





























Hadeeth Cards
Da'wa cards that highlight great meanings from the noble prophetic hadiths in a simple style and attractive display that helps the Muslim to have a deeper understanding of his religion in an easy way
All
لە ئەنەسی کوڕی مالیکەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «لەگەڵ جەریری کوڕی عبداللەی بەجەلی -ڕەزاى خواى لێبێت- دەرچووین بۆ سەفەرێک، وئەو خزمەتی منی دەکرد، منیش ووتم: وا مەکە (خزمەتم مەکە)، ئەو (جەریر) ووت: من ئەنساڕەکانم بینی هەندێک کردەوەیان دەکرد لەگەڵ پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- لە پاش ئەوە سوێندم لەسەر نەفسی خۆم خوارد (پەیمانم بە نەفسی خۆم دا) ئەگەر لەگەڵ هەریەکێکیان بم ئەوا دەبێت خزمەتی بکەم».
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریئەم فەرموودەیە باسی ئەوە دەکات کە جەریری کوڕی عبداللەی بەجەلی -ڕەزاى خواى لێبێت- لە سەفەردا خزمەتی ئەو هاوەڵانەى دەکرد کە لەگەڵیدا بوون وئەوانیش ئەنساڕەکان بوون، ولە نێویاندا ئەنەس -ڕەزاى خواى لێبێت- کە تەمەنی لە جەریر کەمتر بوو، ئەنەس پێی دەووت: خزمەتم مەکە، وسەبارەت بە ئەم خزمەتکردنە پرسیاری لێکرا، واتا: چۆن تۆ خزمەتی ئەوان دەکەیت لە کاتێکدا تۆ هاوەڵیت بۆ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە پێشترە بە بەراورد لەگەڵ ئەنساڕەکان؟ ئەویش (جەریر) دەیووت: من ئەنساڕم بینی بە شێوەیەک خزمەتی پێغەمبەریان دەکرد -صلى اللە علیە وسلم-؛ سوێندم لەسەر نەفسی خۆم خوارد (پەیمانم بە خۆم دا) ئەگەر لەگەڵ هەریەکێک لەو ئەنساڕانە بم ئەوا دەبێت خزمەتی بکەم، وئەمیش لە ڕێزلێنانە لەو کەسەی کە ڕێز لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەگرێت، وڕێزگرتن وخزمەتکردنی هاوەڵانی پیاوێک لەڕاستیدا ڕێزگرتن وخزمەتکردنی خودی پیاوەکەیە، بۆیە جەریر -ڕەزاى خواى لێبێت- ڕێزگرتن لە ئەنساڕەکانی بە بەشێک لە ڕێزگرتن لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دانا.
لە ئیبن عومەر -ڕەزای خوایان لێبێت- بەو پیاوەى دەووت کە دەیویست سەفەر بکات: لێم نزیک بەرەوە بۆ ئەوەى ماڵئاواییت لێبکەم هەر بەو شێوەیەی پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- ماڵئاوایی لە ئێمە دەکرد، ودەیفەرموو: «أَسْتَوْدِعُ الله دِينَكَ، وَأَمَانَتَكَ، وَخَوَاتِيمَ عَمَلِكَ» واتە: «من ئاین وئەمانەت وکۆتا کردەوەکانت بە خودا دەسپێرم». ولە عبداللەی کوڕی یەزیدی خەتمیەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- ئەگەر بیویستایە ماڵئاوایی لە سوپا بکات، دەیفەرموو: «أَسْتَودِعُ الله دِينَكُم، وَأَمَانَتَكُم، وخَوَاتِيمَ أَعْمَالِكُم» واتە: «من ئاین وئەمانت وکۆتا کردەوەکانتان بە خودا دەسپێرم».
