





























Hadeeth Cards
Da'wa cards that highlight great meanings from the noble prophetic hadiths in a simple style and attractive display that helps the Muslim to have a deeper understanding of his religion in an easy way
All
سەهلی كوڕی موعازی کوڕی ئەنەس لە باوكیەوە دەیگێڕێتەوە کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەوەى خواردنێک بخوات، پاشان بڵێت: (الحمدُ للهِ الذي أَطْعَمَنِي هَذَا، وَرَزَقْنِيهِ مِنْ غَيرِ حَوْلٍ مِنِّي وَلَا قُوَّةٍ)^؛ ئەوا خواى گەورە لە هەموو گوناهەكانی پێشووی خۆش دەبێت». ^(واتە: حەمد وسوپاس بۆ ئەو خودایەی کە ئەم خواردن وڕزقەی پێبەخشیم بە بێ هیچ هێز وتوانایەک لە منەوە).
(أبو داود والترمذي وابن ماجه وأحمد) ڕیوایەتیان كردووەپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕێنموێنی مرۆڤ دەكات ئەگەر خواردنی خوارد ؛ سوپاسی وحەمدی الله بكات، چونكە مرۆڤ توانای پەیدا كردنی خۆراك وخواردنی نییە مەگەر بە یارمەتی الله نەبێت -سبحانه وتعالی-، پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- موژدەی دا بە ئەو كەسەی كە حەمد وستایشی خودا دەكات بەوەی شایستەیە خوای گەورە لە گوناهە بچووكەكانی پێشووی خۆش بێـت.
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەوەی بترسێت شەوڕەوی دەکات، وئەوەی زوو شەوڕەوی بکات دەگاتە شوێنی مەبەست. بە دڵنیاییەوە، پاداشتی خودا زۆر بەنرخە. بە دڵنیاییەوە، پاداشتی خودا بەهەشتە».
تورموذی گێڕاویەتیەوەئەوەى لە خواى گەورە دەترسێت با دوور بکەوێتەوە لە تاوان وسەرپێچیەکان وکۆشش بکات لە پەرستنی خودا، چونکە پاداشتی خودا زۆر بەنرخە، ئەم پاداشتەش بەهەشتە کە تەنها بە بەخشینی نەفس وماڵ دەتوانرێت نرخە بەهادارەکەى بدرێت.
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «سوێند بە ئەو زاتەی کە نەفسی منی بە دەستە، ئەگەر گوناهـ وتاوان نەکەن؛ ئەوا خواى گەورە ئێوە دەمرێنێت، وپاشان کەسانێک دێن کە گوناهـ وتاوان دەکەن، ودەستبەجێ داواى لێخۆشبوون لە خواى گەورە دەکەن؛ بۆیە لێیان خۆش دەبێت».
موسلیم گێڕاویەتیەوەپێغەمبەر -صلى الله علیە وسلم- سوێند دەخوات بە پەروەردگاری وپاشان دەفەرموێت: ئەگەر ئێوە گوناهـ وتاوان نەکەن ئەوا خواى گەورە ئێوە دەمرێنێت وکەسانێک دێن کە داواى لێخۆشبوون دەکەن (ئیستیغفار دەکەن) پاش هەر تاوان وگوناهێک بە نیەتێکی ڕاستگۆ ودڵێکی بێگومانەوە؛ بۆ ئەوەى خواى گەورە لە تاوانەکانیان خۆش بێت.
لە عبداللەی کوڕی مەسعودەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «لەو ڕۆژەدا دۆزەخ دەهێندرێت حەفتا هەزار گوریسی پێوەیە، لەگەڵ هەر گوریسێک حەفتا هەزار فریشە هەیە کە دۆزەخی پێ ڕادەکێشن».
موسلیم گێڕاویەتیەوەلە ڕۆژی قیامەتدا دۆزەخ (جەهەنەم) دەهێندرێت حەفتا هەزار زیمامی پێوەیە (زیمام بە واتاى: گوریس یان پەتی ئەستوور یان زنجیر) دێت، و لەگەڵ هەر گوریسێک حەفتا هەزار فریشتە هەیە کە بەو گوریسە دۆزەخ ڕادەکێشن.
