





























Hadeeth Cards
Da'wa cards that highlight great meanings from the noble prophetic hadiths in a simple style and attractive display that helps the Muslim to have a deeper understanding of his religion in an easy way
All
لە جوبەیری کوڕی موتعیمەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: کاتێک لەگەڵ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕێی دەکرد لە کاتی گەڕانەوەیان لە جەنگی حونەین، ئەعرابیەکان وەستاندیان وداوایان لێیکرد، هەتا گەیشتنە لای دارێک، وچارۆکەکەیان* برد، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «چارۆکەکەم بگەڕێننەوە، ئەگەر هێندەی ئەم دارانە مەڕوماڵاتم هەبووایە، ئەوا لە نێوانتان دابەشم دەکرد، وپاشان نابینن کە من ڕەزیل یان درۆزن یان ترسنۆک بم». *(چارۆکە: واتا وەکو بشت وعابا وایە لەسەرەوەى جلەکان لەبەر دەکرێت)
بوخاری گێڕاویەتیەوەکاتێک پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە جەنگی حونەین گەڕایەوە، کە ئەمیش دۆڵێکە لە نێوان مەککە وتائیف، وجوبەیری کوڕی موتعیمی لەگەڵدا بوو -ڕەزای خوای لێبێت-، خەڵکی وەستاندیان وداوای مەڕوماڵاتیان لێیکرد، هەتا گەیشتنە لای دارێکی دڕکاوی لە دەشتاییەکدا، وجلەکەى گیرخوارد بە دڕکی دارەکەوە، وئەعرابیەکان جلەکەیان ڕاکێشا وبردیان، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: چارۆکەکەم* بگەڕێننەوە؛ ئەگەر هێندەی ئەم دارە دڕکاوییانە مەڕوماڵاتم هەبووایە ئەوا لە نێوان ئێوە دابەشم دەکرد، پاشان فەرمووی: ونابینن کە من ڕەزیل یان درۆزن یان ترسنۆک بم. *(چارۆکە: واتا وەکو بشت وعابا وایە لەسەرەوەى جلەکان لەبەر دەکرێت)
لە ئەبی ئومامە ئیاس کوڕی سەعلەبەی ئەنساڕی حارسیەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: هاوەڵانی پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- ڕۆژێکیان باسی (ڕازاوەیی) دونیایان کرد لە کاتی ئامادەبوونی ئەو، پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «ئایا نەتان بیستووە؟ ئایا نەتان بیستووە؟ سادە بوون لە ئیمانەوەیە، سادە بوون لە ئیمانەوەیە»، گێڕەرەوەى فەرموودەکە دەڵێت: واتا سادە بوون لە پۆشاک وحاڵدا.
ئیبنو ماجه گێڕاویەتیەوە - ئیبنوداود گێڕاویەتیەوە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوەجارێکیان کەسانێک لە هاوەڵی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی (ڕازاوەیی) دونیایان کرد لە کاتی ئامادەبوونی ئەو، پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- پێیانی فەرموو: (ئایا نەتان بیستووە؟)؛ واتا گوێبگرن وئەمەی دووبارە کردەوە، سادە بوون لە پۆشاک وحاڵدا لە ڕەوشتی ئەهلی ئیمانە، وئیمان هاندەرە بۆئەوەى مرۆڤ سادە بێت لە پۆشاک وحاڵیدا، وجلی ناوازە وبەناوبانگ بوون لەبەر نەکات.
لە عائیشەوە (دایكی ئیمانداران وخێزانی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-) -ڕەزای خوای لێبێت- كە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «ئەی عائیشە، خواى گەورە میهرەبانە ومیهرەبانی ونەرم ونیان بوونی خۆشدەوێت، وهێندەی بەهۆی نەرم ونیان بوونەوە دەیبەخشێت؛ ئەوا بەهۆی زبری وتوند بوونەوە نایبەخشێت، وبەهۆی هیچ شتێکی ترەوە هێندەی (نەرم ونیان بوون) نابەخشێت».
