





























Hadeeth Cards
Da'wa cards that highlight great meanings from the noble prophetic hadiths in a simple style and attractive display that helps the Muslim to have a deeper understanding of his religion in an easy way
All
ولە میقدام کوڕی مەعدی کەریبەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- كە دەیفەرموو: «نەوەی ئادەم هیچ دەفرێکی پڕ نەکردووەتەوە شەڕتر وخراپتر لە سكی، بەسە بۆ نەوەى ئادەم چەند پاروویەک بۆئەوەى پشتی ڕێک بوەستێنن، ئەگەر ئەوە تێپەڕێندرا ئەوا با سێیەکی بۆ خواردن، وسێیەکی بۆ خواردنەوە، وسێیەکی بۆ هەناسەدان بێت».
رواه الإمام أحمد والترمذي والنسائي وابن ماجهپێغەمبەری ئازیزمان -صلی الله علیه وسلم- ڕێنماییمان دەکات بۆ بنچینەیەك لە بنچینەكانی پزیشکی، كە بریتییە لە خۆپارێزی کە مرۆڤ تەندروستی خۆی پێ دەپارێزێت، ئەویش کەمکردنەوەی خواردنە، بەڵکو بە ئەندازەیەک بخوات کە برسێتییەکەی بشکێنێت و بەهێزی بکات بۆ کارە پێویستەکانی، خراپترین دەفر کە پڕ بکرێت سکە، لە سەرەنجامی تێربوونەوە ئەو نەخۆشییە کوشندانە پەیدا دەبن كە لە ژماردن نایەن؛ لە ئێستا و داهاتوودا، لە ناوەوە و دەرەوەدا. پاشان پێغەمبەر -صلی الله علیه وسلم- فەرمووی: ئەگەر مرۆڤ پێی خۆش بوو تێر بخوات، با خواردنەکە بە ئەندازەی سێیەکی (گەدەی) بێت، و سێیەکی تر بۆ خواردنەوە، و سێیەکی كۆتایی بۆ هەناسەدان بێت، بۆئەوەی تووشی تەنگی و زیان نەبێت، و تەمبەڵ نەبێت لەئاست جێبەجێکردنی ئەوەی کە خودا واجبی كردووە لە کاروباری ئاین و دونیایدا.
لە ئەنەسی كوڕی مالیكەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- شتێكی پێ ووترا سەبارەت بە هاوەڵانی، بۆیە وتاری دا، وفەرمووی: «بەهەشت ودۆزەخم پێنیشاندرا، هەرگیز شتی وەکو ئەمڕۆ نەبینیووە لە خێر وشەڕ، ئەگەر ئەوەى من دەیزانم؛ ئێوە بیزانن ئەوا کەم پێدەکەنین وزۆر دەگریان». -گێڕەرەوەی فەرموودەكە- دەڵێت: هیچ ڕۆژێك وەكو ئەو ڕۆژە سەخت نەبووە لەسەر هاوەڵانی پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم-، سەر ودەموچاویان داپۆشی ودەنگی گریانیان لێوە دەبیسترا، عومەر هەستا، ووتی: ڕازی بووین بەوەی الله پەروەردگارمان بێت، وئیسلام ئاینمان بێت، وموحەمەد پێغەمبەرمان بێت. وپیاوێك هەستا وگووتی: كێ باوكمە؟ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «باوكت فڵانە»، بۆیە ئەم ئایەتە دابەزی: ﴿يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لا تَسْأَلُوا عَنْ أَشْيَاءَ إِنْ تُبْدَ لَكُمْ تَسُؤْكُمْ﴾ [المائدة: 101] واتە: ﴿ئەی ئەوانەی بڕواتان ھێناوە پرسیار مەکەن لە شتانێک ئەگەر ئاشکرا بکرێن ناخۆش و خراپ دەبێت بۆتان﴾.
