Hadeeth Cards
Da'wa cards that highlight great meanings from the noble prophetic hadiths in a simple style and attractive display that helps the Muslim to have a deeper understanding of his religion in an easy way






























Da'wa cards that highlight great meanings from the noble prophetic hadiths in a simple style and attractive display that helps the Muslim to have a deeper understanding of his religion in an easy way
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوەمان بۆ دەكات كە ئەگەر نەوەى ئادەم دۆڵێكی پڕ لە ئاڵتونی هەبێت، ئەوا بەهۆی بەپەرۆشی وخۆشەویستی بۆ پارە وسامانی دونیا حەز دەكات دوو دۆڵی تریشی هەبێت، وبەردەوام مرۆڤ بەپەرۆشە لەسەر دونیا هەتاوەكو دەمرێت وناو لاشەی پڕ دەبێت لە خۆڵی گۆڕەكەی.
ئەگەر پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بە تەما بووایە هەڵمەتێکی سەربازی دەستپێبکات بۆ ڕزگارکردنی شوێنێک، ئەم نزایەی دەفەرموو (ماناکەى بەم شێوەیە): خودایە تۆ یارمەتی من دەدەیت وسەرم دەخەیت، و بەهۆی یارمەتی تۆوە بەهێز دەبم وهێرش دەکەم سەر دوژمن و بەسەریاندا سەردەکەوم، وهەر تەنها بەهۆی یارمەتی تۆوە دەجەنگم -دژی دوژمن-.
ئەم فەرموودەیە فەزڵی جیهاد کردن لە پێناو خواى گەورە ڕووندەکاتەوە، خودا وەڵامی نزای موجاهید وتێکۆشەر لە پێناو خواى گەورە دەداتەوە لەکاتی جەنگانی دژی دوژمندا، وهەروەها ڕوونکردنەوەى فەزڵی بانگدانى تێدایە؛ خواى گەورە وەڵامی نزای مسوڵمان دەداتەوە لەکاتی بانگدانەوە هەتاوەکو کاتی قامەت کردن.
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- باسی فەزڵێکی تایبەتی عومەری کوڕی خەتاب دەکات -ڕەزاى خواى لێبێت- ، کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرموویەتی: (لە ئومەتەکانى پێش ئێوەدا خەڵکانێک هەبوون ئیلهامیان پێبەخشرا بوو -بۆ ووتنی هەق وڕاستی-): واتا خودا ئیلهامیان پێدەبەخشێت بۆ وتنی قسەیەک کە ڕاست وهەق دەردەچێت، وئەمیش ڕێزلێنانێکە لە لایەن خودا بۆ ئەو مرۆڤە کاتێک قسەیەک دەکات یان فتوایەک دەدات یان حوکمێک دەدات؛ پاشتر ڕووندەبێتەوە کە هەق وڕاست دەرچووە ودادپەروەر بووە. وفەرمووی: (ئەگەر لە ئومەتەکەی مندا یەکێک هەبێت ئەوا عومەرە): ئەمە گومان نییە چونکە ئومەتی ئیسلام لە کۆتایی دونیادا باشترین وکامڵترین ئومەتن، بەڵام ئەم دەربڕینە بۆ دڵنیاییە، کە ئەگەری ئەوە هەبێت لە ئومەتەکانى تر هەبێت؛ ئەوا شایستەترە لەم ئومەتە هەبێت. هەتا مرۆڤ ئیمانی بەهێزتر بێت وزیاتر ملکەچی فەرمانەکانى خودا بێت ئەوا خودا سەرکەوتووی دەکات بۆ ڕێبازی هەق وڕاستی ئەمیش بەهۆی ئیمان وکردەوە چاکەکانیەوە، بۆ نمونە کردەوەیەک دەکات وپێی وایە لەم کردەوەیەدا ڕاستی پێکاوە وکاتێک دەگەڕێتەوە بۆ بەڵگەى قورئان وسونەت وپرسیار دەکات بۆی دەردەکەوێت کە کردەوەکەى بە پێی قورئان وسونەت بووە، وئەم لە ڕێزلێنانە بۆ ئەو بەندەیە، ئیمامی عومەریش -ڕەزاى خواى لێبێت- یەکێک بوو لە ئەوانە بۆیە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی ئەگەر لە ئومەتەکەی مندا یەک ئیلهام پێبەخشراو هەبێت ئەوا عومەرە -ڕەزاى خواى لێبێت-.
یەكێك لە نزاكانی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بریتی بوو لە: (اللَّهُمَّ إِنِّي أَعُوذ بِكَ:خودایە؛ پەنات پێدەگرم)؛ داوای داڵدە وبە هاناوە هاتن تەنها لە تۆ دەكەم نەك لە هیچ یەكێكی تر، (مِنْ مُنْكَرَاتِ:لە خراپەی)؛ ئەو شتانەی خودا وپێغەمبەرەكەی نەهیان لێكردووە، (الأَخْلاَقِ:ڕەوشتەكان)؛ وەكو حەسوودی وخۆبەگەورەزانین، (و)؛ خراپەی، (الأَعْمَالِ:كردەوەكان)؛ وەكو جوێن وتانەدان، (و)؛ لە هەموو (الأَهْوَاءِ:ئارەزووەكان)؛ كە نەفس ئارەزووی دەكات وپێچەوانەی شەریعەتە.
