆ سەر کۆمەڵگا وخێزانەکان. 2/ نەگەیاندنی پەیوەندی خزمایەتی، چونکە ئەمە دەبێتە هۆی دروستبوونی ڕقایەتی وناکۆکی لە نێوان تاکەکانى ئەو خێزانە یان ئەو بنەماڵەدا، وئەمەش وا دەکات کە مرۆڤ بە تەنها بژێت ونزیکترین کەسی حەزی لێنەکات بەهۆی گرنگی نەدان پێیان وسەردانی نەکردنیان. 3/ باوەڕکردن بە قسەی جادووگەر وساحیرەکان، چونکە ئەمە هاندانە بۆ خوێندنەوەى شاراوەکان -غەیباتەکان- وفێڵکردن وهەڵخەڵەتاندنی خەڵکی وخواردنی پارەیان بە ناهەق، لێرەدا مەبەست باوەڕهێنان بەو هەواڵانەیە کە ساحیرەکان وجادووگەرەکان دەیڵێن نەک مەبەست لە کاریگەری سیحر وجادوو بێت چونکە سیحر وجادوو کاریگەرییان هەیە لەسەر مرۆڤ وئەمەش لە قورئان وسونەتدا بەڕوونی باسکراوە، وهەروەها ئەم هەڕەشە ئەوانەیش دەگرێتە کە زیاد لە سنووری خۆی باوەڕیان بە کاریگەری سیحر جادوو هەیە بۆ نمونە گۆڕینی سروشتی ماددەکان وەکو تەختە بۆ ئاڵتون وهاوشێوەى ئەمە؛ چونکە ساحیرەکان مەحاڵە بتوانن ئەمە بکەن تەنها خوای گەورە دەتوانێت ئەم کردەوانە بکات کە لە دەرەوەى توانای مرۆڤە.
لە ئەبی سەعید وئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەگەر سێ کەس دەرچوون بۆ سەفەرێک؛ ئەوا با یەکێکیان بکەن بە سەرداری (سەرکردەى) خۆیان».
ئیبنوداود گێڕاویەتیەوەپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرماندەکات بە ڕێبوارەکان (موسافیرەکان) بەوەى کە باشترين کەسيان بکەنە سەردار لە سەفەرەکەدا؛ بە تایبەت باشترين بێت لە ڕووی ڕا وبۆچوون وپیلاندانانەوە بۆ ئەوەى کاروبارەکانیان بەڕێوە ببات وباشترین پیلان دابنێت، چونکە ئەگەر وا نەکەن وکەس نەکەن بە سەرداری سەفەرەکەیان ئەوا کاروباریان پشێوی تێدەکەوێت.
لە عبداللەی کوڕی عەباسەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- چوو بۆ سەردانیکردنی ئەعرابیەک کە نەخۆش بوو، وئەگەر بچووایە بۆ لای هەر نەخۆشێک پێی دەفەرموو: « لا بأس طهور إن شاء الله»، واتە: «هیچ ئازار وزیانێکی نابێت و پاککەرەوەیە لە تاوانەکان؛ بە ویستی خواى گەورە».
بوخاری گێڕاویەتیەوەپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- سەردانی ئەعرابیەکی کرد کە نەخۆش بوو، وئەگەر بچووایە بۆ سەردانیکردنی نەخۆشێک دەیفەرموو: « لا بأس طهور إن شاء الله»، واتە: هیچ ئازار وسەختی وزیانێکی نابێت، و پاککەرەوەیە لە تاوانەکان وهۆکاری پۆشینی هەڵەکان وهەروەها هۆی بەرزبوونەوەى پلەتە لە ڕۆژی قیامەتدا؛ بە ویستی خواى گەورە.
لە ئەنەسی کوڕی مالیکەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەیفەرموو: «اللهم إني أعوذ بك مِنَ البَرَصِ، والجُنُونِ، والجُذَامِ، وَسَيِّيءِ الأسْقَامِ»، واتە: «خودایە، پەنات پێدەگرم لە بەڵەکی، وشتێت بوون، وگولی، ولە هەموو نەخۆشیە زیانبەخشەکان».
