





























Hadeeth Cards
Da'wa cards that highlight great meanings from the noble prophetic hadiths in a simple style and attractive display that helps the Muslim to have a deeper understanding of his religion in an easy way
All
لە عائیشەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێتک پێغەمبەری خودا-صلى اللە علیە وسلم- گوێی لە دەنگی مشتومڕێک بوو لە پێش دەرگادا کە دەنگیان بەرز کردبووەوە، یەکێکیان داواى لە ئەوی تر دەکرد کە شتێک لە قەرزەکە کەم بکاتەوە ونەرم ونیان بێت لە داواکردندا (مۆڵەتی زیاتر پێبدات)، بەڵام (خاوەن قەرزەکە) دەیووت: والله وا ناکەم، بۆیە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم-دەرچوو وفەرمووی: «لە کوێیە ئەو کەسەی وا سوێندی بە خودا خوارد کە چاکە ئەنجام نەدات»، پیاوەکە (خاوەن قەرزەکە) ووتی: من بووم ئەى پێغەمبەری خودا، هەرچیەکی بوێت بۆی جێبەجێ دەکەم.
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریواتاى فەرموودەکە: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەنگی دوو کەسی بیست کە مشتومڕیان بوو سەبارەت بە مامەڵەی دارایی، دەنگیان ئەوەندە بەرز بوو هەتا گەیشتە نێو ماڵەکەى پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، پێغەمبەر -صلی اللە علیە وسلم- گوێی لێیان گرت: (یەکێکیان داواى لە ئەوی تر دەکرد کە شتێک لە قەرزەکە کەم بکاتەوە ونەرم ونیان بێت لە داواکردندا -مۆڵەتی زیاتر پێبدات-): واتا داواى لێدەکات شتێک لە قەرزەکەى کەم بکاتەوە یان نەرم ونیان بێت بەرامبەری -مۆڵەتی زیاتر پێبدات-، ئەویش دەیووت: والله وا ناکەم، پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەرچوو بۆ لایان وفەرمووی: (لە کوێیە ئەو کەسەی وا سوێندی بە خودا خوارد کە چاکە ئەنجام نەدات؟)، ئەویش ووتی: (من بووم ئەی پێغەمبەری خودا، هەرچیەکی بوێت بۆی جێبەجێ دەکەم): واتا ئەوە من بووم سوێندم خوارد ئەگەر بەرامبەرەکەم هەرچیەکی بوێت لە کەمکردنەوەى قەرزەکەم یان نەرم ونیان بوون لە داواکردندا -زیاتر مۆڵەت پێدانى- بۆی جێبەجێ دەکەم، ولە گێڕانەوەیەکی تردا: (إن شئتَ وضعتُ ما نقصوا، وإن شئت من رأس المال، فوضعَ ما نقصوا) [رواه أحمد: 24405 ، ابن حبان: 5032] واتە: (پیاوەکە ووتی: ئەگەر بتەوێت ئەو بڕەیە لادەدەم کە لە بەردەستتدا نییە، یان ئەگەر بتەوێت لە سەرمایە بنەڕەتیەکە لادەدەم، بۆیە ئەو بڕەی بۆی لادا کە لە بەردەستیدا نەبوو -واتا لە هەندێکی قەرزەکە خۆش بوو-)، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هەوڵی دا ئاشتیان بکاتەوە ئەویش بە لابردنی هەندێک لە قەرزەکە بێت یان نەرم ونیان بوون بێت -مۆڵەتی زیاتری پێبدات-، لەم بابەتەدا چیرۆکێکی هاوشێوە هەیە، (لە کەعبی کوڕی مالیکەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت: هەندێک قەرزی بە لای عبداللەی کوڕی ئەبی حەدرەدی ئەسلەمیەوە بوو، بۆیە داواى لێیکرد وبوو بە مشتومڕیان هەتاوەکو دەنگیان بەرزەوە بوو، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بە لایاندا تێپەڕی، فەرمووی: ئەی کەعب، وبە دەستەکانى ئاماژەی کرد، وەکو ئەوە وابوو بڵێت: نیوە، بۆیە کەعب نیوەى قەرزەکەى وەرگرت و