





























Hadeeth Cards
Da'wa cards that highlight great meanings from the noble prophetic hadiths in a simple style and attractive display that helps the Muslim to have a deeper understanding of his religion in an easy way
All
لە جابری کوڕی عبداللەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: « هەرکەسێک پرسیاری هەرشتێکی بکردایە لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، نەیدەفەرموو: نەخێر». لە ئەنەسەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: « هەرکەسێک پرسیاری هەرشتێکی بکردایە لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-؛ ئەوا پێی دەبەخشی، وپیاوێک هات ئەوەندە پەزی پێی بەخشی هێندەى نێوان دوو شاخ بوو، (پیاوەکە) گەڕایەوە بۆ لای قەومەکەی ووتی: ئەی قەوم، ببن بە مسوڵمان موحەمەد کەسێکە بەخشینێک دەبەخشێت لە هەژاری ناترسێت، وکەسی وا هەبوو تەنها بۆ دەستکەوتی دونیا مسوڵمان دەبوو، بەڵام پاش ماوەیەک ئیسلام لە لای خۆشەویستتر بوو لە هەموو دونیا وئەوەى تێیدایە».
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریواتاى فەرموودەکە: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هەرکەسێک پرسیاری هەرشتێکی لێبکردایە نەیدەفەرموو: (نەخێر)، بەڵکو هەرچیەکی بووایە پێی دەبەخشی، ئەگەر نەیبووایە ئەوا وتەیەکی جوانى پێ دەفەرموو، ئەمیش بۆ جێبەجێکردنی فەرمانى خواى گەورە کە دەفەرموێت: {وَأَمَّا ٱلسَّآئِلَ فَلَا تَنْهَرْ} [الضحى: 10] واتە: {وە ھەڵمەشاخێ بە پرسیارکەر (ھەژارو سواڵکەر) دا}. لە گێڕانەوەیەکدا ئەنەس -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: (أنه -صلى الله عليه وسلم- كان رحيما، فكان لا يأتيه أحد إلا وعَدَه وأَنَجَزَ له إن كان عنده) [رواه البخاري في الأدب المفرد] واته : (پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- زۆر بە ڕەحم وبەزەیی بوو، ئەگەر هەریەکێک بهاتایە بۆ لای پەیمانی پێدەدا وپەیمانەکەى جێبەجێ دەکرد ئەگەر شتێکی هەبووایە کە پێی ببەخشێت). ولە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: (پیاوێک هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەویش داواى لە خێزانەکانى کرد -بۆ ئەوەى شتێکی بۆ ئامادە بکەن- ئەوانیش ووتیان: تەنها ئاومان هەیە، بۆیە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «من يَضُمُّ أو يُضِيفُ هذا» واتە: «کێ میوانداری ئەم پیاوە دەکات؟») [رواه البخاري]. وهەروەها لە گێڕانەوەیەکی تردا سەهلی کوڕی سەعد -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: (ئافرەتێک هات وپۆشاکێکی هێنا ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، ئەمەم بە دەستی خۆم چنیووە بۆ ئەوەى تۆ بیپۆشیت، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پۆشاکەکەى وەرگرت؛ پێویستی بوو، ودەرچوو بۆ لامان و لەبەری کرد لە بەشی نیوەى خوارەوەى لاشەی، پیاوێک ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، بیبەخشە بە من بۆ ئەوەى بیپۆشم، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «بەڵێ»، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە دانیشتنێکدا هەندێ دانیشت، وپاشان گەڕایەوە -بۆ ماڵەوە-، جلەکەى پێچایەوە وناردی بۆ پیاوەکە، خەڵکی پێیان ووت: باش نەبوو کە پرسیارت لێی کرد، دەزانیت ئەو هەرکەسێک پرسیاری شتێکی لێبکات ڕەتی ناکاتەوە، پیاوەکە ووتی: والله من تەنها بۆ ئەوەى پرسیارم لێی کرد بۆ ئەوەى ببێت بە کفنم لەو ڕۆژەی دەمرم، سەهل دەڵێت: ئەو پۆشاکە کفنی بوو) [رواه البخاري]. ئەمە حاڵی پێغەمبەر بوو -صلى اللە علیە وسلم- لەگەڵ ئەو کەسانەى داواى شتێکیان لێی دەکرد، ئەگەر هەیبووایە پێی دەبەخشی ئەگەرچیش خۆی پێویست بووایە وئەگەر نەیبووایە ئەوا داواى لێبووردنی لێی دەکرد وپەیمانى پێی دەدا بۆ ماوەیەکی تر یان داواى لە هاوەڵان دەکرد کە پێی ببەخشن، وئەمیش لە بەخشندەیی وبەزەیی وجوانى ڕەوشتیەتی -صلى اللە علیە وسلم
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەگەر ئیماندار بیزانیایە خواى گەورە چەندە سزای لەلایە؛ ئەوا هەرگیز هیچ کەسێک هیوای (بە چوونە نێو) بەهەشتەکەی نەدەبوو، وئەگەر کافر بیزانیایە خواى گەورە چەندە ڕەحمەتی لەلایە؛ ئەوا هەرگیز هیچ کەسێک نائومێد نەدەبوو (لە چوونە نێو) بەهەشتەکەى».