لە ئەنەسی کوڕی مالیکەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «نزا کردن لە نێوان بانگدان وقامەت کردن ڕەت ناکرێتەوە».
(أبو داود والترمذي والنسائي) ڕیوایەتیان كردووەپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەزڵی نزا كردن لە نێوان بانگدان وقامەت ڕووندەكاتەوە، كە نزا كردن لەم كاتەدا ڕەت ناكرێتەوە ونزیكترە لە وەڵامدانەوە، بۆیە نزا وداوا لە الله بكەن لەم كاتەدا.
لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەیفەرموو: «اللَّهُمَّ أَصْلِحْ لِي دِينِي الَّذِي هُوَ عِصْمَةُ أَمْرِي، وَأَصْلِحْ لِي دُنْيَايَ الَّتِي فِيهَا مَعَاشِي، وَأَصْلِحْ لِي آخِرَتِي الَّتِي إلَيْهَا مَعَادِي، وَاجْعَلْ الْحَيَاةَ زِيَادَةً لِي فِي كُلِّ خَيْرٍ، وَاجْعَلْ الْمَوْتَ رَاحَةً لِي مِنْ كُلِّ شَرٍّ»، واتە: «خودایـە ئاینەكەم -دينداريم- چاك بكە كە بڕبڕەی پشتی كارەكانمە، ودونیایشم بۆ چاک بکە کە ژیانـمی تێدایە، وقیامەتیشم بۆ چاک بکە چونکە گەڕانەوەم بۆ ئەوێیە، وژیانم بۆ بکە بە هۆکاری زیادبوونی هەموو خێر وچاکەیەک، ومردنم بۆ بکە بە هۆکاری حەسانەوە لە هەموو شەڕ وخراپەیەک».
(مسلم) ڕیوایەتی كردووەپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پاڕایەوە بە نزایەك كە كۆی بنچینەی ڕەوشتە جوانەكانی تێدایە كە ئەو نێردراوە بۆ تەواوكردنیان؛ ئەوانیش بریتین لە: چاكبوونی ئاین ودونیا وقیامەت، بەم وشە كەم وپوختانە داوای چاكبوونی ئەم سێ شتەی كرد، سەرەتا بە چاكبوونی ئاین دەستیپێكرد وبە چاكبوونی ئاینیش دونیا وقیامەتیش چاك دەبن، فەرمووی: (اللَّهُمَّ أَصْلِحْ لِي دِينِي:خودایـە ئاینەكەم -دينداريم- چاك بكە)؛ بەوەی هیدایەتم بدەیت بۆ جێبەجێكردنی ئەدەب وڕێنماییەكانی بە شێوەیەكی كامڵ وڕێك. (الذِي هُوَ عِصْمَةُ أَمْرِي:كە بڕبڕەی پشتی كارەكانمە)؛ وهەموو كاروبارەكانم بپارێزە، ئەگەر ئاینەكەم خراپ بوو ئەوا هەموو كاروبارەكانی ترم خراپ دەبن، وسەرشۆڕ ودۆڕاو دەبم، چونكە چاكبوونی ئاین كامڵ نابێت كە داواكراوە هەتاوەكو دونیایش چاك دەبێت، بۆیە فەرمووی: (وَأَصْلِحْ لِي دُنْيَايَ: ودونیایشم بۆ چاک بکە)؛ بەوەی لەش ساغی وئاسایش وڕۆزی وهاوسەر ومنداڵی چاكم پێببەخشی لەگەڵ ئەوەیشی كە پێویستم پێیەتی، وحەڵاڵ بێت، ویارمەتیدەر بێت لەسەر پەرستنت، پاشان پاساوای هێنایەوە سەبارەت بە هۆكاری داواكردنی ئەم شتانە، فەرمووی: (الَّتِي فِيهَا مَعَاشِي:کە ژیانـمی تێدایە)؛ چونكە ئەم دونیایە