





























Hadeeth Cards
Da'wa cards that highlight great meanings from the noble prophetic hadiths in a simple style and attractive display that helps the Muslim to have a deeper understanding of his religion in an easy way
All
لە ئوم سەلەمەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «خۆشەویستترین پۆشاک لە لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- قەمیس* بوو». *(قەمیس: مەبەست لەو جلەیە کە یەک پارچەیە لەسەرەوە بۆ خوارەوە لەبەر دەکرێت وباڵەکان دادەپۆشێت، وشێوەکەى نزیکە لە -دزداشە- لە ئێستادا)
تورموذی گێڕاویەتیەوە - ئیبنوداود گێڕاویەتیەوە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوەخۆشەویستترین پۆشاک لە لای پێغەمبەری -صلى اللە علیە وسلم- قەمیس* بوو؛ چونکە زیاتر مرۆڤ دادەپۆشێت بە بەراورد لەگەڵ جلی یەک پارچەی نیوەى سەرەوەى لاشە (رداء)، وجلی یەک پارچەى نیوەى خوارەوەى لاشە (إزار)، قەمیس یەک پارچەیە لەسەرەوە بۆ خوارەوە هەموو لاشە دەگرێتەوە وئاسانتریشە بۆ پۆشین بە بەراورد لەگەڵ (إزار) و (رداء). بەڵام لەگەڵ ئەمەشدا ئەگەر لە شوێنێک بوویت خەڵکی (إزار) و (رداء)یان دەپۆشی وتۆیش وەکو ئەوان بپۆشیت ئەوا ئاساییە، وگرنگ ئەوەیە جلێکی ناشەرعی نەپۆشیت یان جلێک نەپۆشیت کە پێچەوانەى جلی ئەو شوێنە بێت ودیار دەربکەوێت وببێتە (جلی بەناوبانگ بوون: لباس الشهرة) وپۆشینی جلێک کە بەناوبانگ بوونی لێبکەوێتەوە نەهی لێکراوە لە فەرموودەى تردا، جا ئەگەر ئەوەى دەیپۆشێت مەبەستی بێت یان مەبەستی نەبێت. *(قەمیس: مەبەست لەو جلەیە کە یەک پارچەیە لەسەرەوە بۆ خوارەوە لەبەر دەکرێت وباڵەکان دادەپۆشێت، وشێوەکەى نزیکە لە -دزداشە- لە ئێستادا)
لە ئەبی سەعیدی خودریەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: هەندێک لە ئەنساڕەکان داواى (خێریان) لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کرد ئەویش پێیانی بەخشی، هەتاوەکو هیچ شتێک نەمایەوە، کاتێک هیچ شتێک نەمایەوە لەبەردەستیدا، پێیانی فەرموو: «هەر خێرێکم لە لا بێت؛ لە ئێوەى ناگرمەوە (پێتان دەبەخشم)، و هەرکەسێک خۆی بگرێتەوە لە داواکردن لە خەڵکی؛ خودا قەناعەتی پێدەبەخشێت، وهەرکەسێک چاوی لە دەستی خۆی بێت؛ خودا دەوڵەمەندی دەکات، وهەرکەسێک هەوڵبدات ئارامبگرێت؛ خودا ئارامی پێدەبەخشێت، وهیچ کەسێک بەخشینێکی پێنەدراوە خێرتر وفراوانتر بێت وەکو ئارامگرتن».
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریهەندێک لە ئەنساڕەکان داواى (خێریان) لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کرد ئەویش پێیانی بەخشی، پاشان داوایانکرد دیسانەوە پێیانی بەخشی هەتاوەکو هیچ شتێکی نەمایەوە، وئامۆژگاری کردن بە خۆگرتنەوە لە داوا کردن وسەیرکردنی دەستی خۆت وئارامگرتن. پێیانی فەرموو هەرکەسێک خۆی بگرێتەوە لە داواکردن لە خەڵکی؛ ئەوا خوای گەورە قەناعەتی پێدەبەخشێت، ودڵی دەوڵەمەند دەبێت چونکە دەوڵەمەندبوونی ڕاستەقینە دەوڵەمەندی دڵە، ئەگەر مرۆڤ بەم شێوەیە بوو ئەوا خواى گەورە دڵی دەوڵەمەند دەکات وشکۆدار دەبێت وداوا لە خەڵکی ناکات. وهەرکەسێک چاوی لە دەستی خۆی بێت؛ خودا دەوڵەمەندی دەکات. و هەرکەسێک خۆی بپارێزێت لەو شتانەی خودا حەرامی کردووە وەکو پەیوەندی لەگەڵ ئافرەتی نامەحرەم وهەموو حەرامکراوەکانى تر؛ ئەوا خواى گەورە خۆی وخێزانی دەپارێزێت، وهەرکەسێک هەوڵبدات ئارامبگرێت؛ خودا ئارامی پێدەبەخشێت. وهیچ کەسێک بەخشینێکی پێنەدراوە خێرتر وفراوانتر بێت وەکو ئارامگرتن.