وازى لە نیوەکەى تر هێنا) [البخاري: 2424 ، مسلم: 1558]، بۆیە پێویستە مسوڵمان سوور بێت لەسەر چاکەکاری و بەدیهێنانى ئاشتەوایی لە نێو خەڵکیدا، ئەگەر بینی دوو کەس یان دوو کۆمەڵ یان دوو عەشیرەت ناکۆکی وڕق وکوشتار هەیە لە نێوانیاندا ئەوا پێویستە هەوڵی بەدیهێنانى ئاشتەوایی بێت لە نێوانیان بۆئەوەى هەموو ڕق وناکۆکیەک نەمێنێت، ولە جێی ئەو ڕق وناکۆکیە برایەتی وخۆشەویستی بەرپا ببێت، ئەمەش ئەوپەڕی خێر وچاکەکاری وپاداشتە، وئەمیش فەزڵی لە پلەی ڕۆژووگر وشەونوێژکردن وخێرکردن بەرزترە، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: (ألا أخبركم بأفضل من درجة الصيام والصلاة والصدقة؟ قالوا: بلى، يا رسول الله قال: إصلاح ذات البين ...) [رواه أبو داود: 4919] واتە: (ئایا پێتان بڵێم چی شتێک فەزڵ وپلەی لە ڕۆژووگرتن ونوێژکردن وخێرکردن بەرزترە؟ ووتیان: بەڵێ -پێمان بڵێ-، ئەی پێغەمبەری خودا، ئەویش فەرمووی: چاککردنەوەى پەیوەندی نێوان خەڵکی -بەدیهێنانى ئاشتەوایی لە نێوان خەڵیکدا-).
لە ئوسامەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «لە لای دەرگای بەهەشتدا وەستام، بینیم زۆربەى ئەوانەى دەچنە بەهەشتەوە لە هەژارانن، ودەوڵەمەندەکان ڕاگیراون، لەکاتێکدا ئەهلی دۆزەخ فەرمانیان پێکراوە ببرێن بەرەو دۆزەخ، ولە لای دەرگاى دۆزەخ ڕاوەستام، بینیم زۆبەی ئەوانەى دەچنە دۆزەخەوە ئافرەتانن».
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریهەژارەکان لە پێش دەوڵەمەندەکان دەچنە بەهەشتەوە؛ چونکە سامانێکی ئەوتۆیان نییە کە لەسەری لێپرسینەوەیان لێبکرێت، وئەمیش ڕێزلێنانێکە بۆیان لە لایەن خواى گەورەوە، وپاداشتێکە بەرامبەر ئەو نیعمەت وخۆشیانەى دونیا کە پێیان نەبەخشرا بوو، بەڵام ئەوانەى خاوەنی سامان وموڵکی زۆر وپلەوپایەی گەورەن ئەوا لە ڕۆژی قیامەتدا ڕاگیر دەکرێن وبۆ ماوەیەکی زۆر لێپرسینەوەیان لێدەکرێت بە پێی سامان وپلەوپایە ودەسەڵاتیان، وڕابوردنیان لە دونیا بە پێی شەهوەت وئارەزووەکان، حەڵاڵی دونیا لێپرسینەوە وحەرامکراوەکان سزای لە سەرە، وهەژارەکان لەم شتانە دوورن، وزۆرینەى ئەوانەى دەچنە دۆزەخەوە لە ئافرەتانن چونکە زیاتر تاوان ئەنجام دەدەن وهەروەها ئینکاری لە چاکەکاری مێردەکانیان دەکەن وزۆر ڕەخنە دەگرن.
لە میقدادەوە -ڕەزای خوای لێبێت- لە فەرموودە درێژەکەیدا، (لە بەشێکی) دەڵێت: «بەشێک لە شیرمان بۆ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هەڵدەگرت، بۆیە لە شەودا دەهات، وسەلامی دەکرد بەشێوەیەک خەوتووی بەخەبەر نەدەکردەوە وئەوەى بەخەبەر بوو دەیبیست، بۆیە (شەوێکیان) پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هات و هەر بەو شێوازە سەلامی کرد».
موسلیم گێڕاویەتیەوەمیقداد وئەوانەى لەگەڵیدا بوون -ڕەزای خوایان لێبێت- پاش ئەوەى ئاژەڵیان دەدۆشی وبەشێک لە شیرەکەیان بۆ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دادەنا بۆئەوەی بێت وبیبات، بۆیە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەگەر لە شەودا بهاتایە وئەوانی تر خەوتوو بووایەن؛ سەلامی دەکرد بە دەنگێکی مامناوەند بەشێوەیەک کە ئەو کەسەی خەوتوو بوو بەخەبەر نەدەبووەوە، ولە هەمان کاتدا ئەوەى بەخەبەر بووایە گوێی لێدەبووە.
