





























Hadeeth Cards
Da'wa cards that highlight great meanings from the noble prophetic hadiths in a simple style and attractive display that helps the Muslim to have a deeper understanding of his religion in an easy way
All
لە سابتەوە دەیگڕێتەوە کە ئەنەس -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هات بۆ لام کاتێک لەگەڵ منداڵەکاندا یاریم دەکرد، وناردمی بۆ جێبەجێکردنی پێداویستیەک، بۆیە درەنگ گەڕامەوە بۆ لای دایکم، وکاتێک گەڕامەوە، ووتی: چی ڕێگر بوو (بۆچی درەنگ گەڕایتەوە)؟ ئەویش (ئەنەس) ووتی: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ناردمی بۆ جێبەجێکردنی پێداویستیەک، دایکی ووتی: پێداویستیەکەى چی بوو؟ منیش ووتم: «ئەوە نهێنیە»، دایکی ئەنەس پێی ووت: «نێهنی پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- بۆ هیچ یەکێک باس نەکەیت»، ئەنەس ووتی: «والله ئەگەر بۆ یەکێک باسی بکەم ئەوا بۆ تۆ باسم دەکرد ئەی سابت».
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریئەنەس کە خزمەتکاری پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بوو باسی ئەوە دەکات کاتێک کە منداڵ بوو یاری لەگەڵ منداڵەکاندا دەکرد وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بە لایاندا تێپەڕی وسەلامی لە منداڵەکان کرد، وپاشان بانگی ئەنەسی کرد وناردی بۆ جێبەجێکردنی پێویستیەکی، وئەنەس بەهۆی ئەمەوە دوا کەوت لە گەڕانەوە بۆ ماڵەوە بۆ لای دایکی، وکاتێک گەڕایەوە پێی ووت: چی وایکرد کە دوا بکەویت؟ ئەویش (ئەنەس) ووتی: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- منی نارد بۆ جێبەجێکردنی پێداویستیەکی، دایکی ووتی: پێداویستیەکەى چی بوو؟ ئەویش ووتی: من نهێنی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بۆ کەس باس ناکەم، دایکیشی ووتی: نهێنی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بۆ کەس باس مەکە؛ ئەمیش بۆ جەختکردنەوە وڕازی بوون بۆئەوەی بیانوویەکی بۆ بهێنێتەوە سەبارەت بە پاراستنی نێهنی پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم-؛ چونکە ڕەتی کردەوە کە پێی بڵێت، پاشان ماوەیەک ئەنەس بە قوتابیەکی بە ناوى (سابتی بەنانى) کە بەردەوام لەگەڵیدا بوو ووتی: ئەگەر بە کەسێک ئەو نهێنیەم بووتایە ئەوا بە تۆم دەووت.
لە حوزەیفەی کوڕی یەمانەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «ئەگەر ئامادەی سفرە وخوانێک بووینایە لەگەڵ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەوا دەستمان بۆ خواردنەکە نەدەبرد هەتاوەکو پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەستی بە خواردن دەکرد، وجارێکیان بۆ خواردنێک لە لای ئامادە بووین، وکیژۆڵەیەک بەخێراییەوە هات هەروەکو ئەوە وابوو پاڵی پێوە بنرێت، هات بۆ ئەوەى خواردن بخوات؛ پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەستی گرت، وپاشان دەشتەکییەک بەخێرایی هات هەروەکو ئەوە وابوو پاڵی پێوە بنرێت؛ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەستی ئەویشی گرت، پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «شەیتان لە خواردنێک دەخوات ئەگەر ناوی خودا لەسەر ئەو خواردنە نەهێندرێت، وشەیتان ئەم کیژۆڵەی هێنا بۆئەوەى لەکاتی خواردندا بسم الله نەکات وشەیتان بتوانێت بەهۆی ئەوەوە لەخواردنەکە بخوات؛ وسەروەرمان دەفەرمووێت: منیش دەستی کیژۆڵەکەم گرت ونەمهێش بە بێ بسم الله خواردن بخوات، ودواتر شەیتان ئەم دەشتەکییەی هێنا هەتا بسم الله نەکات وشەیتان بەهۆی ئەوەوە بتوانێت خواردن بخوات؛ وسەروەرمان دەفەرمووێت: منیش دەستی دەشتەکیەکەم گرت ونەم هێشت بەبێ بسم الله لە خواردنەکە بخوات، پاشان سەروەرمان فەرمووی: سوێند بە ئەوەى نەفسی منی بە دەستە، دەستی شەیتان لە نێو دەستی مندایە لەگەڵ دەستی كیژۆڵەكەدا».