لە عبداللەی کوڕی عەمرو -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەر ئەم وشانەی خوای گەورەی خوێندنەوە -عز وجل- سەبارەت بە ئیبراهیم -صلى اللە علیە وسلم- : {رَبِّ إِنَّهُنَّ أَضْلَلْنَ كَثِيرًا مِنَ النَّاسِ فَمَنْ تَبِعَنِي فَإِنَّهُ مِنِّي} [إبراهيم: 36] واتە: {ئەی پەروەردگارم بێگومان ئەو بتانە زۆر لە خەڵکیان گومڕا کردووە (و لایاندان لە ڕێگای ڕاست) جا ھەرکەسێک (لە ڕۆڵەکانم) شوێن من کەوت ئەوە بێگومان لە منە}، (هەتا کۆتایی) ئایەتەکە، و وشەکانی عیسا -صلى اللە علیە وسلم- کە دەفەرموێت: {إِنْ تُعَذِّبْهُم فَإِنَّهُم عِبَادَكَ وَإِنْ تَغْفِرْ لَهُم فَإِنَّكَ أَنْتَ العَزِيزُ الحَكِيمُ} [المائدة: 118] واتە: {ئەگەر سزایان بدەیت، ئەوە بێگومان بەندەی خۆتن وە ئەگەر لێشیان خۆش بیت ئەوە بێگومان تەنھا خۆتی بە دەسەڵات وکاردروست}، (پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-) دەستەکانی بەرزکردەوە وفەرمووی: «خودایە، ئومەتەکەم ئومەتەکەم»، وگریا، خواى گەورە -عز وجل- فەرمووی: «ئەی جبریل، بڕۆ بۆ لای موحەمەد، -وپەروەردگارت زاناترە- پرسیاری لێبکە بۆچی دەگری؟»، جبریل هات، وپێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- هەواڵی پێیدا سەبارەت بەوەى کە ووتی -وخودا زاناترە-، خواى گەورە فەرمووی: «ئەی جبریل، بڕۆ بۆ لای موحەمەد، بڵێ: ئێمە ڕەزامەندیت پێدەبەخشین سەبارەت بە ئومەتەکەت وغەمبارت ناکەین».
موسلیم گێڕاویەتیەوەپێغەمبەر ئەم وشانەی خوای گەورەی خوێندنەوە -عز وجل- سەبارەت بە ئیبراهیم -صلى اللە علیە وسلم- کە ئیبراهیم -علیه السلام- فەرموویەتی: {رَبِّ إِنَّهُنَّ أَضْلَلْنَ كَثِيرًا مِنَ النَّاسِ فَمَنْ تَبِعَنِي فَإِنَّهُ مِنِّي} [إبراهيم: 36] واتە: {ئەی پەروەردگارم بێگومان ئەو بتانە زۆر لە خەڵکیان گومڕا کردوە (و لایاندان لە ڕێگای ڕاست) جا ھەرکەسێک (لە ڕۆڵەکانم) شوێن من کەوت ئەوە بێگومان لە منە}، (هەتا کۆتایی) ئایەتەکە، و وشەکانی عیسا -صلى اللە علیە وسلم- کە دەفەرموێت: {إِنْ تُعَذِّبْهُم فَإِنَّهُم عِبَادَكَ وَإِنْ تَغْفِرْ لَهُم فَإِنَّكَ أَنْتَ العَزِيزُ الحَكِيمُ} [المائدة: 118] واتە: {ئەگەر سزایان بدەیت، ئەوە بێگومان بەندەی خۆتن وە ئەگەر لێشیان خۆش بیت ئەوە بێگومان تەنھا خۆتی بە دەسەڵات وکاردروست}، (پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-) دەستەکانی بەرزکردەوە وگریا، وفەرمووی: (خودایە، ئومەتەکەم ئومەتەکەم): واتا خودایە ڕەحمیان پێبکە ولێیان خۆش بە، خواى گەورە -سبحانه وتعالى- بە جبریل فەرمووی: (بڕۆ بۆ لای موحەمەد، -وپەروەردگارت زاناترە- پرسیاری لێبکە بۆچی دەگری؟)