





























Hadeeth Cards
Da'wa cards that highlight great meanings from the noble prophetic hadiths in a simple style and attractive display that helps the Muslim to have a deeper understanding of his religion in an easy way
All
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- كە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «زۆر یادی لەناوبەری چێژەكان بكەن»، واتا مردن.
رواه الترمذي والنسائي وابن ماجهپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئامۆژگاریمان دەكات بەوەی زۆر یادی مردن بكەین وبە بیری خۆمانیدا بهێنینەوە؛ چونكە بە بیركردنەوە لە مردن مرۆڤ قیامەتی لەبیر ناچێتەوە، وبەهۆی ئەمەوە خۆشەویستی چێژەكانی دونیا لە دڵیدا دەڕووخێت بەتایبەت ئەوانەیان كە حەرامن.
لە عبد اللەی كوڕی عومەرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: لەگەڵ پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- تێپەڕبووین بە لای خاكی حیجردا، پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- پێمانی فەرموو: «مەڕۆنە نێو شوێن وشوێنەواری ئەوانەی ستەمیان لە خۆیان كرد؛ مەگەر بە گریانەوە نەبێت، نەبادا ئەوەی تووشی ئەوان بوو؛ بەسەر ئێوەیشدا ڕووبدات»، پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە وشترەكەی خوڕی و بەپەلە تێپەڕی هەتا خاكی حیجری بەجێهێشت.
(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەریپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- كاتێك تێپەڕی بە لای شوێنی ئەوانەی سزا دران وستەمیان لەخۆیان كرد؛ نەهی كرد لە چوونە ژوورەوە بۆ ئەو شوێنانە، مەگەر كەسێك بە گریانەوە بچێتە نێویانەوە وپەند وەربگرێت؛ ئەمیش لە ترسی ئەوەی نەوەك ئەو سزا وئازارە تووشی بێت كە ئەوان تووشی بوون، پاشان لە ئاژەڵەكەی خوڕی وبە خێرایی ئەو شوێنەی تێپەڕاند.
لە حوزەیفەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: لە لای عومەر دانیشتبووین -ڕەزای خوای لێبێت-، ووتی: كامتان بیستوویەتی كە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- باسی فیتنە وئاشووبەكان بكات؟ چەند كەسێك ووتیان: ئێمە بیستوومانە، -عومەر- ووتی: لەوەیە مەبەستتان فیتنەی پیاو بێت لە خێزان ودراوسێكەیدا؟ ووتیان: بەڵێ، -عومەر- ووتی: ئەوە نوێژكردن وڕۆژووگرتن وخێركردن؛ دەبێتە هۆی پاكبوونەوە لێیان، بەڵام كامتان بیستوویەتی كە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەو فیتنانە بكات كە شەپۆل دەدات وەكو شەپۆلی دەریا؟ حوزەیفە ووتی: (ئەم قسانە) خەڵكەكەی بێدەنگ كرد، ووتم: من بیستوومە، -عومەر- ووتی: تۆ باوكیشت بۆ خودا سوڵحاو بووە بۆیە ڕۆڵەی وەكو تۆی لێكەوتۆتەوە، حوزەیفە ووتی: گوێم لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- كە دەیفەرموو: «چۆن حەسیر تەڵ تەڵ دەچنرێ؛ ئاوا فیتنەكانیش چین لە دوای چین دەچەقنە لای دڵ، هەر دڵێك لێی بخواتەوە؛ ئەوا خاڵێكی ڕەشی لەسەر دەكووترێـت، وهەر دڵێك نكۆڵی لێبكات؛ ئەوا خاڵێكی سپی لەسەر دەكووترێت، هەتاوەكو دڵەكان دەبنە دوو بەشەوە، دڵێك سپیە وەكو بەردی مەڕمەڕ وهیچ فیتنەیەك زیانی پێناگەیەنێت هەتا ئاسمانەكان وزەوی بمێنن، ودڵەكەی تر ڕەش باوێكی دێزە وەكو گۆزەی لار وایە؛ خێر وچاكە ناناسێت، ونكۆڵی لە شەڕ وخراپە ناكات، مەگەر ئەوە نەبێت كە بە پێی هەوا وئارەزووی خۆیەتی»، حوزەیفە دەڵێت: ووتم بە عومەر: لە نێوان تۆ وئەو فیتنەیە دەرگایەكی داخراو هەیە خەریكە دەشكێنرێت، عومەر ووتی: ڕشت بە، ئایا ئەو دەرگایە دەشكێنرێ؟ ئەگەر بكرایەتەوە باشتر بوو، چونكە ئومێد هەبوو كە دیسانەوە دابخرێتەوە، ووتم: نەخێر، بەڵكو دەشكێنرێت، وپێیم ووت مەبەست لەو دەرگایە پیاوێكە دەكوژرێت یان دەمرێت؛ قسەكانیشم هەڵەی تێدا نییە، ئەبو خالد دەڵێت: ووتم بە سەعد: ئەی ئەبو مالیك، مانای (أَسْوَدُ مُرْبَادٌّ:ڕەش باوی دێز) چییە؟ ووتی: سپێتیەكی زۆر لەناو ڕەنگی ڕەشدا، دەڵێت: ووتم: ئایا مانای (الْكُوزُ مُجَخِّيًا:گۆزەی لار) چییە؟ ووتی: هەڵگەڕاوەتەوە وسەر بەرەو خوار لار بۆتەوە.
(مسلم) ڕیوایەتی كردووەپێشەوای ئیمانداران عومەری كوڕی خەتاب -ڕەزای خوای لێبێت- لە دانیشتنێكدا بوو وكۆمەڵێك لە هاوەڵانی لەگەڵدا بوو -ڕەزای خوایان لێبێت-، پێیانی ووت: كامتان بیستوویەتی كە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- باسی فیتنە وئاشووبەكان بكات؟ چەند كەسێك ووتیان: ئێمە بیستوومانە باسی فیتنەكان بكات، عومەر -ڕەزای خوای لێبێت- ووتی: لەوەیە مەبەستتان تاقیكردنەوە وفیتنەی پیاو لە ژیانی تایبەتیدا: لە ژن ومنداڵەكانی بەهۆی زێدەڕۆیی لە خۆشەویستی بۆیان، وڕەزیلی كردنی بۆیان یان لەئاستیان، وسەرقاڵ بوونی پێیان لەسەر حسێبی زۆرێك لە خێر وچاكە، یان لە كەمتەرخەمی لەئاست جێبەجێكردنی مافەكانیان وپەروەردە وفێركردكردنیان، بەهەمان شێوە فیتنە وتاقیكردنەوەی پیاو لە دراوسێكەیدا وبەو شێوەیە ئەوانی تریش، ئایا مەبەستتان ئەمەیە؟ ووتیان: بەڵێ، عومەر ووتی: ئەم فیتنانە لێپرسینەوەی لەسەرە، هەندێكیان گوناهن لەوەیە بڕیاری لێخۆشبوونیان بۆ بدرێت بەهۆی ئەنجامدانی كردەوە چاكەكان وەكو نوێژكردن وڕۆژووگرتن وخێركردن. بەڵام كامتان بیستوویەتی كە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی فیتنە گشتیەكان بكات كە بەهۆی مەزنی وتەشەنە كردنیان خەڵكی دەشڵەژێن وەكو شڵەژاوی شەپۆلەكانی دەریا؟ خەڵكەكە بێدەنگ بوون، حوزەیفەی كوڕی یەمان -ڕەزای خوای لێبێت- ووتی: من بیستوومە، عومەر دڵخۆش بوو بەم قسەی -ڕەزای خوای لێبێت-، وپێی ووت: تۆ باوكیشت بۆ خودا سوڵحاو بووە بۆیە ڕۆڵەی وەكو تۆی لێكەوتۆتەوە؛ بڵێ، حوزەیفە گێڕایەوە كە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: هەندێك فیتنە دەردەكەون ودەچەقنە سەر ڕوو وتەنیشتەكانی دڵی مرۆڤەوە هەروەكو چۆن ڕاخەری حەسیر دەلكێت بە لاتەنیشتی پێستی مرۆڤی خەوتووەوە، ئەم توندیە لە چەقاندندا كاریگەری لەسەر دڵ دەبێت، ئەم فیتنانە دەگەڕێنەوە بۆ سەر دڵ یەك لەدوای یەك، هەردڵێك ئەم فیتنانە بچێتە نێویەوە وخۆشی بوێت وتێكەڵی بێت؛ وەكو چوونە ژوورەوەی خواردنەوە وتێكەڵبوونی ئەوا خاڵێكی ڕەش لەسەر ئەو دڵە دەكوترێت، وهەردڵێك ئەم فیتنانە ڕەت بكاتەوە خاڵێكی سپی لەسەر دەكووترێت، هەتاوەكو دڵەكان بەسەر دوو جۆر دابەش دەبن: جۆرێكیان سپیە چونكە بە توندی گرێدراوە بە ئیمانەوە، وسەلامەتە لە كەموكورتی، وفیتنەكان پێوەی نەلكاون وكاریگەریان لەسەر نەبووە وەكو بەردی سپی بریقەداری لووس وایە كە هیچ شتێك پێوەی نالكێت، بۆیە هیچ فیتنەیەك كاریگەری لەسەر نابێت هەتاوەكو دەگات بە دیداری خوای گەورە. ودڵەكەی تر ڕەش هەڵگراوە بەهۆی زۆری فیتنە تێیدا وەكو گۆزەی لار وسەربەرەو خوار وایە كە هیچ ئاوێكی تێدا ناوەستێت، ئەم دڵەیش هاوشێوەیە لە مانادا چونكە هیچ خێر وداناییەكی پێوە نالكێت، چاكە ناناسێت، ونكۆڵی لە خراپە ناكات، تەنها ئەو شتانە نەبێت كە خۆی حەزی لێیەتی وئارەزووی شوێنی دەكەوێت. حوزەیفە بە عومەری ووت: ئەم فیتنانە لە ژیانی تۆدا دەرناكەون، لە نێوان تۆ وئەواندا دەرگایەكی داخراو هەیە نزیكەی لەوەی بشكێت، عومەر ووتی: هەر بە تەواوی دەشكێت؟ چونكە ئەگەر تەنها بكرێتەوە ڕەنگە بتوانرێت چاك بكرێت ودابخرێتەوە، حوزەیفە ووتی: نەخێر، بەڵكو دەشكێنرێت، وئەو دەرگایە پیاوێكە دەكوژرێت یان دەمرێت. وئەوەی باسم كرد هەواڵێكی ڕاستە وجەختی لەسەر كراوەتەوە وگێڕانەوەیەك نییە لە پەڕەكانی خاوەن كتێبەكانەوە، وڕاوبۆچوونی هیچ زانایەك نییە، بەڵكو فەرموودەی پێغەمبەرە -صلى اللە علیە وسلم-.
لە ئیبن عەباسەوەە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەگەر هەریەکێکتان خۆراکی خوارد؛ ئەوا با دەستی خاوێن نەکاتەوە (نەیشوات) هەتاوەکو (پەنجەکانى) دەلێسێتەوە».
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانیکردووە بە ئەو کەسەی کە خواردنێک دەخوات پێش ئەوەى دەستی بسڕێت یان بیشۆرێت؛ با بیلێسێتەوە، وهۆکاری ئەم کردەوەیەش لە فەرموودەی تردا باسکراوە چونکە ئەو نازانێت لە چی بەشێکی خواردنەکە بەرەکەتی تێدایە، وبۆیە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانیکردووە بە لێسینەوەى پەنجەکان چونکە لەوەیە بەرەکەت لەو خواردنە بێت کە بە پەنجەکانەوە نووساوە.
