





























Hadeeth Cards
Da'wa cards that highlight great meanings from the noble prophetic hadiths in a simple style and attractive display that helps the Muslim to have a deeper understanding of his religion in an easy way
All
لە عبداللەی کوڕی عومەرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە یەكێك لە نزاكانی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەوە بوو دەیفەرموو: «اللهُمَّ إِنِّي أَعُوذُ بِكَ مِنْ زَوَالِ نِعْمَتِكَ، وَتَحَوُّلِ عَافِيَتِكَ، وَفُجَاءَةِ نِقْمَتِكَ، وَجَمِيعِ سَخَطِكَ»، واتە: «خودایە پەنات پێدەگرم: لە نەمانى نیعمەتەکانت لەسەرم، ولە نەمانی لەش ساغیم، و لەناکاوى سزاکانت، ولە هەموو توڕەییەکت».
(مسلم) ڕیوایەتی كردووەپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پەنای بە خوای گەورە دەگرت لە چوار شت: یەكەم: (اللهُمَّ إِنِّي أَعُوذُ بِكَ مِنْ زَوَالِ نِعْمَتِكَ:خودایە پەنات پێدەگرم: لە نەمانى نیعمەتەکانت لەسەرم)؛ ئاینی ودونیاییەكان ودامەزراو بم لەسەر ئیسلام، ودوورم بم لە تووشبوون بە گوناهەكان كە هۆكارن بۆ نەمانی نیعمەتەكان. دووەم: (وَتَحَوُّلِ عَافِيَتِكَ:ولە نەمانی لەش ساغیم)؛ خودایە پەنات پێدەگرم لەوەی ئەم لەش ساغیەم بگۆڕێت بۆ بەڵا وناڕەحەتی؛ بۆیە داوای بەردەوامی عافیەت وسەلامەتیت لێدەكەم لە هەموو ئازار ونەخۆشییەكان. سێیەم: (وَفُجَاءَةِ نِقْمَتِكَ:و لەناکاوى سزاکانت)؛ پەنات پێدەگرم لە بەڵا وكارەسات، چونكە تۆڵەسەندنەوە وسزا ئەگەر لەناكاو بێن ئەوا كات نامێنێت بۆ تەوبەكردن وئەنجامدانی كردەوەی چاك، وئەوەی تووشی ئەم جۆرە سزایە دەبێت تووشی گەورەترین وسەختترین سزا بووە. چوارەم: (وَجَمِيعِ سَخَطِكَ:ولە هەموو توڕەییەکت)؛ وپەنات پێدەگرم لە هۆكارەكانی توڕەبوونت؛ چونكە ئەو كەسەی تۆ لێی توڕە بیت ئەوا سەرشۆڕ ودۆڕاوە. پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕستەیەكی گشتگیری بەكارهێنا؛ كە هەموو هۆكارەكانی توڕەیی خودایی لەخۆگرتووە -سبحانه وتعالی- لە قسە وكردەوە وبیروباوەڕەكان.
لە عبداللەی کوڕی عەمرو -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نزای دەكرد بە ووتنی ئەم وشانە ودەیفەرموو: «اللَّهُمَّ إِنِّي أَعُوذُ بِكَ مِنْ غَلَبَةِ الدَّيْنِ، وَغَلَبَةِ الْعَدُوِّ، وَشَمَاتَةِ الْأَعْدَاءِ»، واتە: «خودایە پەنا بە تۆ دەگرم: لە تیاچوونم بەهۆی قەرزدارییەوە، ولە زاڵبوونی دوژمن بەسەرمدا، ولە دڵخۆشبوونی دوژمنەکان بەهۆی بەڵا وناخۆشیەکانم».
