Hadeeth Cards
Da'wa cards that highlight great meanings from the noble prophetic hadiths in a simple style and attractive display that helps the Muslim to have a deeper understanding of his religion in an easy way






























Da'wa cards that highlight great meanings from the noble prophetic hadiths in a simple style and attractive display that helps the Muslim to have a deeper understanding of his religion in an easy way
هاوەڵی بەڕێز ئەنەسی کوڕی مالیک -ڕەزای خوای لێبێت- قسەی بۆ کۆمەڵێک کەس کرد کە شلڕەو بوون لە کردەوەکاندا وپێیانی ووت: ئێوە کردنی هەندێک تاوان بە کەمدەزانن چونکە نابینن سەرپێچی فەرمانى کێ دەکەن؟، لە لای ئێوە ئەو تاوانانە زۆر بچووکە، بەڵام لە لای هاوەڵان -ڕەزای خوایان لێبێت- لە تاوانە گەورە فەوتێنەرەکان بوون چونکە ئەوان دەیانزانى سەرپێچی فەرمانی کێ دەکەن، وهەروەها بەهۆی ترسیان لە خودا وهەستکردنیان بە چاودێری ولێپرسینەوەى نەفسیان بوو.
پیاوێک هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وداواى لێکرد کە بیکات بە دەسەڵاتدار وبەرپرسیار وەکو ئەوانى تر کە دەسەڵاتی پێیان بەخشیووە، بەڵام پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لەو کاتەدا فەرمانى بە خۆی وهاوەڵانی کرد کە ئارام بگرن لەسەر ستەمی کاربەدەستان لە داهاتوودا چونکە ئەوان مافى خەڵکی دەخۆن وپارە وخێر وسامانەکان بۆ خۆیان دەبەن وبەشی خەڵکی لێنادەن؛ بۆیە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانى پێکردن کە ئارام بگرن هەتاوەکو دەگەن بە لە لای ئەو لەسەر گۆلاوی -حەوزی- کەوسەر کە گۆلاوی پێغەمبەرە -صلى اللە علیە وسلم- لە پاش دەرباز بوون لەسەر پردی سیرات مسوڵمانان لێی دەخۆنەوە.
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوە دەکات یەکێک لەو نیشانانەى ئاماژەیە بۆ ئەوەى خودا خێری بۆی بەندەکەى دەوێت بریتیە لەوەى کە سزادانى بۆ پێش بخات لە دونیادا بەهۆی تاوانەکانى بۆ ئەوەى لە دونیا دەربچێت وهیچ تاوانێکی لەسەر نەمابێت کە ڕۆژی قیامەت بەهۆیانەوە سزا دەدرێت؛ چونکە هەرکەسێک سزا بدرێت بەهۆی تاوانەکانى لەم دونیا ئەوا لە پاش مردن لێپرسینەوە لەگەڵی کەمتر دەکرێتەوە، ویەکێک لەو نیشانانەى کە ئاماژەیە بۆ ئەوەى خودا شەڕی بۆ بەندەکەى دەوێت لە دونیادا بریتیە لەوەى کە سزادانى بۆ پێش نەخات لە دونیادا بۆ ئەوەى لەسەر تاوانکردن بەردەوام بێت هەتاوەکو ڕۆژی قیامەت بە هەموو تاوانەکانەوە دێت و بەهۆیانەوە سزا دەرێت؛ وئەمیش بەهۆی سەرکەشی وپێداگیری بووە لەسەر تاوان وپشتکردن لە پەیامی خودا بۆیە خۆی ستەمی لە نەفسی خۆی کرد نەک خودا ستەمی لێی کردبێت؛ وئەمیش دەبێتە هۆی ئەوەى ئەو سزایە وەربگرێت کە شایستەیەتی لە پاش مردن.
سەعدی كوڕی ئەبی وەقاس -ڕەزای خوای لێبێت- پێی وابوو فەزڵی هەیە بەسەر خەڵكی ترەوە لە لاوازەكان ئەمیش بەهۆی ئازایەتی وسیفەتی تری! بۆیە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: ئایا سەردەخرێن وڕزقتان پێدەدرێت مەگەر بەهۆی لاوازەكانتانەوە نەبێت بە نزا ونوێژ ودڵسۆزیان، وئەوان زۆرجار دڵسۆزترن لە نزادا وخشوعیان زیاترە لە پەرستندا بەهۆی ئەوەی دڵیان بەتاڵە لە پەیوەست بوون بە ڕازاوەیی ژیانی دونیا.
هەرکەسێک بچێت بۆ لای نەخۆشێک یان بۆ لای برایەکی لە پێناو خواى گەورە ئەوا فریشتەیەک بانگی دەکات لە لایەن خوداوە بەوەى کە خودا لێت خۆشبووە وئاسوودە دەبیت بەو پاداشتەی پێت دەبەخشرێت، وخانوویەکت پێدەبەخشرێت لەناو بەهەشتدا کە تێیدا نیشتەجێ ببیت.