شوێنی نیشتەجێبوونمە وماوەی ژیانم لێرەدا بەڕێ دەكەم. (وَأَصْلِحْ لِي آخِرَتِي الَّتِي إلَيْهَا مَعَادِي:وقیامەتیشم بۆ چاک بکە چونکە گەڕانەوەم بۆ ئەوێیە)؛ كە شوێنی گەڕانەوەمە بۆ دیداری تۆ، ئەمیش دێتە دی بە چاكبوونی كردەوەكان وهیدایەتدانی بەندە لەلایەن خوای گەورەوە بۆئەوەی دڵسۆز بێت وپەرستنەكان ئەنجام بدات، لەگەڵ كۆتاییەكی باش. پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- قیامەتی لەپاش دونیا باسكرد؛ چونكە یەكەم هۆكارە بۆ چاكبوونی دووەم، هەركەسێك لە دونیادا لەسەر ڕێگای ڕاست بێت بەپێی مەبەستی خوای گەورە، ئەوا قیامەتیشی چاك دەبێت وتێیدا بەختەوەر دەبێت. (وَاجْعَلْ الْحَيَاةَ:وژیانم بۆ بکە)؛ بە درێژبوونی تەمەنم تێیدا، (زِيَادَةً لِي فِي كُلِّ خَيْرٍ:بە هۆکاری زیادبوونی هەموو خێر وچاکەیەک)؛ بۆئەوەی تێیدا كردەوەی چاكەی زۆر ئەنجام بدەم، (وَاجْعَلْ الْمَوْتَ:ومردنم بۆ بکە)؛ بە نزیك كردنەوەی، (رَاحَةً لِي مِنْ كُلِّ شَرٍّ:بە هۆکاری حەسانەوە لە هەموو شەڕ وخراپەیەک)؛ وهەموو فیتنە وناڕەحەتی وبەڵایەك كە بەهۆی گوناهـ وبێئاگاییەوە تووشیان بووم، هەروەها ببێتە هۆی ڕزگار بوونم لە ناڕەحەتی وخەفەتەكانی دونیا، وگەیشتن بە ئارامی.
لە ئەبی موسای ئەشعەرییەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەم نزایەی دەکرد: «رَبِّ اغْفِرْ لِي خَطِيئَتِي وَجَهْلِي، وَإِسْرَافِي فِي أَمْرِي كُلِّهِ، وَمَا أَنْتَ أَعْلَمُ بِهِ مِنِّي، اللَّهُمَّ اغْفِرْ لِي خَطَايَايَ، وَعَمْدِي وَجَهْلِي وَهَزْلِي، وَكُلُّ ذَلِكَ عِنْدِي، اللَّهُمَّ اغْفِرْ لِي مَا قَدَّمْتُ وَمَا أَخَّرْتُ، وَمَا أَسْرَرْتُ وَمَا أَعْلَنْتُ، أَنْتَ المُقَدِّمُ وَأَنْتَ المُؤَخِّرُ، وَأَنْتَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ»، واتە: «خودایە لە تاوان وهەڵە ونەفامیەکانم خۆش بە، ولە زیادەڕەوی کردن لەسەر نەفسی خۆم خۆش بە، ولە هەرشتێک کە تۆ زاناتری سەبارەتی زیاتر لە من، خودایە لەو تاوانانەم خۆش بە کە بە ئەنقەست یان بە نەفامی یان بە گاڵتەوە کردوومە، ولە هەڵە وتاوانە ئەنقستەکانم خۆش بە، وهەموو ئەم تاوانانەم كردووە، خودایە لە تاوانەکانى پێشوو ودواترم خۆش بە، و لەو تاوانانەم خۆش بە کە بەنهێنی یان ئاشکرا کردوومە، یان هەر تاوانێک کە تۆ زاناتری سەبارەتی، تۆ بەندەکانت سەردەخەیت وسەرفرازیان دەکەیت، وتۆ بەندەکانت پاش دەخەیت بۆیە دۆڕاو دەبن، وتەنها تۆ دەسەڵاتت هەیە بەسەر هەموو شتێکدا».