لە سەعدی کوڕی ئەبی وەقاسەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: لە لای پێغەمبەری خودا بووین -صلى اللە علیە وسلم- وفەرمووی: «ئایا هیچ یەکێکتان ناتوانێت لە هەموو ڕۆژێکدا هەزار چاکە بەدەست بهێنێت؟!»، یەکێک لەوانەى دانیشتبوون پرسیاری لێكرد: چۆن هەزار چاکە بەدەست بهێنێت؟ ئەویش فەرمووی: «سەد جار سبحان الله دەکات؛ هەزار چاکەى بۆ دەنووسرێت، یان هەزار خراپەی لەسەر دەسڕێتەوە».
(مسلم) ڕیوایەتی كردووەپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پرسیاری لە هاوەڵانی كرد: ئایا هیچ یەکێکتان ناتوانێت لە هەموو ڕۆژێکدا هەزار چاکە بەدەست بهێنێت؟! یەکێک لەوانەى لەگەڵی دانیشتبوون پرسیاری لێكرد: چۆن مرۆڤ دەتوانێت بەم ئاسانییە هەزار چاکە بەدەست بهێنێت لە ڕۆژێكدا؟ ئەویش فەرمووی: دەڵێت: (سبحان الله) سەد جار؛ هەزار چاکەى بۆ دەنووسرێت، چونكە چاكە پاداشتەكەی بە دە هێندەیە، یان هەزار خراپەی لەسەر دەسڕێتەوە.
لە عەمروی کوڕی عەوفى ئەنساڕیەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- ئەبو عوبەیدەى جەڕاحی نارد بۆ بەحرەین -ڕەزاى خواى لێبێت- بۆ کۆکردنەوەى جزیە (سەرانە)، هەندێک سامانی هێنا لە بەحرەینەوە، وئەنساڕ بیستیان کە ئەبو عوبەیدە گەڕاوەتەوە، کۆبوونەوە بۆ ئەنجامدانى نوێژی بەیانی لەگەڵ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، کاتێک پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نوێژی کرد؛ ڕۆیشت، ئەوانیش خۆیانیان نیشاندا بە ئاماژەکردن بێ قسەکردن، ئەویش -صلى اللە علیە وسلم- بزەیەکی کرد کاتێک بینیانی، وپاشان فەرمووی: «پێم وابێت بیستتان کە ئەبو عوبەیدە گەڕایەوە لە بەحرەین لەگەڵ هەندێک شت؟»، ئەوانیش ووتیان: بەڵێ، ئەی پێغەمبەری خودا، فەرمووی: «موژدەتان لێبێت، هیواتان بەو شتە هەبێت کە دەبێتە هۆی ڕازی بوونتان، والله لە هەژاری ناترسم لەسەرتان، بەڵکو دەترسم لەوەى دونیا لەسەرتان فراوان بێت (سامانتان زۆر بێت) هەروەکو چۆن لەسەر ئەوانەى پێشووتر فراوان بوو، وکێبڕکێی لەسەر بکەن هەروەکو چۆن ئەوانەى پێش ئێوە کێبڕکێیان لەسەر کرد، بۆیە بەهۆیەوە تیا بچن هەروەکو چۆن ئەوانەى پێش ئێوەش بەهۆیەوە تیا چوون».
