





























Hadeeth Cards
Da'wa cards that highlight great meanings from the noble prophetic hadiths in a simple style and attractive display that helps the Muslim to have a deeper understanding of his religion in an easy way
All
لە ئەبی زەیدی ئەنساڕیەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- پێمی فەرموو: «لێم نزیک بەرەوە»، منیش لێی نزیک بوومەوە، فەرمووی: «دەستت ببە ژوورەوە، وپشتم مەسح بکە -دەستی پێدا بهێنە-»، (ئەبی زەید) دەڵێت: دەستم کردە نێو جلەکەى، وپشتیم مەسح کرد -دەستم بەسەردا هێنا-، مۆری پێغەمبەرایەتی کەوتە نێوان دوو پەنجەمەوە، (ئەبی زەید) پرسیاری لێکرا سەبارەت بە مۆری پێغەمبەرایەتی -خاتم النبوة-، ووتی: «لە چەند موویەک پێکهاتبوو لە نێوان شانەکانى».
ئەحمەد گێڕاویەتیەوەپێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- بە ئەبی زەیدی ئەنساڕی فەرموو: لێم نزیک بەرەوە، کاتێک لێی نزیک بووەوە، پێی فەرمووی: دەستت ببە ژوورەوە بۆ نێو جلەکەم، وپشتم مەسح بکە -دەستی پێدا بهێنە-، ئەویش (ئەبی زەید) دەستی کردە نێو جلەکەى -قەمیسەکەى-، وپشتی مەسح کرد -دەستی بەسەردا هێنا-، مۆری پێغەمبەرایەتی کەوتە نێوان دوو پەنجەیەوە، ئەبی زەیدی ئەنساڕی پرسیاری لێکرا سەبارەت بە مۆری پێغەمبەرایەتی -خاتم النبوة-، چییە؟ ووتی: لە چەند موویەک پێکهاتبوو لە نێوان شانەکانى.
لە عبد الله کوڕی سەرجیسەوە دەڵێت: پێغەمبەرم بینی -صلى اللە علیە وسلم- ونان وگۆشتم لەگەڵی خوارد، یان ووتی: نانەوڵاو، (قوتابیەکەى دەڵێت) پێیم ووت: ئایا پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- داواى لێخۆشبوونی بۆت کرد؟ ووتی: بەڵێ، پاشان ئەم ئایەتەى خوێندەوە: {وَاسْتَغْفِرْ لِذَنْبِكَ وَلِلْمُؤْمِنِينَ وَالْمُؤْمِنَاتِ} [محمد: 19] واتە: {وە داوای لێبووردن بکە (لە خودا) بۆ گوناھی خۆت وە بۆ (گوناھی) پیاوان وئافرەتانی ئیماندار}، (عبد الله) ووتی: پاشان چوومە پشتیەوە وسەیری مۆری پێغەمبەرایەتیم -خاتم النبوة-م کرد لە نێوان شانەکانى، لە بەشی سەرەوەى شانی چەپی، وەکو مشتێکی دەست دەبوو، هەندێک خاڵی لەسەر بوو وەکو بالووکە وابوون.
موسلیم گێڕاویەتیەوەهاوەڵی بەڕێز عبد الله کوڕی سەرجیس دەڵێت: پێغەمبەری بینی -صلى اللە علیە وسلم- ونان وگۆشتی لەگەڵی خوارد، قوتابیەکەى پێی ووت: ئایا پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- داواى لێخۆشبوونی بۆت کرد؟ ئەویش (عبد الله) ووتی: بەڵێ، داواى لێخۆشبوونی بۆ تۆیش کرد وبۆ هەموو ئیمانداران؛ چونکە خواى گەورە فەرمانى ئەمەى پێکردووە، پاشان ئەم ئایەتەى خوێندەوە: {وَاسْتَغْفِرْ لِذَنْبِكَ وَلِلْمُؤْمِنِينَ وَالْمُؤْمِنَاتِ} [محمد: 19] واتە: {وە داوای لێبووردن بکە (لە خودا) بۆ گوناھی خۆت وە بۆ (گوناھی) پیاوان وئافرەتانی ئیماندار}، پاشان (عبد الله) پێی ووت: جارێکیان چووە ئاراستەى پشتی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وسەیری مۆری پێغەمبەرایەتی -خاتم النبوة-ی کرد لە نێوان شانەکانى، لە بەشی سەرەوەى شانی چەپی، وەکو مشتێکی دەست دەبوو، هەندێک نیشانە وخاڵی لەسەر بوو جیاواز بوو لە ڕەنگی پێستی لاشەى -صلى اللە علیە وسلم-. وئەم گێڕانەوەیە پێچەوانەى ئەو گێڕانەوانەى تر نییە کە وا وەسفی مۆری پێغەمبەرایەتی -خاتم النبوة- دەکات کە چەند موویەکی لەسەر بووە وهەندێکی تر وا وەسفی دەکەن کە لە هێلکەى کۆتر دەچوو، هەموو ئەمانە دەکرێت کۆ بکرێتەوە چونکە هەریەکێک بە پێی تێگەیشتنی خۆی وەسفی دەکات، و وەسفەکانیان لە یەکترەوە نزیکە.