(االنسائي وأحمد) ڕیوایەتیان كردووەپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پەنای بە خوای گەورە گرتووە لە سێ شت: یەكەم: (اللَّهُمَّ إِنِّي أَعُوذُ:خودایە پەنا دەگرم)؛ داوای داڵدەدان و بەهاناوە هاتنە، (بِكَ:بە تۆ)؛ تەنها داوای پەنادان لە تۆ دەكەم نەك لە هیچ كەسێكی تر، (مِنْ غَلَبَةِ الدَّيْنِ:لە تیاچوونم بەهۆی قەرزدارییەوە)؛ لە زاڵبوونی وخەفەت وناڕەحەتیم بەهۆیەوە، وداوای یارمەتی لە تۆ دەكەم بەوەی بتوانم قەرزەكە بدەمەوە. دووەم: (وَغَلَبَةِ الْعَدُوِّ:ولە زاڵبوونی دوژمن بەسەرمدا)؛ لە زاڵبوون ودەسەڵاتی بەسەرمدا، وداوات لێدەكەم ئازار وزیانلێدانی لە من دوور بێت، وسەركەوتووم بكەیت بەسەریدا. سێیەم: (وَشَمَاتَةِ الْأَعْدَاءِ:ولە دڵخۆشبوونی دوژمنەکان بەهۆی بەڵا وناخۆشیەکانم)؛ وئاسوودە بوونیان بەوەی تووشی مسوڵمانان دەبێت لە بەڵا وكارەساتەكان.
لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت-كە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە کاتی هاتنی بەیانیدا دەیفەرموو: «اللهُمَّ بِكَ أَصْبَحْنَا، وَبِكَ أَمْسَيْنَا، وَبِكَ نَحْيَا، وَبِكَ نَمُوتُ، وَإِلَيْكَ النُّشُورُ»^، ولە کاتى هاتنی ئێوارەدا دەیفەرموو: «بِكَ أَمْسَيْنَا، وَبِكَ أَصْبَحْنَا، وَبِكَ نَحْيَا، وَبِكَ نَمُوتُ، وَإِلَيْكَ النُّشُورُ»^^، وهەندێك جار -لە كۆتاییدا- دەیفەرموو: «وَإِلَيْكَ الْمَصِيرُ» واتە: «چارەنووس وگەڕانەوە هەر بۆ لای تۆیە». ^(واتە: خودایە بە ئیزن ومۆڵەتی تۆ بەیانیمان بەسەردا هات، بە ئیزن ومۆڵەتی تۆ ئێوارەمان بەسەردا هات، وبە ئیزن ومۆڵەتی تۆ دەژین، وبە ئیزن ومۆڵەتی تۆ دەمرین، وگەڕانەوەمان هەر بۆ لای تۆیە)، ^^(واتە: بە ئیزن ومۆڵەتی تۆ ئێوارەمان بەسەردا هات، وبە ئیزن ومۆڵەتی تۆ بەیانیمان بەسەردا هات، وبە ئیزن ومۆڵەتی تۆ دەژین، وبە ئیزن ومۆڵەتی تۆ دەمرین، وگەڕانەوەمان هەر بۆ لای تۆیە).