ئیبنو ماجه گێڕاویەتیەوە - تورموذی گێڕاویەتیەوە - نەسائی گێڕاویەتیەوە - ئیبنوداود گێڕاویەتیەوە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوەئیبن عومەر -ڕەزاى خوایان لێبێت- بەو پیاوەی دەووت کە دەیویست سەفەر بکات: لێم نزیک بەرەوە بۆ ئەوەى ماڵئاواییت لێبکەم هەر بەو شێوەیەی پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- ماڵئاوایی لە ئێمە دەکرد، ئەمەش پابەندی هاوەڵان ڕووندەکاتەوە -ڕەزاى خوایان لێبێت- بە سونەتی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، ولە هەندێک گێڕانەوەدا هاتووە: (كان إذا ودَّعَ رجلًا أخذَ بيدِه ، فلا يَدَعُها حتَّى يكونَ الرَّجلُ هوَ الَّذي يَدَعُ يدَه) واتە: (ئەگەر پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ماڵئاوایی -خودا حافیزی- لە پیاوێک بکردایە؛ ئەوا دەستی بەرنەدەدا -لە گرتنی وتەوقەکردنی- هەتاوەکو پیاوەکە دەستی ئەوی بەردەدا)، وئەمیش بۆ نیشاندانى ڕێز وخۆشەویستی وڕەحمەت بە کەسی بەرامبەر. وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بە ئەو کەسەی دەفەرموو کە ماڵئاوایی لێدەکرد: (أَسْتَوْدِعُ الله دِينَكَ : من ئاینەکەت -دینداریت- بە خودا دەسپێرم): واتا داوا لە خودا دەکەم کە دینداریت بپارێزێت وتووشی گومڕایی نەبیت لە دینەکەتدا. (وَأَمَانَتَكَ : وئەمانەتی تۆ بە خودا دەسپێرم): واتا داوا لە خودا دەکەم ئەمانەتەکەت -سپاردەکەت- بپارێزێت وئەمیش گشتییە وهەموو شتێک دەگرێتەوە لە مافەکانى خەڵکی ومافەکانى خودا لە ئەرکە شەرعییەکان، وبێگومان لە سەفەردا مرۆڤ مامەڵە لەگەڵ خەڵکیدا دەکات بە وەرگرتن وپێدان وهەڵسوکەوت کردن، بۆیە داواى لە خودا کرد کە ئەمانەتەکەى بپارێزێت وبە دووری بگرێت لە خیانەت کردن، بۆئەوەى بە پارێزراوی بگەڕێتەوە بۆ نێو خێزانەکەى وسەلامەت بێت لەو شتانەى زیانی پێدەگەیەنێت لە دینەکەى ولە دونیادا. وئەمیش لە سونەتی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بوو ئەگەر بیویستایە ماڵئاوایی لە کۆمەڵێک بکات کە دەیانەوێت دەربچن بۆ جەنگان لە پێناوى خودا ئەم نزا گشتگیرەی بۆیان دەکرد بۆ ئەوەى سەرکەوتوو بن بەسەر دوژمنەکاندا وفەرز وسنوورەکانى خودا بپارێزن.
لە ئەبی موسای ئەشعەریەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «مرۆڤ لەگەڵ ئەو کەسانەدایە کە خۆشیانی دەوێت». ولە گێڕانەوەیەکدا: بە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ووترا: پیاو کەسانێکی خۆشدەوێت بەڵام ناتوانێت پێیان بگات*؟ ئەویش -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «مرۆڤ لەگەڵ ئەو کەسانەدایە کە خۆشیانی دەوێت». لە عبداللەی کوڕی مەسعودەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێتک پیاوێک هات بۆ لای پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- و ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، چی دەڵێیت سەبارەت بە پیاوێک کەسانێکی خۆشدەوێت بەڵام ناتوانێت پێیان بگات؟ وپێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «مرۆڤ لەگەڵ ئەو کەسانەدایە کە خۆشیانی دەوێت». *(ناتوانێت پێیان بگات: واتا ناتوانێـت وەکو ئەوان کردەوە بکات بۆ ئەوەى بگاتە پلەیان، یان هەمان پلەی ئەوانى نییە لە فەزڵ وچاکەکاری، یان لە دونیادا لەگەڵیان کۆ نەبووەتەوە لە یەک شوێن)