(مسلم) ڕیوایەتی كردووەحوزەیفە -ڕەزای خوای لێبێت- بۆمان دەگێڕێتەوە كە ئەگەر ئامادەی خواردنێک بووینایە لەگەڵ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەوا دەستیان بۆ خواردنەکە نەدەبرد هەتاوەکو پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەستیپێدەكرد ودەستی بۆ خواردنەكە دەبرد، وجارێکیان بۆ خواردنێک لە لای ئامادە بووین، وکیژۆڵەیەک هات بەهۆی ئەوەی زۆر خێرا بوو هەروەکو ئەوە وابوو پاڵی پێوە بنرێت، هات بۆ ئەوەى دەست لە خواردنەكە بدات وبیخوات؛ پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەستی گرت، پاشان دەشتەکییەک بە خێرایی هات هەروەکو ئەوە وابوو پاڵی پێوە بنرێت؛ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەستی ئەویشی گرت پێش ئەوەی دەستی بەر خواردنەكە بكەوێت، پاشان پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: شەیتان لە خواردنێک دەخوات ئەگەر دەست بكرێت بە خواردنی وناوی الله -سبحانه وتعالی- لەسەر ئەو خواردنە نەهێندرێت، وشەیتان ئەم کیژۆڵەی هێنا بۆئەوەى بتوانێت بەهۆی ئەوەوە لە خواردنەکە بخوات؛ منیش دەستی کیژۆڵەکەم گرت تا لەخواردنەکە نەخوات، دواتر ئەم دەشتەکییەی هێنا بۆئەوەى بەهۆی ئەوەوە بتوانێت خواردن بخوات؛ منیش دەستیم گرت، سوێند بە ئەوەى نەفسی منی بە دەستە، دەستی شەیتان لە نێو دەستی مندایە لەگەڵ دەستی كیژۆلەكە، پاشان ناوی الله ی هێنا -سبحانه وتعالی- (ووتی: بسم الله) ولە خواردنەكەی خوارد.
لە ئەبی موحەمەد عبدالله کوڕی عەمرو -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «چل سیفەت هەیە: باشترینیان پێدانى* بزنێک بۆ دۆشین، وهەرکەسێک کردەوە بکات بە هەریەکێک لەو سیفەتانە، هیوای پاداشت بێت وباوەڕی هەبێت بەوەى پاداشتەکەى پێدەبەخشرێت؛ ئەوا خواى گەورە دەیکاتە بەهەشتەوە». *(پێدانی: مەبەست ئەوەیە بزنەکە بدات بە کەسێک کە سوودی لێوەربگرێت لە شیرەکەى یان هەرشتێکی تری وپاشان بۆی بگەڕێنێتەوە بە بێ ئەوەى هیچی لێوەربگرێت لە بەرامبەر ئەو دۆشین وسوود وەرگرتنەدا)
بوخاری گێڕاویەتیەوەپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هانى ئومەتەکەى دا بۆ چاکەکاری کردن بەرامبەر بە خەڵکی وچەند شێوەیەکی چاکەکاری دیاریکراو هەیە کە چل شێوە دەبن، وشێوەکانى تری باس نەکرد بەڵام باشترینیانی باسکرد کە بریتیە لەوەى مرۆڤ مەڕوماڵاتی هەبێت وبۆ ماوەیەک پەزێک یان زیاتر بدات بە هەژارێک یان کەسێک پێویستی هەبێت بۆ ئەوەى سوودی لێوەربگرێت وپاش بەکارهێنانى بۆ خاوەنەکەى بیگەڕێنێتەوە، ئەم نمونە بۆ ئەوەیە کە تێبگەین کە ئەم کردەوانە زۆرن وکردەوەی ئاسانن وقورس نین، بۆ ئەوەى خەڵکی کێبڕکێ بکەن لە کردەوە چاکەکاندا.
