





























Hadeeth Cards
Da'wa cards that highlight great meanings from the noble prophetic hadiths in a simple style and attractive display that helps the Muslim to have a deeper understanding of his religion in an easy way
All
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەژار ئەو کەسە نییە کە خورمایەک و دووان یان پاروویەک ودووان دووری دەخاتەوە، بەڵکو هەژار ئەو کەسە کە خۆی لە داوا کردن بە دوور دەگرێت».
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریئەم فەرموودەیە هەقیقەتی هەژاری ڕووندەکاتەوە، ئەو هەژارەی کە ستایش دەکرێت لە نێو هەژاراندا کە زیاتر شایستەیە بەوەى خێر وبەخشینی پێبدرێت ئەوەیانە کە خۆی دەگرێتەوە لە داواکردن لە خەڵکی ئەگەرچیش پێویستە، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کەسێکی بە خاوەن پێویستی دانەناوە کە دەچێت وداوا لە خەڵکی دەکات چونکە لەوەیە بە پێی پێویست پێی ببەخشرێت لە خێر وزەکات وئەمەش بەسە بۆی، بەڵام کەسێکی پێویست لە ڕاستیدا کەسێکە کە داوا ناکات وپێویست بوونی بەردەوامە چونکە ئەو هیچی دەستناکەوێت بەهۆی داوا نەکردن لە خەڵکی؛ وئەمەیان شایستەترە کە خێر وبەخشین وزەکاتی پێبدرێت.
لە عائیشەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پرسیاری لە پێغەمبەری خودا کرد -صلى اللە علیە وسلم- سەبارەت بە تاعون، ئەویش هەواڵی پێیدا وفەرمووی: «ئەوە سزایەکە خواى گەورە دەینێرێت بۆ سەر هەرکەسێک کە خۆی بیەوێت، خواى گەورە کردوویەتی بە ڕەحمەت بۆ ئیمانداران، بۆیە هەربەندەیەک تووشی تاعون ببێت ئارامگرانە وبە هیوای پاداشتی خودا لە شوێنی نیشتەجێبوونی بمێنێتەوە وباوەڕی وا بێت هیچ شتێک تووشی نابێت مەگەر ئەوە نەبێت کە خودا نووسیویەتی (خودا لە قەدەردا بڕیاری لەسەر داوە)؛ ئەوا پاداشتی وەکو پاداشتی شەهیدە».
بوخاری گێڕاویەتیەوەلەم فەرموودەیەدا عائیشە -ڕەزای خوای لێبێت- پرسیاری لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کرد سەبارەت بە تاعون، ئەویش پێی فەرموو کە تاعون سزایەکە خواى گەورە -سبحانه وتعالى- دەینێرێت بۆ سەر هەربەندەیەک خۆی بیەوێت. ئینجا ئەگەر تاعونێکی دیاریکراو بێت یان پەتایەکی گشتی بێت وەکو کۆلێرا ونەخۆشیەکانى تر؛ ئەم تاعونە سزایە خودا دەینێرێت، وبۆ ئیماندرارا ڕەحمەتە وئەگەر مسوڵمان تووشی بوو لە شوێنێکدا ولەوێ ئارامی گرت وداواى پاداشتی کرد لە خودا بەهۆی توشبوون بەم نەخۆشیە، وبزانێت ئەوەى خودا نەینووسیبێت تووشی نابێت؛ ئەوا خواى گەورە وەکو پاداشتی شەهیدێکی بۆ دەنووسێت، بۆیە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: (إذا سمعتم به بأرض فلا تقدموا عليه، وإذا وقع بأرض وأنتم بها فلا تخرجوا فراراً منه) واتە: (ئەگەر سەبارەتی -سەبارەت بە ئەم نەخۆشییانە- بیستتان لە شوێنیکدا ئەوا مەچن بۆ ئەو شوێنە، وئەگەر لە شوێنێکدا تەشەنەى کرد وئێوەش لەوێ بوون ئەوا بۆ خۆ دەرباز کردن لەو شوێنە دەرمەچن). ئەگەر تاعون