





























Hadeeth Cards
Da'wa cards that highlight great meanings from the noble prophetic hadiths in a simple style and attractive display that helps the Muslim to have a deeper understanding of his religion in an easy way
All
لە ئەنەسی کوڕی مالیکەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەیفەرموو (لە نزایەکیدا): «(اللهم إني أعوذ بك من العجز، والكسل، وَالجُبْنِ، والهَرَمِ، والبخل، وأعوذ بك من عذاب القبر، وأعوذ بك من فتنة المحيا والممات)*»، ولە گێڕانەوەیەکدا: «(وَضَلَعِ الدَّيْنِ، وَغَلَبَةِ الرِّجَالِ)**». *(واته: خودایە؛ بێدەسەڵاتی وتەمبەڵی وترسنۆكی وپیری وڕەزیلی، وپەنا بە تۆ دەگرم لە سزای نێو گۆڕ، وپەنا بە تۆ دەگرم لە فیتنە وتاقیکرنەوەى ژیان و مردن -كاتی سەرەمەرگ وپرسیارەكانی ناو گۆڕ-)، **(واتە: وە پەنا بە تۆ دەگرم لە زاڵبوونی قەرز بەسەرمدا، وە لە زاڵبوونی ستەمی پیاوان)
بوخاری گێڕاویەتیەوە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریئەم فەرموودەیە لەو فەرموودانەى پێغەمبەرە -صلى الله عليه وسلم- کە بە -جوامع الکلم- ناسراوە (واتە: هەندێک وشەى کەمە فەرموودەکە بەڵام گەلێک واتا ونهێنی زۆری تێدایە)، پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- پەنای بە خواى گەورە گرت لە کۆمەڵێک بەڵا وزیان وناخۆشی کە ڕێگرن لە نزیکبوونەوەى بەندە لە پەروەردگاری، پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- پەنای بە خواى گەورە گرت لە: (العجز، والكسل:بێدەسەڵاتی وتەمبەڵی): ئەم دووانە هاوەڵن ڕێگرن لە جوڵە وکردەوە ئەنجامدان ئەمیش بەهۆی لاوازی هیمەت وویست؛ پێی دەووترێت (الکسل:تەمەڵی)، کەسی تەمەڵ لاوازترینی مرۆڤەکانە کە ویست وئیرادەتی نییە بۆ ئەنجامدانى کردەوەى چاک، وئەگەر مرۆڤ هیمەت و ویستی هەبوو بەڵام تواناى لاشەی نەبوو پێی دەووترێت (العجز:بێدەسەڵاتی ولاوازى) . (وَالجُبْنِ، والهَرَمِ، والبخل:وترسنۆكی وپیری وڕەزیلی): ترسنۆکی وڕەزیلی ڕێگرن دەبن لە پێش مرۆڤ لە ئەنجامدانى کردەوەى چاک ودڵ لاواز دەکەن بۆیە فەرمان بە چاکە ناکات ونەهی لە خراپە ناکات ئەمیش بەهۆی خراپی ولاوازی دڵیەوە، ودڵی پەیوەستە بە بوونەوەرەکان ودوورە لە خواى گەورە، وڕەزیلی وا لە مرۆڤ دەکات کە نەبەخشێت ومافى بوونەوەرەکان نەدات لە زەکات وبەخشینەکانى تر، بۆیە خواى گەورە ڕقی لێدەبێتەوە وهەروەها خەڵکیش ڕقیان لێی دەبێتەوە، وپیری: کاتێک مرۆڤ دەگاتە لاوازترینی تەمەنی؛ زۆر لە هەستەکانى لە دەست دەدات، ولاشەی لاواز دەبێت، وناتوانێت وەکو پێویست خودا بپەرستێت -سبحانه وتعالى-، وناتوانێت وەکو پێویست سوود بە خێزانەکەى بگەیەنێت. پاشان پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- فەرمووی: (وأعوذ بك من عذاب القبر: خودایە پەنا بە تۆ دەگرم لە سزای نێو گۆڕ): وسزای گۆڕ هەقیقەت وڕاستییە، بۆیە پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- ڕێنموێنی کردووین بۆئەوەى پەنا بە خودا بگرین لە سزای گۆڕ لە هەموو نوێژێکدا. (وأعوذ بك من فتنة المحيا والممات:وخودایە پەنا بە تۆ دەگرم لە فیتنە وتاقیکرنەوەى ژیان و مردن -كاتی سەرەمەرگ وپرسیارەكانی ناو گۆڕ-): بۆئەوەى پەناگرتنی بە خواى گەورە، هەردوو ژیانەکە بگرێتەوە، فیتنە وتاقیکردنەوەى دونیا بریتیە لە ناخۆشیەکانى وبەڵا وناڕەحەتیەکانی، وفیتەنى مردن بریتیە لەوەى مرۆڤ بترسێت لەوەى کۆتا ساتەکانى ژیانی لەسەر خراپە بێت و لەسەر خراپەکاری وبێباوەڕی بمرێت، وهەروەها تاقیکردنەوەى دوو فریشتەکە لە نێو گۆڕدا. ولە گێڕانەوەیەکدا پەنای بە خواى گەورە گرت لە: (وَضَلَعِ الدَّيْنِ، وَغَلَبَةِ الرِّجَالِ: وە پەنا بە تۆ دەگرم لە زاڵبوونی قەرز بەسەرمدا، وە لە زاڵبوونی ستەمی پیاوان): واتا ناڕەحەت بوونی ژیانم بەهۆی قەرزداریەوە، وهەروەها دەسەڵات وستەمی پیاوان لە دژم بە ناهەقی وستەم.
لە عبداللەی کوڕی سەرجیسەوە -ڕەزای خواى لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- ئەگەر سەفەری بکردایە (پەنای بە خواى گەورە دەگرت) لە: (وَعْثاء السَّفَر، وكآبة الـمُنْقَلَب، والحَوْر بعد الكَوْن، ودعوة المظلوم، وسُوء الـمَنْظَر في الأهل والمال)*» *(واتە: ناڕەحەتی سەفەر، وگەڕانەوە بە غەم وخەف بۆ لای خێزان، وگۆڕانی حاڵ وکاروبار لە خۆشی وزیادبوونەوە بۆ ناخۆشی وکەمبوون، ونزای ستەملێکراو، وتەماح وستەمی کەسی زاڵم لە خێزان وسامان)
موسلیم گێڕاویەتیەوەپێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- ئەگەر سەفەری بکردایە؛ پەنای بە خواى گەورە دەگرت لە: قورسی وناڕەحەتی سەفەر، ولە گەڕانەوە لە سەفەرەکە بە غەم وخەفەت بۆ لای خێزان بەهۆی ئەوەى خۆی یان خێزانی تووشی ناخۆشی وناڕەحەتی بوون، وپەنای بە خواى گەورە گرت لە گۆڕانی حاڵ وکاروبار لە خۆشی وزیادبوونەوە بۆ ناخۆشی وکەمبوون، وداواى لە خواى گەورە کرد کە بیپارێزێت لە نزای ستەملێکراو، ولە تەماح وستەمی کەسی زاڵم لە خێزان وسامان. وئەگەر کەسێک سەفەری کرد باشتر وایە ئەم نزایە بخوێنێت بۆئەوەى خودا بیپارێزێت: (اللهم إني أعوذ بك مِن وَعْثاء السَّفَر، وكآبة الـمُنْقَلَب، والحَوْر بعد الكَوْن، ودعوة المظلوم، وسُوء الـمَنْظَر في الأهل والمال)
لە عبداللەی کوڕی عەمرو -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «یەک ڕێبوار (موسافیر) شەیتانێکە، ودوو ڕێبوار دوو شەیتانن، ئەگەر سیان بن کۆمەڵێکن لە سەفەردان».