رواه أبو داود والترمذي والنسائي في الكبرى وابن ماجهپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەگەر بەیانی بەسەردا بهاتایە لە سەرەتای ڕۆژ ودەرچوونی خۆر؛ دەیفەرموو: (اللهُمَّ بِكَ أَصْبَحْنَا:خودایە بە ئیزن ومۆڵەتی تۆ بەیانیمان بەسەردا هات)؛ لەژێر پاراستن ولە نێو نیعمەتەكانی تۆداین، وسەرقاڵین بە یادكردنت، و بەناوی تۆوە داوای یارمەتی و بەهاناوە هاتنت دەكەین، بە هیدایەتدانت دەوردراوین، وبە توانا وهێزی تۆ دەجوڵێین، (وَبِكَ أَمْسَيْنَا، وَبِكَ نَحْيَا، وَبِكَ نَمُوتُ:خودایە بە ئیزن ومۆڵەتی تۆ ئێوارەمان بەسەردا هات، وبە ئیزن ومۆڵەتی تۆ دەژین، وبە ئیزن ومۆڵەتی تۆ دەمرین)؛ هەمان ڕستەی پێشووە بەڵام لە ئێوارەدا دەیڵێت: -اللهم بك أمسينا- واتە: -خودایە بە ئیزن ومۆڵەتی تۆ ئێوارەمان بەسەردا هات-؛ بەناوی -المحيي:ژیێنەر-ی تۆوە دەژین، وبەناوی -الممیت:مرێنەر-ی تۆوە دەمرین، (وَإِلَيْكَ النُّشُورُ:وگەڕانەوەمان هەر بۆ لای تۆیە)؛ وزیندووبوونەوە لەپاش مردن، وجیابوونەوە لەپاش كۆبوونەوە، وحاڵمان بەم شێوەیە بەردەوامە لە هەموو كات وحاڵەتەكان، ولێی دانابڕێین. بەڵام ئەگەر ئێوارەی بەسەردا بهاتایە لەپاش عەسر؛ دەیفەرموو: (بِكَ أَمْسَيْنَا، وَبِكَ أَصْبَحْنَا، وَبِكَ نَحْيَا، وَبِكَ نَمُوتُ، وَإِلَيْكَ الْمَصِيرُ:بە ئیزن ومۆڵەتی تۆ ئێوارەمان بەسەردا هات، وبە ئیزن ومۆڵەتی تۆ بەیانیمان بەسەردا هات، وبە ئیزن ومۆڵەتی تۆ دەژین، وبە ئیزن ومۆڵەتی تۆ دەمرین، چارەنووس وگەڕانەوە هەر بۆ لای تۆیە)؛ گەڕانەوە لەدوای دونیا وگەڕانەوە لە قیامەتدا هەر بۆ لای تۆیە، ومردن وژیانمان هەر بەدەستی تۆیە.
لە ئەبی سەعیدی خودریەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئاگاداربن لەسەر ڕێگاکان دامەنیشتن»، ووتیان: ئەی پێغەمبەری خودا، چارەمان نیە ئەوە شوێنی دانیشتنمانە وقسە لەسەر کاروبارەکانمان دەکەین لەو شوێنانە؟ فەرمووی: «ئەگەر هەر دەتانەوێت دابنیشتن؛ ئەوا مافى ڕێگا بدەن»، ووتیان: ئەی مافەکەى چییە؟ فەرمووی: «چاو پاراستن (نەزەر نەکردن)، وئازار نەدان، و وەڵامدانەوەى سەلامکردن، وفەرمان کردن بە چاکە ونەهی کردن لە خراپە».
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هاوەڵانی ئاگادار کردەوە لە دانیشتن لەسەر ڕێگاوبانەکان، ووتیان: ناتوانین دانەنیشین ونەوەستین لەو شوێنانەدا، فەرمووی: ئەگەر هەر نەتانتوانى ئەوا واجبە مافى ڕێگا بدەن، وپرسیاری مافى ڕێگایان لێی کرد، پێیانی فەرموو: ئەوەیە چاویان بپارێزن لە نەزەر کردن وسەیر کردنی ئەو ئافرەتانەى ڕێدەکەن لە پێشیانەوە ونابێت ئازاری خەڵکی بدەن بە قسە یان کردەوە، ودەبێت وەڵامی سەلامکردن بدەنەوە، وپێویستە فەرمان بە چاکە بکەن ونەهی لە خراپە بکەن ئەگەر خراپەیەکیان بینی.
لە ئەنەسەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: زۆرترین نزای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بریتی بوو لە: «رَبَّنَا آتِنَا فِي الدُّنْيَا حَسَنَةً، وَفِي الْآخِرَةِ حَسَنَةً وَقِنَا عَذَابَ النَّارِ» واتە: «خودایە چاکەمان پێ ببەخشە لە دونیا ولە قیامەتدا، وبمانپارێزە لە سزای دۆزەخ».
