





























Hadeeth Cards
Da'wa cards that highlight great meanings from the noble prophetic hadiths in a simple style and attractive display that helps the Muslim to have a deeper understanding of his religion in an easy way
All
لە ئەنەسی کوڕی مالیکەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «کاتێک بەرز کرامەوە (بەرەو ئاسمان) بە لای کەسانێکدا تێپەڕ بووم، نینۆکیان لە مس بوو؛ چڕنووکیان لە دەموچاو وسینگی خۆیان دەدا، ووتم: ئەوانە کێن ئەی جبریل؟ ئەویش فەرمووی: ئەوانەن کە گۆشتی خەڵکی دەخۆن، وتانە وتەشەر لە کەسایەتیان دەدەن».
(أبو داود) ڕیوایەتی كردووەپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێمان ڕادەگەیەنێت كە کاتێک بەرز کرایەوە بەرەو ئاسمان لە شەوی شەوڕەوی وبەرزبوونەوە (ئیسرا ومیعراج)؛ بە لای کەسانێکدا تێپەڕ بوو كە نینۆکیان لە مس بوو، وچڕنووکیان لە دەموچاو وسینگی خۆیان دەدا، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پرسیاری لە جبریل كرد -علیه السلام-: ئەوانە چییان كردووە هەتا بەو شێوەیە سزا بدرێن؟ جبریل -علیه السلام- فەرمووی: ئەوانە غەیبەتی خەڵكی دەكەن، وقسە لەسەر ناوبانگ وكەسایەتیان دەكەن بە ناهەق.
لە ئەبی موسای ئەشعەریەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «نمونەى من وئەوەى پێی نێردراوم لە هیدایەت (ڕێنموێنی) وزانست وەکو بارانێکی بەلێزمە وایە کە ببارێت بەسەر زەویەکدا، هەندێک شوێن خاکی باش ونەرمی لێیە، بۆیە ئاوەکە (ئاوی بارانەکە) هەڵدەمژێت سەوزایی وگژوگیای زۆری لێدەڕوێت، وخاکی وا هەیە ڕەقە، ئاوەکە (ئاوی بارانەکە) لە خۆ دەگرێت، بۆیە خەڵکی لێی سوودمەند بوون؛ خواردیانەوە وبەکاریان هێنا بۆ ئاودانى ئاژەڵەکان وبەرووبومەکان، وهەندێک خاکی تر (تەختاییە) نە ئاوەکە لە خۆ دەگرێت ونە سەوزایی لەسەر دەڕوێت، ئەمیش (مەبەست نمونەی یەكەم ودووەمە) نمونەى ئەو کەسەیە کە لە ئاینی خودا تێگەیشت وئەم (پەیامەی) خودا لە ڕێگەی منەوە ناردی؛ سوودی بۆی هەبوو، بۆیە فێر بوو وخەڵکی فێرکرد، و(مەبەست: نمونەى سێیەم) نمونەى ئەو کەسەیە کە سەری بۆی بەرز نەکردەوە (واتا: خۆبەگەورەزان بوو لەوەى فێری بێت وسوودی بۆی هەبێت) وهیدایەت (وڕێنمونی) خوداى وەرنەگرت کە لە ڕێگەى منەوە نێردراوە».