لە شوێنێکدا تەشەنەى کرد نابێت بچین بۆ ئەو شوێنە؛ چونکە چوون بۆ ئەوێ هۆکاری تیاچوونی نەفسە، وئەگەر لە شوێنێکدا ئەم تاعونە تەشەنەى کرد ئەوا نابێت بۆ خۆ دەرباز کردن لەوێ دەربچین، چونکە هەرچەندە ڕا بکەیت لە قەدەری خودا ئەگەر داببەزێت بەسەر شوێنێکدا ئەوا ئەم ڕا کردنە هیچ سوودی نابێت؛ ودەبێت لە حاڵەتی تەنگانەدا مرۆڤ تەنها بۆ لای خودا بگەڕێتەوە ولێی بپاڕێتەوە. ونهێنی پاداشتی شەهید بۆ ئەو کەسەی ئارام دەگرێت وداواى پاداشت دەکات بەهۆی توشبوون بە تاعون: ئەوەیە کە مرۆڤ ئەگەر لە شوێنێکدا بوو تاعون تێیدا تەشەنەى کرد بەهۆی ئەوەى ژیانی خۆشدەوێت ئەوا دەیەوێت دەربازی ببێت وڕا بکات لەو شوێنە، بەڵام ئەگەر مایەوە وئارامی گرت وداواى پاداشتی لە خودا کرد وبزانێت ئەوەى خودا نووسیویەتی تەنها ئەوە تووشی دەبێت، وپاشان بەهۆی ئەم نەخۆشیەوە مرد، ئەوا لێرەدا وەکو پاداشتی شەهیدێکی بۆ دەنووسرێت وئەمیش لە نیعمەت وبەخشینەکانى خوای گەورەیە -عَزَّ وَجَلَّ-.
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئایا دەزانن کەسی مایەپووچ (موفلیس) کێیە؟»، ووتیان: کەسی مایەپووچ لە نێوانماندا ئەوەیە کە هیچ پارە وشتومەکێکی نییە. -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «کەسی مایەپووچ (موفلیس) ئەو کەسەیە لە نێو ئومەتەکەم کە ڕۆژی قیامەت بە نوێژ وڕۆژوو وزەکاتەوە دێت، بەڵام بە ناهەق: جوێنی داوە، وبوهتانى کردووە، وپارەی خەڵکی خەڵکی خواردووە، وخوێنی خەڵکی ڕشتووە، ولە خەڵکی داوە، (ئەوانەى ستەمی لێیان کردووە) لە چاکەکانى دەدرێت پێیان. کاتێک چاکەی نامێنیت پێش ئەوەى دادەپەروەری بە تەواوى جێبەجێبکرێت خراپەکانى ئەوان (ستەملێکراوەکان) فڕێ دەدرێتە سەری، پاشان فڕێ دەدرێتە نێو دۆزەخ».
موسلیم گێڕاویەتیەوەپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پرسیار لە هاوەڵان دەکات -ڕەزاى خوایان لێبێت- : ئایا دەزانن کەسی مایەپووچ (موفلیس) کێیە؟ وئەوانیش ئەو پێناسەیان پێی ووت کە لای خەڵکی زانراوە ئەویش ئەوەیە ئەو کەسە هەژارە کە پارە وشتومەکی نییە. پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هەواڵی ئەوەى پێدان کە کەسی مایەپووچ (موفلیس) ئەو کەسەیە کە لە ڕۆژی قیامەتدا بە چاکەی زۆر ومەزن دێت لە نوێژ وڕۆژوو وزەکاتدان وکردەوەى تر، بەڵام جوێنی داوە وتۆمەتی هەڵواسیوە ولە خەڵکی داوە وپارەی خەڵکی خواردووە وخوێنی خەڵکی ڕشتووە، وئەم خەڵکە ستەملێکراوە دەیانەوێت مافى خۆیان وەربگرنەوە؛ ئەو مافەی لە دونیا وەری ناگرنەوە لە ڕۆژی قیامەتدا وەری دەگرنەوە، بۆیە تۆڵەی لێدەکرێتەوە بە دانی چاکەکانى ئەم ستەمکارە بە ستەملێکراوەکان، بۆیە هەرستەملێکراوێک دێت وبە پێی ستەمەکەى لە چاکەکانى دەبات، هەتا پێش ئەوەى دادپەروەری جێبەجێ بێت وهەموو مافى خۆی بە هەقەوە وەربگرێت لەم ستەمکارە ئەگەر ئەم ستەمکارە چاکەی نەما؛ ئەوا لە خراپەکانى ئەو ستەملێکراوانە وەردەگیرێت ودەکرێتە سەر خراپەکانى ئەم ستەمکارە وپاشان فڕێ دەدرێتە نێو دۆزەخەوە.