شیکردنەوەی فەرموودەکە: ئەگەر پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- قسەیەکی بکردایە سێ جار دووبارەی دەکردەوە هەتاوەکو کەسانی دەوروپشتی لێی تێبگات. (هەتاوەکو خەڵکی لێی تێبگەن)؛ بەڵگەیە لەسەر ئەوەى ئەگەر دەوروپشتی تێبگەیشتنایە ئەوا دووبارەی نەدەکردەوە. بەڵام ئەگەر کەسێک لێی تێنەگات لە ڕوانگەی مانا یان گوێ گران بوون یان ژاوەژاو ئەوا لێرەدا سونەتە بۆی دووبارە بکرێتەوە هەتاوەکو تێدەگات، وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەگەر بچووایە بۆ لای کۆمەڵێک سێ جار سەلامی لێدەکردن، واتا زیاتر لە سێ جار سەلامی نەدەکرد، سەلامی یەکەمی دەکرد ئەگەر وەڵامیان بدایەتەوە جارێکی تر سەلامی نەدەکرد، بەڵام ئەگەر وەڵامیان نەدایەتەوە ئەوا دوو جاری تر سەلامی دەکرد هەتاوەکو وەڵام دەدەنەوە، و بەهەمان شێوە لە ڕوخسەت وەرگرتندا سێ جار ڕوخسەتی وەردەگرت کاتێک بچووایە بۆ ماڵێک؛ واتا سێ جار لە دەرگای دەدا ئەگەر کەس وەڵامی نەدایەتەوە ماڵەکەى جێدەهێشت، ئەمە سونەتی پێغەمبەرە -صلى اللە علیە وسلم- کە سێ جار هەندێک لە شتەکانى دووبارە دەکردەوە بۆ ئەوەى مەبەستی جێبەجێ ببێت ئەگەر جێبەجێ نەبووایە ئەوا نەیدەکرد بە چوار جار.
ئەم فەرموودەیە باسی کەرامەت وڕێزلێنانێکی تایبەت بۆ دوو هاوەڵی بەڕێزی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەکات، ولە هەندێک گێڕانەوەدا هاتووە کە ئەو دوو کەسە: عەبادی کوڕی بیشر وئوسەیدی کوڕی حوزەیر بوون -ڕەزای خوایان لێبێت-. کاتێک ئەم دوو هاوەڵە لە لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بوون لە شەوێکی زۆر تاریکدا کە مرۆڤ ناتوانێت بە ئاسانی شوێنی ڕێکردنی ببینێت؛ خواى گەورە کەرامەتێکی تایبەتی وسەیری پێیان بەخشی؛ ئەویش ئەوە بوو لە پێشیانەوە ڕۆشناییەک دەرکەوت وەکو ڕۆشنایی گڵۆپی کارەبایی کە ڕێگاکەى بۆیان ڕۆشن دەکردەوە بۆ ئەوەى بە ئاسانی بتوانن ڕێگای ماڵەوە بدۆزنەوە، وکاتێک لە یەکتر جیا بوونەوە؛ هەریەکیان ڕۆشناییەکی لەگەڵدا بوو هەتاوەکو بەدڵنیایی وئاسانی گەیشتنە ماڵەوە.
ئەم فەرموودەیە ڕێنموێنی مسوڵمان دەکات بەوەى کە واجبە لە هەموو حاڵەتێکدا هاوڕێیەتی کەسی چاک بکات، وئامۆژگاریکردنی تێدایە بە هاوڕێیەتی کردنی ئیمانداران ئەمیش دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوە لە هاوڕێیەتی کافر ومونافیقەکان؛ چونکە هاوڕێیەتی کردنی بێباوەڕ ومونافیقەکان زیان لە دینداری دەدات. وزیاتر جەختکراوەتەوە لەسەر هاوڕێیەتی ئیماندار کە دەفەرموێت: (وبا هیچ کەسێک لە خواردنەکەت نەخوات جگە لە تەقوادار): واتا ئەو کەسەی لە خودا دەترسێت وخۆی لە حەرامەکان دەپارێزێت وئەو خواردنەى دەیخوات وزەکەى لە پەرستنی خودا بەکاردێنێت، وئەمیش ئامادەکردنی جۆرەکانى تری خواردن دەگرێتەوە وەکو وەلیمە وگوێزەبانە وهەر داوەت کردنێکی تر، بۆیە پێویستە مسوڵمان سوور بێت لەسەر ئەوەى کە ئەوانەى بانگهێشتیان دەکات کەسانی چاک وئیماندار بن.
پیاوێک کە بە تەماى سەفەر کردن بوو هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وداوای خۆراک وشتومەکی کرد، وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نزایەکی بۆی کرد کە وەکو خۆراک وشتومەک سوودی بۆی دەبێت، نزای بۆی کرد واجبەکان جێبەجێ بکات ولە حەرامەکان بپارێزاو بێت، وپاشان پیاوەکە ووتی زیاتر نزام بۆ بکە؛ بۆ ئەوەى خێر وبەرەکەتی زیاتری تووش ببێت، ئەویش -صلى اللە علیە وسلم- وەڵامی دایەوە بۆ ئەوەى دڵی ئاسوودە بێت وخێری زیاتری تووش ببێت، فەرمووی: وخواى گەورە لە گوناهەکانت خۆش بێت، ودیسانەوە پیاوەکە جارێکی تر ووتی زیاتر نزام بۆ بکە؛ بۆ ئەوەى خێر وبەرەکەتی زیاتری تووش ببێت، وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بە نزایەکی جوان وگشتگیر کۆتایی هێنا کە هەموو خێر وسەرفرازییەکی تێدایە ئەویش ئەوەیە خواى گەورە هەموو خێرێکی هەردوو مەنزڵگای تووش بکات ئەگەر لە هەرشوێنێک وماڵێک نیشتەجێ ببێت.