موسلیم گێڕاویەتیەوەئەم فەرموودەیە کۆکردنەوەى تێدایە لە نێوان هیوا وترس، ئەگەر ئیماندار بیزانیایە خواى گەورە چی سزایەکی ئامادە کردووە جا چ لە دونیا بێت یان لە قیامەت، سزاکە بۆ کافرەکان بێت یان بۆ تاوانباران ئەوا ئەمە دەبووە هۆی ئەوەى ئاگادار بێت وبترسێت وبەردەوام بێت لەسەر ئەنجامدانى کردەوە چاکەکان وئاسانکاری نەکات لە ئەنجامدانى تاوان وگوناهەکان ئەمیش لە ترسی سزای خوای گەورە -سبحانه وتعالى-، وئەگەر تەنها زانستی سەبارەت سزاى خودا هەبووایە وزانستی نەبووایە سەبارەت بە ڕەحمەتی خواى گەورە؛ ئەوا ئەمە دەبوو بەهۆی ئەوەى بێ هیوا بێت لە ڕەحمەتی خودا ئەگەرچیش ئیماندارە، ولە بەرامبەردا ئەگەر کافر بزانێت خواى گەورە چی نیعمەت وپاداشێکی ئامادەکردووە بۆ ئیمانداران ئەوا هیوای بە ڕەحمەتی خودا دەخواست، وئەگەر ئیماندار تەنها زانستی سەبارەت بە ڕەحمەتی خودا هەبووایە وزانستی نەبووایە بە سزای خواى گەورە ئەوا نەدەترسا لە سزای خواى گەورە، بەڵام دەبێت ئیماندار هیوا وترس پێکەوە لە دڵیدا هەبێت، وخواى گەورە دەفەرموێت: {نَبِّئْ عِبَادِىٓ أَنِّىٓ أَنَا ٱلْغَفُورُ ٱلرَّحِيمُ (14) وَأَنَّ عَذَابِى هُوَ ٱلْعَذَابُ ٱلْأَلِيمُ (15)} [الحجر] واتە:{ھەواڵ بدە بە بەندەکانم کە بەڕاستی ھەر من لێبوردە و میھرەبانم (14) بێگومان هەر سزاو تۆڵەی منیش، سزاو ئازارێکی زۆر به ئێشه (ئامادەم کردووه بۆ بێباوەڕ وسەرکەش ویاخیەکان (15)}.
لە جابرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بە لای بازاڕێکدا تێپەڕ بوو وخەڵکی لە دەوروپشتی بوون، تێپەڕ بوو بە لای بەچکە بزنێکی گوێ بڕاوی مردارەوەبوو، گوێی گرت وبەرزی کردەوە، وپاشان فەرمووی: «کێ هەیە حەز بکات ئەمە بۆ ئەو بێت بە درهەمێک؟»، ووتیان: حەز ناکەین بۆ ئیمە بێت بەهەر شێوەیەک بێت، چی بەمە بکەین؟ پاشان فەرمووی: «ئایا حەز دەکەن (لە هەرحاڵەتێکدا) هی ئێوە بێت؟»، ووتیان: والله ئەگەر زیندوو بووایە کەموکورتی تێدا بوو وبێ نرخ دەبوو چونکە گوێ بڕاوە، ئەی چی ئەگەر مردوو بێت! -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «والله ئەم دونیایە لای خودا بێ نرخترە زیاتر لە بێنرخی ئەمە لای ئێوە».