تورموذی گێڕاویەتیەوە - ئیبنوداود گێڕاویەتیەوە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوە - مالیك گێڕاویەتیەوەئەم فەرموودەیە ئاگادارکردنەوەى تێدایە سەبارەت بە سەفەر کردن بە تەنها، یان دوو کەس بە تەنها، ئەمیش بۆ سەفەرکردنە بۆ شوێنە چۆڵەکان کە هیچ کەسێک پێیدا تێناپەڕێت. وهاندانی تێدایە بۆ سەفەر کردن لەگەڵ هاوەڵ وکۆمەڵ (جەماعەت)، سەبارەت بە نەهی کردن لە سەفەر کردنی یەک کەس بۆئەوەیە ئەگەر پێویستی بە یارمەتی بوو؛ کەس نییە یارمەتی بدات یان کاتێک کە مرد تووشی پیلانی شەیتان نەبێت، وسەبارەت بە نەهی کردن لە سەفەرکردنی دوو کەس بۆئەوەیە ئەگەر یەکێکیان تووشی شتێک بێت لەوەیە ئەوی تر بە تەنها هیچی پێنەکرێت ونەتوانێت وەکو پێویست یارمەتی بدات، بەڵام لە ئەمڕۆدا خەڵکی بە ئۆتۆمبێل هاتوچۆ دەکات وڕێگاکان پڕن لە خەڵکی بۆیە ڕێبوار (موسافیر) بە شەیتان دانانرێت چونکە خەڵکی تر هەیە لە سەر ئەو ڕێگایە، وئەو ڕێبوارانە وەکو کاروانێک وان، وەکو ڕێگای نێوان مەککە وڕیاز یان ڕێگای نێوان مەککە وجيدە، بەڵام ئەگەر لە ڕێگایەک ڕێبوارەکە بە تەنها بێت وڕێبواری تر پێیدا تێپەڕ نەبێت ئەوا ئەم فەرموودەیە دەیگرێتەوە.
لە سەلمانی فارسیەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «سێ (جۆر لە خەڵکی) خواى گەورە قسەیان لەگەڵدا ناکات وپاکیان ناکاتەوە وسزایەکی سەخت دەدرێن لە ڕۆژی قیامەتدا: بەتەمەنێکی زیناکەر، وهەژارێکی خۆبەگەورەزان، وپیاوێک (سوێند خواردن بە خودا) وەکو شتومەک بەکاربهێنێت: هیچ شتێک ناکڕێت یان نافرۆشێت بە بێ سوێند خواردن بە خودا».
رواه الطبرانيپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێمان ڕادەگەیەنێت كە سێ جۆر لە خەڵكی شایستەی سزای خوای گەورەن لە ڕۆژی قیامەتدا، ئەم سزایانە سێ جۆرن ئەگەر تەوبە نەكەن یان خودا لە سزادانیان خۆش نەبێت: یەكەم: خواى گەورە لە ڕۆژی قیامەتدا قسەیان لەگەڵدا ناکات بەهۆی زۆری توڕەیی لێیان بەڵكو وازیشیان لێدەهێنێت، یان بە شێوەیەك قسەیان لەگەڵدا دەكات كە پێی ئاسوودە نین وبەڵگەیە لەسەر توڕەبوونی لێیان. دووە: خاوێنیان ناكاتەوە وستایشیان ناكات، وپاکیان ناكاتەوە لە تاوانەكان. سێیەم: وبە سزایەكی توند وسەخت ئازار دەدرێن لە قیامەتدا. ئەم سێ جۆرە لە خەڵكی بریتین لە: جۆری یەكەم: پیاوێك بەتەمەنە وتاوانی داوێن پیسی دەكات. دووەم: هەژارێكی خاوەن پارە وسامان نییە لەگەڵ ئەمەیشدا خۆی بەگەورە دەزانێت بەسەر خەڵكیدا. سێیەم: ئەوەی زۆر سوێند دەخوات لە كڕین وفرۆشتندا، سوێند دەخوات بە ناوی الله ودەیكات بە هۆكارێك بۆ بەدەستهێنانی پارە وسامان.
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەگەر سەفەرتان کرد بە نێو خاکێکی سەوزدا؛ بەشی وشترەکان بدەن لە خاکەکە، وئەگەر سەفەرتان کرد بە نێو خاکێکی وشکدا، وایان لێبکەن پەلە بن لە ڕۆیشتندا پێش ئەوەى هێزیان نەمێنێت، وئەگەر لە شوێنێکدا مانەوە لە شەودا؛ لە ڕێگاکان دوور بن چونکە ڕێگای (هاتوچۆی) ئاژەڵانە ومۆڵگەى مێرووەکانە لە شەودا».
