





























Hadeeth Cards
Da'wa cards that highlight great meanings from the noble prophetic hadiths in a simple style and attractive display that helps the Muslim to have a deeper understanding of his religion in an easy way
All
ئەنەس دەڵێت: ئەبو تەڵحە بە ئوم سولەیمی ووت: دەنگی پێغەمبەری خودام بیست -صلى اللە علیە وسلم- هەستم کرد لاوازییەکی تێدایە بەهۆی برسێتیەوە، ئایا هیچ شتێکت لە لا هەیە؟ ووتی: بەڵێ، چەند پارچە نانێکی لە جۆ هێنا، ویەکێک لە سەرپۆشەکانى لەسەری لادا ونانەکانى پێ بەستەوە، وپاشان خستیە ژێر جلکەى سەرەوەم وبە بەشێکی منی داپۆشی، پاشان منی نارد بۆ لای پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم-، منیش (واتە ئەنەس) پێغەمبەری خودام بینی کە لە مزگەوت دانیشتبوو، وخەڵکی لەگەڵدا بوو، لە نزیکیانەوە وەستام، پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «ئەبو تەڵحە تۆی ناردووە؟»، ووتم: بەڵێ، فەرمووی: «بۆ خواردنەکە؟»، ووتم: بەڵێ، پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «هەستن»، هەستان ومنیش لە پێشیانەوە بووم هەتاوەکو هاتم بۆ لای ئەبو تەڵحە وپێیم ووت، ئەبو تەڵحە ووتی: ئەی ئوم سولەیم، پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- هاتووە لەگەڵ خەڵکی، وهیچ خواردنێکمان نییە پێشکەشیان بکەین؟ (ئوم سولەیم) ووتی: خودا وپێغەمبەرەکەى دەزانن، ئەبو تەڵحە دەرچوو هەتاوەکو گەیشت بە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- لەگەڵیدا هات هەتاوەکو هاتنە ژوورەوە، پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «ئەی ئوم سولەیم، ئەوەى لە لاتە بیهێنە»، ئەویش نانەکەى هێنا، پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانیکرد بەوەى نانەکە پارچە بکرێت بۆ بەشی بچووک، وئوم سولەیم کوندەیەک لە چەوری کرد بەسەریدا -بەسەر نانەکەدا بۆئەوەى ببێتە نانەوڵاو-، پاشان پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- ئەوەندەى فەرموو سەبارەت -بە خواردنەکە- کە خوای گەورە بیەوێت، پاشان فەرمووی: «ڕوخسەت بدە بە دە کەس»، ئەویش (ئەبو تەڵحە) ڕوخسەتی پێیاندا وخواردیان هەتاوەکو تێر بوون ودەرچوون، پاشان فەرمووی: «ڕوخسەت بدە بە دە کەس»، ئەویش (ئەبو تەڵحە) ڕوخسەتی پێیاندا هەتاوەکو هەموویان خواردیان، وخەڵکەکە حەفتا بۆ هەشتا کەس دەبوون. [متفق علیه]. ولە گێڕانەوەیەکدا: «بەردەوام دە کەس دەهاتنە ژوورەوە ودە کەس دەردەچوون هەتاوەکو هیچ یەکێک نەما نەیەتە ژوورەوە، وخواردی هەتاوەکو تێر بوو، پاشان ئەوەى مابووەوە -لە خواردنەکە- کۆیکردەوە و وەکو خۆی بوو کاتێک خواردیان -کەمی نەکردبوو-». ولە گێڕانەوەیەکدا: «دە کەس دە کەس لێیان دەخوارد، هەتاوەکو هەشتا کەس لێیان خوارد، پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- خواردی لە پاش ئەو وخاوەن ماڵەکەش لێیان خوارد، وزیادەیشی لێ مایەوە». ولە گێڕانەوەیەکدا: «ئەوەندە مایەوە بەشی دراوسێکانیان لێیدا». ولە گێڕانەوەیەکدا لە ئەنەسەوە -دەڵێت: «هاتم بۆ لای پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- ڕۆژێکیان بینیم دانیشتووە لەگەڵ هاوەڵانی، وسکی -بە پەڕۆیەک- بەستبووەوە، بە هاوەڵانیم ووت: بۆچی پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- سکی بەستووەتەوە؟ ووتیان: لە برسێتیدا، منیش چووم بۆ لای ئەو تەڵحە، کە هاوسەری ئوم سولەیمی کچی میلحانە، ووتم: ئەی باوکە، پێغەمبەری خودام بینی -صلى اللە علیە وسلم- سکی بەستووەتەوە -بە پەڕۆیەک-، پرسیارم لە هاوەڵانی کرد، ووتیان: بەهۆی برسێتیەوە، وئەبو تەڵحە هات بۆ لای دایکم -ئوم سولەیم دایکی ئەنەسە-، ووتی: ئایا هیچ شتێک هەیە -بۆ خواردن-؟ (ئوم سولەیم) ووتی: بەڵێ، چەند پارچەیەک لە نان وخورمام هەیە، ئەگەر پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- بە تەنها بێت بۆ لامان برسێتیەکەى نامێنێت -تێر دەبێت-، بەڵام ئەگەر کەسێکی تر لەگەڵیدا بێت ئەمە کەمە بۆیان وپاشان تەواوى فەرموودەکەى باسکرد».