موسلیم گێڕاویەتیەوەجابر -ڕەزای خوای لێبێت- باسی ئەوەمان بۆ دەکات کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە بازاڕدا بە لای بەچکە بزنێکی گوێ بڕاوی مردارەوەبوو تێپەڕی، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بە گوێیەکانى بەرزی کردەوە وفەرمووی: (کێ هەیە حەز بکات ئەمە بۆ ئەو بێت بە درهەمێک؟) ووتیان: حەز ناکەین بۆ ئێمە بێت بەهەر شێوەیەک بێت، چی بەمە بکەین؟ پاشان فەرمووی: (ئایا حەز دەکەن -لە هەرحاڵەتێکدا- هی ئێوە بێت؟)، ووتیان: نەخێر. ئەویش فەرمووی: (والله ئەم دونیایە لای خودا بێ نرخترە زیاتر لە بێنرخی ئەمە لای ئێوە). پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ویستی بێ نرخی وکەمی دونیا ڕوون بکاتەوە لە لای خواى گەورە بۆ هاوەڵانی وبۆ ئومەتەکەى لە پاش خۆی، بەشێوەیەک کە ئەم دونیایە بێ نرختر وکەمترە لای خواى گەورە لە بێ نرخی ئەم بەچکە بزنە مردارەوە بووە لای ئێوە، خەڵکی حەز ناکات بێ بەرامبەریش هی ئەو بێت، ئەمیش نمونەى دونیایە بەرامبەر بە بەهەشت، هیچ نرخێکی نییە، ولای خواى گەورە تەنانەت نرخی باڵە مێشوولەیەکیشی نییە، هەروەکو لە گێڕانەوەیەکدا هاتووە کە -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: (لو كانت الدنيا تعدل عند الله جناح بعوضة، ما سقى كافرا منها شربة ماء) [رواه الترمذي] واتە: (ئەگەر دونیا لای خواى گەورە هێندەى باڵە مێشوولەیەک نرخی -کێشی- هەبووایە؛ ئەوا خودا نەیدەهێشت هیچ کافرێک تێیدا -لەسەر زەویدا- تەنانەت قومێک ئاویش بخوات). پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ویستی ئامۆژگاری هاوەڵانی وئومەتەکەى بکات بۆئەوەى دونیا بەکاربهێنن وەکو ئامرازێک بە جێبەجێکردن وگەیشتن بە مەبەستی خواى گەورە لە دروستکردنیان ئەویش بریتیە لە پەرستنی خودا، واتا مەبەستیان تەنها ڕابواردن وپەیداکردنی دونیا نەبێت لەسەر زەویدا چونکە ئەمە هۆکاری تیاچوونیانە.
لە ئەبی یەحیا خورەیم کوڕی فاتیکەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەرکەسێک شتێک خەرج بکات وبیبەخشێت لە پێناو خواى گەورە؛ ئەوا بە حەوت سەد هێندە (پاداشتی) بۆ دەنووسرێت».
تورموذی گێڕاویەتیەوە - نەسائی گێڕاویەتیەوە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوەهەرکەسێک شتێک ببەخشێت وخەرجی بکات لە پێناو خواى گەورە ئەگەرچیش بەخشینەکە کەم بێت، ئینجا لە جیهاد کردن لە پێناو خواى گەورە یان لە پەرستنەکان وچاکەکاریەکانى تردا خەرجی بکات؛ ئەوا خواى گەورە پاداشتی ئەو بەخشینەى چەندەها جار پێدەبەخشێت هەتاوەکو دەگاتە حەوت سەد هێندە.
لە سەوبانەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەرکەسێک زامنى ئەوەم بۆ بکات کە داواى هیچ شتێک لە خەڵکی نەکات؛ ئەوا منیش زامنى چوونە بەهەشتی پێدەدەم؟». (سەوبان) دەڵێت: ووتم: من. بۆیە داواى هیچ شتێکی لە خەڵکی نەدەکرد.