(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەریئەوەی سوود وەردەگرێت لەو شتانەی كە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێی نێردراوە لە زانستی شەرعی وڕێنموێنی وڕێبازێك كە دەیگەیەنێت بە داواكراو؛ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بە سەرسوڕمانەوە چواندی بەو خاكەی كە بارانی بەسەردا دادەبارێت، ودابەش دەبێت بەسەر سێ جۆردا: یەكەم: خاكێكی پاك وچاك، ئاوی بارانەكە وەردەگرێت وڕووەك وگژوگیای تەڕ وشكی لێ بەرهەم دێت، وخەڵكی سوودی لێوەردەگرن. دووەم: خاکێكی تر ئاوی بارانەکە لە خۆ دەگرێت، بەڵام ڕووەك وگژوگیای لەسەر ناڕوێت، ئاوەكە لەخۆ دەگرێت بۆئەوەی خەڵكی سووی لێوەربگرن، ودەیخۆنەوە وئاوی ئاژەڵ وبەرووبوومەكانیانی پێدەدەن. سێیەم: جۆرە خاكێكی خاکی تر تەختایی ولووسە نە ئاوەکە لە خۆ دەگرێت ونە ڕووەك وگژوگیای لەسەر دەڕوێت، خاكەكە لە خودی خۆیدا سوودی لە ئاوەكە وەرنەگرت، وخەڵكیش سوودیان لێوەرنەگرت. ئەمانەیش نمونەی ئەو كەسانەن كە دەبیستن سەبارەت بەوەی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێی نێردراوە لە زانست وڕێنموێنی. نمونەی یەكەم: نمونەى ئەو کەسەی کە لە ئاینی خودا تێدەگات، وكردەوەی پێدەكات، وخەڵكی تر فێر دەكات؛ وەكو نمونەی خاكە پاك وچاكەكە وایە لە ئاوەكەی خواردەوە وخۆی سوودی وەرگرت، وڕووەكی لەسەر ڕووا وخەڵكی تریش سوودیان لێوەرگرت. دووەم: نمونەی ئەو كەسەیە كە زانستی لەبەرە بەڵام خاوەنی تێگەیشتن ولێكدانەوە نییە بۆ ئەو زانستە، تەنها زانست كۆ دەكاتەوە، وهەموو كاتەكەی بۆ ئەمە تەرخان كردووە، بەڵام بە پێی پێویست كردەوەی سونەت ناكات، یان لەو زانستە تێنەگەیشووە كە لەبەریەتی؛ بۆیە وەكو كەرەستە وایە بۆ خەڵكی تر، وهاوشێوەی ئەو خاكەیە كە ئاو لەسەری جێگیر دەبێت وخەڵكی سوودی لێوەردەگرن. سێیەم: نمونەی ئەو كەسەیە كە زانست دەبیستێت بەڵام لەبەری ناكات وكردەوەی پێناگات ونایگوازێتەوە بۆ خەڵكی تر؛ بۆیە وەكو ئەو زەویە شۆر ولووسە وایە كە هیچ ڕووەكێكی لەسەر ناڕوێت وئاو لەخۆ ناگرێت یان ئاوەكە تێكدەدات وخەڵكی ناتوانن بەكاریبهێنن.
لە ئەبی موسای ئەشعەریەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: خانوویەک سووتا لە مەدینەدا ودانیشتووانەکەى لە نێویدا بوون، کاتێک حاڵی ئەوان بۆ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسکرا، فەرمووی: «ئەم ئاگرە دوژمنی ئێوەیە، ئەگەر خەوتن؛ بیکوژێننەوە».
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریماڵێک لە مەدینەدا سووتا لە شەودا، هەواڵی گەیشت بە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وپێیانی فەرموو ئەم ئاگرە دوژمنی خاوەن ماڵ ومرۆڤن ئەگەر خۆیان نەپارێزن لە شەڕ وبڵێسە وسووتاندنی، پاشان فەرمانى پێکردن -صلى اللە علیە وسلم- بەوەى ئەگەر خەوتن بیکوژێننەوە بۆئەوەى نەسووتێن وتووشی زیان نەبن.
نوعمانى کوڕی بەشیر -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «ئایا ئێوە لە نێو (ناز ونیعمەتی) خواردن وخواردنەوە نین هێندەی بتانەوێت؟ پێغەمبەرەكەتانم بینی -صلى اللە علیە وسلم- كە (تەنانەت) خورمایەکی خراپیشی دەست نەدەکەوت بۆئەوەى گەدەى پێ پڕ بکاتەوە».
(مسلم) ڕیوایەتی كردووەنوعمانى کوڕی بەشیر -ڕەزای خوای لێبێت- باسی ئەو ناز ونیعمەتە دەكات كە خەڵكی تێیدان لە سەردەمی ئەودا، وهێندەی ویستیان لەسەر بێت خواردن وخواردنەوە بۆ خۆیان گل دەدەنەوە، پاشان باسی حاڵی پێغەمبەری كرد -صلى اللە علیە وسلم- كە تەنانەت خورمایەکی خراپیشی دەست نەدەکەوت بۆئەوەى گەدەى پێ پڕ بکاتەوە.