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریماناى فەرموودەکە: پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- زۆر برسی بوو، ئەبو تەڵحە بەمەی زانی ئەمیش بەهۆی لاوازى دەنگی پێغەمبەرەوە -صلى اللە علیە وسلم-، بۆیە حاڵی پێغەمبەری خودای -صلى اللە علیە وسلم- بۆ ئوم سولەیم باسکرد وپرسیاری لێکرد: ئایا هیچ شتێک لە خواردنمان هەیە؟ ئەویش (ئوم سولەیم) ووتی: بەڵێ، ئەوەندەمان هەیە کە برسێتی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەمێنێت؛ بۆیە چەند پارچەیەک لە نانی جۆی دەرهێنا، وپاشان یەکێک لە سەرپۆشەکانى لەسەری لادا ونانەکانى پێ بەستەوە، وپاشان خستیە ژێر جلکەى ئەنەسی کوڕی، کاتێک ئەنەس هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وئەو لە نێوان هاوەڵان دانیشتبوو، لە نزیکیانەوە وەستا، پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- پێی فەرموو: «ئەبو تەڵحە تۆی ناردووە؟»، ووتی: بەڵێ، فەرمووی: «بۆ خواردنەکە؟»، واتا ئایا بۆ داوەتکردنی ئێمە بۆ خواردنێک تۆی ناردووە؟ ووتی: بەڵێ، ئەنەس نەیتوانى خواردنەکە ڕاستەوخۆ پێشکەشی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بکات؛ چونکە هاوەڵێکی زۆر لەگەڵیدا بوون وئەویش دەیزانى لە خووی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەوە بوو کە بە تەنها خواردنی نەدەخوارد دوور لە هاوەڵانی ئەگەر خواردنێکی بۆ بهێندرایە یان داوەت بکرایە، ئەویش -ئەنەس- ووتی: بەڵێ؛ بۆئەوەى بە تەنها هەستێـت بۆ خواردنەکە لە ماڵی ئەبو تەڵحە کە مێردی دایکی ئەنەسە، لەو کاتەدا: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بە هاوەڵانی فەرموو: هەستن، هەموویان هەستان؛ ئەنەس ووتی: من لە پێشی ئەوانەوە بووم، ولە گێڕانەوەیەکدا: دڵتەنگ بووم چونکە خەڵکانێکی زۆر لەگەڵی هاتن. ئەنەس دەڵێت: ئەمەم باسکرد بۆ ئەبو تەڵحە، ئەویش ووتی بە ئوم سولەیم: پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- خەڵکی لەگەڵ خۆیدا هێناوە وئەوەندە خواردنمان لە لا نییە پێشکەشیان بکەین؟ ئوم سولەیم ووتی: خودا وپێغەمبەرەکەى دەزانن. وەکو ئەوە وابێت زانی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەم کارەی بە ئەنقەست ئەنجامداوە بۆئەوەى کەرامەت وڕێزلێنانی دەربکەوێت لە زۆربوون و بەبەرەکەت بوونی خواردن وئەمیش لە نیشانەى زیرەکى وهۆشیاریەتی -ڕەزاى خواى لێبێت-، ئەبو تەڵحە ڕۆیشت هەتاوەکو گەیشت بە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم-؛ بۆیە لەگەڵ ئەبو تەڵحەدا هاتە ژوورەوە وفەرمووی: (خواردنەکە بهێنە)، ولە گێڕانەوەیەکدا: ئەبو تەڵحە پێشوازى لێیکرد ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا جگە لە پارچە نانێک زیاتر هیچی ترمان نییە کە ئوم سولەیم ئامادەى کردووە، ولە گێڕانەوەیەکدا: ئەبو تەڵحە ووتی: تەنها پارچە نانێکە وهەروەها لەگەڵ چەند خورمایەک هەروەکو لە سەرەتاى گێڕانەوەکەدا ئوم سولەیم باسیکرد، ئەویش -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: (خواى گەورە بەرەکەتی تێدەکات)، ولە گێڕانەوەیەکدا: ئەبو تەڵحە ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا من ئەنەسم نارد تەنها بۆئەوەى تۆ داوەت بکات وئەوەندەمان نییە کە ئەو هەموو خەڵکە تێر بکات کە من دەیبینم، فەرمووی: (بڕۆ ژوورەوە خواى گەورە بەرەکەت دەخاتە نێو ئەو خواردنەى لە لاتە). کاتێک پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- چووە ژوورەوە فەرمووی: (ئەو خواردنەى لە لاتە بیهێنە ئەی ئوم سولەیم)؛ ئەویش نانەکەى هێنا، وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانیکرد بەوەى نانەکە پارچەپارچە بکرێت، وپاشان ئوم سولەیم هەندێک چەوری ئاژەڵی کرد بەسەریدا بۆئەوەى ببێت بە نانەوڵاو، پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەوەندەى خواى گەورە بیەوێت فەرمووی بەسەر خواردنەکەدا: واتا نزای کرد بۆئەوەى خواى گەورە بەرەکەت بکاتە نێو ئەو خواردنە کەمەوە. ولە گێڕانەوەیەکدا: دەڵێت: (ئەو -کوندەیەم- هێنا کە چەوریەکەى تێدا بوو؛ پاشان -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: (بسم الله اللهم أعْظِمْ فيها البركة) واتە: (بە ناوى خواى گەورە؛ خوایە بەرەکەتی زۆر بێت)، پاشان فەرمووی: (ڕوخسەت بدە بە دە کەس)، ئەویش (ئەبو تەڵحە) ڕوخسەتی پێیاندا وخواردیان هەتاوەکو تێر بوون ودەرچوون، پاشان فەرمووی: (ڕوخسەت بدە بە دە کەس)، ئەویش (ئەبو تەڵحە) ڕوخسەتی پێیاندا هەتاوەکو هەموویان خواردیان وتێر بوون، وخەڵکەکە حەفتا بۆ هەشتا کەس دەبوون. [متفق علیه] ولە گێڕانەوەیەکدا: بەردەوام دە کەس دەهاتنە ژوورەوە ودە کەس دەردەچوون هەتاوەکو هیچ یەکێک نەما نەیەتە ژوورەوە، پاشان ئەوەى مابووەوە -لە خواردنەکە- کۆیکردەوە و وەکو خۆی کاتێک خواردیان -کەمی نەکردبوو-. ولە گێڕانەوەیەکدا: دە کەس دە کەس لێیان دەخوارد، هەتاوەکو هەشتا کەس لێیان خوارد، پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- خواردی لە پاش ئەو وخاوەن ماڵەکەش لێیان خوارد، وزیادەیشی لێ مایەوە. ولە گێڕانەوەیەکدا: ئەوەندە مایەوە بەشی دراوسێکانیان لێیدا.