ئیبنو ماجه گێڕاویەتیەوە - نەسائی گێڕاویەتیەوە - ئیبنوداود گێڕاویەتیەوە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوەواتاى فەرموودەکە: هەرکەسێک پابەند بێت وپەیمان بدات بە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بەوەى پرسیار لە خەڵکی نەکات ئینجا هەر جۆرێک لە داواکردن بێت وەکو داواى پارە وهەر جۆرە یارمەتیەکی کەم وزۆر، ئەوا پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- زامنی چوونە بەهەشتی بۆ ئەو کەسە کردووە؛ چونکە وازی لە داواکردن لە خەڵکی هێناوە، وپشتی بە خواى گەورە بەستووە وتەوەکولی لەسەر ئەو زاتە مەزنەیە ئەمیش نیشانەى بەهێزی متمانە وهیوایەتی بە خواى گەورە، بۆیە پاداشتی ئەم کەسە ئەوە دەبێت خواى گەورە بیکاتە بەهەشتەوە، پاش ئەوەى سەوبان -ڕەزای خوای لێبێت- ئەم فەرموودەیەی بیست، پەیمانى دا بە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کە داواى هیچ شتێک لە خەڵکی نەکات، هەتاوەکو لە گێڕانەیەکدا هاتووە: (ئەگەر لەسەر پشتی ئاژەڵەکەى بووایە وقامچیەکەى دەستی بکەوتایەتە سەر زەوی ئەوا داواى لە هیچ یەکێک نەدەکرد کە قامچیەکەى پێبدات بەڵکو خۆی دادەبەزی وهەڵیدەگرت) [رواه ابن ماجه]، ئەمیش بۆ جێبەجێکردنی ئەو پەیمانەى لەسەر خۆی و بە پێغەمبەری دا بوو -صلى اللە علیە وسلم-.
لە عبداللەی کوڕی عەمرو -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- بە لاماندا تێپەڕ بوو لەکاتێکدا خانووچکەیەکی خۆمان چاکدەکرد (لە دار یان قامیش دروستکرا بوو)، فەرمووی: «ئەمە چییە؟»، ووتمان: لاواز بووە (خەریکە دەڕووخێت)، وئێمە خەریکین چاکی دەکەین، ئەویش فەرمووی: «پێم وابێت ئەجەل (مردن) لەوە نزیکترە».
ئیبنو ماجه گێڕاویەتیەوە - تورموذی گێڕاویەتیەوە - ئیبنوداود گێڕاویەتیەوەواتاى فەرموودەکە: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بە لای عەمروی کوڕی عاسدا تێپەڕ بوو لەکاتێکدا ئەو خەریکی چاککردنی خانوویەکی بوو، لە گێڕانەوەیەکی تردا: (خەریکی سواخدانى دیوارێکم بووم -بە قوڕ-) [رواه أبو داود]، ئەویش فەرمووی: (پێم وابێت ئەجەل -مردن- لەوە نزیکترە): واتا مردن نزیکترە لەوەى بترسی خانووەکەت بڕووخێت؛ لەوەیە بمریت پێش ئەوەى خانووەکەت بڕووخێت، چاککردنی کردەوەکانت دەبێت لە پێشەوەى چاککردنەوەى خانووەکەت بێت، وا دیارە چاککردنەوەى ئەو خانووە گرنگ نەبووە، بەڵکو مەبەست بەهێزکردنی بووە، یان مەبەستی ئەوە بوو جوانتری بکات، بۆیە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونی کردەوە کە کردەوە کردن بۆ قیامەت باشترە لە سەرقاڵ کردن بە کارێکی دونیا کە پێویست نەبێت بۆ دونیا وسوودی نەبێت بۆ دواڕۆژ.
لە عائیشەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- خواردنی دەخوارد لە نێو شەش لە هاوەڵانیدا، وپیاوێکی ئەعرابی هات، وبە دوو پاروو (هەموو خواردنەکەى) خوارد، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «ئەگەر تەنها ناوی خودای بهێنایە (بیوتیایە: بسم الله -لە پێش خواردن یان لە کاتی خواردن-)؛ ئەوا بەشی هەمووتانی دەکرد».
ئیبنو ماجه گێڕاویەتیەوە - تورموذی گێڕاویەتیەوە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوەپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- خواردنی دەخوارد لەگەڵ شەش لە هاوەڵانی، لەو کاتەدا پیاوێکی ئەعرابی هات و لەگەڵیان دەستی کرد بە خواردن، وهەموو ئەو خواردنەى مابوو بە دوو پاروو -تیکە- خواردی، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: ئەگەر تەنها ناوی خودای بهێنایە (بیوتیایە: بسم الله -لە پێش خواردن یان لە کاتی خواردن-)؛ ئەوا بەشی هەمووتانی دەکرد، بەڵام ناوى خودای نەهێنا بۆیە ئەو خواردنەى مابوو هەمووی بە دوو تیکە خوارد وبەشی نەکرد، وئەمیش بەڵگەیە لەسەر ئەوەى ئەگەر ناوی خودا نەووترێت لە سەرەتای خواردندا یان لە کاتى خواردندا ئەوا بەرەکەت لەو خواردنە هەڵدەگیرێت ونامێنێت.