(مسلم) ڕیوایەتی كردووەپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئامۆژگاری عائیشەی كرد -ڕەزای خوای لێبێت- سەبارەت بە نەرمونیانی، خواى گەورە میهرەبانە بەرامبەر بە بەندەكانی وئاسانكاری بۆیان دەوێت نەك بارگرانی، وفەرمانی شتێكیان پێناكات كە لە توانایاندا نەبێت، وپێی خۆشە بەندەكانی ئاسان بن لە مامەڵە ودەستبگرن بە ئاسانتر، بۆیە قسە توند وڕەفتار وشك نەبن، وخوای گەورە هێندەی بەهۆی نەرم ونیان بوونەوە دەیبەخشێت لە دونیادا لە ستایشی جوان وبەدەستهێنانی داواكراو وئاسابوونی مەبەست، ولە قیامەتدا بە پاداشتی زۆر، فرە زیاترە لەوەی دەیبەخشێت بەهۆی توندی و تیژی و زبری و وشكی، ئەوەی لەگەڵ نەرمونیانیدا بەدەست دێت لەگەڵ شتی تردا نایەت.
لە ئەبی کەبشە عەمرو کوڕی سەعدی ئەنماریەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «سوێند دەخۆم بە خواى گەورە سەبارەت بە سێ شت کە پێتان دەڵێم و لەبەری بکەن: پارە بە بەخشین کەم ناکات، وهەربەندەیەک ستەمێکی لێبکرێت وئارام بگرێت لەسەر ستەمەکە ئەوا خواى گەورە زیاتر شکۆداری دەکات، و هەربەندەیەک دەرگای داوا کردن (لە خەڵکی) بکاتەوە ئەوا خواى گەورە دەرگای هەژاری لەسەر دەکاتەوە، وقسەیەکتان پێدەڵێم لەبەری بکەن» فەرمووی: «ئەم دونیایە بۆ چوار (کۆمەڵە) لە خەڵکی: بەندەیەک خواى گەورە سامان وزانستی (شەرعی) پێبەخشی بێت، بۆیە لە خودا دەترسێت (تەقوادارە) وپەیوەندی خزمایەتی دەگەیەنێت، ودەزانێت خودا مافی هەیە بەسەریەوە لەو شتانەدا، ئەمە باشترین پلەیە، وبەندەیەک خواى گەورە زانستی (شەرعی) پێی بەخشیووە بەڵام سامانی پێنەبەخشیووە، نیەتی ڕاستگۆیە، دەڵێت: ئەگەر سامانم هەبووایە وەکو کردەوەى فڵانم دەکرد، بەگوێرەی نیەتەکەیەتی، پاداشتیان وەکو یەکە. وبەندەیەک خواى گەورە سامانی پێبەخشووە بەڵام زانستی (شەرعی) پێی نەبەخشیووە، بۆیە سامانەکەى بە فیڕۆ دەدات بە بێ زانست، لە خودا ناترسێت وپەیوەندی خزمایەتی ناگەیەنێت، مافی خودا نازانێت (سەبارەت بەوەى پێی بەخشیووە)، ئەمە خراپترین پلەیە. وبەندەیەک خواى گەورە نە سامانی پێبەخشووە نە زانستی (شەرعی)، دەڵێت: ئەگەر سامانم هەبووایە وەکو کردەوەى فڵانم دەکرد (لە خراپەکاریدا)، ئەوان لە تاواندا یەکسانن».