(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەریشتێك سەبارەت بە هاوەڵانی گەیەندرا بە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم-، ئەویش ئەوەیە زۆر پرسیاری لێدەكەن، بۆیە بە توڕەییەوە وتاری دا وفەرمووی: بەهەشت ودۆزەخم پێنیشاندرا؛ هیچ خێرێكی زیاتر لە خێری ئەمڕۆم نەبینیووە لە بەهەشتدا، وهیچ شەڕێك زیاتر لە شەڕی ئەمڕۆم نەبینیووە لە دۆزەخدا، ئەگەر ئەوەی من دەیبینم ئێوەش بیبینن، وئەوەی من دەیزانم ئێوەیش بیزانن لەو شتانەی ئەمڕۆ وڕۆژەكانی پێشوو بینیوومە ئەوا زۆر بە قوڵی دەترسان، وكەم پێدەكەنین، وزۆر دەگریان. ئەنەس -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: هیچ ڕۆژێك وەكو ئەو ڕۆژە سەخت نەبوو بە لای هاوەڵانی پێغەمبەرەوە -صلى اللە علیە وسلم-، سەریان داپۆشی ودەنگیان لێوە دەردەچوو لە لووتیانەوە بەهۆی زۆری گریانەوە. عومەر -ڕەزای خوای لێبێت- هەستا، ووتی: ڕازین بەوەی الله پەروەردگارمان بێت، وئیسلام ئاینمان بێت، وموحەمەد پێغەمبەرمان بێت. دواتر پیاوێك هەستا، ووتی: باوكم كێیە؟ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «باوكت فڵانە»، پاشان ئەم ئایەتە دابەزی: ﴿يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لا تَسْأَلُوا عَنْ أَشْيَاءَ إِنْ تُبْدَ لَكُمْ تَسُؤْكُمْ﴾ [المائدة: 101] واتە: ﴿ئەی ئەوانەی بڕواتان ھێناوە پرسیار مەکەن لە شتانێک ئەگەر ئاشکرا بکرێن بۆتان ناخۆش و خراپ دەبێت بۆتان﴾. [المائدة: 101]
لە ئەبی ئومامەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێـت: «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-ئەگەر خواردنی لە پێش دەست لاببردایە (پاش تەواو بوون لە خواردن) دەیفەرموو: «(الحَمْدُ للهِ حَمْدًا كَثِيرًا طَيِّبًا مُبَارَكًا فِيهِ، غَيْرَ مَكْفِيٍّ، وَلَا مُوَدَّعٍ، وَلَا مُسْتَغْنًى عَنْهُ رَبَّنَا)*». *(واتە: حەمد وسوپاسێکی زۆری پاک وپیرۆز بۆ خودا، لە هەموو حاڵەتێکدا سوپاسی خودا دەکەین ئەو زاتە هەموو بوونەوەرەکان پێویستیان بە ئەوە وئەو پێویستی بە هیچ یەکێک نییە، وهەموو بوونەوەرەکان ناتوانن دەستهەڵبگرن لە پێویستی وبەخشینەکان، ئەی پەروەردگارمان)
بوخاری گێڕاویەتیەوەواتاى فەرموودەکە: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هاوەڵانی فێری سونەت دەکرد بە وتەکانى وکردەوەکانى، ولەو زیکرانەى کە خوێندوویەتی لە پاش تەواو بوون لە خواردن ولابردنی خواردنی پێش دەستی؛ ئەم زیکرەیە: (الحَمْدُ للهِ حَمْدًا كَثِيرًا طَيِّبًا مُبَارَكًا فِيهِ، غَيْرَ مَكْفِيٍّ، وَلَا مُوَدَّعٍ، وَلَا مُسْتَغْنًى عَنْهُ رَبَّنَا). واتاکەی: (حەمد وسوپاسێکی زۆری پاک وپیرۆز بۆ خودا): واتا هەموو سوپاس وحەمدێک لە تەنها بۆ خودا، سوپاسێکی زۆر شایستە بێت بە شکۆداری وجوانی وکامڵی خودا، وسوپاسێکی زۆر کە بگاتە ئاستی ئەو نیعمەت ومینەت وبەخشینانەى کە خودا بەخشیویەتی کە هەرگیز لە هەژمارکردن نایەت -هەرچەندە ناگاتە ئەو ئاستەش-، خواى گەورە دەفەرموێت: {وَإِنْ تَعُدُّوا نِعْمَةَ اللَّهِ لَا تُحْصُوهَا} [النحل: 18] واتە: {وە ئەگەر (بتانەوێت) نیعمەتە