لە ئەنەسەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «زۆر بیخوێنن (ودووبارەی بکەنەوە) -لە کاتی نزا کردندا-: (یاذا الجلال والإكرام)*». *(ئەی خاوەنداری شکۆداری وبەخشندەیی-ڕێزلێنان-)
تورموذی گێڕاویەتیەوە - نەسائی گێڕاویەتیەوە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوەلەم فەرموودەیەدا دووپاتکراوە لە سەر بەردەوام بوون وزۆر ووتنی ئەم دەستەواژەیە لە کاتی نزا کردندا: (یاذا الجلال والإكرام)*، مەبەست ئەوەیە کە بەردەوام بن لە خوێندنی لە کاتى نزاکانتاندا وبا هەردەم لەسەر زمانتان بێت، چونکە ناوێک لە ناوەکانى خودایە، ووتراوە: مەزنترین ناوى خودایە: (ذا الجلال والإكرام)، چونکە هەموو سیفەتێکی پەروەردگارێتی وخودایەتی لەخۆگرتووە. *(ئەی خاوەنداری شکۆداری وبەخشندەیی-ڕێزلێنان-)
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «کاتێک یەکێکتان دەگاتە لای کۆمەڵێک؛ با سەلامیان لێبکات، وئەگەر ویستی هەستێت (جێیان بهێڵێت)؛ با سەلامیان لێبکات، چونکە سەلامکردنی یەکەم شایستەى ستایشكردنی زیاتر نییە لە سەلامکردنی کۆتایی (ماڵئاوایی)».
(أبو داود والترمذي والنسائي -له الكبرى- وأحمد) ڕیوایەتیان كردووەپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕێنموێنی ئەو كەسە دەكات كە دەیەوێت بێـتە نێو دانیشتنێكەوە بەوەی پێویستە سەرەتا سەلامیان لێبكات، وئەگەر بیەوێت هەستێت ئەوا پێویستە دیسانەوە سەلامیان لێبكات؛ چونكە سەلامكردنی سەرەتا لەكاتی هاتنی شایستەی ستایشكردنی زیاتر نییە لە سەلامكردنی كۆتایی لەكاتی بەجێهێشتنیاندا.
لە ئیبن عەباس وعمیرانی کوڕی حوصەینەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «سەیری نێو بەهەشتم کرد بینیم زۆربەی خەڵکەکەى لە هەژارانن، وسەیری نێو دۆزەخم کرد بینیم زۆربەی خەڵکەکەى لە ئافرەتانن».
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوە دەکات کە سەیری بەهەشتی کرد بینی زۆری ئەوانەى تێیدان لە هەژارانن چونکە هیچ شتێکیان نیە تووشی سنوور تێپەڕاندنیان بکات، وئەوان سادە وملکەچن بۆ فەرمانەکانی خودا، بۆیە ئەگەر سەیری ئایەتەکانی قورئان بکەین دەبینین زۆربەى ئەوانەى پێغەمبەرانیان بە درۆ دەخستەوە لە دەوڵەمەند وناودارەکان بوون، وهەژارەکان شوێنکەوتەی پێغەمبەران بوون؛ هەر بۆیە زۆرینەى خەڵکی بەهەشت لە هەژارانن. وفەرموودەکە مانای ئەوە نییە هەموو هەژارێک فەزڵی زیاترە لە هەموو دەوڵەمەندێک، بەڵکو ماناى ئەوەیە ژمارەی هەژارەکان لە بەهەشتدا لە ژمارەی دەوڵەمەندەکان زۆرترە، وهەژاری هۆکاری ئەوە نەبوو کە بچنە بەهەشتەوە تەنها لێپرسینەوەى لەسەر کەمکردن بەڵکو ئەوە چاکەکاری خۆیان بوو، وهەژار ئەگەر چاکەکار نەبێت هیچ فەزڵێکی نییە. وهەروەها پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت سەیری دۆزەخی کرد بینی زۆربەى ئەوانەى تێیدان لە ئافرەتانن؛ وئەمیش بەهۆی ئەوەیە کە زۆر کردەوەی خراپ ئەنجامدەدەن وپەیوەستن پێیانەوە، ولەوانەش سپڵە بوون بەرامبەر مێرد وزۆر جنێودان ونەفرەت کردن وزۆر تاوانی تر، بۆیە واجبە لەسەر ئافرەتان پارێزکار بن وفەرمانەکانى خودا جێبەجێ بکەن بۆ ئەوەى خۆیان بپارێزن لە ئاگری دۆزەخ.