تورموذی گێڕاویەتیەوەسێ سیفەت وتایبەتمەندی هەیە کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- سوێندی لەسەریان خواردووە، وپاشان شتێکی تری بۆیان باسکرد، ئەم سیفەت وتایبەتمەندیانەش بریتین لە: 1- (پارە بە بەخشین کەم ناکات): واتا بەرەکەتی پارەکە زیاد دەکات ئەمیش بەهۆی خێرکردن وبەخشینەوە. 2- (وهەربەندەیەک ستەمێکی لێبکرێت وئارام بگرێت لەسەر ستەمەکە ئەوا خواى گەورە زیاتر شکۆداری دەکات): هەرستەمێک بێت ئەگەر جۆرێک لە زەلیلکردنی تێدا بێت ئەوا خواى گەورە شکۆدار وسەربەرزی دەکات وستەمکار سەرشۆڕ دەکات لە دونیا وقیامەتدا ئەگەرچیش لە دونیادا نەیبینێت بەڵام لە ڕاستیدا سەرشۆڕە چونکە سزا لە پێشیدایە لە قیامەت. 3- (و هەربەندەیەک دەرگای داوا کردن -لە خەڵکی- بکاتەوە ئەوا خواى گەورە دەرگای هەژاری لەسەر دەکاتەوە): واتا داوا لە خەڵکی بکات وسواڵ بکات نەک بەهۆی پێویست بوونیەوە بەڵکو بەهۆی ئەوەى زیاتر دەوڵەمەند بێت ئەوا خودا زیاتر هەژاری دەکات بەوەى دەرگای پێویست بوون لە لایەکی ترەوە لەسەری دەکاتەوە یان نیعمەتێکی لێدەسێنێتەوە. وپاشان باسی چوار جۆر لە خەڵکی کرد: 1- (بەندەیەک خواى گەورە سامان وزانستی -شەرعی- پێبەخشی بێت، بۆیە لە خودا دەترسێت -تەقوادارە- وپەیوەندی خزمایەتی دەگەیەنێت): واتا لە خودا دەترسێت وئەم سامانە بەو شێوەیە خەرجدەکات کە خودا پێی ڕازییە ولە شتێک خەرجی ناکات کە ببێتە هۆی توڕەبوونی خودا، وکردەوە بەو زانستە دەکات کە هەیەتی، وپەیوەندی خزمایەتی دەگەیەنێت، ئەمە باشترین پلەیە. 2- وبەندەیەک خواى گەورە زانستی -شەرعی- پێی بەخشیووە بەڵام سامانی پێنەبەخشیووە، نیەتی ڕاستگۆیە، دەڵێت: ئەگەر سامانم هەبووایە وەکو کردەوەى فڵان کەسی یەکەمم دەکرد، بەگوێرەی نیەتەکەیەتی، پاداشتیان یەکسانە. 3- (وبەندەیەک خواى گەورە سامانی پێبەخشووە بەڵام زانستی -شەرعی- پێی نەبەخشیووە): بۆیە پارەکەى بە بێ زانست خەرجدەکات وگوێ بەوە نادات خودا پێی ڕازییە یان نا، ولە خودا ناترسێت لەم خەرجکردنەدا، وپەیوەندی خزمایەتی ناگەیەنێت، وگوێ بە مافەکانى خودا نادات سەبارەت بەو شتانەى پێی بەخشیووە، ئەمە لە خراپترینی پلەکانە. 4- وبەندەیەک خواى گەورە نە سامانی پێبەخشووە نە زانستی -شەرعی-، دەڵێت: ئەگەر سامانم هەبووایە وەکو کردەوەى کەسی سێیەمم دەکرد (لە خراپەکاریدا)، ئەوان لە تاواندا یەکسانن.
لە زەیدی کوڕی ئەڕقەمەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: هیچتان پێناڵێم تەنها ئەوە نەبێت كە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- (لە نزایەكیدا) دەیفەرموو: «اللهُمَّ إِنِّي أَعُوذُ بِكَ مِنَ الْعَجْزِ وَالْكَسَلِ وَالْجُبْنِ وَالْبُخْلِ وَالْهَرَمِ وَعَذَابِ الْقَبْرِ، اللهُمَّ آتِ نَفْسِي تَقْوَاهَا، وزَكِّهَا أنت خير من زكاها، أنت وَلِيُّهَا ومولاها، اللهُمَّ إِنِّي أَعُوذُ بِكَ مِنْ عِلْمٍ لَا يَنْفَعُ، وَمِنْ قَلْبٍ لَا يَخْشَعُ، وَمِنْ نَفْسٍ لَا تَشْبَعُ، وَمِنْ دَعْوَةٍ لَا يُسْتَجَابُ لَهَا». «واتە: خودایە؛ من پەنات پێدەگرم لە بێ دەسەڵاتی وتەمبەڵی وترسنۆكی وڕەزیلی وپیری وسزای گۆڕ، خودایە؛ ویستی خۆپاراستن لە تاوان ببەخشە بە ناخ ودەروونم، وپاك وخاوێنی بكەرەوە لە ویستی تاوان وخراپەكردن چونكە تۆ باشترین كەسیت کە خاوێنی بكەیتەوە، خوایە؛ تۆ سەرپەشتیار وخاوەنی ناخ ودەروونمی، خوایە؛ من پەنات پێدەگرم لە زانستێك كە سوودی نەبێت، ولە دڵێك كە لە تۆ نەترسێت، ولە نەفس ودەروونێك كە تێر نەبێت، ولە نزایەك كە وەڵام نەدرێتەوە».