لە ئیبن عەباسەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: لە ڕۆژی (جەنگی) بەدردا پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- سەیری موشریکەکانى کرد، هەزار کەس دەبوون، وهاوەڵانی سێ ونۆزدە پیاو بوون، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕووی کرد لە ئاراستەى قیبلە، ودەستی درێژ کردەوە (بۆ نزا کردن)، دەستیکرد بە پاڕانەوە لە پەروەردگاری: «(اللهمَّ أَنْجِزْ لي ما وعدْتَني، اللهم آتِ ما وعدْتَني، اللهمَّ إنْ تَهْلِك هذه العِصابةُ من أهْل الإسلام لا تُعْبَد في الأرض)*»، بەردەوام دەپاڕایەوە لە پەروەردگاری، دەستی درێژ کردبووەوە وڕووی لە قیبلە بوو، هەتاوەکو جلەکەى (چارۆکەکەى یان بشتەکەى) لەسەر شانەکانى کەوتن، ئەبوبەکر هات وچارۆکەکەى هەڵگرت، وخستیە سەر شانی ولە پشتیەوە باوەشی پێدا کرد، ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم-، زۆر پاڕایتەوە لە پەروەردگارت، ئەوەى پەیمانی پێداویت؛ بۆت جێبەجێ دەکات، خواى گەورە (ئەم ئایەتەى) دابەزاند: {إِذْ تَسْتَغِيثُونَ رَبَّكُمْ فَٱسْتَجَابَ لَكُمْ أَنِّى مُمِدُّكُم بِأَلْفٍ مِّنَ ٱلْمَلَـٰٓئِكَةِ مُرْدِفِينَ} [الأنفال: 9] واتە:{(بیربکەنەوە) کاتێک (لە بەدردا) ھاناتان بۆ پەروەردگارتان دەبرد خواش ھات بە ھاناتانەوە ووتی من دەینێرم بۆ یارمەتیان ھەزار فریشتە بە دوای یەکدا (دێنە خوارێ)}، خواى گەورە یارمەتیدا بە ناردنی فریشتەکان، ئەبو زومەیل دەڵێت: ئیبن عەباس پێمی ووت: لەو ڕۆژەدا، کاتێک پیاوێک لە مسوڵمان شوێنی موشریکێک دەکەوت کە لە پێشیەوە ڕای دەکرد، دەنگی لێدانی قامچیەکی بیست لە سەرەوە ودەنگی سوارچاکێک، دەیووت: بەرەو پێشەوە، حەیزوم، سەیری موشریکەکەى کرد لە پێشیەوە کەوتبوو، سەیری کرد لووتی شکێنراوە. ودەموچاوی لەتلەتکراوە، وەکو بڵێی بە قامچی (لە ڕووی) دراوە ومۆر هەڵگەڕابوو، پیاوێکی ئەنساڕی هات، ئەمەى باسکرد بۆ پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم-، ئەویش -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «ڕاستگۆیت، ئەمە یارمەتی بوو لە سێیەم ئاسمانەوە»، لەو ڕۆژەدا حەفتایان کوشت (لە موشریکەکان)، وحەفتایان بە دیل گرت، ئەبو زومەیل دەڵێت: ئیبن عەباس ووتی: کاتێک دیلەکانیان گرت، پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- بە ئەبوبەکر وعومەری ووت: «ڕاتان چییە سەبارەت بە دیلەکان؟»، ئەبوبەکر ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، ئەوانە کەسە نزیکەکانى ئێمەن، پێم باشە فیدیەیان (نرخێکیان) لێ وەربگریت بۆئەوەى هێزمان زیاتر بێت لەسەر کافرەکان، بەڵکو خواى گەورە هیدایەتیان بدات بۆ ئیسلام، پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «ڕای تۆ چییە ئەی ئیبن خەتاب؟»، ووتی: نەخێر، والله ئەی پێغەمبەری خودا، ڕای من وەکو ڕای ئەبوبەکر نییە، بەڵکو ڕام ئەوەیە کە ڕێگەمان پێبدەیت بدەین لە گەردنیان، ڕێگە بە عەلی بدەیت ئەویش لە گەردنی عەقیل بدات، وڕێگەى بە من بدەیت (لە گەردنی) فڵان بدەم (کەسێکی نزیکی عومەر)، ئەوانە سەرکردە وگەورەکانى کافرەکانن، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەوەى پێ باش بوو کە ئەبوبەکر ووتی، وقسەکەى منی پێ باش نەبوو، بەیانیەکەى هاتمەوە، پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- وئەبوبەکر دانیشتبوون دەگریان، ووتم: ئەی پێغەمبەری خودا، پێم بڵێ لەسەر چی شتێک تۆ وهاوەڵەکەت دەگرین؟ هۆکارەکەم پێ بڵێ بۆئەوەى منیش بگریم، یان بە لایەنی کەمەوە وەکو ئێوە خۆم بهێنمە گریانەوە، پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «دەگریم سەبارەت بە ئەوەى پیشاندراوە سەبارەت بە هاوەڵانت لە وەرگرتنی فیدیە (نرخێک بەرامبەر ئازاد کردنی دیلەکان)، سزا دانی ئەوان بە من نیشاندرا نزیک لەم دارەوە -دارێک لە نزیکی پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم-، وخواى گەورە (ئەم ئایەتەى) دابەزاند: {مَا كَانَ لِنَبِىٍّ أَن يَكُونَ لَهُۥٓ أَسْرَىٰ حَتَّىٰ يُثْخِنَ فِى ٱلْأَرْضِ ۚ تُرِيدُونَ عَرَضَ ٱلدُّنْيَا وَٱللَّهُ يُرِيدُ ٱلْـَٔاخِرَةَ ۗ وَٱللَّهُ عَزِيزٌ حَكِيمٌ (67) لَّوْلَا كِتَـٰبٌ مِّنَ ٱللَّهِ سَبَقَ لَمَسَّكُمْ فِيمَآ أَخَذْتُمْ عَذَابٌ عَظِيمٌ (68) فَكُلُوا۟ مِمَّا غَنِمْتُمْ حَلَـٰلًا طَيِّبًا ۚ وَٱتَّقُوا۟ ٱللَّهَ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ غَفُورٌ رَّحِيمٌ (69)} [الأنفال] واتە:{بۆ ھیچ پێغەمبەرێک ڕەوا نییە کە دیلی (لە دوژمنان) ھەبێت و ڕایان بگرێت ھەتا کوشتاری زۆریان لێ نەکات ودەسەڵاتی نەچەسپێت لە زەویدا ئایا ئێوە ماڵی دونیاتان دەوێت (بە وەرگرتنی فیدیە)؟ (لەکاتێکدا) خوای گەورە (پاداشتی) ڕۆژی دوایی دەوێت (بۆ ئێوە) وە خوا بەتوانا و زاڵ و کار دروستە (67) ئەگەر نووسراو (و بڕیار)ێک لەلایەن خواوە پێش نەکەوتایە (کە حەڵاڵ بوونی دەستکەوت و غەنیمەتی جەنگە) بێگومان لەبەر ئەو (فیدیە) ی کە وەرتان گرت (لەبەرامبەر ئازادکردنی دیلەکاندا) تووشتان دەبوو سزایەکی گەورە (68) کەواتە بخۆن لەوەی کە بە غەنیمەت گرتان حەڵاڵ و پاکە وە لە خوا بترسن بەڕاستی خوا لێبووردە و میھرەبانە (69)}، بۆیە خواى گەورە دەستکەوتەکانى جەنگ (غەنیمەى) بۆیان حەڵاڵکرد». *(واتە: خودایە؛ ئەوەى پەیمانت پێم داوە بۆمی جێبەجێ بکە وڕووبدات، خودایە؛ ئەگەر ئەم کۆمەڵە مسوڵمانە لەناوبچن، تۆ لەسەر زەوی ناپەرسترێیت)
موسلیم گێڕاویەتیەوەلە ڕۆژی جەنگی بەدردا پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- سەیری موشریکەکانى کرد هەزار کەس دەبوون، وهاوەڵانی سێ ونۆزدە پیاو بوون، چونکە مسوڵمانان کەمبوون بە بەراورد لەگەڵ موشریکەکان، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕووی کرد لە ئاراستەى قیبلە، ودەستی کرد بە نزا کردن ودەنگی بەرز کردەوە، ودەیفەرموو: (اللهمَّ أَنْجِزْ لي ما وعدْتَني، اللهم آتِ ما وعدْتَني، اللهمَّ إنْ تَهْلِك هذه العِصابةُ من أهْل الإسلام لا تُعْبَد في الأرض)*: واتا خودایە، ئەوەى پەیمانت پێم داوە جێبەجێی بکەم بۆم ومسوڵمانان سەربخە بەسەر کافرەکان؛ چونکە ئەگەر ئەم مسوڵمانانە لەناو بچن تۆ لەسەر زەوی ناپەرسترێیت، بەردەوام دەپاڕایەوە لە پەروەردگاری ودەستی درێژ کردبووەوە وڕووی لە قیبلە بوو، هەتاوەکو جلەکەى (چارۆکەکەى یان بشتەکەى) لەسەر شانەکانى کەوتن، ئەبوبەکر هات وچارۆکەکەى هەڵگرت، وخستیە سەر شانی ولە پشتیەوە باوەشی پێدا کرد، ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم-، بەسە زۆر پاڕایتەوە لە پەروەردگارت، ئەوەى پەیمانی پێداویت؛ بۆت جێبەجێ دەکات، خواى گەورە ئەم ئایەتەى دابەزاند: {إِذْ تَسْتَغِيثُونَ رَبَّكُمْ فَٱسْتَجَابَ لَكُمْ أَنِّى مُمِدُّكُم بِأَلْفٍ مِّنَ ٱلْمَلَـٰٓئِكَةِ مُرْدِفِينَ} [الأنفال: 9] واتە:{(بیربکەنەوە) کاتێک (لە بەدردا) ھاناتان بۆ پەروەردگارتان دەبرد خواش ھات بە ھاناتانەوە ووتی من دەینێرم بۆ یارمەتیان ھەزار فریشتە بە دوای یەکدا (دێنە خوارێ)}. پاشان ئیبن عەباس باسی ئەوە دەکات: لەو ڕۆژەدا، کاتێک پیاوێکی مسوڵمانی ئەنساڕی شوێنی موشریکێک دەکەوت بۆئەوەى بیکوژێت، دەنگی لێدانی قامچی وسوارچاکێکی بیست لە سەرەوە، دەیووت: (بەرەو پێشەوە، حەیزوم)، سەیری موشریکەکەى کرد لە پێشیەوە کەوتبوو، وشوێنەواری قامچیەکەى بینی لەسەر ڕووی؛ لووتی شکێنرا بوو، ودەموچاوی لەتلەتکرا بوو، ڕووی مۆر هەڵگەڕابوو، ئەنساڕیەکە ئەمەى باسکرد بۆ پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم-، ئەویش -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: ئەوەیە فریشتەیەکە لە فریشتەکانى ئاسمانى سێیەم هاتووە، وحەیزوم ناوی ئەسپی ئەو فریشتەیە، لەو ڕۆژەدا حەفتایان کوشت لە موشریکەکان، وحەفتایان بە دیل گرت. کاتێک دیلەکانیان گرت، پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- بە ئەبوبەکر وعومەری ووت: چی بکەین وڕاتان چییە سەبارەت بە دیلەکان؟، ئەبوبەکر ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، ئەوانە کەسە نزیکەکانى ئێمەن، پێم باشە فیدیەیان -نرخێکیان- لێ وەربگریت بۆئەوەى ئەم نرخە یارمەتیمان بدات وهێزمان زیاتر بێت بۆ جەنگان دژی کافرەکان، بەڵکو خواى گەورە هیدایەتیان بدات بۆ ئیسلام. عومەر ووتی: نەخێر، والله ئەی پێغەمبەری خودا، ڕازی نییم لەسەر ڕای ئەبوبەکر، بەڵکو ڕام ئەوەیە بیانکوژین و هەرکەسێکمان کەسی نزیکی خۆی بکوژێت لەو دیلە موشریکانە، چونکە ئەوانە سەرکردە وگەورەکانى کوفر وگومڕایین، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕای ئەبوبەکری پێ باش بوو، وڕای عومەری ڕەتکردەوە. بەیانیەکەى ئیمامی عومەر هاتەوە، بینی پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- وئەبوبەکر دانیشتوون دەگرین، ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، پێم بڵێ لەسەر چی شتێک تۆ وهاوەڵەکەت دەگرین؟ هۆکارەکەم پێ بڵێ بۆئەوەى منیش بگریم، یان بە لایەنی کەمەوە وەکو ئێوە خۆم بهێنمە گریانەوە وبەشدارتان بم، پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- پێی فەرموو کە ئەو دەگری؛ چونکە خواى گەورە سزای ئەوانەى پیشانداوە کە وەرگرتنی فیدیەیان (نرخێک بەرامبەر ئازاد کردنی دیلەکانیان) قبوڵکردووە، وسزادانی ئەوان لە نزیکی دارێکە -پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- ئاماژەی کرد بۆ دارێک لە نزیکیەوە، وخواى گەورە (ئەم ئایەتەى) دابەزاند: {مَا كَانَ لِنَبِىٍّ أَن يَكُونَ لَهُۥٓ أَسْرَىٰ حَتَّىٰ يُثْخِنَ فِى ٱلْأَرْضِ ۚ تُرِيدُونَ عَرَضَ ٱلدُّنْيَا وَٱللَّهُ يُرِيدُ ٱلْـَٔاخِرَةَ ۗ وَٱللَّهُ عَزِيزٌ حَكِيمٌ (67) لَّوْلَا كِتَـٰبٌ مِّنَ ٱللَّهِ سَبَقَ لَمَسَّكُمْ فِيمَآ أَخَذْتُمْ عَذَابٌ عَظِيمٌ (68) فَكُلُوا۟ مِمَّا غَنِمْتُمْ حَلَـٰلًا طَيِّبًا ۚ وَٱتَّقُوا۟ ٱللَّهَ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ غَفُورٌ رَّحِيمٌ (69)} [الأنفال] واتە:{بۆ ھیچ پێغەمبەرێک ڕەوا نییە کە دیلی (لە دوژمنان) ھەبێت و ڕایان بگرێت ھەتا کوشتاری زۆریان لێ نەکات ودەسەڵاتی نەچەسپێت لە زەویدا ئایا ئێوە ماڵی دونیاتان دەوێت (بە وەرگرتنی فیدیە)؟ (لەکاتێکدا) خوای گەورە (پاداشتی) ڕۆژی دوایی دەوێت (بۆ ئێوە) وە خوا بەتوانا و زاڵ و کار دروستە (67) ئەگەر نووسراو (و بڕیار)ێک لەلایەن خواوە پێش نەکەوتایە (کە حەڵاڵ بوونی دەستکەوت و غەنیمەتی جەنگە) بێگومان لەبەر ئەو (فیدیە) ی کە وەرتان گرت (لەبەرامبەر ئازادکردنی دیلەکاندا) تووشتان دەبوو سزایەکی گەورە (68) کەواتە بخۆن لەوەی کە بە غەنیمەت گرتان حەڵاڵ و پاکە وە لە خوا بترسن بەڕاستی خوا لێبووردە و میھرەبانە (69)}، واتا کاتێک مسوڵمانان جەنگان بەرامبەر کافرەکان؛ ئەوانەى دەیانەوێت نوری خودا -ئاینی ئیسلام- لەناو بچێت، نابێت ئەگەر دیلیان لێیان