موسلیم گێڕاویەتیەوەفەرموودەکە ئاماژەکردنی تێدایە بۆ بەرژەوەندی مرۆڤەکان وئاژەڵەکان، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕێنموێنی ڕێبوارانی (موسافیرانی) کردووە بەم ئادابانە: ئەگەر مرۆڤ لەسەر پشتی ئاژەڵێک سەفەری کرد وەکو: وشتر وئەسپ وهتد؛ ئەوا دەبێت ڕەچاوی بەرژەوەندی ئاژەڵەکە بکات لە لەوەڕاندنی وڕێکردنیدا، ئەگەر بە شوێنێکدا تێپەڕبوو کە سەوزایی وگیای باشی لێبوو پێویستە پەلە نەکات؛ بۆئەوەى ئاژەڵەکە بە باشی بلەوەڕێت ولە گژوگیاکان بخوات، وئەگەر لە بە شوێنێکدا تێپەڕ بوو کە وشکایی بوو وهیچ سەوزایی ولەوەڕگایەکی تێدا نەبوو؛ ئەوا پێویستە بە گوێرەی تواناى ئاژەڵەکە خێرا بڕوات بۆئەوەى ئاژەڵەکە ماندوو نەبێت بەهۆی ئەو شوێنە هیچ لەوەڕگایەکی تێدا نییە. وهەروەها فەرمانى بە ڕێبوار کردووە ئەگەر لە شوێنێک مایەوە لە شەودا بۆئەوەى پشوویەک وەربگرێت وبخەوێت؛ ئەوا نابێت لەسەر ڕێگاکان بمێنێتەوە، چونکە ڕێگای شوێنی هاتوچۆی ئاژەڵەکانە، ولەوەیە تووشی زیانی بکەن، وهەروەها شوێنی مانەوەى مێرووە (حەشەراتە) زیانبەخش وژەهراویەکان وئاژەڵە دڕندندەکانە، لەم ڕێگایانەدا دێن ودەڕۆن بەهۆی ئاسانی ڕێگاکەوە، ولەو خواردنانە دەخۆن کە دەمێنێتەوە یان دەکەوێت وفڕێدەدرێت.
لە ئەنەسەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «لە شەودا سەفەر بکەن، چونکە (ڕێگاکانى) زەوی لە شەودا پوخت دەبێتەوە».
ئیبنوداود گێڕاویەتیەوەپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕێنموێنی ئومەتەکەى دەکات بەوەى لە شەودا سەفەر بکەن، چونکە (ڕێگاکانى) زەوی لە شەودا پوخت دەبێتەوە؛ بۆیە ئەو دووریەی لە شەودا دەیبڕێت لە ڕۆژدا ناتوانێت بیبڕێت، چونکە ئاژەڵ لە شەودا بەهێزترە بۆ ڕۆیشتن و کەش وهەوا فێنکترە، وئەگەر هێز وپشووی پێویستی وەرگرت لە ڕۆژدا ئەوا ڕۆیشتنی خێراتر دەبێتەوە، و بەهەمان شێوە مرۆڤ لە شەودا تواناى ڕۆیشتنی زیاترە بەهۆی فێنکی کەش وهەواوە، وبۆ ئۆتۆمبێلیش بەهەمان شێوە گەرمی بزوێنەرەکانى کەم دەبێتەوە وئەمیش وا دەکات ئاسانتر ڕێگاکان ببڕێت.
لە ئەبی قەتادەی ئەنساڕیەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەری خودا -صلى الله عليه وسلم- ئەگەر لە سەفەردا بووایە، و (بیویستایە) لە شوێنێک دابەزێت وبمێنێتەوە (بۆ پشوو وەرگرتن)؛ لەسەر لای ڕاستی ڕادەکشا، وئەگەر بیویستایە پێش بەیانی بخەوێت؛ بازووی (دەستی ڕاستی) بەرز دەکردەوە (بەرەو ئاراستەی سەری) وسەری دەخستە ناو لەپى».
موسلیم گێڕاویەتیەوەلە سونەتی پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- ئەوە بوو ئەگەر لە سەفەردا بووایە، و بیویستایە لە شوێنێک دابەزێت لە سەرەتای شەودا بۆئەوەى بمێنێتەوە وبخەوێت وپشوویەک وەربگرێت، لەسەر لای ڕاستی لاشەی ڕادەکشا بۆئەوەى بۆ ماوەیەکی باش پشوو بە لاشەی بدات، بەڵام ئەگەر بیویستایە پێش دەرکەوتنی بەیان بخەوێت، ڕادەکشا وبازووی دەستی ڕاستی بەرز دەکردەوە (بەرەو ئاراستەی سەری) وسەری دەخستە ناو لەپى وبەم شێوەیە دەخەوت بۆئەوەى خەوەکەى قووڵ نەبێت ونوێژی بەیانی لە دەست بچێت.