لە ئەنەسی کوڕی مالیکەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «خاوەن زۆرترین نیعمەت دەهێندرێت لە خەڵکی دونیا کە ئەهلی دۆزەخە لە ڕۆژی قیامەتدا، ویەک جار نقوم دەکرێت لە دۆزەخ (ودەردەهێندرێت)، وپاشان دەووترێت: ئەی نەوەى ئادەم، ئایا هەرگیز خێر (وخۆشیت) بینیووە؟ ئایا خاوەنی هیچ نیعمەتێک بوویت؟ ئەویش دەڵێت: نەخێر والله ئەی پەروەردگار، وهەژارترین کەس دەهێندرێت لە دونیادا کە ئەهلی بەهەشتە، ویەک جار نقوم دەکرێت لە بەهەشت (ودەردەهێندرێت)، پێی دەووترێت: ئەی نەوەى ئادەم، ئایا هەرگیز هەژاریت بینیووە؟ ئایا هەرگیز تووشی ناخۆشی بوویت؟ ئەویش دەڵێت: نەخێر والله، هەرگیز تووشی هەژاری نەبووم، وهەرگیز ناخۆشیم نەبینیووە».
موسلیم گێڕاویەتیەوەلە ڕۆژی قیامەتدا ئەو کەسەی زۆرترین نیعمەت وخۆشی بینیووە لە خەڵکی دونیا کە ئەهلی دۆزەخە دەهێندرێت، ویەک جار نقوم دەکرێت لە دۆزەخ (ودەردەهێندرێت)، ئەوەندە گەرمی وتین وپریشکەى ئاگری دۆزەخی بەردەکەوێت هەموو ئەو خۆشیانەى دونیای لە بیر دەباتەوە، لەو کاتەدا پەروەردگاری پرسیاری لێدەکات هەرچەندە خودا ئاگادارە سەبارەت بە حاڵی ئەو کەسە، پێی دەفەرموێت: ئەی نەوەى ئادەم، ئایا هەرگیز خێر (وخۆشیت) بینیووە؟ ئایا خاوەنی هیچ نیعمەتێک بوویت (ئایا هیچ خۆشییەک بە ژیانتدا تێپەڕ بووە)؟ ئەویش دەڵێت: نەخێر والله ئەی پەروەردگار. ولە بەرامبەردا ئەو کەسە دەهێندرێت کە هەژارترین وخاوەنی زۆرترین ناڕەحەتی وناخۆشی بووە لە دونیادا کە ئەهلی بەهەشتە، ویەک جار نقوم دەکرێت لە بەهەشت (ودەردەهێندرێت)، وهەموو ناخۆشی وهەژاری وناڕەحەتیەکانى لەبیر دەچێتەوە؛ ئەمیش بەهۆی ئەو خۆشی وچێژ ونیعمەتەى لە نێو بەهەشتدا دەیبینێت کە هەرگیز ناتوانرێت وەسف بکرێت، لەو کاتەدا پەروەردگاری پرسیاری لێدەکات هەرچەندە خودا ئاگادارە سەبارەت بە حاڵی ئەو کەسە، پێی دەفەرموێت: ئەی نەوەى ئادەم، ئایا هەرگیز هەژاریت بینیووە؟ ئایا هەرگیز تووشی ناخۆشی بوویت؟ ئەویش دەڵێت: نەخێر والله، هەرگیز تووشی هەژاری نەبووم، وهەرگیز ناخۆشیم نەبینیووە.
لە ئەبی قەتادەی ئەنساڕی وئیبن ئەبی ئەوفاوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەو کەسەی ئاو دەهێنێت بۆ کۆمەڵێک؛ دەبێت (خۆی) کۆتا کەس بێت کە دەیخواتەوە».
ئیبنوداود گێڕاویەتیەوە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوە - موسلیم گێڕاویەتیەوەئەو کەسەی ئاو یان هەر خواردنەوە وخواردنێکی تر دەهێنێت بۆ کۆمەڵێک خەڵکی جا میوان بن یان لە هەر شوێنێکی تر بن، دەبێت سەرەتا بیبەخشێت بە ئەوان پاشان خۆی کۆتا کەس بێت کە دەیخواتەوە، ئەمیش وەکو ڕێزلێگرتنێک بۆیان ودەربڕینی خزمەت وسادەیی بەرامبەریان.
لە عبداللەی کوڕی عەباسەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: «ئاومی زەمزەمم هێنا بۆ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، خواردیەوە لەکاتێکدا بە پێوە بوو». ونەزالی کوڕی سەبرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «عەلی -ڕەزای خوای لێبێت- هات بۆ -شوێنێک بە ناوى- (باب الرحبة)، ولەوێدا بە پێوە ئاوی خواردەوە، ووتی: «پێغەمبەرم بینی -صلى اللە علیە وسلم- ئەمەی ئەنجامدا هەروەکو چۆن بینیتان من ئەنجامم دا». ولە عەمروی کوڕی شوعەیب لە باوکیەوە لە باپیریەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێـت: «پێغەمبەرم بینی -صلى اللە علیە وسلم- (خواردنەوەى) دەخواردەوە بە پێوە وبە دانیشتنەوە».