کانی خودا بژمێرن ناتوانن بیانژمێرن بەڕاستی خودا لێبوردە و میھرەبانە}، سوپاسێک دوور بێت لە ڕوپامایی (ڕیا) وبۆ ناوبانگ دەکردن نەبێت، وئەم سوپاسە وەڵامبدرێتەوە وڕەت بکرێتەوە چونکە بەرەکەت وپیرۆزی بە مانای خێر دێت، وهەر کردەوەیەک قبوڵ نەکرێت لە لایەن خوداوە هیچ خێرێکی تێدا نییە. (غير مَكْفِي ولا مودع: لە هەموو حاڵەتێکدا سوپاسی خودا دەکەین ئەو زاتە هەموو بوونەوەرەکان پێویستیان بە ئەوە وئەو پێویستی بە هیچ یەکێک نییە): هەموو بوونەوەرەکان پێویستیان بە یارمەتی وبەخشین ونیعمەتەکانى خودایە لەکاتێکدا خودا بە هیچ شێوەیەک لە شێوەکان پێویستی بە هیچ یەکێک لە بوونەوەرەکانی نییە. (وَلَا مُسْتَغْنًى عَنْهُ رَبَّنَا: وهەموو بوونەوەرەکان ناتوانن دەستهەڵبگرن لە پێویستی وبەخشینەکان، ئەی پەروەردگارمان): ئەگەر مرۆڤ دەستهەڵگبرێت وبێ پێویست خۆی نیشان بدات لە بەخشین ونیعمەتەکانى خودا ئەوا خۆی بەرەو تیاچوون دەبات.
لە جابری کوڕی عبداللەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لەسەر قەدێکی دارخورما دەوەستا لە کاتی وتاردا، کاتێک مینبەرێکی بۆ دانرا، گوێمان لێبوو کە قەدی دارخورماکە دەنگێکی لێوە دێت وەکو دەنگی وشتر، هەتا پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- (لەسەر مینبەرەکە) دابەزی ودەستی لەسەری دانا (بۆیە) بێدەنگ بوویەوە». ولە گێڕانەوەیەکدا: «لە ڕۆژی جومعەدا، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لەسەر مینەر دانیشت، (قەدی) دارخورماکە دەستی کرد بە گریان هەتاوەکو خەریک بوو لەت لەت بێت». ولە گێڕانەوەیەکدا: «گریا (وهاواری کرد) وەکو گریانی منداڵ، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دابەزی وباوەشی پێدا کرد، بەردەوام دەگریا وەکو گریانی منداڵ کە هێور دەکرێتەوە هەتا بێدەنگ دەبێت»، فەرمووی: «گریا بەهۆی ئەو زیکرەی دەیبیست (کە لە نزیکی دەووترا)».
بوخاری گێڕاویەتیەوەپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لەسەر قەدێکی دارخورما دەوەستا لە کاتی وتاردا، وکاتێک مینبەرێکی بۆ دروستکرا وچیتر لەسەر قەدی دارخورماکە وتاری نەدا، گوێیان لە دەنگی گریانی قەدی دارخورماکە بوو؛ گریا بەهۆی ئەو زیکرەی دەیبیست (کە لە نزیکی دەووترا) چونکە چیتر لە نزیکی ناووترێت، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- (لەسەر مینبەرەکە) دابەزی ودەستی لەسەری دانا (بۆیە) بێدەنگ بوویەوە. ولە گێڕانەوەیەکدا: قەدی دارخورماکە گریا (وهاواری کرد) وەکو گریانی منداڵ، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دابەزی وباوەشی پێدا کرد هەتا بێدەنگ بوویەوە، وئەمە لە وتاری ڕۆژی جومعەدا بوو.
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئیماندار لە یەک کونەوە دوو جار پێوەى نادرێت».
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوە دەکات کە ئیماندار لە یەک کونەوە (شوێنەوە) دوو جار پێوەى نادرێت، واتا لە هەمان شوێن وحاڵەتەوە دوو جار تووشی کێشە وناڕەحەتی نابێت، بۆیە پێویستە مسوڵمان هۆشدار و بەئاگا بێت ولە کاتی بێ ئاگابوونیدا تووش نەبێت وهەڵبخەڵەتێت.