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری بە ھەردوو ریواتەکەیمرۆڤ لە قیامەتدا لەگەڵ ئەوانەیە کە لە دونیادا خۆشیانی ویستووە. فەرموودەکە ئامۆژگاری دەکات بە خۆشویستنی پێغەمبەران وپیاوچاکان، وشوێنکەوتووانیان بە پێی پلەیان، وئاگادارکردنەوە لە خۆویستنی ئەوانەى دژایەتیان دەکەن، چونکە خۆویستن بەڵگەیە لەسەر بەهێزی پەیوەندی لەگەڵ ئەو کەسەی خۆشی دەوێت، وشوێنکەوتنی لە ڕەوشتیدا ودانانى وەکو نمونەیەک لە ژیاندا، وخۆشەویستی بەڵگەیە لەسەر هەموو ئەمانە، وبۆیە ئەوەى خواى گەورەی خۆش بوێت ئەوا ئەم خۆویستنە یەکێکە لە گەورەترین هۆکارەکان بۆ نزیکبوونەوە لە خودا، چونکە خواى گەورە سوپاسگوزارە -الشکور-ە، ئەو کەسەی بیەوێت لێی نزیک ببێتەوە ئەوا چەندەها جاری پاداشتی ئەو کردەوەی پێدەبەخشێت کە ئەنجامیداوە. ئەگەر یەکێک لەگەڵ ئەو کەسەدا بێت کە خۆشی دەوێت ماناى ئەوە نییە کە هەمان پلەوپایەیان هەیە، چونکە پلەوپایە بە پێی کردەوە چاکەکانە، وئەگەر هەموویان چوونە بەهەشتەوە ئەوا لەگەڵ یەکتردا دەبن ئەگەرچیش پلەوپایەیان جیاواز بێت لە بەهەشتدا، وئەوەى پێغەمبەری خۆش بوێت -صلى اللە علیە وسلم- یان یەکێک لە ئیمانداران ئەوا بە پێی نیەتی ئەوا لەگەڵیان دەبێت چونکە ئەمە بنچینەیە، وئەمیش ماناى ئەوە نییە کە پاداشتی وەکو پاداشتی ئەوان دەبێت لە هەموو ڕوویەکەوە.
لە عبداللەی کوڕی عەمرو -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «لە ئێمە نییە کەسێک: کە ڕەحم وبەزەیی نەیەتەوە بەرامبەر بە بچووکەکانمان، وڕێزی گەورەکانمان نەزانێت (ڕێز لە گەورەکانمان نەگرێت)».
تورموذی گێڕاویەتیەوە - ئیبنوداود گێڕاویەتیەوە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوەئەم هەڕەشە وئاگادار کردنەوەیە بەڵگەیە لەسەر ئەوەى کە ئەم تاوانە لە تاوانە گەورەکانە، ئەوانە دەگرێتەوە کە بەزەیی وڕەحمیان نییە بەرامبەر بە منداڵ وتەمەن بچووکان لە مسوڵمانان وچاکەکار وڕوو خۆش نین بەرامبەریان، وڕێز ناگرن لە گەورە و بەتەمەکان وقەدریان نازانن بەو شێوەی کە شایستەت لە بە گەورەدانان وڕێزگرتن.
لە ئەنەسی کوڕی مالیکەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «دوو برا هەبوون لە سەردەمی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- یەکێکیان دەهات بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وئەوی تریان کاری دەکرد بۆ ئەوەى بژێوی ژیانی دەستبکەوێت، جارێکیان ئەوەیان کە کاری دەکرد سکاڵای هێنا بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەربارەی براکەى، لەوێدا پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «پێدەچێت تۆ بەهۆی ئەوەوە بژێویت دەستبکەوێت».
تورموذی گێڕاویەتیەوەدوو برا هەبوون لە سەردەمی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- یەکێکیان دەهات بۆ دانیشتەکانى پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ولە لای دەمایەوە بۆ ئەوەى لە فەرموودە وکردەوەکانى فێر بێت، وئەوی تریان کاری دەکرد وبژێوی ژیانی پەیدا دەکرد، جارێکیان ئەو برایەی کە کاری دەکرد سکاڵای لەسەر براکەى کرد لە لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- سەبارەت بەوەى کە وازى لە کار وپیشەکەى هێناوە، بەڵام پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بۆ هێورکردنەوەى پێی فەرموو: لەوەیە پشتیوانیکردنی براکەت لە ڕووی داراییەوە هۆکار بێت بۆ ئەوەى ڕزق بە ئاسانی بەدەست بهێنیت؛ چونکە خودا بەردەوام یارمەتی کەسێک دەدات ئەگەر ئەو کەسە لە یارمەتیدانی براکەی بەردەوام بێت.
لە سەمورەی کوڕی جوندوبەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «لە سەردەمی پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- غوڵامێک (کوڕێکی بچووک) بووم، وتەکانى پێغەمبەرم لەبەر دەکرد -صلى اللە علیە وسلم-، هیچ شتێک ڕێگر نەبوو لەوەى کە بیانگێڕمەوە (مەبەست فەرموودەکانە) جگە لەوەى هەندێک پیاو هەبوون کە تەمەنیان لە من گەورەتر بوو».