لە عبداللەی کوڕی عومەرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- داواى کرد ئەنگوستیلەیەکی لە ئاڵتون بۆ دروستبکرێت، وهەرکاتێک ئەنگوستیلەکەى لە دەست بکردایە، بەردی سەرەوەى ئەنگوستیلەکەى بەرەو ئاراستەى ناو لەپی دەستی سووڕ دەدا، وخەڵکیش ئەنگوستیلەکانیان بەو شێوەیە لێکرد، وپاشان لەسەر مینبەر دانیشت وئەنگوستیلەکەى لە دەستی کردەوە، وفەرمووی: «من ئەم ئەنگوستیلەیەم لە دەست دەکرد، وبەردی سەرەوەیم بەرەو ئاراستەی ناو لەپم سووڕ دەدا» پاشان ئەنگوستیلەکەى فڕێدا، وفەرمووی: «والله، هەرگیز جارێکی تر لە دەستی ناکەم» بۆیە خەڵکیش ئەنگوستیلەکانیان فڕێدا. ولەگێڕانەوەیەکدا: «ئەنگوستیلەکەى کردە دەستی ڕاستی».
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانی کرد کە ئەنگوستیلەیەکی لە ئاڵتون بۆ دروست بکرێت، وئەگەر لە دەستی بکردایە بەردی سەرەوەى ئەنگوستیلەکەى دەخستە خوارەوە بەرەو ناو لەپی، وهاوەڵانیش ئەنگوستیلەکانیان بەم شێوەیە لێکرد، وپاش ماوەیەک پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لەسەر مینبەر دانیشت بۆ ئەوەى خەڵکی بیبینن، وفەرمووی: من ئەم ئەنگوستیلەیەم لەدەست دەکرد، وبەردی سەرەوەى ئەنگوستیلەکەم بەرەو ئاراستەی ناو لەپم سووڕ دەدا، پاشان فڕێی دا، وفەرمووی: والله، هەرگیز جارێکی تر لەدەستی ناکەمەوە، وهاوەڵانیش وەکو شوێنکەوتنێک بۆ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەنگوستیلەکانیان فڕێدا.
لە عومەری کوڕی خەتابەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێـت: «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کردووە لە پۆشینی جلی ئاوریشم (بۆ پیاوان) مەگەر بە ئەندازەى ئەوەندە نەبێت؛ وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هەردوو پەنجەکەى بۆ بەرز کردینەوە: پەنجەی شایەتمان وپەنجەی ناوەڕاست». ولە گێڕانەوەى (مسلم)دا: «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کردووە لە پۆشینی جلی ئاوریشم (بۆ پیاوان)؛ مەگەر بە ئەندازەی دوو یان سێ یان چوار پەنجە نەبێت».
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کردووە لە نێرینە لە پۆشینی جلی ئاوریشم مەگەر بەو ئەندازەیە نەبێـت کە دیاریکراوە، وئەوەى دیاریکراوە لەم فەرموودانەدا هێندەى دوو پەنجەیە هەتاوەکو چوار پەنجە، بۆیە هەتا چوار پەنجەش بێت ئاساییە چونکە زۆرینە وەردەگیرێت کە گێڕانەوەى (مسلم)ە، بۆیە هێندەى چوار پەنجە قوماشی ئاوریشم بە جلەوە هەبێت ئاساییە.