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «کاتێکی کۆتایی دونیا نزیکدەبێتەوە؛ خەونی ئیماندار کەمجار هەیە هەڵە بێت (ڕوو نەدات)، وخەونی ئیماندار بەشێکە لە چل وشەش بەشی پێغەمبەرایەتی». ولە گێڕانەوەیەکدا: «ئەوانەتان کە خەونەکانیان ڕاستگۆترینە (خەونەکەیان زیاتر ڕوودەدات)، ئەو کەسانەن کە ڕاستگۆترینن لە کاتى قسەکردندا».
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریواتاى فەرموودەکە: خەون بینینی ئیماندار لە کۆتایی دونیادا لەوەیە ڕاست دەربچێت، لەوەیە هەواڵدان بێت بە شتێک کە لەڕاستیدا ڕوودەدات، بۆیە ئەم خەون بینینە وەکو وەحی پێغەمبەرایەتیە بەهۆی ڕاستی ڕوودانیەوە، (وخەون بینینی ئیماندار بەشێکە لە چل وشەش بەشی پێغەمبەرایەتی)؛ واتا لە بەشێکە زانستەکانى پێغەمبەران لە ڕوانگەى هەواڵدان بە نەبینراوەکان -غەیبیاتەکان- وپێغەمبەرایەتی نەماوە بەڵام زانستەکەی ماوە. وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەم ژمارەیەی باسکردووە چونکە تەمەنی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کاتێک کۆچی دوایی کرد شەست وسێ ساڵ بوو وبیست وسێ ساڵی پێغەمبەر بوو؛ ولە تەمەنی چل ساڵیدا بوو بە پێغەمبەر وپێش ئەوەى ببێت بە پێغەمبەر خەونی باش وموژدەدەری دەبینی بۆ ماوەی شەش مانگ، هەروەکو ڕۆژی ڕووناک ئەوەى لە خەونەکەدا دەیبینی لەڕاستیدا ڕوویدەدا، وپاشان لەڕاستیدا فریشتە (جبریل)ی بینی، ڕێژەی وەحی لە ڕێگەى خەون بینینەوە شەش مانگ بوو ئەگەر زیاد بکرێت بۆ ماوەى پێغەمبەر بوونی کە بیست وسێ ساڵە؛ ئەوا ئەو شەش مانگە نیوەی یەک بەشی ئەو بیست وسێ ساڵەیە واتا بەشێکە لە چل وشەش بەشی پێغەمبەرایەتی، وکاتێک دەفەرموێت: (ئەوانەتان کە خەونەکانیان ڕاستگۆترینە -خەونەکەیان زیاتر ڕوودەدات-، ئەو کەسانەن کە ڕاستگۆترینن لە کاتى قسەکردندا) واتا ئەگەر مرۆڤ ڕاستگۆ بێت لە قسەکانیدا ولە خودا نزیک بێت، ئەوا خەون بینینەکانى نزیکترە لەوەى زۆرجار لەڕاستیدا ڕووبدات، بۆیە لە گێڕانەوەیەکدا -صلى اللە علیە وسلم- فەرموویەتی: (الرُّؤْيَا الحَسَنَةُ، مِنَ الرَّجُلِ الصالح) واتە: (خەون بینینی چاک -موژدەدەر-؛ پیاوی چاک دەیبینێت)، بەڵام کەسێک ڕاستگۆ نەبێت لە قسەکانیدا، وهەموو خراپەیەکی شاراوە وئاشکرا بکات، ئەم کەسە زۆرجار خەونەکانى بەهۆی یاریپێکردنی شەیتانەوەیە، ئیبن القیم -ڕەحمەتی خواى لێبێت- دەڵێت: (هەرکەسێک دەیەوێت خەونەکانى ڕاست بێت ئەوا با ڕاستگۆ بێت وخواردنی حەڵاڵ بێت، وفەرمانەکان بپارێزێت وخۆی لە نەهی لێکراوەکان بە دوور بگرێت -ئەنجامیان نەدات-، وبا لەسەر دەستنوێژ بخەوێت وڕوو لە قیبلە بکات لە کاتی خەوتندا، وزیکر ویادی خودا بکات هەتاوەکو دەخەوێت؛ ئەگەر وا بکات ئەوا خەونەکانى هەرگیز درۆ دەرناچێت).
