





























Hadeeth Cards
Da'wa cards that highlight great meanings from the noble prophetic hadiths in a simple style and attractive display that helps the Muslim to have a deeper understanding of his religion in an easy way
All
لە عبداللەی کوڕی عومەرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەرکەسێک لە نەفسیدا خۆی بە مەزن دابنێت، وشانازی بکات لە کاتی ڕێکردنیدا، دەگاتە لای خواى گەورە ولێی توڕەیە».
حاكم گێڕاویەتیەوە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوەفەرموودەکە بەڵگەیە لەسەر سەرزەنشتکردنی خۆبەگەورەزانین، وئەم خۆبەگەورەزانینە هەندێک جار لە شێوازى ڕێکردن یان جلوبەرگ یان قسەکردن دەردەکەوێت، ولە هەموو شتێکدا، وئەگەر کەسێک حاڵی بەم شێوەیە بوو وپێی وابێت لە نەفسی خۆیدا مەزنە وشایستەی بە گەورەدانانە زیاتر لە شایستە بوونی کەسانی تر؛ ئەگەر کەسێک بەم شێوەیە بێت ئەوا ڕۆژی قیامەت دەکاتە لای خواى گەورە ولێی توڕەیە.
لە سەوبانەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «مسوڵمان ئەگەر سەردانی برای مسوڵمانی بکات ئەوا لە خورفەیەکی بەهەشتدایە هەتاوەکو دەگەڕێتەوە» ووترا: ئەی پێغەمبەری خودا خورفە چییە لە بەهەشتدا؟ فەرمووی: «باخی میوەکان».
موسلیم گێڕاویەتیەوەشیکردنەوەى فەرموودەکە: (مسوڵمان ئەگەر سەردانی برای مسوڵمانی بکات ئەوا لە خورفەیەکی بەهەشتدایە هەتاوەکو دەگەڕێتەوە، ووترا: ئەی پێغەمبەری خودا خورفە چییە لە بەهەشتدا؟ فەرمووی: باخی میوەکان): واتا ئەو بەردەوام لە میوەکانى بەهەشت دەکاتەوە لە ماوەی دانیشتنی لەگەڵ ئەو نەخۆشەدا، ئەوەی پاداشتەی سەردانیکاری نەخۆش دەستی دەکەوێت چواندی بە ئەو کەسەی بەرهەمى میوەی باخەکانی دەستدەکەوێت، ووتراوە: مەبەست لێرەدایە ڕێگایە، واتا ئەو کەسەی سەردانی نەخۆش دەکات لە ڕێگایەدا دەڕوات کە بەرەو بەهەشت دەیبات، وڕاڤەى یەکەم لە پێشترە. ودانیشتن لە لای نەخۆش جیاوازە بە پێی حاڵەتەکان وکەسەکان، لەوەیە دانیشتن لە لای نەخۆش داواکراو بێت، ولەوەیە داواکراو نەبێت، ئەگەر زانرا کە نەخۆش ئاسوودەیە بە مانەوەى ئەم کەسە لە لای؛ وپێی خۆشە ماوەیەکی زیاتر بمێنێتەوە ئەوا باشتر وایە زیاتر لە لای بمێنێتەوە، وهەروەها بە پێچەوانەشەوە.
لە سەهلی کوڕی سەعدەوە -ڕەزای خوای لێبێت- (دەڵێت): پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- خواردنەوەیەکی بۆ هێندرا ولێی خواردەوە، ولە لای ڕاستیەوە کوڕە منداڵێک هەبوو، ولە لای چەپیەوە چەند پیاوێکی بەتەمەن هەبوو، بە کوڕە منداڵەکەى (غوڵامەکەى) فەرموو: «ئایا ڕێگام پێدەدەیت کە بیدەم بە ئەوان؟»، غوڵامەکە ووتی: نەخێر، والله ئەی پێغەمبەری خودا، بەهۆی بەخشینی تۆ؛ بەشی خۆم نادەم بە هیچ کەسێک، بۆیە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- (پەرداخەکەى) خستە نێو دەستیەوە.