(مسلم) ڕیوایەتی كردووەيەكێك لە نزاكانی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەم نزایە بوو: «اللهم إني أعوذ بك:خودایە؛ من پەنات پێدەگرم»؛ وداوای داڵدەدان وبە هاناوە هاتن لە تۆ دەكەم، «من العَجْزِ:لە بێ دەسەڵاتی»؛ بەوەی نەتوانم ڕێكارێكی بەسوود جێبەجێ بكەم، «وَالكَسَلِ:وتەمبەڵی»؛ بەوەی خواستم نەبێت لەسەر ئەنجامدانی خێر وچاكە، بێ دەسەڵات ناتوانێت ڕێكارەكە جێبەجێ بكات، وتەمبەڵ خواستی لەسەر نییە ونایەوێت، «وَالْجُبْنِ:وترسنۆكی»؛ بەوەی نەتوانم بڕۆم بەرەو ئەو شتەی پێویستە جێبەجێ بكرێت، «والبُخْلِ:وڕەزیلی»؛ بە نەبەخشینی ئەو شتەی واجبە خەرج بكرێت، «والهَرَمِ:وپیری»؛ كاتێك تەمەن گەورە دەبێت ولاشە لاواز دەبێت، «وَعَذابِ القَبْرِ: وسزای گۆر»؛ وئەو هۆكارانەیشی هۆكارە بۆ سزای نێو گۆڕ. «اللهم آت نفسي:خودایە بیبەخشە بە دەروونم»؛ وسەركەوتووی بكە، «تقواها:ویستی خۆپاراستن لە تاوان -تەقواداری-»؛ ئەمیش بە ئەنجامدانی پەرستنەكان ودووركەوتنەوە لە سەرپێچیەكان، «وزَكِّهَا:وپاكوخاوێنی بكەرەوە»؛ لە ڕەوشت وهەڵسوكەوتە خراپ وپیسەكان، «أنت خير من زكاها:تۆ باشترین كەسی كە خاوێنی بكەیتەوە»؛ وهیچ كەسێك ناتوانێت پاكی بكاتەوە جگە لە تۆ، «أنت وَلِيُّهَا:تۆ سەرپەرشتیار»؛ وسەری دەخەیت وڕات گرتووە، «ومولاها:وخاوەنی ناخمیت»؛ هەموو شتێك لە مندا لە ژێر ڕكێفی تۆیە، وپەروەردگار وخاوەنی منیت وتەنها تۆ نیعمەتەكانت بە من بەخشیووە. «اللهُمَّ إِنِّي أَعُوذُ بِكَ مِنْ عِلْمٍ لَا يَنْفَعُ:خوایە؛ من پەنات پێدەگرم لە زانستێك كە سوودی نەبێت»؛ وەكو زانستی ئەستێڕەكان وفاڵگرتنەوە وسیحر، یان زانستێك سوودی نەبێت لە قیامەتدا، یان زانستێك كردەوەی پێنەكرێت، «وَمِنْ قَلْبٍ لَا يَخْشَعُ:ولە دڵێك كە لە تۆ نەترسێت»؛ وملكەچ نەبێت بۆت، وهێور وئارام ودڵنیا نەبێتەوە بە یادی تۆ، «وَمِنْ نَفْسٍ لَا تَشْبَعُ:ولە نەفس ودەروونێك كە تێر نەبێت»؛ ڕازی نییە بەوەی الله پێی بەخشیووە لە ڕزقی حەڵاڵ وپاك، «وَمِنْ دَعْوَةٍ:ولە نزایەك»؛ ڕەت بكرێتەوە، «لَا يُسْتَجَابُ لَهَا:وەڵام نەدرێتەوە».