گرت پەلە بکەن لە وەرگرتنی فیدیە -نرخ- بەرامبەر ئازاد کردنیان، وئەمیش نرخێکی کەمە بەرامبەر بەرژەوەندی مەبەست ئەویش بریتیە لەناوبردنیان وکوژاندنەوەى شەڕ وخراپەیانە، ئەگەر خراپە وهێز وشەڕیان بەردەوام بێت؛ باشتر ئەوەیە بە دیلی نەمێننەوە وفیدیە وەرنەگیرێت بەڵکو دەستبەجی بکوژرێن، بەڵام ئەگەر هێز وخراپەیان کەمبوو وزیانیان کەم بوو بۆ سەر ئیسلام ومسوڵمانان؛ ئەوا لەم کاتەدا ئاساییە وەکو دیل بمێننەوە، پاشان خواى گەورە دەستکەوتەکانى جەنگ (غەنیمەى)** بۆ مسوڵمانان حەڵاڵکرد. *(واتە: خودایە؛ ئەوەى پەیمانت پێم داوە بۆمی جێبەجێ بکە وڕووبدات، خودایە؛ ئەگەر ئەم کۆمەڵە مسوڵمانە لەناوبچن، تۆ لەسەر زەوی ناپەرسترێیت)، **(دەستکەوتەکانى جەنگ -غەنیمە-: واتە ئەو کەرەستە وسامانەى کافرەکان کە مسوڵمانان دەستی بەسەر دەگرن پاش ئەوەى سەردەکەون بەسەریاندا لە پاش کۆتایی جەنگ)
لە جابری کوڕی عبداللەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: ئامادەی نوێژی جەژن بووم لەگەڵ پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم-، دەستیکرد بە نوێژکردن پێش وتاردان، بە بێ ئەوەى بانگ بدرێت وقامەت بکرێت، پاشان هەستا پشتی بەستبوو بە بیلال (لە وەستانەکەیدا)، فەرمانیکرد بە تەقواى خواى گەورە، وئامۆژگاری خەڵکی کرد کە گوێڕایەڵی خوای گەورە بن، وڕێنموێنی خەڵکی کرد و بەبیریانی هێنایەوە، پاشان چوو هەتا گەیشتە لای ئافرەتان، ئامۆژگاریانی کرد و بەبیریانی هێنایەوە، وفەرمووی: «خێر بکەن، ئێوەى زۆرینەى سوتەمەنی دۆزەخن»، ئافرەتێک هەستا لە ناوەڕاستی ئافرەتاندا؛ پەڵەى جیاواز -لە ڕەنگی پێستی- لەسەر گۆناکانى هەبوو، ووتی: بۆچی؟ ئەی پێغەمبەری خودا ئەویش -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «چونکە ئێوە زۆر سکاڵا دەکەن، وسپڵەن بەرامبەر مێردەکانتان»، پاشان ئافرەتان خێریان کرد بە بەخشینی خشڵ وزێڕ وەکو گوارە وئەنگوستیلەکانیان دەیانکردە نێو جلەکەى بیلال (جلەکەى فراوان کردبووەوە بۆئەوەى بەخشینەکانى تێدا کۆ بکاتەوە).
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێشنوێژی بۆ هاوەڵانی کرد لە نوێژی جەژندا بە بێ ئەوەى بانگ بدرێت وبە بێ ئەوەى قامەت بکرێت، پاش ئەوەى نوێژەکە تەواو بوو وتاری بۆیان دا، فەرمانیکرد بە تەقواى خواى گەورە: ئەنجامدانى واجب وفەرمان، ودوورکەوتنەوە لە نەهی لێکراوەکان وحەرامکراوەکان، وپەیوەست بن بە گوێڕایەڵی فەرمانەکانى خواى گەورە لە نهێنی وئاشکرادا، وهەمیشە پەیمان وهەڕەشە وسزاکانی خواى گەورەیان لەبیر بێت بۆئەوەى بە هیوا بن وبترسن. چونکە شوێنی دانیشتنی پیاوان وئافرەتان جیاواز بوو بەشێوەیەک ئافرەتان بە باشی گوێیان لە وتارەکە نەبوو، وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- گرنگی بە گەورە وبچووک دەدا، وبە ڕەحم وبە بەزەیی ونەرمونیان بوو، چوو بۆ لای ئافرەتان، وبیلالی لەگەڵدا بوو، ئامۆژگاریانی کرد و بەبیریانی هێنایەوە، زۆرتر ئامۆژگاریانی کرد وبۆیانی ڕوونکردەوە کە ئەوان زۆرینەى ئەهلی دۆزەخن، وڕێگای ڕزگاربوونیان لە دۆزەخ بریتیە لە خێرکردن؛ چونکە خێرکردن توڕەیی خوای گەورە ناهێڵێت هەروەکو لە فەرموودەی تردا هاتووە. ئافرەتێک هەستا لە ناوەڕاستی ئافرەتاندا، وپرسیاری کرد بۆچی ئافرەتان زۆرینەى ئەهلی دۆزەخن بۆئەوەى خۆیان دوور بکەنەوە لە هۆکارەکانى چوونە دۆزەخ، -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: چونکە ئێوە زۆر سکاڵا دەکەن وڕەخنە دەگرن وقسەی ناشیرین وناڕەوا دەکەن، ونکۆڵی دەکەن لە خێر وچاکەى زۆر ئەگەر کەسێک یەک جار بەرامبەرتان کەمتەرخەم بێت. چونکە خێزانەکانى هاوەڵان -ڕەزاى خوایان لێبێت- بەپەلە بوون لە ئەنجامدانى خێر وچاکە ودوورکەوتنەوە لەو شتانەى دەبێتە هۆی توڕەبوونی خواى گەورە، دەستبەجێ خێریان کرد بە بەخشینی خشڵ وزێڕەکانیان وەکو گوارە وئەنگوستیلەکانیان کە لە دەست وملیان بوو، ودەیانکردە نێو جلەکەى بیلالەوە کە ڕایخستبوو (جلەکەى فراوان کردبووەوە بۆئەوەى بەخشینەکانى تێدا کۆ بکاتەوە)، بۆئەوەى خواى گەورە لێیان ڕازی بێت وپاداشتیان بداتەوە