(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەریپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- زۆر جار نزای گشتگیری دەكرد، لەوانەش: «رَبَّنَا آتِنَا فِي الدُّنْيَا حَسَنَةً، وَفِي الْآخِرَةِ حَسَنَةً وَقِنَا عَذَابَ النَّارِ» واتە: «خودایە چاکەمان پێ ببەخشە لە دونیا ولە قیامەتدا، وبمانپارێزە لە سزای دۆزەخ». ئەم نزایە هەموو چاكەیەكی دونیا لەخۆ دەگرێت لە ڕزقی پاك وفراوان وحەڵاڵ، وهاوسەرێكی چاك، وئەو منداڵانەی چاوەكان پێیان ئۆقرە دەگرێت، وئارامی وهێمنی، وزانستی بەسوود، وكردەوەی چاك، وهاوشێوەی ئەمانە لە شتە داواكراوە خۆشەویستەكان لەلای مرۆڤ كە ڕێگەپێدراون، وچاكەی قیامەت بریتیە لە سەلامەت بوون لە سزای گۆڕ وڕۆژی لێپرسینەوە ودۆزەخ، وبردنەوەی نیعمەتی بەردەوام لە بەهەشت، ونزیكی لە پەروەردگاری میهرەبان.
لە شەدادی کوڕی ئەوسەوە -ڕەزای خواى لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «چاکترین (گەورەترین) شێوازى ئیستیغفار کردن (سید الإستغفار) ئەوەیە کە بڵێیت: (اللَّهُمَّ أَنْتَ رَبِّي لاَ إِلَهَ إِلَّا أَنْتَ، خَلَقْتَنِي وَأَنَا عَبْدُكَ، وَأَنَا عَلَى عَهْدِكَ وَوَعْدِكَ مَا اسْتَطَعْتُ، أَعُوذُ بِكَ مِنْ شَرِّ مَا صَنَعْتُ، أَبُوءُ لَكَ بِنِعْمَتِكَ عَلَيَّ، وَأَبُوءُ لَكَ بِذَنْبِي فَاغْفِرْ لِي، فَإِنَّهُ لاَ يَغْفِرُ الذُّنُوبَ إِلَّا أَنْتَ)^»، فەرمووی: «ئەوەی لە بەیانیدا بیڵێت بەدڵنیاییەوە، ولەو ڕۆژەدا بمرێت پێش ئێوارە، ئەوا لە ئەهلی بەهەشتە، وئەوەی لە ئێوارەدا بیڵێت بەدڵنیاییەوە، وبمرێت پێش ئەوەی بەیانی بەسەردا بێت، ئەوا لە ئەهلی بەهەشتە». ^(واتە: خودایە، تۆ پەروەردگاری منی وهیچ پەرستراوێک شایستەی پەرستن نییە بەهەق وڕاستی جگە لە تۆ، تۆ منت خوڵقاندووە ومن بەندەی تۆم، هەتا بتوانم پەیمان وبەڵێنی تۆ ناشکێنم؛ ئەگەر نەمتوانى پەیمانەکە ببەمە سەر ئەوە لە دەسەوسانیمە، پەنا بۆ تۆ دەگرم لە شەڕی کردەوەکانى خۆم، بە سوپاسگوزارییەوە دان دەنێم بە هەموو نیعمەت وبەخشینێک لە لایەن تۆوە بۆ من، ودان دەنێم بە تاوان وهەڵەکانم؛ لە تاوان وهەڵەکانم خۆش بە چونکە تەنها تۆ لە تاوان وهەڵەکان خۆش دەبیت).