لە جابری کوڕی عبداللەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- لە پاشەوەى کاروانەکە دەبوو (لە کاتی سەفەردا)، هانی لاوازەکانى دەدا (بۆئەوەى خێرا ڕێبکەن)، وسەری دەخستن بۆ سەر پشتی سواریەکەى، ونزای بۆیان دەکرد».
ئیبنوداود گێڕاویەتیەوەشیکردنەوەى فەرموودەکە: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە پاشەوەى خەڵکی دەبوو لە کاتی دەرچوونی کاروانەکان بۆ سەفەرکردن بۆ هەر هۆیەک بێت؛ بۆئەوەى چاودێری حاڵی خەڵکی وپێویستان بکات لەوانەى پێویستیان بە یارمەتیە لەم سەفەرەدا؛ لە لاوازەکان وئەوانەى سواریان پێ نییە لەم سەفەرەدا، هانی لاوازەکانى دەدا (بۆئەوەى خێرا ڕێبکەن)، وئەوەى سواری نەبوو سەری دەخست بۆ سەر پشتی سواریەکەى، ونزای بۆیان دەکرد.
لە عبداللەی کوڕی عومەرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەگەر بچووایەتە سەر پشتی وشترەکەی بۆئەوەى بەرەو سەفەر کردن دەربچێت، سێ جار تەکبیرەی دەکرد (دەیووت: الله أکبر)، وپاشان دەیفەرموو: «(«سبحان الذي سخَّر لنا هذا وما كُنَّا له مُقْرِنِينَ وإنَّا إلى ربِّنا لـمُنْقَلِبُون، اللهم إنَّا نَسْأَلُك في سفرنا هذا البِرَّ والتَّقْوَى، ومن العمل ما تَرْضَى، اللهم هَوِّنْ علينا سفرنا هذا واطْوِ عنا بُعْدَه، اللهم أنت الصاحب في السفر، والخليفة في الأهل، اللهم إني أعوذ بك مِن وَعْثَاء السفر، وكآبة الـمَنْظر، وسوء الـمُنْقَلَب في المال والأهل والولد)*». وئەگەر بگەڕایەتەوە هەمان شتی دەفەرموو، وئەمەیشی بۆی زیاد دەکرد: «(آيبون تائبون عابدون لِربنا حامدون)**». ولە گێڕانەوەیەکدا: ئەگەر پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بگەڕایەتەوە لە حەج وعومرە کردن، یان سەربکەوتایە بۆ سەر شوێنێکی بەرز یان گردێک، سێ جار تەکبیرەی دەکرد (دەیووت: الله أکبر)، وپاشان دەیفەرموو: «(لا إله إلا الله وحده لا شريك له، له الملك وله الحمد، وهو على كل شيء قدير، آيِبون، تائبون، عابدون، ساجدون، لربنا حامدون، صدَق الله وَعْدَه، ونصَر عَبْدَه، وهزَم الأحزابَ وحده)^». ولە گێڕانەوەیەکدا: ئەگەر بگەڕایەتەوە لە جەنگ یان حەج یان عومرە کردن. *(پاك وبێگەردی بۆ ئەو خودایەی، كە ئەمەى بۆ ڕامكردووین (موسەخەر كردووین) وئێمەش دەسەڵاتمان نەبوو بەسەریدا، بەڕاستی لە دواڕۆژیشدا هەر بۆ لای ئەو خودایە دەگەڕێینەوە، خودایە ئێمە لەم گەشتەماندا داوای چاكە و خۆپارێزی وئەو كردەوانەت لێدەكەین كە تۆ پێی ڕازیت، خودایە ئەم گەشتەمان بۆ ئاسان بكە و دووریەكەیمان بۆ نزیك بكەرەوە، خودایە تۆ پارێزەرمان بە لەم گەشتەماندا وخانەوادەكەشمان بپارێزە، كە جێمان هێشتوون، خودایە من پەنات پێدەگرم لە ناڕەحەتی گەشت و شتێك كە ناڕەحەتمان بكات و -پەنات پێدەگرم- لە خراپی حاڵمان لە کاتی گەڕانەوەمان بۆ ماڵ وخێزان)، **(گەڕاینەوە بە پەشیمانی لەتاوان، وهەروەها به