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «(اللهم إني أعوذ بك من الجوع، فإنه بِئْسَ الضَّجِيعُ، وأعوذُ بِكَ منَ الخِيَانَةِ، فَإنَّهَا بِئْسَتِ البِطَانَةُ)*». *(واتە: خوایە؛ پەنا بە تۆ دەگرم لە برسێتی چونكە بەڕاستی خراپترین هاوڕێی سەر جێگایە، وپەنا بە تۆ دەگرم لە خیانەت وناپاكی چونكە بەڕاستی خراپترین دەورەدەستە -خراپترین ڕەوشت وسیفەتە-)
ئیبنو ماجه گێڕاویەتیەوە - نەسائی گێڕاویەتیەوە - ئیبنوداود گێڕاویەتیەوەپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پەنای بە خواى گەورە گرت لە برسێتی چونكە بەڕاستی خراپترین هاوڕێی سەر جێگایە کە ڕێگری دەکات لەوەى مرۆڤ دڵ ونەفسی ئارام بێت وڕابکشێت وبە ئارامی بخەوێت، وهەروەها پەنای بە خواى گەورە گرت لە خیانەت وناپاكی لە ئەمانەت وسپاردەى پەروەردگار وبوونەوەرەکان؛ چونكە بەڕاستی خیانەت خراپترین دەورەدەستە -خراپترین ڕەوشت وسیفەتە کە لە مرۆڤدا هەبێت-.
لە عەلیەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: بەندەیەک هات، ووتی: ناتوانم ئەو ئەرکەى لەسەرمە جێبەجێی بکەم (بۆ دانەوەى نرخی ئازاد بوونم بە گەورەکەم)؛ یارمەتیم بدە، -عەلی- ووتی: ئایا هەندێک وشەت فێر بکەم کە پێغەمبەری خودا -صلى الله عليه وسلم- فێری کردم، ئەگەر هێندەی شاخێک قەرزت لەسەر بێت؛ خواى گەورە لە جیاتی تۆ دەیداتەوە؟ بڵێ: «اللَّهُمَّ اكْفِنِي بِحَلاَلِكَ عَنْ حَرَامِكَ، وَأَغْنِنِي بِفَضْلِكَ عَمَّنْ سِوَاكَ». واتە:(خودایە، ڕازیم بكە بە شتە حەڵاڵكراوەكانت لە جیاتی حەرامكراوەكانت، ودەوڵەمەندم بكە بە چاكەی خۆت لە جگە لە خۆت)
(الترمذي) ڕیوایەتی كردووەپیاوێكی بەندە هات بۆ لای پێشەوای ئیمانداران عەلی كوڕی ئەبی تاڵیب -ڕەزای خوای لێبێت- كە گرێبەستی لەگەڵ گەورەكەی كردبوو وئەویش ڕازی بوو بەوەی خۆی بكڕێت وئازاد بێت، بەڵام بەندەكە پارەیەكی وای لەبەردەستدا نەبوو بۆ ئەم كارە، ووتی: من ئەو پارەی لەسەرمە ناتوانم بیدەمەوە بۆیە یارمەتیم بدە لەسەر دانەوەی ئینجا بە پارە بێت، یان بە فێركردن وڕێنموێنی، پێشەوای ئیمانداران ووتی: ئایا هەندێک وشەت فێر بکەم کە پێغەمبەری خودا -صلى الله عليه وسلم- فێری کردم؟ ئەگەر هێندەی شاخێک وەكو شاخی (سەیر)ی هۆزی (تەی) قەرزت لەسەر بێت؛ ئەوا خواى گەورە لە جیاتی تۆ دەیداتەوە بە ئەوانەی شایستەین وڕزگارت دەكات لە زەلیلیەكەی، بڵێ: (اللَّهُمَّ اكْفِنِي:خودایە، ڕازیم بكە)؛ دوور بخەرەوە ولام بدە، (بِحَلاَلِكَ:بە شتە حەڵاڵكراوەكانت)؛ بۆ هەموو پێویستیەكانم بەس بێت، (عَنْ حَرَامِكَ:لە شتە حەرامكراوەكانت)؛ بەوەی تووشیان بم، (وَأَغْنِنِي:ودەوڵەمەندم بكە)؛ هێندەم پێببەخشە بەس بێت بۆم، (بِفَضْلِكَ:بە چاكەی خۆت)؛ وبە سەخاوەت وبەخشندەیی خۆت، (عَمَّنْ سِوَاكَ:لە جگە لە خۆت)؛ لە خوڵقێنراوەكانت.