لە ئەنەسەوە کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «لە پێناو خواى گەورە ترسێندرام لەکاتێکدا کەس نەدەترسێنرا، ولە پێناوى خواى گەورە ئازار درام لەکاتێکدا کەس ئازار نەدەدرا، جارێکیان سی ڕۆژ وشەو هات بەسەرمدا من وبیلال هیچ خواردنێکمان نەبوو کە بوونەوەر بیخوات مەگەر شتێک نەبێت داپۆشرا بوو لە ژێر باڵی بیلالدا».
ئیبنو ماجه گێڕاویەتیەوە - تورموذی گێڕاویەتیەوە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوەپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لەم فەرموودەیەدا باسی ئەوە دەکات کە بە تەنها بوو کاتێک ئەم ئاینەى ئاشکرا کرد وبانگەشەی بۆی کرد -ترسەکەى بەهۆی ئەوە بوو- کافرەکان هەڕەشەیان لێی دەکرد وئازاریان دەدا، وکەسی لەگەڵدا نەبوو لە سەرەتادا کە لەگەڵیدا بێت لە ڕووبەڕووبونەوەى ئەو ئازار وناخۆشییانە مەگەر یارمەتی وپاراستنی خواى گەورە نەبێت، پاشان ڕوونیکردەوە لەگەڵ ئەمانەشدا هیچ پارە وخواردنێکی نەبوو، جارێکیان سی شەو هات بەسەریدا هیچ خواردنێکی لە لا نەبوو کە بوونەوەر بیخوات مەگەر شتێکی کەم نەبێت کە لە لای بیلال بوو -ڕەزاى خواى لێبێت- کە ئەویش لە ژێر باڵیدا دەیشاردەوە، وتەنانەت دەوری یان گۆزەیەکیان نەبوو خواردنەکەى تێدا بشارنەوە، ئەمە لەو کاتە بوو کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە مەککەوە دەرچوو بەرەو مەدینە.
لە ئەنەسەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: ئافرەتێک شتێک (تێکچوونێکی کەم) لە ئەقڵیدا هەبوو، ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، یارمەتی تۆم دەوێت لە شتێکی دیاریکراودا، فەرمووی: «ئەی دایکی فڵان، هەر ڕێگایەک دیاری بکە کە دەتەوێت؛ بۆئەوەى پێداویستیەکەت بۆ جێبەجێ بکەم»، لە ڕێگایەک لەگەڵیدا وەستا؛ هەتاوەکو (ئافرەتەکە) ئەوەى پێویستی بوو پێی ووت.
موسلیم گێڕاویەتیەوەئافرەتێک شتێک ناجێگیریەک وتێکچوونێکی کەم لە ئەقڵیدا هەبوو، ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، یارمەتی تۆم دەوێت بۆئەوەى پێویستیەکم بۆ جێبەجێ بکەیت، ئەویش پێی فەرموو: ئەی دایکی فڵان، هەر ڕێگایەک دیاری بکە کە دەتەوێت؛ بۆئەوەى منیش لەگەڵ تۆدا بێم پێداویستیەکەت بۆ جێبەجێ بکەم، لە ڕێگایەک کە خەڵکی هاتۆچۆی پێدا دەکرد؛ لەگەڵیدا وەستا بۆئەوەى پێویستیەکەى بۆ جێبەجێ بکات، هەروەکو زانراوە بە تەنها بوونی پیاوێک وئافرەتێکی نامەحرەم حەرامکراوە لە شەریعەتدا، وئەمەی لە فەرموودەکەدا هاتووە بە تەنها بوون نییە لەگەڵ ئافرەتی نامەحرەم چونکە شوێنی تێپەڕبوونی خەڵکیە ودەیانبینن، بەڵام قسەکانیان نابیستن، وئەمیش لە سادەیی (تواضع) وڕەحمەتی پێغەمبەرە -صلى اللە علیە وسلم- بەرامبەر بە ئومەتەکەى.