، لەکاتێکدا خواى گەورە زانایە سەبارەت بە هۆکاری گریانی، پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- هەواڵی پێیدا سەبارەت بە ئەوەى کە فەرمووی: (ئومەتەکەم، ئومەتەکەم)، -وخودا زاناترە- بەوەى پێغەمبەرەکەى فەرمووی -صلى اللە علیە وسلم-، خواى گەورە فەرمووی: (ئەی جبریل، بڕۆ بۆ لای موحەمەد، بڵێ: ئێمە ڕەزامەندیت پێدەبەخشین سەبارەت بە ئومەتەکەت وغەمبارت ناکەین): وخواى گەورە ڕەزامەندی پێبەخشی سەبارەت بە ئومەتەکەى وحەمد وسوپاس بۆ خواى گەورە لەسەر ئەو نیعمەتانەى بەم ئومەتەى بەخشیووە: زۆری وچەندجار کردنی پاداشت بۆیان، کۆتا ئومەتن بەڵام لە پێشەوەى هەموو ئومەتەکان دەچنە بەهەشتەوە، وزۆرینەى ئەهلی بەهەشت لەم ئومەتەن، وزۆر بەخشینی تریان پێدراوە کە بە ئومەتەکانی تر نەدراوە.
لە ئەنەسەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «کچە بەندەیەکی* لە کچە بەندەکانی مەدینە دەستی پێغەمبەری دەگرت -صلى اللە علیە وسلم- ودەیبرد بەرەو هەر شوێنێک بیویستایە». *(کچە بەندە: مەبەست خزمەتکار وکۆیلەکانە کە پێی دەووترێت -أَمة-)
بوخاری گێڕاویەتیەوەفەرموودەکە سادەیی پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- باسدەکات؛ ئەو بەڕێزترین وباشترینی بوونەوەرە خودا دروستی کردبێت، کچە بەندەیەک (ئەمەیەک) لە کچە بەندەکانى مەدینە دەهات بۆ لای ودەستی دەگرت ودەیبرد بۆ هەر شوێنێک بیویستایە بۆئەوەی یارمەتی بدات بۆ جێبەجێکردنی پێداویستیەکانى، ئەمە بەڕێزترین بوونەوەرە وناڵێت بەم ئەمەیە بۆ کوێ دەمبەیت، یان بڵێت: بڕۆ بۆ لای یەکێکی تر، بەڵکو لەگەڵی دەڕۆیشت بۆئەوەى پێداویستیەکانى بۆ جێبەجێ بکات، لەگەڵ ئەمەشدا خواى گەورە زیاتر شکۆداری کرد وبەرزی کردەوە -صلى الله علیه وسلم-، تێبینی: مەبەست لە دەستگرتن ئەوە نییە کە دەستی کچە بەندە بەر دەستی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەکەوت بەڵکو مەبەست ئەوەیە لەگەڵی دەڕۆیشت بۆ هەر شوێنێک بیویستایە ئەمیش وەکو ئەوە وایە دەستی گرتبێت، ئەم فەرموودەیە سادە بوونی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەردەخات لە چەند ڕوانگەیەکەوە؛ کچە بەندەیەک (ئەمەیەک) بوو نەک کوڕ بێت، وهەروەها بەندە (کۆیلە) بوو نەک ئازاد بێت، ئینجا هەر ئەمەیەک بێت.
لە ئەنەسەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: غوڵامێکی -کوڕە منداڵێکی- جولەکە خزمەتی پێغەمبەری دەکرد -صلى الله عليه وسلم-؛ و(غوڵامەکە) نەخۆش کەوت، پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- هات بۆئەوەى سەردانى بکات، ولە لای سەری دانیشت، پێی فەرموو: «مسوڵمان بە»، ئەویش (غوڵامەکە) سەیری باوکی کرد لەکاتێکدا لە لای دانیشتبوو؟، (باوکی) ووتی: گوێڕایەڵی ئەبو قاسم بکە، بۆیە (غوڵامەکە) مسوڵمان بوو، پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- دەرچوو لە لای وفەرموو: «الحمد لله (حەمد وسوپاس بۆ ئەوە خودایەی) ڕزگاری کرد لە دۆزەخ».