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: ئەبوبەکری سدیق -ڕەزای خواى لێبێت- ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا فەرمانى پێبکە بە هەندێک وتە (نزا) کە بیخوێنم ئەگەر بەیانی وئێوارەم بەسەردا هات، ئەویش -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: بڵێ: «(اللهم فاطِرَ السماوات والأرض عالم الغيبِ والشهادة، ربَّ كُلِّ شَيءٍ ومَلِيكَه، أَشْهد أن لا إله إلا أنت، أعوذ بك من شرِّ نفسي وشرِّ الشيطان وشِرْكِهِ وأن أقترف على نفسي سوءًا أو أجرُّه إلى مسلم)*»، و-صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «بیخوێنە ئەگەر بەیانی وئێوارەت بەسەردا هات، وئەگەر چوویتە سەر جێگاکەت (لە پێش خەوتن)». *(واتە: خودایە، ئەی خوڵقێنەر ئاسمانەکان زەوی، ئەی ئەو زاتەی کە زانستت هەیە سەبارەت شاراوەکان -نەبینراوەکان:غەیبیاتەکان- وبینراوەکان، ئەی پەروەردگار وخاوەنداری هەموو شتێک، شاهێدی دەدەم بەوەى هیچ پەرستراوێک هەق وڕاست نییە کە شایەنی پەرستن بێت جگە لە تۆ، پەنا دەگرم بە تۆ لە شەڕی نەفسی خۆم وشەڕی شەیتان وشەڕی شیرک وهاوبەشدانان بۆ تۆ، وپەنات پێدەگرم لەوەى خۆم تووشی تاوانێک بکەم یان ببمە هۆی ئەوەى مسوڵمانێک تووشی تاوان ببێت)
تورموذی گێڕاویەتیەوە - نەسائی گێڕاویەتیەوە - ئیبنوداود گێڕاویەتیەوە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوەئەمە یەکێکە لەو زیکرانەی (ویردانەى) کە لە بەیانیان وئێواراندا دەخوێندرێت، وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فێری ئەبوبەکری کرد -ڕەزاى خوای لێبێت-، چونکە ووتی: فێرم بکە. بۆیە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- زیکر ونزایەکی فێرکرد کە بیخوێنێت هەرکاتێک بەیانی یان ئێوارەی بەسەردا هات، وفەرمانى پێیکرد کە بڵێت: (اللهم فاطِرَ السماوات والأرض : خودایە، ئەی خوڵقێنەر ئاسمانەکان زەوی): واتا ئەی -الله- ئەی خوڵقێنەری ئاسمانەکان وزەوی، واتا خودا دروستیانی کرد بە بوونی هیچ نموونەیەکیان لە پێشتردا، بەڵکو لە نەبوونەوە دروستیانی کرد. (عالم الغيبِ والشهادة : ، ئەی ئەو زاتەی کە زانستت هەیە سەبارەت شاراوەکان -نەبینراوەکان:غەیبیاتەکان- وبینراوەکان): واتا زانست هەیە سەبارەت بە ئەوانەى لە لای بوونەوەرەکان نابینرێت وئەوانەش کە دەیبینن؛ چونکە خودا -سبحانه وتعالى- زانستی هەیە بە کاتی ئێستا وڕابردوو وداهاتووش. (ربَّ كُلِّ شَيءٍ ومَلِيكَه : ئەی