(البخاري) ڕیوایەتی كردووەپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوەمان بۆ دەكات كە داوای لێخۆشبوون لە خوای گەورە (ئیستیغفار كردن) شێوازی ووتنی جیاوازی هەیە، بەڵام باشترین وچاكترینیان ئەوەیە بەندە بڵێت: (اللَّهُمَّ أَنْتَ رَبِّي لاَ إِلَهَ إِلَّا أَنْتَ، خَلَقْتَنِي وَأَنَا عَبْدُكَ، وَأَنَا عَلَى عَهْدِكَ وَوَعْدِكَ مَا اسْتَطَعْتُ، أَعُوذُ بِكَ مِنْ شَرِّ مَا صَنَعْتُ، أَبُوءُ لَكَ بِنِعْمَتِكَ عَلَيَّ، وَأَبُوءُ لَكَ بِذَنْبِي فَاغْفِرْ لِي، فَإِنَّهُ لاَ يَغْفِرُ الذُّنُوبَ إِلَّا أَنْتَ) واتە: (خودایە، تۆ پەروەردگاری منی وهیچ پەرستراوێک شایستەی پەرستن نییە بەهەق وڕاستی جگە لە تۆ، تۆ منت خوڵقاندووە ومن بەندەی تۆم، هەتا بتوانم پەیمان وبەڵێنی تۆ ناشکێنم؛ ئەگەر نەمتوانى پەیمانەکە ببەمە سەر ئەوە لە دەسەوسانیمە، پەنا بۆ تۆ دەگرم لە شەڕی کردەوەکانى خۆم، بە سوپاسگوزارییەوە دان دەنێم بە هەموو نیعمەت وبەخشینێک لە لایەن تۆوە بۆ من، ودان دەنێم بە تاوان وهەڵەکانم؛ لە تاوان وهەڵەکانم خۆش بە چونکە تەنها تۆ لە تاوان وهەڵەکان خۆش دەبیت). سەرەتا بەندە دان بە تەوحید -یەك خوا پەرستی- دەنێت، وبەوەی الله خوڵقێنەرێتی وبە تەنها ئەو پەرستراوێتی كە تاكە وبێ هاوتا وبێ هاوبەشە، وبەندە لەسەر ئەو پەیمانەیە كە بە الله ی داوە -سبحانه وتعالی- لە ئیمان هێنان پێی وگوێڕایەڵیكردنی ؛ هێندەی دەتوانێت، چونكە بەندە هەرچەندە پەرستش ئەنجامبدات ؛ ناتوانێت هەموو فەرمانەكانی الله جێبەجێ بكات وناتوانێت وەكو پێویست سوپاسگوزار بێت بەرامبەر نیعمەتەكانی پەروەردگاری، تەنها داوای پەناگرتن و بەهاناوە هاتن ویارمەتی لە الله دەكات، وتەنها پەناگرتن بە ئەو سوودی هەیە ؛ لە شەڕ وخراپەی ئەو كردەوانەی بەندە ئەنجامیداوە دان بە نیعمەتەكانی دەنێت بە ناچاری، ودان لەسەر نەفسی خۆی دەنێت بە تاوان وسەرپێچیكردنی، پاش ئەم تەوەسولە بۆ نزیكبوونە لە الله ؛ نزا دەكات بەوەی گوناهەكانی بپۆشێت وبیپارێزێت لە سەرەنجامەكانی بە لێخۆشبوون وفەزڵ وڕەحمەتی، چونكە ئەوەی كە لە گوناهەكان خۆشدەبێت تەنها الله یە -عز وجل-. پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوە دەكات كە ئەم زیكرە لە ویردەكانی بەیانی وئێوارانە، ئەوەی بیڵێت بە دڵنیاییەوە وئاگای لە ماناكەی بێت وباوەڕی پێی هەبێت لەسەرەتای ڕۆژدا، لەنێوان خۆر دەرچوون هەتاوەكو خۆر لەناوەڕاستی ئاسمان لادەدات، ئەمە كاتی ڕۆژە، وئەو كەسە بمرێت؛ دەچێتە بەهەشتەوە، وئەوەی بیڵێت، لە كاتی خۆرئاوابوون هەتاوەكو دەركەوتنی بەیان، وبمرێت پێش ئەوەی بەیانی بەسەردا بێت؛ دەچێتە بەهەشتەوە.