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریلەم فەرموودەیەدا پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- داوای ڕوخسەتی کرد لە کوڕە منداڵێک (غوڵامێک) بۆئەوەى خواردنەوەکە بدات بە پیاوە بەتەمەنەکان لە پێش ئەوەى بە ئەوی بدات، ودەیویست بەم شێوەیە هەستی دڵی بەتەمەکان ڕابگرێت، و بۆئەوەى بزانن کە خۆشەویستن وڕێزدارن، ئەگەر سونەت ڕێگر نەبێت لە پێشخستنی ئەم پێدانە، وئەمە ڕوونکردنەوەى سونەتی تێدایە کە ڕاست لە پێشەوەیە وشایسەترە، ونابێت لایەکی تر پێشی ڕاست بخرێت مەگەر بە ڕوخسەتی کەسی لای ڕاست نەبێت، وئەگەر ڕوخسەتی دا؛ ئەوا دروستە، وئاساییە داوای ڕوخسەتی لێبکرێت، ونابێت ڕوخسەت بدات ئەگەر ئەمە لەدەستدانی فەزڵێکی دواڕۆژ وبەرژەوەندییەکی دونیایی تێدا بوو، وئەم غوڵامە ئیبن عەباس بوو -ڕەزای خوای لێبێت-.
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «نابێت هیچ یەکێکتان هیوا بە مردن بخوازێت، ئەگەر چاکەکار بوو ئەوا زیاتری دەکات، وئەگەر خراپەکار بوو ئەوا دەست لە تاوان هەڵدەگرێت». ولە گێڕانەوەیەکدا پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «نابێت هیچ یەکێکتان هیوا بە مردن بخوازێت، ونابێت نزا بۆ (هاتنی) بکات؛ پێش ئەوەى خۆی دێت، وئەگەر بمرێت کردەوەکانی دەپچڕێت (دەوەستێت)، وتەمەن درێژی ژیانی ئیماندار تەنها کردەوەى چاکی بۆ زیاد دەکات».
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریشیکردنەوەى فەرموودەکە: (نابێت هیچ یەکێکتان هیوا بە مردن بخوازێت): نەهی کردن لێرەدا بۆ حەرامبوونە؛ چونکە هیوا خواستن بە مردن جۆرێکە لە ناڕازی بوون بە قەزا وقەدەری خواى گەورە، وئیماندار پێویستە لەسەری ئارام بگرێت ئەگەر تووشی ناخۆشی وزیان بوو، ئەگەر ئیماندار ئارامی گرت لەسەر ئازاری وناخۆشییەکان ئەوا دوو شتی گرنگی دەستدەکەوێت: 1/ لێخۆشبوون لە تاوانەکان، چونکە مسوڵمان ئەگەر تووشی هەر ناخۆشییەک بێت لە غەم وخەفەت وئازار وهەرشتێکی تر ئەوا خواى گەورە بەهۆیانەوە لە تاوانەکانى خۆشدەبێت هەتاوەکو تەنانەت ئەگەر دڕکێکیش بچێت بە پێیدا. 2/ ئەگەر خواى گەورە هیدایەتی دا بۆئەوەى نیەتی ئەوەى هەبێت پاداشتی دەستبکەوێت وهیوای وا بێت لەسەر ئەم ئازار وناخۆشییانە ئەوا خواى گەورە پاداشتی دەداتەوە، بەڵام ئەگەر هیوا بە مردن بخوازێت ئەوا ئەمەیە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی ئارامگر نییە لەسەر قەزا وقەدری خواى گەورە -سبحانه وتعالى- وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونی کردەوە یان ئەوەتا مرۆڤ لە چاکەکاران دەبێت وچاکەکانی زیاد دەکات بە درێژایی ژیانی، ئیماندار ئەگەر لەسەر ئازار وناخۆشی بمێنێتەوە ئەوا چاکەکانی زیاد دەکات. وئەگەر خراپەکار بێت ئەوا داواى لێخۆشبوون وڕازی بوون لە خواى گەورە دەکات، بۆیە دەمرێت بە تەوبە کردنەوە؛ بۆیە نابێت مرۆڤ هیوا