نەسائی گێڕاویەتیەوە - ئیبنوداود گێڕاویەتیەوە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوەلە فەرموودەکەدا: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پەنا بە خواى گەورە دەگرێت لە چەند نەخۆشییەکی دیاریکراو، وئەمیش مەترسی ئەم نەخۆشیانە وشوێنەواری خراپیان دەردەخات، وپاشان داواى سەلامەت بوونی کرد لە زیان وخراپەی هەموو نەخۆشیەکان، ئەم فەرموودەیە: تایبەتکردن وگشتگیرکردنی تێدایە، فەرمووی: (اللهم إني أعوذ بك مِنَ البَرَصِ، واتە: خودایە، پەنات پێدەگرم لە بەڵەکی): وئەمیش نەخۆشیەکە وەکو پەڵەی سپی لەسەر پێست دەردەکەوێت، دەبێتە هۆی دووربوونەوەى مرۆڤەکان لە کەسی توشبوو، ودەبێتە هۆی ئەوەى مرۆڤ تووشی گۆشەگیری بێت، ولەوەیە ببێتە هۆی توڕەبوون وناڕەزاى بڕین بەرامبەر قەزا وقەدەر، پەنا بە خودا، بێگومان ئەمە تاقیکردنەوەیە وپێویستە مرۆڤ ئارام بگرێت. (والجنون، واتە: لە شێت بوون): ئەمیش بریتیە لە لەدەستدانى ئەقڵ، بوونی ئەقڵ هۆکارە بۆ ئەوەى مرۆڤ شیاو بێت بۆ ئەنجامدانى واجب وئەرکە ئاینیەکان وبە هۆی ئەقڵەوە مرۆڤ خودا دەپەرستێت، وبیر دەکاتەوە لە بوونەوەرەکان ودروستکراوەکانى خواى گەورە -سبحانه وتعالى-، لەدەستدانى ئەقڵ واتە لەدەستدانى ئەو مرۆڤە. (والجذام، واتە: لە گولى): کە ئەمیش نەخۆشیەکە کە ئەندامەکان دەخورێن وهەتا دەکەون یان نامێنن -پەنا بە خودا-. (وسيئ الأسقام، واتە: ولە هەموو نەخۆشیە زیانبەخشەکان): واتە نەخۆشیە خراپ وزیانبەخشەکان، ئەمیش ئەو نەخۆشیانەیە کە نیشانەى بێ توانایین وکەسی توشبوو وا هەستدەکات زۆربەی خەڵکی لێی دووردەکەونەوە وەکو نەخۆشیە گوێزەرەوەکان وکوێری وشەل بوون وشێرپەنجە وجگە لەمانە، وئەم نەخۆشیانە پێویستی بە خەرجی دارایی زۆر هەیە، وپێویستی بە سەبر وئارامگرتنێکی زۆر هەیە وتەنها ئەوانە دەتوانن ئارام بگرن لەسەر ئەم نەخۆشیانە کە خواى گەورە سەبر وئارامی پێ بەخشیون ودڵیانی بەهێز کردووە بەرامبەر ئەم تاقیکردنەوانە کە بێگومان هەمووی هۆکاری خێرن بۆ بەندە. ولێرەدا نیشانەى مەزنی ئەم ئاینە دەردەکەوێت کە گرنگی دەدات بە پاراستنی ئاینی مسوڵمان وهەروەها گرنگی بە پاراستنی لاشەی مسوڵمان دەدات جا لە ڕێگای نزا وپاڕانەوە وقورئان خوێندن وهۆکارە شەرعیەکان بێت یان لە ڕێگای بەکارهێنانى دەرمان وچارەسەرە ڕێگاپێدراوەکان بێت، وپێویستە مسوڵمان هۆکارە شەرعیەکان وەکو نزا وقورئان خوێندن وهۆکارە شەرعیەکان بگرێتە بەر بۆ چارەسەرکردن، ولە هەمان کاتدا بەکارهێنانى هۆکارە مادیەکانیش بگرێتە بەر وەکو بەکارهێنانى دەرمان وچارەسەرەکان وئەمیش هیچ پێچەوانەى تەوەکول وپشت بەستن نیە بە خواى گەورە بەڵکو بەکارهێنانى هۆکارەکان پاش پشت بەستن (تەوەکول) وداواى کردن لە خواى گەورە یەکێکە لە خاڵە داواکراوەکان بۆ لابردنی ناخۆشی ونەخۆشیەکان لە شەریعەتی ئیسلامدا.