لە موعاویەی کوڕی حەیدە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «تیاچوون بۆ ئەو کەسەی کە درۆ دەکات بۆ ئەوەى خەڵکی پێی پێبکەنن، تیا بچێت، تیا بچێت».
تورموذی گێڕاویەتیەوە - نەسائی گێڕاویەتیەوە - ئیبنوداود گێڕاویەتیەوە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوەفەرموودەکە هەڕەشەیەکی توندی تێدایە لەسەر ئەوانەى کە درۆ دەکەن بۆ ئەوەى گاڵتە بکەن وخەڵکی پێبکەنێت، ولە ناشیرینترین کردەوەکانە، وبۆیە هەڕەشەیەکی توند هاتووە لەسەر حەرامکردنی چونکە لە ڕەوشتە ناشیرین وقێزەوەنەکانە کە پێویستە مسوڵمان خۆی لێ بەدوور بگرێت، ولێی دوور بکەوێتەوە وزمانى پاک بکاتەوە لە درۆ کردن لە هەموو کات وحاڵەتێک، مەگەر چەند حاڵەتێکی دیاریکراو نەبێت کە شەریعەت ڕێگەى پێداوە. هەروەکو چۆن وتنی قسەی درۆ حەرامکراوە بۆ ئەوەى خەڵکی پێبکەنێت وگاڵتە بکات؛ بە هەمان شێوە حەرامە لەسەر ئەوانەى دانیشتوون لەگەڵی گوێی لێی بگرن ئەگەر بزانن قسەکەى درۆیە وپێویستە ئینکاری لێبکەن وئەگەر کرا دانیشتنەکە جێبهێڵن، لە دەقی فەرموودەکەدا وشەی (ویل) هاتووە کە بە واتای تیاچوون دێت وهەروەها ووتراوە (ناوی دۆڵێکە لە دۆڵەکانى دۆزەخ).
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: خواى گەورە دەفەرموێت: «من لەگەڵ بەندەکەمدام ئەگەر زیکر ویادی من بکات ولێوەکانی بجووڵێنێت بە یادکردنم».
ئیبنو ماجه گێڕاویەتیەوە - بوخاری گێڕاویەتیەوە به سیغەی جەزم - ئەحمەد گێڕاویەتیەوەئەم فەرموودەیە بەڵگەیە لەسەر ئەوەى هەرکەسێک یادی خودا بکات ئەوا خودا نزیکە لەو کەسە، و لەگەڵ ئەودا دەبێت لە هەموو کاروبارێکیدا، بۆیە سەرکەوتووی دەکات وهیدایەتی دەدات ویارمەتی دەدات ونزاکانى وەڵام دەداتەوە. ولە فەرموودەیەکی تردا کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرموویەتی: خواى گەورە دەفەرموێت: (أنا عند ظن عبدي بي وأنا معه إذا ذكرني، فإن ذكرني في نفسه ذكرته في نفسي، وإن ذكرني في ملأ ذكرته في ملأ خير منهم)، واتە: (من بە گوێرەی گومانی بەندەکەمم بە من، من لەگەڵ بەندەکەمم کە زیکر ویادی من بکات، ئەگەر بەندەکەم یادی من بکات لە نەفسی خۆیدا ئەوا من یادی ئەو دەکەم لە نەفسی خۆمدا، وئەگەر باس ویادی من بکات لە شوێن وکۆڕ ودانیشتنێکدا بکات ئەوا من لە شوێنێکی خێرتر لەو شوێن ودانیشتنە باسی ئەو دەکەم).
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەرکەسێک ڕەیحانی پێشکەشکرا؛ با ڕەتی نەکاتەوە، چونکە هەڵگرتنی ئاسانە وبۆنیشی خۆشە».
موسلیم گێڕاویەتیەوەهەرکەسێک بۆن وعەتری خۆشی لێدرا یان وەکو دیاری پێشکەشی کرا ئەوا پێویستە قبوڵی بکات، چونکە هیچ ناڕەحەتیەک نیە لە هەڵگرتنیان وبۆن وبەرامیان خۆشە.