لە ئەنەسی کوڕی مالیکەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- (کاتێک منداڵ بوو) جبریل -صلى الله علیه وسلم- هات بۆ لای لەکاتێکدا لەگەڵ منداڵەکان یاری دەکرد، وبردی وڕایخست بەسەر زەویدا، وسینگی لەتکرد، ودڵی دەرهێنا، وپارچە خوێنێکی (لە نێو دڵی) دەرهێنا وفەرمووی: ئەمە بەشی شەیتانە لە تۆدا، پاشان (دڵی) شۆرد لە دەفرێک لە ئاڵتون بە ئاوی زەمزەم، وپاشان شوێنی برینەکانى چاککرد و(دڵى) گەڕانەوە بۆ شوێنی خۆی، پاشان منداڵەکان هاتن بۆ لای دایکی -واتا شیرپێدەرەکەى- ووتیان: موحەمەد کوژراوە، چوون بۆ لای وڕەنگی گۆڕا بوو، ئەنەس دەڵێت: «شوێنەواری ئەو دوورینەوەم دەبینی لەسەر سینگی -پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-».
موسلیم گێڕاویەتیەوەجبریل -علیه السلام- هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- کاتێک منداڵ بوو و لەگەڵ منداڵەکان یاری دەکرد، جبریل بردی وڕایخست لەسەر پشتی بەسەر زەویدا، وسینگی لەتکرد، ودڵی دەرهێنا، وپارچە خوێنێکی (لە نێو دڵی) دەرهێنا، کە بنچینەى خراپە وتاوانەکانە لە دڵدا، وجبریل -علیه السلام- فەرمووی: ئەمە بەشی شەیتانە لە تۆدا ئەگەر ئەم پارچە خوێنە بمێنێتەوە لە دڵتدا، پاشان دڵی شۆرد لە دەفرێک لە ئاڵتون بە ئاوی زەمزەم، وپاشان شوێنی برینەکانى چاککرد ودڵى گەڕانەوە بۆ شوێنی خۆی، پاشان ئەو منداڵانەى لەگەڵی یاریان دەکرد هاتن بۆ لای شیرپێدەرەکەى بە ناوی حەلیمە، ووتیان: موحەمەد کوژراوە، چوون بۆ لای وڕەنگی گۆڕا بوو. ئەنەس دەڵێت: خۆی گوێی لەم باسە نەبووە بەڵام پێی گەیشتووە لە ڕێگەى زنجیرەیەک گێڕەرەوە یان کەسێکی متمانەپێکراو بە بێگومان، وشوێنەواری ئەو دوورینەوەی دەبینی لەسەر سینگی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، ئەمیش بەڵگەیەکی ترە لەسەر ئەوەى سینگ لەتکردنەکە بە هەستپێکراوی بووە وڕوویداوە لە ڕاستیدا بووە، واتا خەون وشتێکی واتایی نەبووە. وئەم فەرموودەیە وهاشێوەکانى پێویستە مسوڵمان باوەڕی پێی هەبێت بە بێ لێکدانەوەى واتاییانە، چونکە پێویست ناکات وهەواڵێکە لە لایەن پەیامبەرێکی ڕاستگۆی بە ڕاستگۆ دانراو؛ وهەروەها ئاماژەیە بۆ هێز ودەسەڵاتی خواى گەورە کە لەسەر ئەنجامدانى هەموو شتێک توانادارە -سبحانه وتعالى-.
لە بورەیدەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- تفی کرد بەسەر پێی عەمرو کوڕی موعاز کاتێک پچڕا وبریندار بوو؛ (پێی) چاک بوویەوە».
ئیبنو حیبان گێڕاویەتیەوەکاتێک پێی عەمرو کوڕی موعاز -ڕەزاى خواى لێبێت- پچڕا وبریندار بوو؛ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- تفی کرد بەسەر پێیدا لە ئاوی پاک وپیرۆزی ناو دەمی، بۆیە چاک بوویەوە وشیفای بۆ نێردرا بە ویستی خواى گەورە، وئەمیش موعجیزەیەکی ئاشکرای پێغەمبەرە -صلى اللە علیە وسلم-.
لە ئەبی زەیدی کوڕی ئەختەبەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەستی مەسحکرد -هێنای- بەسەر ڕوومدا ونزای بۆمکرد»، عەزرە (یەکێک لە گێڕەرەوەکانى فەرموودەکە) دەڵێت: «(ئەبی زەید) سەد وبیست ساڵ ژیا وقژی تەنها (ژمارەیەکی کەم) مووی سپی تێدا بوو».