لە ئەبی سەعیدی خودریەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەگەر نەوەى ئادەم بەیانی بەسەردا بێت، هەموو ئەندامەکان ملکەچی زمان دەبن، ودەڵێن: تەقوای خوا بکە سەبارەت بە ئێمە؛ بەڕاستی ئێمە وەکو تۆ دەبین، ئەگەر لەسەر ڕێگای ڕاست بیت؛ ئەوا ئێمەش لەسەر ڕێگای ڕاست دەبین، وئەگەر تۆ لەسەر ڕێگای چەوت ولار بیت؛ ئەوا ئێمە لەسەر ڕێگای چەوت ولار دەبین».
تورموذی گێڕاویەتیەوەواتاى فەرموودەکە: هەموو ئەندامەکان ملکەچ وزەلیل دەبن بۆ زمان وشوێنی دەکەون، بۆیە هەموو بەیانیەک بە زمان دەڵێن: (تەقوای خوا بکە سەبارەت بە ئێمە، بەڕاستی ئێمە وەکو تۆ دەبین). زمان ترسناکترین ئەندامە بۆ سەر مرۆڤ، ئەگەر زمان لەسەر ڕێگای ڕاست بوو وخۆی پاراستن لە حەرامکراوەکان ئەوا هەموو ئەندامەکان لەسەر ڕێگای ڕاست دەبن وکردەوەى چاک ئەنجامدەدەن، وئەگەر زمان لایدا وگومڕا بوو وتووشی حەرامکراوەکان بوو ئەوا ئەندامەکانیش لادەدەن وتووشی کردەوەى خراپ دەبن، لە فەرموودەیەکی تردا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: (لا يستقيم إيمان عبد حتى يستقيم قلبه، ولا يستقيم قلبه حتى يستقيم لسانه) واتە: (ئیمانی -باوەڕی- هیچ بەندەیەک لەسەر ڕێگای ڕاست نابێت هەتاوەکو دڵی دێتە سەر ڕێگای ڕاست؛ ودڵی نایەتە سەر ڕێگای ڕاست هەتاوەکو زمانى دێتە سەر ڕێگای ڕاست)، لەم بابەتەدا فەرموودەی زۆر هەیە کە بەڵگەن لەسەر ترسناکی زمان، زمان: یان هۆکاری ئاسوودەیی یان هۆکاری تیاچوونە بۆ خاوەنەوەکەى، ئەگەر بەندە زمانى بەکاربهێنێت لە پەرستنی خودا ئەوا ئاسوودە دەبێت لە دونیا وئاخیرەتدا، وئەگەر زمانى بەرەڵا بکات لە ووتنی هەموو شتێک کە خواى گەورە لێی ڕازی نەبێت ئەوا ئەمە دەبێتە هۆکاری پەشیمانی بۆی لە دونیا وئاخیرەتدا.
لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «دونیا زیندانی ئیماندارە، وبەهەشتی کافرە».
(مسلم) ڕیوایەتی كردووەپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێمان ڕادەگەیەنێت كە دونیا بۆ ئیماندار وەكو زیندان وایە چونكە پابەندی ئەركە شەرعیەكانە بە ئەنجامدانی فەرمانپێكراوەكان ودووركەوتنەوە لە نەهی لێكراوەكان، ئەگەر بمرێت لە ئەم ئەركانە دەحەوێتەوە ودەڕوات بۆ ئەوەی الله -سبحانه وتعالی- بۆی ئامادە كردووە لە نیعمەتی بەردەوام ونەبڕاوە، وئەم دونیایە بۆ كافر وەكو بەهەشت وایە؛ چونكە هەرچیەك نەفسی ئارەزووی بکات وفەرمانی پێبكات، ئەوە جێبەجێی دەكات، بۆیە كاتێك دەمرێت دەچێت بەرەو ئەوەی الله -سبحانه وتعالی- ئامادەی كردووە بۆی لە سزای بەردەوام وهەتاهەتایی.