لە عەلیەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: فاتیمە -ڕەزای خوای لێبێت- هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- سكاڵای بۆ لا كرد بەهۆی ئەوەی دەستی تووشی ئازار دەبێت لەسەرەنجامی بەكارهێنانی بەردەئاش، وپێی گەیشتبوو كە ئەو هەندێك بەندەیان بۆ هێناوە، بەڵام نەیانی بینی، ئەویش ئەمەی بۆ عائیشە باسكرد، كاتێك پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هات ؛ عائیشە ئەمەی بۆ باسكرد، عەلی دەڵێت: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- سەردانی كردین لەكاتێكدا خەریك بوو دەخەوتین، بۆیە خەریك بوو هەستین، بەڵام ئەو فەرمووی: «لە شوێنی خۆتان بمێننەوە»، هات لەنێوان من وئەو (فاتیمە) دانیشت، هەتاوەكو هەستم بە ساردی پێیەكانی كرد لەسەر سكم، وفەرمووی: «ئایا ڕێنیشاندەرتان بم بۆ شتێك كە خێرترە لەوەی داواتان كرد؟ کاتێک دەچنە سەر جێگاکەتان، سی وسێ جار بڵێن: (سبحان الله) ، وسی وسێ جار بڵێن: (الحمد لله)، وسی وسێ جار بڵێن: (الله أكبر)؛ ئەمە خێرترە بۆتان لە خزمەتكارێك».
(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەریفاتیمە -ڕەزای خوای لێبێت- سكاڵای خۆی هێنا بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- سەبارەت بەو ناڕەحەتی وئازارەی تووشی دەستەكانی دەبن لەسەرەنجامی كاریگەری هاڕین لە بەردەئاشدا، بۆیە كاتێك سەبییان هێنا بۆ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-؛ چوو بۆ لای داوای خزمەتكارێكی كرد لەم سەبییانە، بۆئەوەی لە جیاتی ئەو كارەكانی ماڵ بكات، بەڵام پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە ماڵ نەبوو، وچاوی بە عائیشە كەوت -ڕەزای خوای لێبێت-، وئەوەی بۆی باسكرد. كاتێك پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- گەڕایەوە عائیشە باسی هاتنی فاتیمەی بۆ كرد بەوەی داوای خزمەتكارێكی كردووە، پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- چوو بۆ لای فاتیمە وعەلی -ڕەزای خوایان لێبێت- لەكاتێكدا ئەوان لەنێو جێگاكانیان بوون وخۆیان بۆ خەوتن ئامادە دەكرد، ولە نێوانیان دانیشت هەتاوەكو عەلی -ڕەزای خوای لێبێت- هەستی بە ساردی پێیەكانی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- كرد لەسەر سكی، وفەرمووی: ئایا شتێكتان فێر بكەم كە خێرترە لە داواكەتان بەوەی خزمەتكارێكتان پێببەخشم؟ ووتیان: بەڵێ، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: ئەگەر چوونە سەر جێگاكانتان بۆ خەوتن لە شەودا، سی وچوار جار تەكبیر بكەن -بڵێن: الله أكبر-، وسی وسێ جار بڵێن: سبحان الله، وسی وسێ جار بڵێن: الحمد لله؛ ووتنی ئەم زیكرانە خێرترە بۆ ئێوە لە خزمەتكارێك.
لە عبداللەی کوڕی خوبەیبەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: لە شەوێكی باراناوی وزۆر تاریكدا دەرچووین، بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ؛ بۆئەوەی پێشنوێژیمان بۆ بكات، كاتێك گەیشتینە لای، فەرمووی: «بڵێ (قُلْ)»، من هیچم نەووت، پاشان فەرمووی: «بڵێ (قُلْ)»، من هیچم نەووت، فەرمووی: «بڵێ (قُلْ)»، ووتم: چی بڵێتم؟ فەرمووی: «{قُلْ هُوَ اللهُ أَحَدٌ} (سورەتی الإخلاص) وموعەویزەكان (سورەتەکانى الفلق والناس) سێ جار بخوێنە؛ کاتێک ئێوارە وبەیانیت بەسەردا دێت، بەسن بۆت وهۆکارن بۆ پاراستنت لە هەموو شتێک».
(أبو داود والترمذي والنسائي) ڕیوایەتیان كردووەعبداللەی کوڕی خوبەیب -ڕەزای خوای لێبێت- باسی ئەوەمان بۆ دەكات كە شەوێكی زۆر باراناوی وتاریك ؛ دەرچوون بۆ گەڕان بە دوای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بۆئەوەی پێشنوێژیان بۆ بكات، گەیشتن پێی، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بە عبداللە ی فەرموو: «بڵێ (قُلْ)» واتا بخوێنە، بەڵام ئەو هیچی نەخوێند، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- قسەكەی دووبارە كردەوە، عبداللە ووتی: چی بخوێنم ئەی پێغەمبەری خودا؟ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «سورەتی -الإخلاص- {قُلْ هُوَ اللهُ أَحَدٌ..} وموعەویزەكان (سورەتەکانى الفلق والناس) هەریەكێكیان سێ جار لە بەیانی وئێوارەدا بخوێنە ؛ هۆکارن بۆ پاراستنت لە هەموو شەڕ وزیانێك.