بوخاری گێڕاویەتیەوەغوڵامێکی -کوڕە منداڵێکی- جولەکە لەو جولەکانەى لە مەدینە دەژیان، خزمەتی پێغەمبەری دەکرد -صلى الله عليه وسلم-؛ و(غوڵامەکە) نەخۆش کەوت، پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- سەردانی کرد وبانگەوازى کرد بۆئەوەى مسوڵمان بێت، ئەویش (غوڵامەکە) مسوڵمان بوو، پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- فەرمووی: الحمد لله (حەمد وسوپاس بۆ ئەوە خودایەی) ڕزگاری کرد لە دۆزەخ.
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەگەر داوەت بکرێم (بۆ ژەمێک) ساقێک* یان ڕانێکی** (ئاژەڵی) تێدا بێت؛ ئەوا وەڵام دەدایەوە، ئەگەر ساقێک یان ڕانێک وەکو دیاری پێم ببەخشرێت؛ ئەوا وەریدەگرم». *(ساق: مەبەست بەشی خوارەوەى ئەژنۆی ئاژەڵی مەڕوماڵاتە هەتاوەکو پێیەکانى لە زمانی عەرەبیدا پێی دەووترێت: كُرَاعٍ)، **(ڕان: مەبەست ئەوەى لەسەرەوەى ساق وئەژنۆی ئاژەڵی مەڕوماڵاتە لە زمانى عەرەبیدا پێی دەووترێت: ذِرَاعٌ)
بوخاری گێڕاویەتیەوەئەم فەرموودەیە بەڵگەیە لەسەر ڕەوشت جوانى پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وهەروەها سادە بوونی وڕەچاوکردنی هەست وسۆزی خەڵکی، وبەڵگەیە لەسەر دروست بوونی قبوڵکردنی دیاری ئەگەرچیش کەم بێت، وەڵامدانەوەى ئەو کەسەی داوەتیت دەکات بۆ ماڵەکەى ئەگەرچیش داوەتیەکە بۆ شتێکی کەم بێت؛ چونکە مەبەست وەڵامدانەوەى دیاری وقبوڵکردنی داوەتیکردنە بۆئەوەى میواندار دڵخۆش بێت وخۆشەویستی وهاوڕێیەتی بەردەوام بێت، وڕازی نەبوون بە بێ هیچ هۆکارێک ڕق ودوژمنایەتی ودووربوون دروستدەکات. ولێرەدا باسی ساق* وڕانی** کردووە؛ بۆئەوەى کەمترین وباشترین پێکەوە کۆ بکاتەوە، وئەو بەشەی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- زیاتر حەزی لێبوو بریتی بوو لە ڕانی ئاژەڵەکە، وبەشی ساقی ئاژەڵ گۆشتێکی ئەوتۆی پێوە نییە وسوودی زۆر کەمترە. *(ساق: مەبەست بەشی خوارەوەى ئەژنۆی ئاژەڵی مەڕوماڵاتە هەتاوەکو پێیەکانى لە زمانی عەرەبیدا پێی دەووترێت: كُرَاعٍ)، **(ڕان: مەبەست ئەوەى لەسەرەوەى ساق وئەژنۆی ئاژەڵی مەڕوماڵاتە لە زمانى عەرەبیدا پێی دەووترێت: ذِرَاعٌ)
لە ئەنەسەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «دەست لە هیچ دیباج وئاوریشمێک نەداوە نەرمتر بێت لە ناولەپی پێغەمبەری خودا -صلى الله عليه وسلم-، وهیچ بۆنێکم نەکردووە هێندەی بۆنی پێغەمبەری خودا -صلى الله عليه وسلم- خۆش بێت، ودە ساڵ خزمەتی پێغەمبەری خودا کرد -صلى الله عليه وسلم-، هەرگیز پێمی نەفەرموو: ئۆف، وهەرگیز پێمی نەفەرموو سەبارەت بە شتێک کە کردوومە: بۆچی ئاوات کرد؟، وهەرگیز پێمی نەفەرموو سەبارەت بە شتێک کە نەمکردووە: ئایا بۆچی ئاوات نەکرد؟».