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «بەندە قسەیەک دەکات دەبێتە هۆی ڕەزامەندی خواى گەورە بە بێ ئەوەى (ئەو بەندەیە) هیچ گرنگیەک بۆ ئەو قسەیە دابنێت؛ و بەهۆیەوە خواى گەورە چەند پلەیەک ئەو بەندەیە بەرز دەکاتەوە، وبەندە قسەیەک دەکات دەبێتە هۆی توڕەبوونی خواى گەورە بە بێ ئەوەى (ئەو بەندەیە) هیچ گرنگیەک بۆ ئەو قسەیە دابنێت؛ و بەهۆیەوە دەکەوێتە نێو دۆزەخەوە». ولە ئەبی عبدالرحمان بیلال کوڕی حاریسی موزەنیەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «بەندە قسەیەک دەکات دەبێتە هۆی ڕەزامەندی خواى گەورە (و ئەو بەندەیە) بیری لەوە نەدەکردەوە (بەهۆی ئەو قسەیەوە) بگات بە ئەو پلەیە؛ و (بەهۆی ئەو قسەوە) خواى گەورە ڕەزامەندی خۆی لەسەری دەنووسێت هەتاوەکو دەگاتە لای خواى گەورە، وبەندە قسەیەک دەکات دەبێتە هۆی توڕەبوونی خواى گەورە (و ئەو بەندەیە) بیری لەوە نەدەکردەوە (بەهۆی ئەو قسەوە) بگات بە ئەو پلەیە؛ و (بەهۆی ئەو قسەوە) خواى گەورە توڕەبوونی خۆی لەسەری دەنووسێت هەتاوەکو دەگاتە لای خواى گەورە».
ئیبنو ماجه گێڕاویەتیەوە - بوخاری گێڕاویەتیەوە - تورموذی گێڕاویەتیەوە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوە - مالیك گێڕاویەتیەوەبەندە قسەیەک دەکات کە دەبێتە هۆی خواى گەورە لەو بەندەیە ڕازی بێت، وئەو قسەیەش هەرشتێکە کە خواى گەورە پێی خۆشە لە ڕێنموێنی وئامۆژگاری وفێرکردن، وئەو بەندەیە بیری لەوە نەدەکردەوە کە ئەو قسانەى ئەو ئەنجامە مەزنانەى هەبێت لە هەموویان مەزنتریش ڕازی بوونی خواى گەورەیە، و بەهۆی ئەو قسەیەوە خواى گەورە چەند پلەیەک بەرزی دەکاتەوە. و بەهەمان شێوەیە لەوەیە بەندە قسەیەک بکات کە ببێتە هۆی توڕەبوونی خواى گەورە، وەکو غەیبەت ونەمیمەت وبوهتان کردن وهەر قسەیەکی ناڕەوای تر؛ بەهۆی ئەو قسەیە دەچێتە نێو دۆزەخەوە لە ڕۆژی قیامەتدا.
لە ئەبی ئومامەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «نزیکترینی خەڵکی لە خواى گەورە ئەوانەن کە لە سەرەتادا سەلام دەکەن ». ولە گێڕانەوەى (الترمذي)دا: ووترا: ئەی پێغەمبەری خودا، ئەگەر دوو کەس بە یەکتر بگەن کامیان سەرەتا سەلام بکات؟ ئەویش فەرمووی: «ئەوەیان نزیکترە لە خودا».
تورموذی گێڕاویەتیەوە - ئیبنوداود گێڕاویەتیەوەخێرترینی خەڵکی ونزیکترینیان لە پەرستنی خواى گەورە ئەو کەسەیە کە سەرەتا سەلام دەکات لە براکانی چونکە ئەو سەرەتا دەستیکرد بە ئەنجامدانى پەرستنێک کە ئەویش سەلامکردنە وخێرا بوو لە ئەنجامدانى ئەمیش بۆ بەدەستهێنانى ڕەزامەندی وپاداشتی خواى گەورە، وئەمیش بووە هۆی ئەوەى نزیکتر ببێتەوە لە خواى گەورە وزیاتر ملکەچی فەرمانەکانى بێت.
لە جابری کوڕی عبداللەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- کە دەیفەرموو: «لە شەودا ماوەیەک هەیە، هەرمسوڵمانێک لەو ماوەیەدا داواى هەرخێرێکی دونیا ودواڕۆژ لە خواى گەورە بکات؛ ئەوا خواى گەورە پێی دەبەخشێت، وئەمیش لە هەموو شەوێکدایە».
موسلیم گێڕاویەتیەوەلە هەموو شەوێکدا وەڵامی نزاکان دەدرێتەوە، بۆیە هەر بەندەیەکی مسوڵمان نزایەک بکات کە داواى حەرامی تێدا نەبێت؛ ئەوا خواى گەورە وەڵامی نزاکەى دەداتەوە، وئەو ماوەیەش بریتیە لە سێیەکی کۆتایی شەو هەروەکو لە دەقەکانى سەحیحەکانى تردا هاتووە.