تورموذی گێڕاویەتیەوە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوەپێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەستی مەسحکرد -هێنای- بەسەر ڕووی ئەبی زەیدی کوڕی ئەختەبی ئەنساڕی -ڕەزای خوای لێبێت-، ونزای بۆی کرد، ولە گێڕانەوەیەکدا ئەم نزایەی بۆی کرد: (اللهم جمِّله، وأدِم جماله) واتە: (خودایە، جوانی بکە، جوانیەکەى بەردەوام بێت)؛ بە ماناى ئەوەیە بە درێژی تەمەنی جوان بێت هەتاوەکو دەمرێت، عەزرە (یەکێک لە گێڕەرەوەکانى فەرموودەکە) دەڵێت: ئەبی زەید سەد وبیست ساڵ ژیا وقژی تەنها ژمارەیەکی کەم مووی سپی تێدا بوو. ولە گێڕانەوەیەکدا: ڕووی (ئەبی زەید) ساف بوو هیچ چرچی وتێکچوونێکی تێدا نەبوو، هەتاوەکو مرد؛ ڕووی بەم شێوەیە بوو، ئەمیش بەهۆی بەرەکەتی نزای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ودەستهێنانى بەسەر دەموچاویدا.
لە یەزیدی کوڕی ئەسوەدەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «نوێژی بەیانی کرد لەگەڵ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، پاشان خەڵکی بەپەلە هەستان ودەستی پێغەمبەریان گرت -صلى اللە علیە وسلم- ودەیانهێنا بەسەر ڕوویان، (یەزید) دەڵێت: منیش دەستیم هێنا بەسەر ڕوومدا، ساردتر بوو لە بەفر، وبۆنی خۆشتر بوو لە میسک».
ئەحمەد گێڕاویەتیەوەیەزیدی کوڕی ئەسوەد لەگەڵ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نوێژی بەیانی کرد، بینی خەڵکی بەپەلە هەڵدەستن ودەچن بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ودەستەکانی دەگرن ومەسحیان دەکەن بەسەر ڕوویاندا بۆ تەبەروک کردن*، ئەویش (یەزید) دەستی پێغەمبەری هێنا بەسەر ڕوویدا -صلى اللە علیە وسلم-، بینی ساردتر بوو لە بەفر، وبۆنی خۆشتر بوو لە میسک. *(تەبەروک: واتا داواکردنی بەرەکەت وپیرۆزی لە خوای گەورە دەکات بە دەستلێدان لەو شتانەى ڕێگەپێدراوە لە شەریعەتدا کە تەبەروکی پێوە بکرێت، واتا تەنها دەستی لێدەدرێت وداوا لەو شتە ناکرێت کە بەرەکەت بهێنێت بەڵکو تەنها دەستلێدانە وهێنانیەتی بەسەر لاشەدا بە نیەتی ئەوەى خودا بەرەکەت وپیرۆی بهێنیت بەهۆی ئەم شتەوە وەکو بۆ نمونە تەبەروک کردن بە شوێنەواری پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-)
لە ئەنەسی کوڕی مالیکەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هات بۆ ماڵمان ونیوەڕۆ لە ماڵمان خەوت، کاتێک خەوتبوو ئارەقی دەکرد، ودایکم (بوتڵێکی بچووکی) شووشەی هێنا، ئارەقەکەى تێدا کۆدەکردەوە، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە خەو هەستا، فەرمووی: «ئەی ئوم سولەیم ئەوە چی دەکەیت؟»، ووتی: ئەمە ئارەقی (لاشەی تۆیە) تێکەڵی دەکەین لەگەڵ بۆنەکانمان، وخۆشترین بۆنە لە نێو بۆنەکاندا.
موسلیم گێڕاویەتیەوەئەنەسی کوڕی مالیک -ڕەزای خوای لێبێت- باسی ئەوە دەکات کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- چوو بۆ ماڵیان ونیوەڕۆ لە ماڵیان خەوت (لە ماڵیان قەیلولەى کرد لە نیوەى ڕۆژدا)، دایکی ئەنەس بەناوى ئوم سولەیم بوتڵێکی بچووکی شووشەی هێنا، ئارەقى لاشەى پێغەمبەری تێدا کۆدەکردەوە -صلى اللە علیە وسلم-، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە خەو هەستا وپرسیاری کرد سەبارەت بەوەى چی دەکات لەم ئارەقە، ئەویش ووتی ئارەقی لاشەی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەبات وتێکەڵی دەکات لەگەڵ بۆنەکانیان، وبۆنی لاشەى پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- خۆشترین بۆنە لە نێو بۆنەکاندا.
لە جەعدەوە دەڵێت: گوێم لە سائیبی کوڕی یەزید بوو، دەیووت: پورم منی برد بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، کوڕی خوشکەکەم نەخۆشە، (سائیب) دەڵێت: «بۆیە مەسحی بەسەر سەرمدا کرد ونزای بەرەکەتی بۆم کرد، پاشان دەستنوێژی گرت، ولە (ئاوی) دەستنوێژەکەیم خواردەوە، پاشان لە پشتیەوە وەستام وسەیری مۆری پێغەمبەرایەتیم -خاتم النبوة-م کرد لە نێوان شانەکانى، وەکو هێلکەى کۆتر بوو».
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریسائیبی کوڕی یەزید باسی ئەوە دەکات کە پوری ئەوى برد بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وپێی ووت کە کوڕی خوشکەکەى نەخۆشە، بۆیە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- مەسحی کرد بەسەر سەریدا ونزای بەرەکەتی بۆی کرد، پاشان دەستنوێژی گرت، وسائیب لە (دڵۆپە ئاوی) دەستنوێژەکەی خواردەوە کە لە ئەندامە پیرۆزەکانى دەهاتە خوارەوە -صلى اللە علیە وسلم-، پاشان سائیب لە پشتی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وەستا وسەیری مۆری پێغەمبەرایەتی -خاتم النبوة-ی کرد لە نێوان شانەکانى، وەکو هێلکەى کۆتر وابوو.