لە عائیشەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «هیوادار نییم هیچ کەسێک بە ئاسانی بمرێت پاش ئەوەى سەختی مردنی پێغەمبەری خودام بینی -صلى اللە علیە وسلم-».
تورموذی گێڕاویەتیەوەعائیشە دەڵێت: دڵخۆش وهیوادار نییە هیچ کەسێک بە ئاسانی بمرێت، پاش ئەوەى سەختی مردنی پێغەمبەری خودام بینی -صلى اللە علیە وسلم-، ئەوەى زانی کە سەختی وناڕەحەتی سەرەمەرگ نیشانەى خراپی دوا ساتەکانى ژیان -سوء الخاتمة- نییە، وئاسانی مردن نیشانەى ڕێزلێگرتن نییە لەو بەندەیە، ئەگەر بەو شێوەیە بووایە ئەوا پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە هەموو کەسێک ئاسانتر دەمرد، بۆیە خەفەتبار مەبە کاتێک کەسێک تووشی سەختی وناڕەحەتی دەبێت وبەو حاڵەتە دەمرێت، ودڵخۆش مەبە بەوەى کەسێک حاڵەتی سەرەمەرگی ئاسان بێت ولەسەر ئەو حاڵەتە بە ئاسانی دەمرێت، ئەمە باسی ئەوەیە کە لەبەرچاوماندا ڕوودەدات؛ وباسی شێوازى ڕۆحکێشانی فریشتەکان نییە چونکە لە فەرموودەى تردا هاتووە فریشتەکان ڕۆحی ئیماندار بە ئاسانی دەردەهێنن لە لاشەی وڕۆحی بێباوەڕ بە سەختی دەردەهێنرێت لەو لاشەیە.
لە عائیشەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «کاتێک پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کۆچی دواییکرد، ووتیان: لە کوێ لە گۆڕ دابنرێت؟ ئەبوبەکر ووتی: «لەو شوێنەى تێیدا مردووە».
ئیبنو سەعد گێڕاویەتیەوە - تورموذی گێڕاویەتیەوەکاتێک پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کۆچی دواییکرد، هاوەڵان ناکۆک بن سەبارەت بە شوێنی لەگۆڕدانانى پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم-، ئەبوبەکری سدیق ووتی: لەو شوێنە لە گۆڕ دایبنێن کە تێیدا مردووە. ولە هەندێک گێڕانەوەدا: ئەبوبەکر گوێی لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بوو دەیفەرموو: هەموو پێغەمبەرێک لە پێغەمبەرەکان لەو شوێنە مردووە کە حەزی کردووە تێیدا لە گۆڕ دابنرێت.
لە عائیشەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «ئەبو بەکر هاتە ژوورەوە بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پاش ئەوەى کۆچی دواییکرد، دەمی خستە نێوچەوانی، ودەستی خستە لاجانگی (لایەکی ڕووخساری)، ووتی: «ئەی پێغەمبەرەکەم، ئەی هاوڕێ نزیکەکەم، ئەی باشترین هاوڕێی هەڵبژێردراوم».