ئاینی ئیسلام فەرماندەکات ڕێزگرتن لە هەستی مرۆڤەکان ونەشکاندنی دڵیان بە وتە وکردەوە ودانیشتن وگفتوگۆ کردن لەگەڵیان بەڕێزەوە وبە ئەوپەڕی جوانیەوە، وهەروەها ئاینی ئیسلام مسوڵمان ئاگادار دەکاتەوە لەوەى کە ببێتە هۆی ئازاردانی مسوڵمانان وترساندنیان ودروستکردنی گومان بەرامبەریان، ولەوانەش کۆمەڵێک سێ کەس بوون؛ نابێت دووانیان بە نهێنی قسە نەکەن دوور لە ئەوی تر (کەسی سێیەم)؛ چونکە ئەمە دەبێتە هۆی ئەوەى دڵتەنگ بێـت و وا هەست بکات کە ئەو شایستە نییە بەوەى لەو قسەیەدا بەشدار بێت ولەوەیە گومانی ئەوە ببات باسی ئەو دەکرێت وگاڵتەی پێدەکرێت، وهەروەها هەستدەکات تەنیایە، بۆیە شەریعەت هاتووە بە نەهی کردن لەم بە (نهێنی قسەکردنە).
فەرموودەکە نەهی دەکات لەوەى مرۆڤ هەر جۆرە خواردنەوەیەک بە پێوە بخواتەوە، وئەم نەهی کردنە مەکروهە بۆ کاتێک ئەگەر مرۆڤ پێویست نەکات بە پێوە خواردنەوە بخواتەوە، بەڵام ئەگەر پێویست بکات ومرۆڤ نەتوانێت دابنیشێت وناڕەحەتی بۆ دروست ببێت؛ ئەوا مەکروهی تێدا نییە ئەگەر بە پێوە خواردنەوە بخواتەوە.
ئەم فەرموودەیە دوو لە ئادابەکانی دانیشتنی تێدایە: 1/ نابێت کەسێک کەسێکی تر هەستێنێت لە دانیشتەکەیەدا، پاشان خۆی لە شوێنی ئەو دابنیشێت، لەکاتێکدا کەسی یەکەم لە پێش ئەو هاتووە وشایستەترە بەو شوێنە مەگەر بە ڕەزامەندی خۆی ڕێگەی پێبدات وشوێنی خۆی بۆ چۆڵ بکات. 2/ پێویستە ئەوانەى ئامادەن شوێن چۆڵ بکەن بۆ ئەو کەسەی دێت بۆئەوەى شوێنێکی هەبێت تێیدا دابنیشێت لە نێوانیاندا، خواى گەورە دەفەرموێت: {يَـٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓا۟ إِذَا قِيلَ لَكُمْ تَفَسَّحُوا۟ فِى ٱلْمَجَـٰلِسِ فَٱفْسَحُوا۟ يَفْسَحِ ٱللَّهُ لَكُمْ وَإِذَا قِيلَ ٱنشُزُوا۟ فَٱنشُزُوا۟ يَرْفَعِ ٱللَّهُ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ مِنكُمْ وَٱلَّذِينَ أُوتُوا۟ ٱلْعِلْمَ دَرَجَـٰتٍ وَٱللَّهُ بِمَا تَعْمَلُونَ خَبِيرٌ} [المجادلة: 11] واتە: {ئەی ئەو کەسانەی کە باوەڕتان ھێناوە کاتێك پێتان ووترا لە کۆڕ ودانیشتنەکاندا جێگە بکەنەوە (وفراوانی بکەن) ئێوەش فراوانی بکەن خودا پاداشتی ئێوە دەداتەوە وە کاتێك پێتان ووترا ھەستن، ئێوەش ھەستن، خواش پلە وپایەی ئەو کەسانە بەرز دەکاتەوە لە ئێوە کە بڕوایان ھێناوە وە ئەوانەی کە زانستیان پێبەخشراوە بە چەند پلەیەک (پلەیان بەرز دەکاتەوە) وە خوا شارەزایە بەوەی دەیکەن}.
ئەم فەرموودەیە سونەت وموستەحەب ڕووندەکاتەوە لە ڕیزبەندی ئادابی سەلامکردن، چوار جۆری ڕوونکردەوە: 1/ با بچووک سەلام لە گەورە بکات (لە ڕوانگەى تەمەنەوە) ئەمیش وەکو ڕێزلێگرتنێک. 2/ وئەوەی ڕێدەکات سەلام لەو کەسە بکات کە دانیشتووە؛ چونکە وەکو ئەوە وایە بەرەو ڕووی بێت. 3/ وکۆمەڵێکی زۆر (لە ڕوانگەی ژمارەوە) کە فەزڵ ومافیان زیاترە لەسەر کۆمەڵێکی کەمتر، باشتر وایە کۆمەڵە کەمترەکە (لە ڕوانگە ژمارەوە) سەرەتا سەلام بکات. 4/ ئەو کەسەی سواریە جا سواری هەرشتێک بێت؛ فەزڵ ونیعمەتێکی پێبەخشراوە بۆیە بەهۆی ئەمەوە وەکو سوپاسگوزاریەک بەرامبەر ئەم نیعەمەتەی خواى گەورە وسادە بوونێک پێویستە ئەو سەرەتا سەلام بکات لەو کەسەی ڕێدەکات یان دانیشتووە یان جۆری سواریەکە کەمترە لەوەى خۆی. ئەمە سونەتە بەڵام ئەگەر پێچەوانە بوویەوە بۆ نمونە ئەگەر کەسێکی گەورە سەلام بکات لە کەسێکی بچووک (لە ڕوانگەى تەمەنەوە) یان پێچەوانە بوونەوەى هەر خاڵێکی تر لەوانەى پێشوو ئەوا ئاساییە ودروستە بە تایبەت ئەگەر کەسی یەکەم ئەم سونەتانە نەزانێت یان لە بیری بچێت.