(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەرییەكێك لە نزا گشتگیرەكانی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-؛ ئەم نزایەیە: (بِّ اغْفِرْ لِي خَطِيئَتِي:خودایە لە تاوان وهەڵەم خۆش بە)؛ واتا لە گوناهەكانم خۆش بە، (وَجَهْلِي: ولە نەفامیەکانم خۆش بە)؛ ئەو قسە وكردەوانەی كردوومە بە نەزانین وبێ زانست. (وَإِسْرَافِي فِي أَمْرِي كُلِّهِ:ولە زیادەڕەوی کردن لەسەر نەفسی خۆم خۆش بە)؛ واتا لە كەمتەرخەمی وتێپەڕاندنی سنوورەكان. (وَمَا أَنْتَ أَعْلَمُ بِهِ مِنِّي:ولە هەرشتێک کە تۆ زاناتری سەبارەتی زیاتر لە من)؛ تۆ زانیوتە ئەی الله ومن لەبیرم چووە. (اللَّهُمَّ اغْفِرْ لِي خَطَايَايَ، وَعَمْدِي:خودایە لەو تاوانانەم خۆش بە کە بە ئەنقەست یان بە نەفامی کردوومە)؛ لێم خۆش بە لەو گوناهـ وتاوانانەی بە ئەنقەست وبە زانینەوە كردوومە. (وَجدي وَهَزْلِي:بە جدی یان بە گاڵتەوە کردوومە)؛ لەو گوناهانەم خۆش بە كە بە گاڵتەوە كردوومە، لە هەموو گوناهێكم خۆش بە كە لە هەردوو حاڵەتەكەدا كردوومە. (وَكُلُّ ذَلِكَ عِنْدِي:وهەموو ئەم تاوانانەم كردووە)؛ هەموو تاوان وكەموكورتیەكانم باسكرد. (اللَّهُمَّ اغْفِرْ لِي مَا قَدَّمْتُ:خودایە لە گوناهەكانی پێشووم)؛ لە گوناهەكانی ڕابردوو، (وَمَا أَخَّرْتُ:ولە گوناهەكانی دواترم)؛ واتا لە گوناهەكانی داهاتوو. (وَمَا أَسْرَرْتُ:و لەو تاوانانەم خۆش بە کە بەنهێنی)؛ واتا بە شاراوەیی تووشی بووم، (وَمَا أَعْلَنْتُ:یان ئاشکرا کردوومە)؛ واتا لەبەرچاو خەڵكی. (أَنْتَ المُقَدِّمُ وَأَنْتَ المُؤَخِّرُ:تۆ بەندەکانت سەردەخەیت وسەرفرازیان دەکەیت، وتۆ بەندەکانت پاش دەخەیت بۆیە دۆڕاو دەبن)؛ هەركەسێك لە خوڵقێنراوەكانت تۆ ویستت لەسەر بێت نزیكی دەكەیتەوە لە ئەو شتەی پێی ڕازیت بە ڕەحمەتت وهیدایەت وڕێنموێنی خۆت، وئەوەی تۆ بتەوێت دوای دەخەیت بەهۆی وازهێنانت لێی، بۆیە هیچ یەكێك ناتوانێت كەسێك یان شتێك پێش بخات ئەگەر تۆ دوای بخەیت، وئەوەی تۆ دوای بخەیت هیچ یەكێك ناتوانێت پێشی بخات. (وَأَنْتَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ:وتەنها تۆ دەسەڵاتت هەیە بەسەر هەموو شتێکدا)؛ خاوەنی توانا وخواستی تەواوی، وئەوەی بتەوێت جێبەجێی دەكەیت.