لە ئەنەسی کوڕی مالیکەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «من باشترین هەوڵدەدەم بۆ ئەوەى پێشنوێژیتان بۆ بکەم بە هەمان ئەو شێوەی کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێشنوێژی بۆ ئێمە ئەنجامدەدا»، سابت دەڵێـت: ئەنەس هەندێک شتی ئەنجامدەدا نابینم کە ئێوە ئەنجامی بدەن، ئەگەر سەری لە ڕکوع بردن بەرز بکردایەتەوە بۆ ماوەیەک بە ڕێکی دەوەستا؛ هەتا لەوەیە کەسێک پێی وا بێت (چوون بۆ سوجدە بردنی) لە بیرچووە، وئەگەر سەری لە سوجدە بردن بەرز بکردایەتەوە بۆ ماوەیەک دادەنیشت، هەتا لەوەیە کەسێک پێی وا بێت (چوون بۆ سوجدە بردنی) لە بیرچووە.
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریئەنەس -ڕەزای خوای لێبێت- دەیووت: باشترین هەوڵدەدەم بۆ ئەوەى پێشنوێژیتان بۆ بکەم بە هەمان ئەو شێوەی کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێشنوێژی بۆ ئێمە ئەنجامدەدا، بۆ ئەوەى ئێوە شوێنی شێوازى ئەو بکەون لە ئەنجامدانى نوێژدا و وەکو ئەو نوێژ بکەن. سابتی بونانی دەڵێت: ئەنەس هەندێک شتی ئەنجامدەدا بەهۆی جوانی وڕێکی نوێژکردنەکەى؛ نابینم کە ئێوە ئەنجامی بدەن، ئەگەر سەری لە ڕکوع بردن بەرز بکردایەتەوە بۆ ماوەیەک بە ڕێکی دەوەستا؛ هەتا لەوەیە کەسێک پێی وابێت چوون بۆ سوجدە بردنی لە بیرچووە یان لەبیری چووە لەوەى کە لە وەستانی نێوان ڕکوع وسوجدە بردندایە، وئەگەر سەری لە سوجدە بردن بەرز بکردایەتەوە بۆ ماوەیەک دادەنیشت؛ هەتا لەوەیە کەسێک پێی وابێت چوون بۆ سوجدە بردنی لە بیرچووە یان لە بیری چووە لەوەى کە لە دانیشتنی نێوان سوجدەکاندایە.
لە جابری کوڕی سەمورەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «ئەگەر بهاتینایە بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە هەر شوێنێک بۆشایی هەبووایە لەوێ دادەنیشتین».
تورموذی گێڕاویەتیەوە - ئیبنوداود گێڕاویەتیەوە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوەئەم فەرموودەیە ئەدەب وڕەوشت جوانى هاوەڵان ڕووندەکاتەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- لە کاتى دانیشتن لەگەڵ پێغەمبەردا -صلى اللە علیە وسلم-، ئەگەر یەکێکیان بهاتایە بۆ لای دانیشتنی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە هەر شوێنێک بۆشایی هەبووایە لەوێ دادەنیشت ئینجا ئەگەر لە پێشەوە یان ناوەڕاستی یان خواری دانیشتنەکە بێت، وئەگەر مرۆڤ گەیشت بە هەر دانیشتنێک ئەوا لە هەر شوێنێک بۆشایی هەبوو یان دانیشتنەکە لەوێ کۆتایی هات ئەوا پێویستە لەوی دابنیشێـت، وڕاستەوخۆ نەچێت بۆ پێشەوەى دانیشتنەکە مەگەر کەسێک شوێنی خۆی بۆ جێبهێڵێت یان شوێنێکی بۆشایی بۆ ئەو دانرا بێت؛ ئەوا لەم حاڵەتانەدا ئاساییە، بەڵام ئەگەر دانیشتنەکە پەرتەوازە بکات وبە زۆر شوێنێک بۆ خۆی بگرێت ئەوا ئەمە پێچەوانەى سونەتی پێغەمبەرە -صلى اللە علیە وسلم- وهاوەڵانە -ڕەزای خوایان لێبێت-، وبەڵگەیە لەسەر ئەوەى ئەم جۆرە مرۆڤە هەندێک لە خۆبەگەورەزانین وسەرسامبوونی بە نەفسی خۆی تێدایە.