ئەحمەد گێڕاویەتیەوەئەبو بەکری سدیق -ڕەزاى خواى لێبێت- هاتە ژوورەوە بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پاش ئەوەى کۆچی دواییکرد، دەمی خستە نێوچەوانی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وماچی کرد، ودەستی خستە لاجانگی (لایەکی ڕووخساری لە چاو بۆ گوێ) پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، ووتی: (ئەی پێغەمبەرەکەم، ئەی هاوڕێ نزیکەکەم، ئەی باشترین هاوڕێی هەڵبژێردراوم): واتا -ڕەزاى خواى لێبێت- غەمبار وناڕەحەت بوو بەهۆی کۆچی دوایی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، بەو شێوەیە وەسفی دەکات کە دڵسۆزترین هاوڕێی بووە، ولە هەموو خەڵکی زیاتر خۆشی ویستووە، ولە پێش هەموو کەسێک بوو لە لای تەنانەت بە خۆیشیەوە. وئەمیش پێی دەووترێت (نودبە:النُّدبة) ودروستە وەکو ئەوەى ئەبوبەکرد ئەنجامیدا -ڕەزاى خواى لێبێت- بەمەرجێک ئەگەر لە دڵەوە ناڕازی دەربڕین نەبێت بەرامبەر ئەم ناخۆشییە ودەبڕینی وشەى نەشیاو نەبێت بەرامبەر قەزا وقەدەری خواى گەورە، ودەنگ بەزر نەکاتەوە هەورەکو ئەوەى ئافرەتان ئەنجامی دەدەن بە هاوار کردن ونیاحە کردن و لەخۆدان ودڕینی جلەکان وقسەى نەشیاو.
لە ئەنەسی کوڕی مالیکەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «لەو ڕۆژەى پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- هاتە نێو مەدینەوە؛ هەموو شتێک ڕۆشنا بوویەوە، وئەو ڕۆژەى تێیدا مرد؛ هەموو شتێک تێیدا (لە مەدینەدا) تاریک بوویەوە، وهێشتا خۆڵمان لەسەر دەستەکانمان لانەدا بوو پاش ئەوەى پێغەمبەری خودامان لەگۆڕ دانا -صلى اللە علیە وسلم-؛ هەستمان دەکرد دڵەکانمان گۆڕانکاری بەسەردا دێت».
ئیبنو ماجه گێڕاویەتیەوە - تورموذی گێڕاویەتیەوە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوەئەنەسی کوڕی مالیک -ڕەزای خوای لێبێت- باسی ئەوە دەکات کاتێک پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- یەکەم جار هاتە نێو مەدینەوە پاش ئەوەى لە مەککەوە کۆچی کردبوو؛ هەموو شتێک لەو شارەدا ڕۆشنا بوویەوە، وئەو ڕۆژەى تێیدا مرد؛ هەموو شتێک تێیدا لەو شارەدا تاریک بوویەوە، ومەبەست لە ڕۆشنایی وتاریکی لەم فەرموودەیەدا؛ مەبەستێکی واتاییە نەک ڕاستی وهەستپێکراو، پاشان باسی ئەوەى کرد؛ کاتێک تەواو بوون لە لەگۆڕدانانى پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- حاڵی دڵیان وەکو پێشووتر نەبوو؛ کاتێک پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە ژیاندا بوو؛ لە نور وڕۆشنایی ئیمان ونەرم ونیانی وتەبایی چونکە وەحی چیتر دانابەزێت وپێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- کۆچی دوایی کرد وبەرەکەتی هاوەڵێتی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەما.
لە عائیشەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- هیچ شتێکی جێنەهێشت نە دینار ونە درهەم ونە مەڕ ونە وشتر، ولە (میراتدا) وەسیەتی سەبارەت بە هیچ شتێک نەکرد».
موسلیم گێڕاویەتیەوەعائیشە -ڕەزای خوای لێبێت- باسی ئەو دەکات کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- لە پاش مردنی هیچ شتێکی جێنەهێشت نە زۆر و نە کەم، و نە وشتر ونە هیچ جۆرێکی تر لە شتومەک وسامانى جێنەهێشت، وهەروەها وەسیەتی نەکرد سەبارەت بە هیچ شتێک؛ مەبەست وەسیەتی تایبەتە، چونکە مرۆڤ ئەگەر هەندێک شتی لە میرات هەبێت وەسیەت دەکات سەبارەتیان بۆ میراتگران، بەڵام پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هیچ شتێک لە سامانى جێنەهێشت کە وەستیان سەبارەت بکات، بەڵام وەسیەت وئامۆژگاری کرد سەبارەت بە شتی تر، ولەوانەش: پاراستنی نوێژەکان، ودەرکردنی جولەکە وگاوڕەکان لە دوورگەى عەرەب وچەند شتێکی تریش کە لە فەرموودەى تردا هاتووە.