لە ئیبن عومەرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وازى لە ووتنی ئەم نزایانە نەدەهێنا لە کاتی هاتنی بەیانی وهاتنی ئێوارەدا: «اللَّهُمَّ إِنِّي أَسْأَلُكَ الْعَافِيَةَ فِي الدُّنْيَا وَالْآخِرَةِ، اللَّهُمَّ إِنِّي أَسْأَلُكَ الْعَفْوَ وَالْعَافِيَةَ فِي دِينِي وَدُنْيَايَ وَأَهْلِي وَمَالِي، اللَّهُمَّ اسْتُرْ عَوْرَتِي -أَو: عَوْرَاتِي- وَآمِنْ رَوْعَاتِي، اللَّهُمَّ احْفَظْنِي مِنْ بَيْنِ يَدَيَّ، وَمِنْ خَلْفِي، وَعَنْ يَمِينِي، وَعَنْ شِمَالِي، وَمِنْ فَوْقِي، وَأَعُوذُ بِعَظَمَتِكَ أَنْ أُغْتَالَ مِنْ تَحْتِي»، واته: «خودایە داواى سەلامەت بوون وعافیەتت لێدەکەم لە دونیا وقیامەتدا، خودایە داوای لێبووردەیی وسەلامەت وعافیەتت لێدەكەم لە ئاین ودونیا وخێزان وماڵم، خودایە هەڵە وکەموکورتیەکانم بپۆشە وترسەکانم بڕەوێنەوە، ولە پێشەوە وپشتەوە وڕاست وچەپ وسەرەوەم بمپارێزە، وپەنا بە گەورەیی تۆ دەگرم لەوەى کە ڕۆ بچم بە ناخی زەویدا».
(أبو داود والنسائي وابن ماجه وأحمد) ڕیوایەتیان كردووەپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هەرگیز وازی لەم نزایانە نەدەهێنا لەكاتی هاتنی ئێوارە وبەیانیدا: (اللَّهُمَّ إِنِّي أَسْأَلُكَ الْعَافِيَةَ:خودایە داواى سەلامەت بوون وعافیەتت لێدەکەم)؛سەلامەتبوون لە نەخۆشی وكارەسات وناڕەحەتیەكانی دونیا، هەروەها سەلامەتبوون لە شەهوەت وئارەزوو وفیتنەكانی دونیا، (فِي الدُّنْيَا وَالْآخِرَةِ:لە دونیا وقیامەتدا): لە ئێستا وداهاتوودا. (اللَّهُمَّ إِنِّي أَسْأَلُكَ الْعَفْوَ:خودایە داوای لێبووردەییت لێدەكەم)؛ سڕینەوەی گوناهەكان ولێنەپرسینەوە سەبارەتیان، (وَالْعَافِيَةَ:و -داوای- سەلامەت وعافیەتت لێدەكەم)؛ سەلامت بوون لە هەموو عەیب وكەموكورتیەك، (فِي دِينِي: لە ئاینەكەم)؛ سەلامەت بێت لە شیرك وبیدعە وتاوان، (وَدُنْيَايَ:ودونیاكەم)؛ سەلامەت بێت لە شەڕ وكارەسات وئازارەكان، (وَأَهْلِي: وخێزانەكەم)؛ هاوسەرەكەم ومنداڵەكانم وخزمەكانم سەلامەت بن، (وَمَالِي:وماڵەکەم)؛ پارە وسامان وكارەكانم. (اللَّهُمَّ اسْتُرْ عَوْرَاتِي:خودایە هەڵە وکەموکورتیەکانم بپۆشە)؛ وئەو هەڵە وعەیب وكەموكورتی وكەمتەرخەمیانەی لە مندا هەن ولە گوناهەكانم خۆش بە، (وَآمِنْ رَوْعَاتِي:وترسەکانم بڕەوێنەوە)؛ لەگەڵ تۆقین وبیمەكانم. (اللَّهُمَّ احْفَظْنِي:خودایە بمپارێزە)؛ وبەڵا وئازارەكانم لێ دوور بخەرەوە، (مِنْ بَيْنِ يَدَيَّ، وَمِنْ خَلْفِي، وَعَنْ يَمِينِي، وَعَنْ شِمَالِي، وَمِنْ فَوْقِي:ولە پێشەوە وپشتەوە وڕاست وچەپ وسەرەوە بمپارێزە)؛ داوا لە خوای گەورە دەكات بیپارێزێت لە هەموو ئاراستەكانەوە؛ چونكە بەڵا وكارەساتەكان لە یەكێك لەم ئاراستانەوە تووشی مرۆڤ دەبن . (وَأَعُوذُ بِعَظَمَتِكَ أَنْ أُغْتَالَ مِنْ تَحْتِي:وپەنا بە گەورەیی تۆ دەگرم لەوەى کە ڕۆ بچم بە ناخی زەویدا)؛ ئەمیش بریتیە لە گرتنی لەناكاو وتیاچوون لەكاتی بێ ئاگاییدا؛ ڕۆچوونە بە ناخی زەویدا.