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- (سەبارەت بەم ئایەتە) : «{كنتم خير أمة أُخْرِجَتْ للناس} [ال عمران: 110]، واتە: {ئێوە (مسوڵمانان) باشترین گەلێک بوون بۆ خەڵکی ھێنرابێتە دی}، -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێـت: باشترینی خەڵکی بۆ خەڵکی ئەوانەن دەیانهێنن وزنجیر بە ملیانەوەیە هەتاوەکو دێنە (ناو ئاینی) ئیسلامەوە». و هەر ئەو دەیگێڕێتەوە -ڕەزای خوای لێبێت- لە پێغەمبەرەوە -صلى اللە علیە وسلم- کە دەفەرموێت: «سەیرە بە لای خواى گەورە؛ کەسانێک دەچنە بەهەشتەوە بە زنجیرەوە».
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریخواى گەورە -سبحانه وتعالى- سەیرە بەلایەوە کەسانێک دەیانهێنن بەرەو بەهەشت بە زنجیرەوە، ئەوانیش کەسانێک بوون لە کافرەکان کە مسوڵمانان زنجیر بەستیان دەکردن لە جیهاددا، وپاشان ئەم دیل بوونە هۆکاری مسوڵمان بوون وچوونە بەهەشتیان بوو، فەرموودەى دووەم ڕاڤە وڕوونکردنەوەى فەرموودەی یەکەمە کە هاوەڵێک دەیگڕێتەوە، وئەوانەى ئەم دیلانەیان گرتووە بە باشترین خەڵکی ناوبراون لە گێڕانەوەکەى ئەبو هورەیرە -ڕەزاى خواى لێبێت- چونکە هۆکار بوون بۆ هیدایەتدانى دیلەکان وباشترینی خەڵکن بۆ خەڵکی، وسەرەتای وتەکەى بە ئایەتێک دەستپێکرد؛ چونکە ئەم ئایەتە خێر وچاکێتی ئەم ئومەتەی بە ئاشکرا تێدا باسکراوە.
لە ئەنەسەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «لەگەڵ پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- ڕێم دەکرد وچارۆکەیەکی* نەجرانی لێوار ئەستووری لەبەردا بوو، ئەعرابیەک پێی گەیشت وبە جلەکەى توند ڕایکێشا، سەیری ملی پێغەمبەرم کرد -صلى اللە علیە وسلم- و (بینیم) لێواری جلەکە شوێنەواری لەسەر جێهێشتبوو بەهۆی توندی ڕاکێشانەوە، وپاشان (ئەعرابیەکە) ووتی: ئەی موحەمەد، فەرمان بکە هەندێک سامانم پێببەخشرێت لەو سامانەى خودا کە لە لای تۆیە. ئەویش -صلى اللە علیە وسلم- سەیری کرد وپێکەنی، وپاشان فەرمانى پێکرد بۆئەوەى هەندێکی پێببەخشرێت». *(چارۆکە: وەکو بشت وعابا وایە)
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریلەم فەرموودەیەدا ئەنەس -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت: (لەگەڵ پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- ڕێم دەکرد وچارۆکەیەکی* نەجرانی): واتا جلێکی خەت خەتی پۆشی بوو کە لە نەجران دروستکرا بوو ئەمیش شارێکە لە یەمەن. (لێوار ئەستووری لەبەردا بوو) واتا لێوارەکانی دەست وملی جلەکە ئەستوور بوو. (ئەعرابیەک پێی گەیشت وبە جلەکەى توند ڕایکێشا): واتا جلەکەى پێغەمبەری توند ڕاکێشا -صلى اللە علیە وسلم-. ئەنەس دەڵێت: (سەیری ملی پێغەمبەرم کرد -صلى اللە علیە وسلم- و -بینیم- لێواری جلەکە شوێنەواری لەسەر جێهێشتبوو بەهۆی توندی ڕاکێشانەوە، وپاشان -ئەعرابیەکە- ووتی: ئەی موحەمەد): وا دیارە ئەم ئەعرابیە لەو کەسانە بووە کە تازە مسوڵمان بووە بۆیە ئەم کردەوەى کرد، وپاشان بەناوى خۆیەوە بانگی کرد بەشێوەیەکی کە توندی پێوە دیاربوو. (فەرمان بکە هەندێک سامانم پێببەخشرێت): واتا فەرمان بکە بە ئەوانەى لە لای تۆ بەرپرسیارن کە پارەم پێببەخشن. (لەو سامانەى خودا کە لە لای تۆیە): دەربڕینەکەى ئاماژەی ئەوە دەدات کە ئەم سامانە هی تۆ نییە، هەروەکو لە گێڕانەوەیەکی تردا هاتووە: (لا من مالك ولا من مال أبيك) واتە: (نە سامانی تۆیە نە هی باوکتە)، ووتراوە: سامانی زەکات بوو کە خەرجدەکرا بۆ هەندێک لەوانەى تازە مسوڵمان بوون بۆئەوەى دڵیان دابمەزرێت لەسەر ئیسلام. (ئەویش -صلى اللە علیە وسلم- سەیری کرد): بە سەرسوڕمانەوە. (وپێکەنی): وەکو دەربڕینی نەرم ونیانی بەرامبەری چونکە لەوەیە پێی وابێت ئەگەر وا توند نەبێت هیچی پێنابەخشرێت. (وپاشان فەرمانى پێکرد بۆئەوەى هەندێکی پێببەخشرێت). *(چارۆکە: وەکو بشت وعابا وایە)
لە ئیبن عومەرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: «لە سەردەمی پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- بە ڕێکردنەوە خواردنمان دەخوارد، و (ئاو وشلەکانی ترمان) دەخواردەوە کاتێک بە پێوە بووین».