موسلیم گێڕاویەتیەوەسەمورەی کوڕی جوندوب -ڕەزاى خواى لێبێت- باسی ئەوە دەکات کە تەمەنی بچووک بوو لە سەردەمی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، وزۆر لە فەرموودەکانى پێغەمبەری لەبەر دەکرد -صلى اللە علیە وسلم-، وهیچ شتێک ڕێگر نەبوو لەوەى کە فەرموودەکان بگێڕێتەوە مەگەر ڕێز گرتن نەبێت لە ئەو هاوەڵانەى کە تەمەنیان لە ئەو گەورەتر بوو (چونکە ئەم هاوەڵانە زیاتر فەرموودەیان دەگێڕایەوە بۆیە ئەمیش وەکو ڕێزگرتنێک بۆیان فەرموودەی نەدەگێڕایەوە لە سەردەمی ئەواندا).
لە عائیشەوە دایكی ئیمانداران-ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «ئافرەتێکی هەژار هات بۆ لام کە دوو کچی خۆی لە باوەشدا بوو، منیش سێ خورمام پێی بەخشی، یەک خورمای دا بە هەریەکێكیان وسێیەم خورمای بەرز کردەوە بۆ دەمی بۆئەوەى بیخوات، بەڵام کچەکانى داواى خورماکەى ئەویشیان کرد؛ بۆیە (ئافرەتەکە) ئەو خورمایەی کە دەیویست بیخوات لە نێوانیان کردی بە دوو لەتەوە، ئەم کردەوەیەی تووشی سەرسوڕمانی کردم، بۆیە باسی کردەوەى ئەو ئافرەتەم کرد بۆ پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم-، ئەویش فەرمووی: «خواى گەورە بەهۆی ئەو کردەوەیە بەهەشتی بۆی مسۆگەر كرد، یان بەهۆی ئەو کردەوەیە لە دۆزەخ ڕزگاری کرد».
(مسلم) ڕیوایەتی كردووەعائیشە دایكی ئیمانداران -ڕەزای خوای لێبێت- بۆمان دەگێڕێتەوە كە ئافرەتێکی هەژار هات بۆ لای ودوو کچی لە باوەشدا بوو، ئەویش (عائیشە) سێ خورمای پێ بەخشی، ئافرەتەكە دوو خورمای دا بە منداڵەكانی، وسێیەم خورمای بەرز کردەوە بۆ دەمی بۆئەوەى بیخوات، بەڵام کچەکانى داواى ئەو خورمایەیشیان كرد كە دەیویست بیخوات، بۆیە ئافرەتەکە خورماكەی کرد بە دوو لەتەوە ودابەشی كرد بەسەریاندا، كردەوەی ئافرەتەكە عائیشەی تووشی سەرسوڕمان کرد، بۆیە باسیکرد بۆ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، ئەویش فەرمووی: خواى گەورە بەهۆی ئەو کارەیەوە بەهەشتی بۆ مسۆگەر كرد، یان بەهۆی ئەو کارەیەوە لە دۆزەخ ڕزگاری کرد.
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «پیاوێک سەردانى برایەکی کرد لە گوندێکی تردا، بۆیە خواى گەورە فریشتەیەکی نارد بۆ ئەوەى لەسەر ڕێگاکەى چاوەڕێی بکات، کاتێک گەیشتە لای فریشتەکە، (فریشتەکە) ووتی: بۆ کوێ دەچیت؟ ئەویش ووتی: دەمەوێت سەردانی برایەکەم بکەم لەم گوندە، (فریشتەکە) ووتی: ئایا دەتەوێت پاداشتی بدەیتەوە بەهۆی ئەوەى چاکەیەکی بەرامبەرت کردووە؟ (پیاوەکە) ووتی: نەخێر، تەنها من لە پێناو خواى گەورە خۆشمدەوێت، (فریشتەکە) ووتی: من نێردراوی خودام بۆ لای تۆ؛ بۆ ئەوەى پێت بڵێم: خواى گەورە تۆی خۆشدەوێت هەروەکو چۆن تۆ ئەوت (ئەو برایەت) خۆشدەوێت».
موسلیم گێڕاویەتیەوەپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوە دەکات کە پیاوێک لە ئومەتەکانى پێشوو سەردانى برایەکی کرد کە لە گوندێکی تر بوو؛ بۆیە خواى گەورە فریشتەیەکی بۆ نارد لەسەر ڕێگاکەی بۆ ئەوەى بیپارێزێت وچاودێری بکات، وفریشتەکە پرسیاری لێیکرد کە بۆ کوێ دەچێت؟ ( -خودا زاناترە- وا دیارە فریشتەکە خۆی کردووەتە سەر شێوەى مرۆڤ)، پیاوەکە پێی ووت کە ئەو دەچێت بۆ ئەم گوندە بۆ ئەوەى سەردانى برایەکی بکات لە پێناو خواى گەورە، فریشتەکە پرسیاری لێیکرد ئایا ئەو کەسە خزمەتکاری ئەوە، یان منداڵێتی کە دەبێت خەرجی لەسەر بکات وڕەحم وبەزەیی پێدا بێتەوە، یان بەرژەوەندییەکی هەیە لەم سەردانى کردنەدا؟ پیاوەکە ووتی: نەخێر، من تەنها لە پێناو خواى گەورە خۆشم دەوێت ودەمەوێت بەهۆی ئەم سەردانیکردنە خودا لێم ڕازی بێت، وفریشتەکە پێی ووت کە ئەو نێردراوە لە لایەن خواى گەورەوە؛ بۆ ئەوەى پێی بڵێت خواى گەورە تۆی خۆشدەوێت هەروەکو چۆن ئەو برایەت لە پێناو خواى گەورە خۆشدەوێت.
لە عائیشەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: خێزانەکانی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هەموويان لەلای بوون، فاتیمە -ڕەزای خوای لێبێت- ڕووی تێکردین وھات بۆ لامان، ڕۆیشتنەکەی (ڕێکردنەکەى) هیچ جیاواز نەبوو لەڕۆیشتنى پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- (واتا: شێوازى ڕێکردنەکەى هەر لە شێوازى ڕێکردنی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەچوو)، کاتێک بينى سڵاوی لێیکرد وفەرمووی: «چۆنی کچەکەم»، له پاشان لەلای ڕاست یان چەپی دانیشت، ودوايى چپەیەكى بۆ کرد، (فاتیمە) زۆر گریا، کاتێک بينى زۆر بێتاقەت بووه، چپەیەكى تری بۆ کرد، ئینجا پێكەنی، (عائیشە) دەڵێت: پێیم ووت (بە فاتیمەم ووت): پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- تۆی تايبەت کرد له نێو خێزانەکانیدا به نهێنی كەچى تۆ دەگریت؟ کاتێک پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ھەستا لێم پرسى: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- چى پێ فەرمووی؟ (فاتیمە) ووتى: من نھێنى پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نادرکێنم، کاتێک پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کۆچی دواییکرد، پێم ووت: سوێندت لێدەخۆم بەو مافانەی هەمە لەسەرت پێم بڵێی: ئەو ڕۆژە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- چى پێ ووتی؟ (فاتیمە) ووتى: ئێستا بەڵێ، جارى یەکەم چپەی بۆ کردم هەواڵی ئەوەى پێدام: «كه جبریل ساڵى جارێك یان دوو جار قورئانم پێدەخوێنێتەوە، بەڵام (ئەم ماوەیە) دوو جار پێی خوێندمەوە، بەڕاستى من وادەبینم ئەجەلم نزيك بووەتەوە، لە خوا بترسه وئارام بگره من باشترین پێشینم بۆ تۆ»، (فاتیمە) ووتی: گریام بەو گریانەی بینیت، کاتێک بێتاقەت بوونی منى بينى، دووەم جار چپانى به گوێمدا: «ئەی فاتیمە ڕازى نابیت بەوەی لە گەورە ئافرەتانى باوەڕداران بیت، يان گەورەی ئافرەتى ئەم ئوممەتە بیت»، منیش پێکەنیم بەو پێکەنینەی بینیت.