پەرستش بۆ خودا و سوپاسگوزار وستایش كاریشین بۆ پەروەردگارمان)، ^(هیچ پەرستراوێك هەق وڕاست نییه كه شایستەی پەرستن بێت جگه له (الله)ی تاك و تەنیای بێ هاوەڵ نەبێت، موڵك وسامان وستایش بۆ ئەوه و بەسەر هەموو شتێكیشدا بە توانا و بە دەسەڵاتە، گەڕاینەوە بە پەشیمانی لە تاوان، هەروەها به پەرستش بۆ خودا وسوپاسگوزار وستایش كاریشین بۆ پەروەردگارمان، خودا ڕاستی كرد لەگەڵ بەڵێنەكەیدا و بەندەكەی خۆی سەرخست و خۆی بە تەنها کۆمەڵەی بێباوەڕانیشی تێكشكاند)
موسلیم گێڕاویەتیەوەئیبن عومەر -ڕەزای خوایان لێبێت- ئەوە ڕووندەکاتەوە لەم فەرموودەیەدا ئەگەر پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بیویستایە سەفەر بکات؛ دەچووە سەر پشتی وشترەکەى، ودەیووت: الله أکبر، سێ جار، وپاشان ئەم نزا مەزنەى دەفەرموو، کە گەلێک واتاى مەزنی تێدایە وەکو پاک وبێگەردی خواى گەورە ودووری ئەو زاتە لە کەموکورتی، وهەروەها بێ پێویستی بوونی ئەو زاتە، وهەستکردن بە نیعمەتی خواى گەورە لەسەر بەندە، ودانپێدانان بە لاوازى بەندە وبێ توانایی وبێ هێزی وجەختکردنەوە لەسەر ئەوەى بەندە بەردەوام پێویستە بگەڕێتەوە بۆ لای خواى گەورە وداوا لەو زاتە مەزنە بکات -سبحانه وتعالى-، پاشان داواکردنی خێر وفەزڵ وتەقوا وسەرکەوتنی تێدایە بۆ ئەنجامدانى ئەو کردەوانەى خواى گەورە پێی خۆشە ولێی ڕازییە، وهەروەها تەوەکول (پشت بەستن)ی بەندەی تێدایە بە خواى گەورە لە هەموو کاروبارێکیدا، وداواکردنی پاراستنی نەفس وخێزان وئاسانکردنی ناڕەحەتیەکانی تێدایە، وهەروەها پەناگرتنی بە خواى گەورە تێدایە لە شەڕ وزیانەکان؛ لە سەفەرەکەى بە سەلامەتی بۆ لای خاوخێزانەکەى بگەڕێتەوە بە جۆرێک تووشی هیچ زیان وناڕەحەتیەک نەهاتبن، وئیبن عومەر -ڕەزای خوایان لێبێت- لە گێڕانەوەیەکی تردا دەیگڕێتەوە کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەگەر لە سەفەر بگەڕایەتەوە ئەم نزایەی دەفەرموو: (آيبون:گەڕاینەوە)، (تائبون:بە پەشیمانی لەتاوان)، (عابدون: وهەروەها به پەرستش بۆ خودا)، (لِربنا حامدون:وسوپاسگوزار وستایش كاریشین بۆ پەروەردگارمان): سوپاسگوزارین بۆ سەلامەت بوون وگەڕانەوەمان، وئەگەر لە شوێنێکی بەرز بووایە، دەیووت: الله أکبر، ئەمیش وەکو سادەبوونێک -تواضعێک- بەرامبەر مەزنی خواى گەورە، چونکە لەوەیە مرۆڤ لە شوێنی بەرزدا نەفسی خۆی بە بەرز دابنێت وشەیتان وەسوەسەی بۆ دروست بکات بۆیە ئەم زیکرە دەووترێت، وپاشان فەرمووی: (لا إله إلا الله وحده لا شريك له:هیچ پەرستراوێك هەق وڕاست نییه كه شایستەی پەرستن بێت جگه له -الله-ی تاك و تەنیای بێ هاوەڵ نەبێت): ئەمیش بۆ دانپێدانان بەوەى خواى گەورە تاکە لە خودایەتیدا -لە پەرستنیدا- ولە پەروەردگارێتیدا و (لە ناو وسیفاتەکانیدا)، وخواى گەورە خۆشەویستانی خۆی (ئەولیاکانی) وسەربازەکانى سەردەخات بەسەر کافر (بێباوەڕەکان).