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریئەنەسی کوڕی مالیک -ڕەزای خوای لێبێت- دە ساڵ خزمەتکاری پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بوو، دەستەکانى پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەرم بوو، وهەروەها بۆنی لاشەی خۆش بوو، وئەنەس هیچ بۆنێکی نەکردووە هێندەی بۆنی پێغەمبەری خودا -صلى الله عليه وسلم- خۆش بێت، ودەڵێت: دە ساڵ خزمەتی پێغەمبەرم کرد -صلى الله عليه وسلم-، هەرگیز پێمی نەفەرموو: ئۆف، واتا هەرگیز لێی توڕە وبێزار نەبوو، وهەروەها هەرگیز پێمی نەفەرموو سەبارەت بە شتێک کە کردوومە: بۆچی ئاوات کرد؟، تەنانەت ئەو شتانەش کە ئەنەس وەکو کۆششێک لە لایەن خۆیەوە ئەنجامی دەدا؛ لەمەشدا پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لۆمەی نەدەکرد ولێی توڕە نەدەبوو؛ بۆچی ئاوات کرد؛ ئاوات نەکرد؟ هەرچەندە خزمەتکاریشی بوو، ودەڵێت: هەرگیز پێمی نەفەرموو سەبارەت بە شتێک کە نەمکردووە: ئایا بۆچی ئاوات نەکرد؟، ئەمیش لە ڕەوشت جوانی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-.
لە عائیشەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «هەرگیز پێغەمبەری خودا -صلى الله عليه وسلم- بە دەستەکانى لە هیچ شتێکی نەداوە، ونە ئافرەت ونە خزمەتکار، مەگەر لە جیهاد کردندا بێت لە پێناو خواى گەورە، هەرگیز تۆڵەی نەدەکردەوە بۆ نەفسی خۆی بەرامبەر ئەو کەسەى (کە ئازاری داوە)؛ مەگەر سەرپێچی سنوورێکی خواى گەورە کرابێت، بۆیە لە پێناو خواى گەورە تۆڵەی دەسەندەوە».
موسلیم گێڕاویەتیەوەلە ڕەوشت جوانی پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- ئەوە بوو کە هەرگیز لە هیچ ئافرەتێک یان خزمەتکارێکی نەداوە، وهەروەها تەنانەت لە ئاژەڵ وهیچ شتێکی تریشی نەداوە، چونکە خووی خەڵکی بەو شێوەیە بوو لەو سەردەمەدا لە ئەمانە بدەن، ئەگەر پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- لە ئافرەت وخزمەتکاری نەدابێـت ئەوا بێگومان لە هیچ شتێکی تریشی نەداوە، مەگەر لە کاتی جیهاد کردن بێت لە پێناو خواى گەورە بۆ سەرخستنی وشەی خواى گەورە (سەرخستنی ئیسلام)، وئەگەر کەسێک شتێکی بەرامبەر بکردایە ئەوا هەرگیز تۆڵەى لێنەدەکردەوە، بەڵکو لێبووردە بوو وئارامگر بوو بەرامبەریان، مەگەر سەرپێچی سنوورێکی خواى گەورە بکرایە (حەرامێک بکرایە) ؛ هەرگیز ڕازی نەدەبوو بۆیە لە پێناو خوای گەورە تۆڵەى دەسەندەوە.