لە ئەبی سەعیدی خودریەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «بەهەشت ودۆزەخ گفتوگۆیان کرد، دۆزەخ ووتی: ستەمکارەکان وخۆبەگەورەزانەکان لە نێو مندان، وبەهەشت ووتی: لاوازەکان وهەژارەکان لە نێو مندان، خواى گەورە دادوەری کرد لە نێوانیان (وفەرمووی): «تۆ ئەی بەهەشت؛ ڕەحمەتی منی بەهۆی تۆوە ڕەحم دەکەم بە هەرکەسێک بمەوێت، وتۆ ئەی دۆزەخ؛ سزای منی بەهۆی تۆوە سزای هەرکەسێک دەدەم کە بمەوێت، وزامنی دەکەم کە هەردووتان پڕ بێت».
موسلیم گێڕاویەتیەوەواتاى فەرموودەکە: بەهەشت ودۆزەخ لە نێوان خۆیان گفتوگۆیان کرد وهەریەکیان بەڵگەی بۆ قسەکەى هێنایەوە، وئەمیش لە شتە نەبینراوەکانە -غەیبیاتەکانە- کە دەبێت باوەڕمان پێی هەبێت چونکە خواى گەورە لەسەر ئەنجامدانى هەموو کارێک توانادارە، دۆزەخ باسی ئەوەى کرد کە ستەمکەر وخۆبەگەورەزان لە پلەوپایە ودڵڕەق وئەوانەى خەڵکی بە کەم دادەنێن لە نێو ئەودان، هەروەکو پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: (خۆبەگەورەزانین بریتیە لە ڕەتدانەوەى هەق وبە کەم دانانى خەڵکی)، کەسی فیز زل وخۆبەگەورەزان لە نێو دۆزەخدایە، پەنا بە خودا، ولەوەیە ئەو کەسەی دەچێتە نێو دۆزەخەوە لە گەڵ خەڵکیدا ڕەوشتی جوان ونەرم ونیان بێت بەڵام هەق وڕاستی ڕەتدەکاتەوە قبوڵی ناکات و خۆی بەگەورەتر دەزانێت لە ملکەچ بوون بۆ هەق، بۆیە لەم کاتەدا ڕەوشت جوانی بوونی بەرامبەر خەڵکی سوودی پێناگەیەنێت، لێرەدا هەر هەمان وەسفی هەیە کە فیز زل وخۆبەگەورەزانە؛ چونکە هەق ڕەتدەکاتەوە. وبەهەشت ووتی: خەڵکی لاواز وهەژاری تێدایە، وزۆر جار ئەوانەى ئەم وەسفانەیان تێدایە ملکەچ دەبن بۆ هەق، وخواى گەورە دادوەری لە نێوانیاندا کرد و بە بەهەشت فەرمووی: (تۆ ئەی بەهەشت؛ ڕەحمەتی منی بەهۆی تۆوە ڕەحم دەکەم بە هەرکەسێک بمەوێت)، وبە دۆزەخ فەرمووی: (وتۆ ئەی دۆزەخ؛ سزای منی بەهۆی تۆوە سزای هەرکەسێک دەدەم کە بمەوێت)، وپاشان فەرمووی: (وزامنی دەکەم کە هەردووتان پڕ بێت) خواى گەورە زامنی کرد کە بەهەشت پڕ بێت لە ئیمانداران ودۆزەخ پڕ بێت لە کافرەکان، وفەزڵ وڕەحمەتی خودا فراوانترە لە توڕە بوون وسزاکەى، ئەگەر ڕۆژی قیامەت بێت دۆزەخ دەڵێت: ئایا زیاتر هەیە بۆ ئەوەى بێتە نێو دۆزەخەوە، وخودا لەو کاتەدا پێی پیرۆزی خۆی دەخاتە سەر دۆزەخ بۆیە هەموو دۆزەخ تێک دەئاڵێت وبەشەکانى دەچێتە نێو یەکتردا، ودەڵێت: بەسە، بەسە؛ واتا پڕ بوو، وئەمیش پڕ بوونیەتی، بەڵام بەهەشت فراوانە وپانیەکەى بە هێندەى ئاسمانەکان وزەوییە وکاتێک ئەهلی بەهەشت دەچنە نێو بەهەشتەوە شوێنی بۆشایی زۆر دەمێنێت؛ بۆیە خواى گەورە کەسانی تر دەخوڵقێنێت ودەیانکاتە نێو بەهەشتەوە بە فەزڵ وڕەحمەتی خۆی؛ چونکە خواى گەورە زامنی کردووە کە پڕ بێت.