لە عائیشەوە (دایكی ئیمانداران) -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فێری ئەم نزایەی کرد: «اللَّهُمَّ إِنِّي أَسْأَلُكَ مِنْ الْخَيْرِ كُلِّهِ، عَاجِلِهِ وَآجِلِهِ، مَا عَلِمْتُ مِنْهُ وَمَا لَمْ أَعْلَمْ، وَأَعُوذُ بِكَ مِنْ الشَّرِّ كُلِّهِ، عَاجِلِهِ وَآجِلِهِ، مَا عَلِمْتُ مِنْهُ وَمَا لَمْ أَعْلَمْ، اللَّهُمَّ إِنِّي أَسْأَلُكَ مِنْ خَيْرِ مَا سَأَلَكَ عَبْدُكَ وَنَبِيُّكَ، وَأَعُوذُ بِكَ مِنْ شَرِّ مَا عَاذَ بِهِ عَبْدُكَ وَنَبِيُّكَ، اللَّهُمَّ إِنِّي أَسْأَلُكَ الْجَنَّةَ، وَمَا قَرَّبَ إِلَيْهَا مِنْ قَوْلٍ أَوْ عَمَلٍ، وَأَعُوذُ بِكَ مِنْ النَّارِ، وَمَا قَرَّبَ إِلَيْهَا مِنْ قَوْلٍ أَوْ عَمَلٍ، وَأَسْأَلُكَ أَنْ تَجْعَلَ كُلَّ قَضَاءٍ قَضَيْتَهُ لِي خَيْرًا»، واته: «خودایە من داواى هەموو خێرێکت لێدەکەم نزیک ودووری، ئەوەى دەیزانم وئەوەى نایزانم، وپەنا بە تۆ دەگرم لە هەموو شەڕێک، نزیک ودووری، ئەوەى دەیزانم وئەوەى نایزانم، خودایە داواى هەموو خێرێکت لێدەکەم کە بەندە وپەیامبەرەکەت داواى لێکردوویت، خودایە پەنا بە تۆ دەگرم لە هەموو شەڕێک کە بەندە وپەیامبەرەکەت پەنای بە تۆ گرتووە لێیان، خودایە داواى چوونە بەهەشتت لێدەکەم وهەر کردەوە وقسەیەک ببێتە هۆی نزیكبوونەوە لە بەهەشت، وپەنا بە تۆ دەگرم لە دۆزەخ وهەر وتە وکردەوەیەک ببێتە هۆی نزیكبوونەوە لە دۆزەخ، خودایە داوات لێدەکەم هەموو قەزا وبڕیارێک لەسەرم بڕیارت داوە خێر بێت».