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «کاتێک پیاوێک ڕێی دەکرد لە پۆشاکێکدا بە خۆی سەرسام بوو، وقژی شانە کردبوو، ولە ڕۆیشتنەکەیدا شانازی دەکرد، خواى گەورە ڕۆی چواند بە ناخی زەویدا، بەردەوام ڕۆ دەچێت بە ناخی زەویدا هەتاوەکو ڕۆژی قیامەت».
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوە دەکات پیاوێکی خۆبەگەورەزان بە لوتبەرزیەوە ڕێی دەکرد وشانازی دەکرد لە پۆشاکێکی جواندا، وقژی شانە کردبوو، خواى گەورە ڕۆی چواند بە ناخی زەویدا، زەوی قووتی دا ونقوم بوو لە ناخیدا، بەردەوام ڕۆ دەچێت بە ناخی زەویدا، چونکە -پەنا بە خواى گەورە- لەبەرئەوەى خۆبەگەورەزان بوو و بە خۆی سەرسام بوو؛ ڕۆ چوو بە نێو زەویدا، کاتێک دەفەرموێت: (ڕۆ دەچێت بە ناخی زەویدا): لەوەیە زیندوو بێت وبەم شێوەیە دەمێنێتەوە هەتاوەکو ڕۆژی قیامەت، بۆیە بەم شێوەیە بە زیندوویی سزا دەدرێت هەتاوەکو ڕۆژی دوایی لە ناخی زەویدا هەروەکو چۆن زیندووەکان سزا دەدرێن لە دونیادا، ولەوەیە ماناى ئەوە بێت کاتێک مرد (ڕۆچوو بە ناخی زەویدا) پاش ئەوەى مرد؛ بۆیە ئەم ڕۆژچوونە لە ژیانی بەرزەخە* وچۆنیەتەکەى نازانین وتەنها خودا دەیزانێت، گرنگ ئەوەیە ئەمە سزاکەیەتی -پەنا بە خودا-. *(بەرزەخ: واتا ژیانی پاش مردن وپێش زیندووبوونەوە -ژیانی نێو گۆڕ-)
لە ئیبن عەباسەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: عەلی کوڕی ئەبی تاڵیب -ڕەزای خواى لێبێت- دەرچوو لە لای پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- لە ئازاری ئەو نەخۆشییەی کە تێیدا کۆچی دوایی کرد، خەڵکی ووتیان: ئەی ئەبا حەسەن، پێغەمبەری خودا چۆن بوو کە بەیانی بەسەردا هات؟ ئەویش ووتی: ئەم بەیانیە حەمد وسوپاس بۆ خودا باشتر بووە.
بوخاری گێڕاویەتیەوەلە ئیبن عەباسەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: عەلی کوڕی ئەبی تاڵیب -ڕەزای خواى لێبێت- دەرچوو لە لای پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- لە ئازاری ئەو نەخۆشییەی کە تێیدا کۆچی دوایی کرد، عەلی کوڕی ئەبی تاڵیب لە هەمان کاتدا ئامۆزا وزاواى پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- بوو، ئیمامی عەلی -ڕەزای خواى لێبێت- پرسیاری لێکرا لە لایەن خەڵکیەوە ووتیان: ئەی باوکی حەسەن، پێغەمبەری خودا چۆن بوو کە بەیانی بەسەردا هات؟، ئەمیش وەکو گرنگیدانێک وخۆشەویستیەک لە لایەن هاوەڵانەوە بۆ پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم-، ئەویش (عەلی -ڕەزای خواى لێبێت-) ووتی: ئەم بەیانیە حەمد وسوپاس بۆ خودا باشتر بووە.