لە وەحشی کوڕی حەربەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: (هەندێك لە هاوەڵان) ووتیان: ئەی پێغەمبەری خودا، ئێمە خواردن دەخۆین بەڵام تێر نابین؟ ئەویش فەرمووی: «لەوەیە ئێوە بە جیا خواردن بخۆن؟» ووتیان: بەڵێ، فەرمووی: «پێکەوە کۆ ببنەوە لەسەر خواردنەکەتان، وناوى خوداى لەسەر بهێنن؛ بۆئەوەى بەرەکەت بە ئێوە ببەخشرێت تێیدا».
(أبو داود وابن ماجه وأحمد) ڕیوایەتیان كردووەهەندێك لە هاوەڵان پرسیاریان لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، ووتیان: ئێمە خواردن دەخۆین بەڵام تێر نابین؟ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: لەوەیە لە كاتی خواردندا جیا ببنەوە؛ وهەركەسێكتان بە تەنها خواردن بخوات؟ ووتیان: بەڵێ. فەرمووی: هەمووتان پێکەوە کۆ ببنەوە وخواردن بخۆن ولە یەكتر جیا مەبنەوە، وناوى خودا بهێنن لەكاتی خواردندا ئەمیش بە ووتنی: (بسم الله)؛ بۆئەوەى بەرەکەت بە ئێوە ببەخشرێت تێیدا وتێریش ببن.
لە جەبەلەی کوڕی سوحەیمەوە دەڵێت: تووشی وشکەساڵی بووین لە سەردەمی عبدالله کوڕی زوبەیر؛ خورما بە ئێمە بەخشرا، عبدالله کوڕی عومەر -ڕەزای خوایان لێبێت- بە لامان تێپەڕ دەبوو وئێمە دەمانخوارد، دەیووت: «دووان مەبەن (لە خورماکان بۆ خواردنی)، چونکە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کردووە لە بردنی دووان لە یەک کاتدا، پاشان فەرمووی: مەگەر کەسێک ڕوخسەت لە براکەی وەربگرێت».
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریلە جەبەلەى کوڕی سوحەیمەوە دەڵێت: تووشی وشکەساڵی بووین لە سەردەمی عبدالله کوڕی زوبەیردا -ڕەزای خوایان لێبێت-، ئەویش هەندێک خورمای پێمان بەخشی، ئیبن عومەر -ڕەزای خوایان لێبێت- بە لاماندا تێپەڕ دەبوو لەکاتێکدا ئێمە خەریکی خورما خواردن بووین، باسی ئەوەى بۆمان کرد کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کردووە لەوەى کەسێک دوو خورما یان هەرخواردنێکی تر لە یەک کاتدا لە دەفرەکەدا ببات بۆئەوەى بیخوات کە پێویستە بە تاک بخورێن ئەگەر لەگەڵ کۆمەڵێکدا بوون مەگەر بە ڕوخسەتی هاوەڵانی نەبێت، ئەو شتانەى کە خوو وایە بە تاک بخورێن وەکو خورما ئەگەر لەگەڵ کۆمەڵێکدا بوویت بە جووت یان زیاتر هەڵیان مەگرە؛ چونکە ئەمە زیان بە براکانت دەگەیەنێت وزیاتر لەوان دەخۆیت ومافى ئەوان بۆ خۆت دەبەیت مەگەر ڕوخسەتیان لێوەربگریت ئەگەر ڕێگەیان دا ئەوا ئاساییە، تێبینەک: لە (سەحیحی البخاري)یدا هاتووە: (فَرَزَقَنَا تَمْرًا) واتە: (ڕزقمان پێبەخشرا -لە خورما-)، واتا مەبەستیان ئەوەیە ئەوەى خورماى پێیان بەخشی عبداللەی کوڕی زوبەیر بوو چونکە زانراوە ڕزقدان تەنها تایبەتە بە خواى گەورە، وبەڵگەش لەسەر ئەمە گێرانەوەى (البيهقي)یە کە ووتیان: (فَرُزِقْنا)؛ (زەمە) لەسەر پیتی (ر) هەیە ئەمیش بۆ بکەر نادیارە، واتا مەبەستیان ئەوەیە خواى گەورە ئەم ڕزقەى پێیان بەخشیووە.