بوخاری گێڕاویەتیەوەعبداللەی کوڕی عەباس -ڕەزای خوایان لێبێت- باسی ئەوە دەکات کە ئاوی زەمزەمی هێنا بۆ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، خواردیەوە لەکاتێکدا بە پێوە بوو. وعەلی -ڕەزای خوای لێبێت- بە پێوە ئاوی خواردەوە، ووتی: پێغەمبەرم بینی -صلى اللە علیە وسلم- ئەمەی ئەنجامدا هەروەکو چۆن بینیتان من ئەنجامم دا. وهەروەها عبدالله کوڕی عەمرو -ڕەزای خوایان لێبێت- باسی ئەوە دەکات کە پێغەمبەری بینی -صلى اللە علیە وسلم- (خواردنەوەى) دەخواردەوە بە پێوە وبە دانیشتنەوە.
لە ئەبی عەباس سەهل کوڕی سەعدی ساعیدییەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پیاوێک هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، ڕێنماییم بکە بۆ كردەوەیەك ئەگەر ئەنجامی بدەم خودا خۆشی بوێم و خەڵکیش خۆشیان بوێم، فەرمووی: «زوهدت هەبێت لە دونیادا؛ خوای گەورە خۆشی دەوێیت، وزوهدت هەبێت لەوەی لە نێو دەستی خەڵکیدایە؛ خەڵکی خۆشیان دەوێیت».
رواه ابن ماجه وغيره بأسانيد حسنةپیاوێک پرسیاری لە پێغەمبەر -صلی الله علیه وسلم- کرد کە ڕێنمایی بکات بۆ کردەوەیەک کە ئەگەر بیکات؛ خودا خۆشی بوێت و خەڵکیش خۆشیان بوێت، پێغەمبەر -صلی الله علیه وسلم- پێی فەرموو: خودا خۆشی دەوێیت ئەگەر واز لە شتی زیادەی دونیا بهێنیت، و واز لەو شتە بهێنیت کە لە قیامەتدا سوودت پێناگەیەنێت، و واز لەوە بهێنیت کە لەوانەیە زیانی تێدا بێت بۆ دینەکەت، و خەڵکیش خۆشیان دەوێیت ئەگەر واز لەوە بهێنیت کە لە نێو دەستیاندایە لە شتومەكی دونیا؛ چونکە ئەوان بە سروشتی خۆیان دونیایان خۆشدەوێت، و هەرکەسێک لەسەری کێبڕکێیان لەگەڵ بکات؛ ڕقیان لێی دەبێتەوە، و هەرکەسێک بۆ ئەوانی بەجێبهێڵێت؛ خۆشیان دەوێت.
لە ئەبی عبداللە جابری کوڕی عبداللەی ئەنساڕیەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: لەگەڵ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بووین لە غەزایەکدا، -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «لە مەدینەدا پیاوانێک هەن ئەگەر ئێوە هەر دووریەک ببڕن، وهەر دۆڵێک تێبپەڕێنن؛ لەگەڵ ئێوەدان بەڵام نەخۆشی ڕێگری لێکردوون». ولە گێڕانەوەیەکدا: «ئەوا بەشداری ئێوەن لە پاداشتدا». لە ئەنەسەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: لە جەنگی تەبوک گەڕاینەوە لەگەڵ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، فەرمووی: «کەسانێک هەن لە پشتمانەوە لە مەدینەدا ئەگەر ڕێگای هەرشاخێک یان هەردۆڵێک ببڕین؛ ئەوا لەگەڵ ئێمەدان، بەڵام عوزر (بیانوو) ڕێگری لێکردوون».
بوخاری گێڕاویەتیەوە - موسلیم گێڕاویەتیەوەپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی پیاوانێک دەکات کە هیچ شتێک ڕێگری لێنەکردوون لە جیهاد کردن جگە لە نەخۆشی وهاوشێوەکانى نەبێت وەکو عوزری (بیانووی) ڕێگەپێدراو، دەفەرموێت: ئەگەر موجاهیدەکان هەر دووریەک ببڕن یان هەر دۆڵێک تێبپەڕێنن ئەوا ئەوانەى عوزر ڕێگر بووە لە ئامادە بوونیان؛ هەمان پاداشتی موجاهیدەکانیان بۆ دەنووسرێت و وەکو ئەوە وایە لەگەڵیاندا ئامادە بن.