ئیبنو ماجه گێڕاویەتیەوە - تورموذی گێڕاویەتیەوە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوەکردەوەى هاوەڵان -ڕەزای خوایان لێبێت- بەڵگەیە لەسەر ئەوەى خواردنەوە بە پێوە دروستە، چونکە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕەزامەندی نیشانداوە لەسەر ئەم کردەوەیان، بەڵام باشتر وایە مرۆڤ لە کاتی خواردن وخواردنەوەدا دابنیشێت؛ چونکە ئەمە سونەتی پێغەمبەرە -صلى اللە علیە وسلم- لە زۆربەى حاڵەتەکاندا کە هاتووە، سەبارەت بە خواردنەوە بە پێوە هاتووە کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی لێکردووە، بەڵام ئەم فەرموودەیە بەڵگەیە لەسەر ئەوەى نەهی کردنەکە بۆ حەرامبوون نییە، بەڵکو خواردن وخواردنەوە بە پێوەى پێچەوانەى باشترینە: واتا باشتر وکامڵتر ئەوەیە مرۆڤ بە دانیشتنەوە خواردن وخواردنەوە بخوات، وئەگەر بە پێوە خواردن وخواردنەوە بخوات بە تایبەت لە کاتی پێویستدا ئاساییە.
لە جابری کوڕی سولەیمەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت: پیاوێکم بینی خەڵکی شوێنی ڕای ئەو دەکەوتن، هەرشتێکی بووتایە شوێنی دەکەوتن، ووتم: ئەوە کێیە؟ ووتیان: پێغەمبەری خودایە -صلى اللە علیە وسلم-. ووتم: (علیک السلام، ئەی پێغەمبەری خودا) دوو جار، فەرمووی: «مەڵێ: (علیک السلام)، چونکە (علیک السلام) -شێوەى- سەلامکردنە لە مردووەکان، بڵێ: (السلام علیک)»، ووتم: تۆ پێغەمبەری خودایت؟ فەرمووی: «من پێغەمبەری خودام، ئەو خودایەی ئەگەر تووشی زیانێک بوویت؛ وداواى لێبکەیت زیانەکەت لەسەر لادەدات، وئەگەر تووشی وشکەساڵی بوویت؛ داوای لێبکەیت (هۆکار دروستدەکات بۆئەوەى) ڕووەک بڕوێت (خۆراک بۆ تۆ بەرهەم بێت)، وئەگەر لە شوێنێکدا بوویت هیچ ئاو وخەڵکی لێنەبوو وئاژەڵەکەت ون بوو؛ داوای لێبکەت ئەوا بۆتی دەگەڕێنێتەوە»، ووتم: ئامۆژگاریم بکە، فەرمووی: «هەرگیز جوێن بە کەس مەدە»، ووتی: لە پاش ئەوە هەرگیز جوێنم بە کەس نەدەدا، نە ئازادێک، نە کۆیلەیەک، نە وشترێک، نە پەزێک، «هیچ کردەوەیەکی چاک بە کەم مەزانە، وبە ڕوویەکی خۆشەوە قسە لەگەڵ براکەت بکە، ئەمە لە چاکەکارییە، وجلەکانت (جلی نیوەى خوارەوەى لاشە یان هەر جلێک بێت) لە نیوەى ساقتدا بێت (لە نێوان ئەژنۆ وقولەپێکان بێت)، ئەگەر نا با هەتاوەکو قولەپێکان بێت، ئاگاداری شۆڕکردنەوەی جلەکان بە، چونکە ئەمە لە شانازی کردنە، وخواى گەورە حەزی لەم شانازی کردنە نییە، وئەگەر کەسێک جوێنی پێدایت وعەیبەی لێگرتیت بەو شتەی دەیزانێت سەبارەت بە تۆ؛ ئەوا تۆ عەیبەی لێمەگرە بەو شتەی دەیزانیت سەبارەت بە ئەو، بەڕاستی ئەنجامی خراپەی ئەو قسەیە هەر بۆ خۆی دەبێت».