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەبو عوبیدەى نارد -ڕەزاى خواى لێبێت- بۆ بەحرەین بۆ ئەوەى باج (جزیە) کۆ بکاتەوە، وکاتێک ئەبو عوبەیدە گەڕایەوە بۆ مەدینە وئەنساڕ ئەمەیان بیست، هاتن بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ولە لای کۆبوونەوە لە نوێژی بەیانیدا، وکاتێک نوێژ تەواو بوو، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕۆیشت، ئەوانیش خۆیانیان نیشاندا بە ئاماژەکردن بێ قسەکردن، بەڵام پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بزەی کرد چونکە ئەوان دڵیان خۆشە ودەیانەوێت هەندێک لەو پارەیان پێبدرێت بۆیە پێیانی فەرموو: (پێم وابێت بیستتان کە ئەبو عوبەیدە گەڕایەوە لە بەحرەین لەگەڵ هەندێک شت؟)، ووتیان: بەڵێ، ئەوەمان بیستووە وهاتووین بۆئەوەى بەشی خۆمان وەربگرین، بۆیە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- موژدەی پێدان بەوەى ئاسوودە بن، وپێیانی فەرموو کە ئەو ناترسێت لەوەى هەژار بن؛ چونکە هەژار لە زۆر حاڵەتدا نزیکترە لە هەق وڕاستی زیاتر لە دەوڵەمەند، بەڵکو لەسەریان دەترسێت لەوەى موڵکی دونیایان بەسەردا بکرێتەوە؛ بۆیە تیا بچن وکێبڕکێی یەکتر بکەن، بۆیە لەو کاتەدا مرۆڤ هەرچەندێکی دەستبکەوێت ئەوا زیاتری دەوێت بەهەر شێوەیەک حەڵاڵ یان حەرام بێت، بێگومان ئەم کێبڕکێیە لەسەر دونیا شتێکی ناشیرینە ونەهی لێکراوە چونکە دەبێتە هۆی پەیوەست بوو بە ڕازاوەیی دونیا ودوور کەوتنەوە لە کردەوە کردن بۆ قیامەت، بۆیە ئەمیش دەبێتە هۆی ئەوەى کە تیا بچن هەروەکو چۆن ئەوانەى پێشووتر تیاچوون بەهۆی کێبڕکێ کردن لەسەر دونیا.
لە ئەنەسی کوڕی مالیکەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرمووێت: «خودایە؛ هیچ ژیانێکی ڕاستەقینە نییە جگە لە ژیانی دواڕۆژ نەبێت، خودایە لە ئەنساڕ وموهاجیرەكان خۆش بە».
(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەریپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێمان ڕادەگەیەنێت كە هیچ ژیانێکی ڕاستەقینە نییە جگە لە ژیانی دواڕۆژ نەبێت لە نێو ڕەزامەندی وڕەحمەت وبەهەشتی الله دا، چونكە ژیانی دونیا نامێنێت، وژیانی ڕۆژی دوایی بەردەوامە وكۆتایی نایەت، پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نزای لێخۆشبوون وڕێزلێنان وچاكبوونی كرد بۆ ئەنساڕ؛ ئەوانەن كە پاڵپشتی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وموهاجیرەكان بوون وسەریان خستن وماڵ وسامانەكانیان دابەشكرد لە نێوان خۆیان وموهاجیرەكان، هەروەها نزایشی كرد بۆ موهاجیرەكان؛ ئەوانەن كە ماڵ وسامانیان جێهێشت لە پێناو فەزڵ وڕەزامەندی الله.
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- كە دەیفەرموو: «دونیا نەفرەتلێکراوە، وئەوەیشی تێیدایە نەفرەتلێکراوە، جگە لە یادی خواى گەورە نەبێت وئەوەى پەیوەندی (بە یاد وزیکری خوداوە) هەیە، وزانایەك یان فێرخوازێك».
(الترمذي وابن ماجه) ڕیوایەتیان كردووەپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێمان ڕادەگەیەنێت كە دونیا وئەوەی تێیدایە خودا ڕقی لێیبەتی وسەرزەنشتكراوە، ودووخراوەتەوە لە ستایشی پەروەردگار بۆی، ئەوەی تێیدایە بە چاكە وەسف ناكرێت؛ چونكە هەمووی هۆكارە بۆ سەرقاڵبوون لە الله وبەندەكان لە ئەو دوور دەخەنەوە، مەگەر یادی الله نەبێت وئەوەی نزیكە لێوەی وهۆكارە بۆی لەو شتانەی خودا خۆشی دەوێت، یان زانایەك خەڵكی فێری زانستی شەرعی دەكات، یان فێرخوازێك فێری ئەم زانستە بێت.
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «دەوڵەمەندی بە زۆری ماڵ وسامان نییە، بەڵکو دەوڵەمەندی (ڕاستەقینە) بریتیە لە دەوڵەمەندی دڵ ودەروون (دەوڵەمەندی نەفس)».
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لەم فەرموودەیەدا هەقیقەتی دەوڵەمەندی ڕووندەکاتەوە ئەویش ئەوەیە دەوڵەمەندی بە زۆری ماڵ وسامان نییە، بەڵکو دەوڵەمەندی ڕاستەقینە بریتیە لە دەوڵەمەندی نەفس ودەروونی مرۆڤ، ئەگەر مرۆڤ قەناعەتی هەبوو بەوەى خودا پێی بەخشیووە وچاوی لە ژیانی خەڵکی تر نەبوو بۆئەوەى وەکو ئەوان خۆی ماندوو بکات وسامانی زیاتر بەدەست بهێنێت؛ ئەوا لە دەوڵەمەندترینی مرۆڤەکان دەبێت.