بە مردن بخوازێت، چونکە هەمووی لە قەزا وقەدەردا نووسراوە، بۆیە پێویستە مرۆڤ ئارام بگرێت وداوای پاداشت لە خواى گەورە بکات، وئەم فەرموودەیە ئاماژەی ئەوەى تێدایە مانای نەهی کردن لە هیوا خواستن بە مردن ئەوەیە کردەوەکان دەپچڕێت، چونکە ژیانی هۆکاری ئەنجامدانى کردەوەکانە، وکردەوەکان پاداشت زیاد دەکات وئەگەر تەنها مرۆڤەکە یەک خوا پەرست بێت -موەحید- بێت ئەوا ئەمە لە باشترینی کردەوەکانە، کاتێک ڕاستگۆیی وشیرینی ئیمان دەچێتە نێو دڵەوە؛ کەس ناتوانێت ڕەتی بکاتەوە وپشتی لێبکات، وئەگەر ئەمیش ڕوویدا ئەوا لە قەزا وقەدەری خودا نووسراوە ئەگەر کەسەکە تەمەنی کورت یان درێژ بێت، وئەمیش کەس پێی نازانێت جگە لە خواى گەورە نەبێت، بۆیە پێویستە مرۆڤ بەردەوام داوا لە خواى گەورە بکات کە ئیمان لە دڵیدا جێگیر بکات وهەوڵبدات بۆ ئەنجامدانى کردەوە چاکەکان ودوورکەوتنەوە لە کردەوە خراپەکان، ئەگەر مرۆڤ هیوا بخوازێت بە زوو مردن ئەمە هیچ خێرێکی تێدا نییە. فەرموودەکە موژدەی بە چاکەکار تێدایە بەهۆی چاکەکانی، وئاگاداری کردنەوەى لە خراپەکار تێدایە بەهۆی خراپەکانی، هەروەکو ئەوە وایە بفەرموێت: ئەگەر کەسێک چاکەکارە با واز لە هیوا خواستن لە مردن بهێنێت ولەسەر ئەنجامدانى کردەوە چاکەکانى بەردەوام بێت، وئەوەى خراپەکارە با واز لە هیوا خواستن بە مردن بهێنێت ودەستهەڵگرێت لە خراپە وتاوان وتەوبە بکات بۆئەوەى لەسەر خراپەکاری وتاوان نەمرێت چونکە لەسەر حاڵەتێکی مەترسیدار دەبێت.
لە ئەبی ریفاعە تەمیم کوڕی ئوسەیدەوە -ڕەزای خواى لێبێت- دەڵێت: هاتم بۆ لای پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- لەکاتێکدا ئەو وتاری دەدا، ووتم: ئەی پێغەمبەری خودا، پیاوێکی بیانی (نەناسراو) هاتووە پرسیار سەبارەت بە ئاینەکەى دەکات؛ وهیچ شتێک سەبارەت بە ئاینەکەی نازانێت؟ پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- هات بۆ لام و وازی لە وتاردان هێنا هەتاوەکو گەیشتە لام، وکورسیەکی هێنا و لەسەری دانیشت، وئەوەى خودا فێری کردووە؛ فێری منی کرد، وپاشان گەڕایەوە بۆ وتارەکەى وتەواوى کرد.
موسلیم گێڕاویەتیەوەلە نیشانەى سادە بوونی -متواضع بوونی- پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-؛ پیاوێک هات لەکاتێکدا ئەو وتاری دەدا، ووتی: پیاوێکی بیانی (نەناسراو) هاتووە پرسیار سەبارەت بە ئاینەکەى دەکات؛ وهیچ شتێک سەبارەت بە ئاینەکەی نازانێت؟ پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- هات بۆ لای و وازی لە وتاردان هێنا، وپاشان کورسیەکی بۆ هێنرا و پیاوەکەى فێر دەکرد، چونکە ئەم پیاوە بە ئەوپەڕی خۆشەویستیەوە هات بۆ فێربوونی زانست، دەیەوێت فێری ئاینەکەى ببێت بۆئەوەى کردەوەى پێبکات؛ هەر بۆیە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وتارەکەى بڕی وهات فێری بکات، وپاشان گەڕایەوە بۆ وتارەکەى وتەواوى کرد.