رواه ابن ماجه وأحمدپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- عائیشەی فێر نزایەكی گشتگیر كرد -ڕەزای خوای لێبێت-، ئەم نزایە لە چوار بەش پێكهاتووە: یەكەم: نزایەكی گشتی بۆ هەموو خێرێك: (اللَّهُمَّ إِنِّي أَسْأَلُكَ مِنْ الْخَيْرِ كُلِّهِ:خودایە من داواى هەموو خێرێکت لێدەکەم)؛ گشت خێرەكان، (عَاجِلِهِ:نزیکی)؛ نزیكترینیان لە كاتدا، (وَآجِلِهِ:ودووری)؛ وئەوەیان دوورە لە كاتدا، (مَا عَلِمْتُ مِنْهُ:ئەوەى دەیزانم)؛ لەوەی فێری منت كردووە، (وَمَا لَمْ أَعْلَمْ:وئەوەى نایزانم)؛ ئەوەی كە لە زانستی تۆدا هەیە. هەروەها سپاردنی كاروباری بەندەیە بە الله ی زانا وشارەزا ومیهرەبان؛ بۆیە بۆ مسوڵمان ئەوەیان هەڵدەبژێرێت كە چاكترین وخێرترینە، (وَأَعُوذُ بِكَ:وپەنا بە تۆ دەگرم)؛ داوای پارێزگاری وپاراستن لە تۆ دەكەم، (مِنْ الشَّرِّ كُلِّهِ، عَاجِلِهِ وَآجِلِهِ، مَا عَلِمْتُ مِنْهُ وَمَا لَمْ أَعْلَمْ:لە هەموو شەڕێک، نزیک ودووری، ئەوەى دەیزانم وئەوەى نایزانم). نزای دووەم: بۆ داواكردنی پاراستنی مسوڵمانە لەوەی تووشی سنوور تێپەڕاندن بێت لە نزاكردندا؛ (اللَّهُمَّ إِنِّي أَسْأَلُكَ:خودایە داوات لێدەكەم)؛ لێت دەپاڕێمەوە، (مِنْ خَيْرِ مَا سَأَلَكَ عَبْدُكَ وَنَبِيُّكَ:هەموو خێرێک کە بەندە وپەیامبەرەکەت داواى لێکردوویت)؛ -صلى اللە علیە وسلم-، (وَأَعُوذُ بِكَ:پەنا بە تۆ دەگرم)؛ داوای پارێزگاری وپاراستنم لە تۆ دەكەم، (مِنْ شَرِّ مَا عَاذَ بِهِ عَبْدُكَ وَنَبِيُّكَ:لە هەموو شەڕێک کە بەندە وپەیامبەرەکەت پەنای بە تۆ گرتووە لێیان)؛ -صلى اللە علیە وسلم-، ئەم نزا وداواكردنە لە الله بۆ ئەوەیە نزاكار ئەوەی پێببەخشرێت كە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- داوای كردووە لە پەروەردگاری بۆ نەفسی خۆی، بەبێ ژماردنی جۆری ئەو شتانەی كە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە نزاكەیدا داوایكردووە. نزای سێیەم: داواكردنی چوونە بەهەشت ودووركەوتنەوەیە لە دۆزەخ، وئەمیش داواكاری هەموو مسوڵمانێكە ومەبەستی سەرەكیە: (اللَّهُمَّ إِنِّي أَسْأَلُكَ الْجَنَّةَ:خودایە داواى چوونە بەهەشتت لێدەکەم)؛ وبردنەوە بە چوونە نێویەوە، (وَمَا قَرَّبَ إِلَيْهَا مِنْ قَوْلٍ أَوْ عَمَلٍ:وهەر کردەوە وقسەیەک ببێتە هۆی نزیكبوونەوە لە بەهەشت)؛ ئەو قسە وكردەوە چاكانەی تۆ لێی ڕازیت، (وَأَعُوذُ بِكَ مِنْ النَّارِ:وپەنا بە تۆ دەگرم لە دۆزەخ)؛ چونكە هیچ مرۆڤێك پارێزراو نییە لە كردەوەی ناشیرین مەگەر بە میهرەبانی خۆت مرۆڤ بپارێزیت لە تووشبوون پێیان، (وَمَا قَرَّبَ إِلَيْهَا مِنْ قَوْلٍ أَوْ عَمَلٍ:هەر وتە وکردەوەیەک ببێتە هۆی نزیكبوونەوە لە دۆزەخ)؛ لەو تاوانانەی دەبنە هۆی توڕەبوونت. نزای چوارەم: نزاكردن بەوەی مرۆڤ بەردەوام ڕازی بێت بە قەزا وقەدەری خوای گەورە، (وَأَسْأَلُكَ أَنْ تَجْعَلَ كُلَّ قَضَاءٍ قَضَيْتَهُ لِي خَيْرًا:وداوات لێدەکەم هەموو قەزا وبڕیارێک لەسەرم بڕیارت داوە خێر بێت)؛ هەموو شتێك كە خوای گەورە قەزا وبڕیاری لەسەر داوە؛ داواكارم خێر بێت بۆ من، وئەم نزایە بۆ ڕازیبوونە بە قەزا وبڕیاری خوای گەورە.