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریعائیشە -ڕەزای خوای لێبێت- باس ئەوە دەکات کە خێزانەکانى پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە لای بوون وپاشان فاتیمە هات -ڕەزای خوای لێبێت- بۆ ئەوەى پرسیار لە حاڵی باوکی بکات چونکە تووشی کۆتا نەخۆشی بوو کە تێیدا کۆچی دوایی کرد، وباسی ئەوە دەکات کە شێوازى ڕۆیشتنی فاتیمە -ڕەزای خوای لێبێت- هەروەکو شێوازى ڕۆیشتنی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بوو وخووی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بەو شێوەیە بوو ئەگەر فاتیمە -ڕەزای خوای لێبێت- بهاتایە بۆ سەردانیکردنی هەڵدەستا ونێو چەوانى ماچدەکرد ولە تەنیشتی خۆی دایدەنا، بۆیە پێشوازى لێکرد ولە تەنیشتی دانیشت، پاشان عائیشە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- قسەیەکی بە نهێنی بۆ فاتیمە کرد کەچی زۆر گریا، کاتێک بینی زۆر دڵتەنگە قسەیەکی تری بە نهێنی بۆی کرد کەچی زۆر پێکەنی، عائیشە -ڕەزای خوای لێبێت- پرسیاری سەبارەت بەم نهێنیە کرد کە بە خێزانەکانى نەوتبوو، ئەویش (فاتیمە) ووتی: من هەرگیز نهێنی پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- ئاشکرا ناکەم، کاتێک پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- کۆچی دوایی کرد؛ عائیشە سوێندی خوارد کە فاتیمە دەبێت ئەو نێهنیەی بۆ باس بکات، فاتیمە ووتی: ئێستا بۆت باسدەکەم، هۆی گریانەکەم ئەوە بوو، کە یەکەمجار فەرمووی جبریل هەموو ساڵێک یەک یان دوو جار پێداچوونەوەم پێ دەکات، بەڵام لەم ماوەیە دوو جار پێداچوونەوەی پێم کرد، وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- گومانى وابوو کە نیشانەیە بۆ کۆتایی ماوەى ژیانی، وفەرمانى پێکردم کە لە خودا بترسم وتەقوادار بم وئارام بگرم، وپێمی فەرموو کە ئەو پلە وڕێزەی هەمە لەوەى کە پێشینی ئەوم دەبێت شوێنی خەفەت وناڕەحەتی کۆچی دوایی کردن وجیابوونەوەی بگرێتەوە، بۆیە زۆر گریام وکاتێک بینی دەگریم وزۆر دڵتەنگ بووم، موژدەى پێدام بەوەی کە من دەبم بە گەورە وسەرداری ئافرەتانى ئیمانداری ئەم ئومەتە لە بەهەشتدا، بۆیە پێکەنیم بەو شێوەیەی کە بینیت، وسەبارەت بە هۆکاری پێکەنینی چەند گێڕانەوەیەک هاتووە: 1. پێی فەرموو ئەو یەکەم کەس دەبێت لە بنەماڵەکەیدا کە لە پاش کۆچی دوایی ئەو بمرێت. 2. پێی فەرموو کە ئەو گەورە وسەرداری ئافرەتانى بەهەشتە ویەکەم کەسە لە بنەماڵەکەى لە پاش ئەو بمرێت؛ وئەم دووانە پێکەوە باسکراوە وئەمیش پەسەندترە. 3. بە فاتیمەى فەرموو کە جبریل پێمی فەرمووە کە فاتیمە زۆرترین نەوەى دەبێت لە نێو ئافرەتانی مسوڵماندا بۆیە با کەمترینیان نەبێت لە ڕوانگەى ئارامگرتنەوە. وئەم فەرموودەیە پێداگیری عائیشە دەردەخات -ڕەزای خوای لێبێت- لەسەر فێربوون وزانستی شەرعی چونکە بەپەلە بوو بۆ پرسیارکردن سەبارەت بە نهێنی ئەو قسەکردنە، بەڵام فاتیمەى پێی وابوو کە ئەمە نهێنیە بۆیە باسی ناکات بەڵام لە فەرموودەکەدا ئەوە نەهاتووە کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێی بفەرموێت ئەمە نهێنیە ولای کەس باسی مەکە بەڵام فاتیمە پێی باش نەبوو لە ماوەى ژیانی باوکیدا باسی بکات؛ بەڵام پاش مردنی باوکی باسیکرد، ولە فەرموودەکەدا پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەو شتانە دەکات کە ڕوودەدات لە داهاتوودا ئەویش مردنی فاتیمەیە، وزانایان یەکدەنگن لەسەر ئەوەى کە فاتیمە -علیها السلام- یەکەم کەس بوو لە ئەهلی بەیت (لە بنەماڵەی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-) کە وەفات بکات لە پاش کۆچی دوایی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- تەنانەت پێش وەفات کردنی خێزانەکانیشی بوو -ڕەزای خوایان لێبێت-.