لە ئەنەسەوە -ڕەزای خوای لێبێت- : «بە لای هەندێک منداڵدا تێپەڕی وسەلامی لێیان کرد، ووتی: «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەمە ئەنجامدەدا»
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریفەرموودەکە ئامۆژگاریکردنی تێدایە بە سادە بوون وسەلام کردن لە خەڵکی، وئەمیش سادە بوونی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەردەخات، وسەلامی لە منداڵەکان دەکرد کاتێک بە لایاندا تێپەڕ دەبوو، وهاوەڵانیش وەکو ئەو کردەوەیان دەکرد -ڕەزای خوایان لێبێت-، ولە نێویانیشدا ئەنەس -ڕەزای خوای لێبێت- کاتێک بە لای منداڵەکاندا تێپەڕ بووایە سەلامی لێدەکردن، کاتێک بەرەو بازاڕ دەچوو وئەوان یاریان بکردایە سەلامی لێدەکردن ودەیووت: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەمەی ئەنجامدەدا، واتا سەلامی لە منداڵان دەکرد، وئەمیش لە نیشانەى سادە بوون وڕەوشت جوانیە، وپەروەردە وفێرکردن وڕێنموێنی کردنە لەسەر ڕەوشتی سەلامکردن، وبۆ ڕێزگرتن وڕاکێشانی دڵی منداڵانە ئەگەر لەم تەمەنەدا هەست بکەن گرنگیان پێدەدرێت لە لایەنی کەسانی دیندار وچاکەوە ئەوا زیاتر ئاینەکەیان خۆشدەوێت.
لە ئەبی موسای ئەشعەریەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- گوێی لە پیاوێک بوو کە وەسفی وستایشی پیاوێکی تری دەکرد وزیادەڕەوی دەکرد لەمەدا، فەرمووی: «پشتی پیاوەکەتان شکاند -بڕاند-».
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- گوێی لە پیاوێک بوو کە وەسف وستایشی پیاوێکی تری دەکرد بەهۆی چاکەکار بوونی بەڵام لەمەدا زیادەڕەوی دەکرد وهەندێک وەسفی دەکرد کە تێیدا نەبوو لە سیفەتە جوانەکان، بۆیە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی لێیکرد، وپێی فەرموو کە ئەمە هۆکاری بۆ تیاچوونی ئەو برایەتان؛ چونکە ئەم زیادەڕەوی کردن لە وەسفکردن هۆکاری ئەوەیە تووشی خۆبەگەورەزانین وسەرسامبوون بێت بە خۆی.
لە ئەبی بەکرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پیاوێک باسکرا لە کاتی ئامادەبوونی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وئەویش بە خێر وچاکە ستایشی کرد، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-فەرمووی: «تیابچیت! گەردنی هاوڕێکەت پچڕاند»، ئەمەی چەندجارێک دووبارە کردەوە: «ئەگەر نەکرا یەکێکتان ستایشی کرد ئەوا با بڵێت: پێم وا بێت ئاوا وئاوایە ئەگەر پێی وا بێت بەو شێوەیە وخودا لێپرسینەوەى لێدەکات (لەسەر کردەوەکانى)، وبڕیار نادەم لەسەر ویژدان (وچارەنووسی) هیچ کەسێک لە پێش خواى گەورە».
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریئەم فەرموودەیە چەندەها ڕێنموێنی پیرۆزی تێدایە لە سونەتی پێغەمبەرەوە -صلى اللە علیە وسلم-، مسوڵمان پێویستە دوور بێت لە زیادەڕەوی کردن لە وەسفی مرۆڤەکان، چونکە ئەم دەرگایە شەیتان لێیەوە دێتە ژوورەوە ومرۆڤ تووشی سەرسامبوون و خۆبەگەورەزانین دەکات وتیا دەچێت، پێویستە مسوڵمان مامناوەند بێت لە وەسف وستایشکردندا ودەبێت ڕاستی مرۆڤەکان بۆ خواى گەورە جێبهێڵێت چونکە تەنها خودا -سبحانه وتعالى- سەبارەت بە نهێنی نەفسەکان دەزانێت.
لە عبداللە کوری عومەرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کردووە: لە سەفەرکردن لەگەڵ قورئان بەرەو خاکی دوژمن».
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کردووە کە قورئان ببرێت بۆ خاکی دوژمن ولە سەفەردا لەگەڵ مسوڵمان بێت لە خاکی کافرەکاندا، چونکە ئەوان باوەڕیان بە ئاینی ئیسلام نییە بۆیە ئەمیش وا دەکات کە بێڕێزی بکەن بەرامبەر بە قورئانی پیرۆز، وئەگەر زۆرینەى گومان ئەوە بوو کە قورئانی پیرۆز سەلامەت بێت لە بێڕێزی کردن بەرامبەری؛ ئەوا دروستە.