پەروەردگار وخاوەنداری هەموو شتێک): خودا پەروەردگاری هەموو شتێکە وهەموو شتێک موڵکی ئەوە وخاوەنداریەتی بۆ ئەو دەگەڕێتەوە چونکە هەموو شتێک ئەو دروستی کردووە. (أَشْهد أن لا إله إلا أنت : شاهێدی دەدەم بەوەى هیچ پەرستراوێک هەق وڕاست نییە کە شایەنی پەرستن بێت جگە لە تۆ): واتا دان بەوەدا دەنێم بە دڵ وزمانم کە هیچ پەرستراوێک لە پەرستراوەکان هەق وڕاست نییە وشایەنی پەرستن نین جگە لە تۆ، وهەر پەرستنی هەر شت وکەسێک بەتاڵ وپوچەڵە جگە لە پەرستنی خواى گەورە، وتەنها خودا -سبحانه وتعالى- مافى پەرستنی هەیە بە بێ بڕیاردانى هیچ شەریک وهاوبەشێک لە پەرستنیدا. (أعوذ بك من شرِّ نفسي : پەنا دەگرم بە تۆ لە شەڕی نەفسی خۆم): چونکە نەفس ودەروونەکان شەڕ وخراپەیان تێدایە، هەروەکو خواى گەورە وتەیەکى پێغەمبەر یوسف -علیه السلام- باسدەکات لە قورئانی پیرۆزدا، کە پێغەمبەر یوسف -علیه السلام- دەفەرموێت: ﴿وَمَآ أُبَرِّئُ نَفۡسِيٓۚ إِنَّ ٱلنَّفۡسَ لَأَمَّارَةُۢ بِٱلسُّوٓءِ إِلَّا مَا رَحِمَ رَبِّي﴾ [یوسف: 53] واتە: ﴿ومن ھەرگیز پاکانە بۆ خۆم ناکەم (چونکە) بەڕاستی نەفس زۆر فەرمان دەکات بە خراپە بێجگە لە ئەو نەفسە نەبێت کە پەروەردگارم ڕەحمی پێکردبێت﴾، بۆیە ئەگەر خودا نەتپارێزێت لە شەڕی نەفست ئەوا نەفست زیانت پێدەگەیەنێت وفەرمان بە خراپە دەکات، بەڵام ئەگەر خواى گەورە تۆی پاراست ئەوا سەرکەوتووت دەکات بۆ ئەنجامدانى هەموو خێر وچاکەیەک. (وشرِّ الشيطان وشِرْكِهِ : وشەڕی شەیتان وشەڕی شیرک وهاوبەشدانان بۆ تۆ): واتا پەنا بە خودا دەگرم لە شەڕ وخراپە وزیانی شەیتان ولە شەڕی فەرمان کردنی شەیتان بە شیرک وهاوبەشدانان بۆ خودا -سبحانه وتعالى-، یان وشەی (شَرَكه) لە جیاتی (شِركه) هاتووە کە وشەی یەکەمیان کە فەتحە بەسەر پیتی (شین:ش)ەوەیە بە واتای تۆڕی ڕاوکردنی ماسی وشتی ناو دەریا دێت وبەو شێوەیە؛ چونکە شەیتان دەیەوێت بە فێڵەکانى پیلان بۆ نەوەکانى ئادەم دابنێت وڕاویان بکات بۆ ئەوەى تیا بچن ئەمیش لە ڕێگەى فیتنەکانى شەهەوات -ئارەزووەکان- وشوبوهات -گومانەکان- یان جگە لە ئەمانە. (وأن أقترف على نفسي سوءًا أو أجرُّه إلى مسلم : وپەنات پێدەگرم لەوەى خۆم تووشی تاوانێک بکەم یان ببمە هۆی ئەوەى مسوڵمانێک تووشی تاوان ببێت). وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانى بە ئەبوبەکر کرد کە ئەم زیکرە بخوێنێت ئەگەر بەیانی یان ئێوارەی بەسەردا هات ولەو کاتەی دەچێتە سەر جێگاکەى بۆ خەوتن.