لە عائیشەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: بە پێغەمبەری ووت -صلى اللە علیە وسلم- : «ئایا هیچ ڕۆژێکت بەسەردا هاتووە ناڕەحەتتر لە ڕۆژی (جەنگی) ئوحود؟ فەرمووی: «زۆر ناڕەحەتی وئازارم بینی بە دەستی قەومەکەت؛ ناڕەحەتترینی ئەوەى بەرامبەر من کردیان لە ڕۆژی عەقەبە بوو، کاتێک (بانگەوازەکەم:بانگەوازى ئیسلامم) پیشاندا بە ئیبن عەبدیالیل کوڕی عەبدکولال، وەڵامی نەدامەوە بۆئەوەى ویستم، بۆیە دەرچووم وبە خەفەت وناڕەحەتیەکی زۆرەوە (بەشێوەیەک نەمدەزانى بەرەو کوێ دەچم)، ئاگام لێنەبوو هەتاوەکو گەیشتم بە قەرنی سەعالیب (قَرْنِ الثَّعَالِبِ)، سەرم بەرزکردەوە، هەورێک سێبەری بۆم دروستکردبوو، سەیرم کرد جبریل -علیه السلام- بانگمی کرد، فەرمووی: «خواى گەورە قسەی قەومەکەتی بەرامبەر بە تۆ بیست، وئەو ڕەتکردنەوە ونکۆڵی کردنەیانیشی بەرامبەر بە تۆ بیست، وفریشتەى شاخەکانى ناردووە بۆئەوەى فەرمانى پێبکەیت لەسەریان بەهەرشتێک بتەوێت، فریشتەى شاخەکان بانگمی کرد، وسەلامی لێکردم، وپاشان فەرمووی: «ئەی موحەمەد، خواى گەورە قسەى قەومەکەتی بەرامبەر بە تۆ بیست، ومن فریشتەى شاخەکانم، وپەروەردگارم منی ناردووە؛ بۆئەوەى بە فەرمانى خۆت فەرمانم پێبکەیت، هەرشتێک بتەوێت، ئەگەر بتەوێت دوو شاخەکە* دەدەم بە یەکتردا (بۆئەوەى لە نێویدا تیا بچن)». *(دوو شاخەکە: کە لە بەرامبەر یەکن وئەوان لە نێویدا دەژین)
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کاتێک عائیشە پرسیاری لێیکرد: ئایا هیچ ڕۆژێکت بەسەردا هاتووە ناڕەحەتتر لە ڕۆژی (جەنگی) ئوحود؟ ئەویش فەرمووی: بەڵێ، وباسی ڕۆیشتنی بۆ تائیفی کرد؛ چونکە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کاتێک بانگەوازى قورەیشی کرد لە مەککە، وەڵامی بانگەوازەکەیان نەدایەوە بۆ چوو بەرەوە تائیف؛ بۆئەوەى وتەى خواى گەورە بگەیەنێت وبانگەوازى خەڵکی تائیفی کرد بەڵام لە خەڵکی مەککە خراپتر بوون، بەڵکو بەردیان تێگرت هەتاوەکو پاژنەی پێی خوێنی لێدەهات، کاتێک بانگەوازى ئیسلامی پیشاندا بە ئیبن عەبدیالیل کوڕی عەبدکولال کە یەکێک بوو لە کەسە ناودارەکانى هۆزی سەقیف لە تائیف، بەڵام وەڵامی نەدایەوە، بۆیە دەرچوو وبە خەفەت وناڕەحەتیەکی زۆرەوە بەشێوەیەک نەیدەزانى بەرەو کوێ دەچێت، ئاگای لێنەبوو هەتاوەکو گەیشت بە قەرنی سەعالیب (قَرْنِ الثَّعَالِبِ)، هەورێک سێبەری بۆی دروستکرد، جبریل -علیه السلام- بانگی کرد، فەرمووی: خواى گەورە فریشتەى شاخەکانى ناردووە سەلامت لێدەکات وتۆیش سەلامی لێبکە وئەویش (فریشتەى شاخەکان) فەرمووی: پەروەردگارم منی ناردووە بۆ لای تۆ بۆئەوەى فەرمانم پێبکەیت لەسەریان بەهەرشتێک بتەوێت، ئەگەر بتەوێت دوو شاخەکە* دەدەم بە یەکتردا بۆئەوەى لە نێویدا تیا بچن، بەڵام پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بەهۆی ئارامی و لەسەرخۆیی بوونی ودووربینی لەم بانگەوازەدا فەرمووی: نەخێر، چونکە ئەگەر فریشتەکە ئەوە جێبەجێ بکات هەموویان تیادەچن ودەمرن، -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: (بل أرجو أن يخرج الله من أصلابهم من يعبد الله وحده لا يشرك به شيئاً) [متفق علیه] واتە: (بەڵکو هیوام ئەوەیە خواى گەورە لە نەوەکانیان کەسانێک دەربهێنێت کە بە تەنها خواى گەورە بپەرستن وهیچ شەریک وهاوبەشێکی بۆ بڕیار نەدەن). وئەمە ڕوویدا؛ خواى گەورە لە نەوەى ئەو موشریکانەى کە ئازاری پێغەمبەریان دا -صلى اللە علیە وسلم- کەسانێکی دەرهێنا کە خواى گەورەیان بە تەنها دەپەرست وهیچ شەریک وهاوبەشێکی بۆ خواى گەورە بڕیار نەدا و بوون بە سەرخەران وپشتیوانانی ئاینی ئیسلام. *(دوو شاخەکە: کە لە بەرامبەر یەکن وئەوان لە نێویدا دەژین)