لە سەهلی کوڕی سەعدی ساعیدیەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «پیاوێک بە لای پێغەمبەردا تێپەڕی -صلى اللە علیە وسلم- بە پیاوێک کە لەلای دانیشتبوو فەرمووی: «ئایا ڕات لەسەر ئەم کەسە چییە؟»، ئەویش (پیاوەکە) ووتی: ئەمە کەسێکی ڕێزلێگیراوە لە نێو خەڵکیدا، ئەمە والله شایستەیە: ئەگەر داخوازى بکات (ئافرەتەکەى) پێبدرێت، وئەگەر ناوەندیاری (شەفاعەت) بکات؛ ناوەندیاریەکەى جێبەجێ بکرێت. پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بێدەنگ بوو، پاشان پیاوێکی تر بە لایاندا تێپەڕ بوو؟ ئەویش -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «ئایا ڕات لەسەر ئەم کەسە چییە؟»، ئەویش (پیاوەکە) ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، ئەمە پیاوێکی هەژاری مسوڵمانە، ئەمە والله شایستە نییە: ئەگەر داخوازى بکات (ئافرەتەکەى) پێبدرێت، وئەگەر ناوەندیاری (شەفاعەت) بکات؛ ناوەندیاریەکەى جێبەجێ بکرێت، وئەگەر شتێک بڵێت کەس گوێی بۆ ناگرێت، پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «ئەم (کەسی دووەم) هێندەی پڕ بە زەوی خێرترە لە ئەوی تر (لە کەسی یەکەم)».
بوخاری گێڕاویەتیەوەواتاى فەرموودەکە: دوو پیاوی بە لای پێغەمبەردا تێپەڕبوون -صلى اللە علیە وسلم-، یەکێکیان لە پیاوە ڕێز لێگیرا وبەناوبانگەکان بوو لە نێو خەڵکیدا، لەو کەسانە بوو کە قسەکانی گوێی بۆ دەگیرێت وداواکانى جێبەجێ دەکرێت، وکەسی دووەم بە پێچەوانەوە پیاوێکی لاواز بوو لە مسوڵمانان هیچ نرخێکی نییە لە لای زۆر لە خەڵکی، ئەگەر قسە بکات گوێی بۆ ناگیرێت وئەگەر داوایەک وناوەندیاریەک بکات بۆی جێبەجێ ناکرێت، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: (ئەم -کەسی دووەم- هێندەی پڕ بە زەوی خێرترە لە ئەوی تر -لە کەسی یەکەم-): واتا لای خواى گەورە کەسی دووەم هێندەی زەوی لە کەسی یەکەم باشترە وڕێزدارترە هەرچەندە کەسی یەکەم ڕێزلێگیراوترە وبەناوبانگترە لە نێو خەڵکی وقەومەکەیدا؛ چونکە خواى گەورە سەیری ناوبانگی وپلەی ڕێزگرتن لە نێو خەڵکی وڕەچەڵەک وسامان وشێوە وجل وسواری وکۆشک وخانوو ناکات بەڵکو سەیری دڵەکان وکردەوەکان دەکات، ولە فەرموودەیەکی تردا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: (إن الله لا ينظر إلى صوركم، ولا إلى أموالكم، ولكن إنما ينظر إلى قلوبكم وإلى أعمالكم) [رواه مسلم] واتە: (خواى گەورە سەیری شێوە -ڕواڵەت- وسامانتان ناکات ناکات بەڵکو سەیری دڵتان وکردەوەکانتان دەکات)، ئەگەر دڵ چاک بوو لە نێوان خۆی وخواى گەورە، وگەڕایەوە بۆ لای خواى گەورە، ویادی خواى گەورەی کرد ولە خودا ترسا، وکردەوەکانى بەو شێوەیە بوو کە خواى گەورە لێی ڕازییە؛ ئەوا ئەم کەسە بەڕێزە لە لای خواى گەورە وئەگەر سوێند لەسەر شتێک بخوات کە دەبێت جێبەجێ ببێت ئەوا خواى گەورە بۆی جێبەجێ دەکات.