تورموذی گێڕاویەتیەوە - ئیبنوداود گێڕاویەتیەوە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوەجابری کوڕی سولەیم -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت: پیاوێکم بینی خەڵکی شوێنی قسەکانی ئەو دەکەوتن، هەرشتێکیان پێبڵێت جێبەجێی دەکەن، پێیانم ووت: ئەوە کێیە؟ ووتیان: ئەوە پێغەمبەری خودایە، ووتم: (علیک السلام) ئەی پێغەمبەری خودا، ئەویش -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: مەڵێ (علیک السلام) چونکە ئەوە سڵاو کردنی مردووەکانە، بەڵام بڵێ: (السلام علیک)، ووتم: تۆ پێغەمبەری خودایت؟ فەرمووی: (بەڵێ، من پێغەمبەری خودام، ئەو خودایەی ئەگەر تووشی هەژاری وزیانێک بوویت؛ وداواى لێبکەیت ولێی بپاڕێیتەوە بۆئەوەى زیانەکەت لەسەر بدات؛ ئەوا لای دەدات، وئەگەر تووشی وشکەساڵی بوویت وخاک هیچی بەرهەم نەهێنا؛ داوای لێبکەیت (هۆکار دروستدەکات بۆئەوەى) ڕووەک بڕوێت (خۆراک بۆ تۆ بەرهەم بێت)، وئەگەر لە شوێنێکدا بوویت هیچ ئاو وخەڵکی لێنەبوو وئاژەڵەکەت ون بوو؛ داوای لێبکەت ئەوا بۆتی دەگەڕێنێتەوە، پێیم ووت: ئامۆژگاریم بکە بە شتێک کە سوودی بۆ من هەبێت، فەرمووی: (هەرگیز جوێن بە کەس مەدە)، ووتی: لە پاش ئەوە هەرگیز جوێنم بە کەس نەدەدا، نە ئازادێک، نە کۆیلەیەک، نە وشترێک، نە پەزێک، پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: هیچ کردەوەیەکی چاک بە کەم وبچووک مەزانە، وبە ڕوویەکی خۆشەوە قسە لەگەڵ براکەت بکە وهەرگیز بە کەمی مەزانە؛ ئەمە لە چاکەکارییە، وجلەکانت (جلی نیوەى خوارەوەى لاشە یان هەر جلێک بێت) لە نیوەى ساقتدا بێت (لە نێوان ئەژنۆ وقولەپێکان بێت)، ئەگەر نا با هەتاوەکو قولەپێکان بێت، ئاگاداری شۆڕکردنەوەی جلەکان بە، چونکە ئەمە لە خۆبەگەورەزانین وشانازی کردن و سەرسام بوونە بە خۆت وخودا ئەمەی خۆشناوێت، وئەگەر کەسێک جوێنی پێدایت وعەیبەی لێگرتیت بەو شتەی دەیزانێت سەبارەت بە تۆ لە تاوان وکردەوە ناشیرینەکان؛ ئەوا تۆ عەیبەی لێمەگرە بەو شتەی دەیزانیت سەبارەت بە ئەو، بەڕاستی ئەنجامی خراپە ئەو قسەیە هەر بۆ خۆی دەبێت لە ڕۆژی قیامەتدا ولەوەیە سزایشی وەربگرێت لە دونیادا.