لە عبداللەی کوڕی مەسعودەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەگەر ئێوارەی بەسەردا بهاتایە دەیفەرموو: «(أمسينا وأمسى الملك لله، والحمد لله، لا إله إلا الله وحده لا شريك له)*». گێڕەرەوەى فەرموودەکە دەڵێت: پێم وابێت هەروەها فەرموویەتی: «(له الملك وله الحمد وهو على كل شيء قدير، ربِّ أسألك خير ما في هذه الليلة وخير ما بعدها، وأعوذ بك من شر ما في هذه الليلة وشر ما بعدها، رب أعوذ بك من الكسل، وسُوءِ الكِبَرِ، رب أعوذ بك من عذاب في النار، وعذاب في القبر)**»، وئەگەر بەیانی بەسەردا بهاتایە هەمان شتی دەفەرموو: «(أصبحنا وأصبح الملك للە)^». *(واتە: ئێوارەمان بەسەردا هات، وئێوارە هات هەموو موڵکێک هەر بۆ خواى گەورەیە، وحەمد وسوپاس بۆ خودا، وهیچ پەرستراوێک هەق وڕاست نییە کە شایەنی پەرستن بێت جگە لە الله، خودا تاکە وهیچ شەریک وهاوبەشێکی نییە)، **(واتە: هەموو شتێک موڵکی ئەوە (ئەو خاوەن هەموو موڵکێکە)، وحەمد وسوپاس بۆ ئەو زاتە، وئەو لەسەر ئەنجامدانى هەموو کارێک توانادارە، خودایە داوای هەموو خێرێکت لێدەکەم کە لە ئەم شەوەدا ڕوودەدات وئەو خێرەش لە پاش ئەم شەوە دێت، وخودایە پەنات پێدەگرم لە هەموو شەڕ وزیانێک کە لە ئەم شەوە ڕوودەدات، ولە ئەو شەڕ وزیانەش لە پاش ئەم شەوە دێت، خودایە پەنات پێدەگرم لە تەمەڵی (لاوازى)، ولە شەڕ وزیانی بەتەمەن بوون (پیربوون)، وخودایە پەنات پێدەگرم لە سزای دۆزەخ ولە سزای ناو گۆڕ)، ^(واتە: بەیانیمان بەسەردا هات وبەیانی هات وهەموو موڵکێک هەر بۆ خواى گەورەیە)
موسلیم گێڕاویەتیەوەلە سونەتی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەوە بوو ئەگەر بەیانی وئێوارەی بەسەدا بهاتایە ئەم نزا پیرۆزانەى دەخوێند: شیکردنەوەى واتای نزاکە: (أمسينا وأمسى الملك لله : ئێوارەمان بەسەردا هات، وئێوارە هات هەموو موڵکێک هەر بۆ خواى گەورەیە): واتا چووینە کاتی ئێوارەوە وبەردەوام هەموو موڵکێک هەر بۆ خواى گەورەیە وئەو خاوەنیەتی وتایبەتە بە ئەو زاتە مەزنە. (والحمد لله: وحەمد وسوپاس بۆ خودا) واتا هەموو حەمد وسوپاسێک تەنها بۆ خودا، حەمد وسوپاس بۆ ئەو خودایەی کە ئێوارەمان بەسەردا هات وزانیمان هەموو موڵکێک بۆ خودایە وحەمد وسوپاس تەنها بۆ ئەو نەک بۆ هیچ کەسێکی تر. (ﻻ إله إﻻ الله وحده لا شریک له: وهیچ پەرستراوێک هەق وڕاست نییە کە شایەنی پەرستن بێت جگە لە الله، خودا تاکە وهیچ شەریک وهاوبەشێکی نییە): واتا (الله) تاکە لە خودایەتی -ئولوهیەت- وپەرستنیدا؛ هەروەکو چۆن لە موڵک وپەروەردگارێتیدا هیچ شەریک وهاوبەشێکی نییە بەهەمان شێوە لە خودایەتیدا -لە پەرستنیدا- هیچ شەریک وهاوبەشێکی نییە. (ربِّ أسألك خير ما في هذه الليلة: ، خودایە داوای هەموو خێرێکت لێدەکەم کە لە ئەم شەوەدا ڕوودەدات): واتا مەبەستم ئەو خێرانەیە کە لەوەیە لە ئەم شەوەدا ڕووبدات. (وخير ما بعدها: ئەو خێرەش لە پاش ئەم شەوە دێت): وئەو خێرانەش کە لەوەیە ڕووبدات وجێگیر بێت لە پاش ئەم شەوە. ( وأعوذ بك من شر ما في هذه الليلة وشر ما بعدها : وخودایە پەنات پێدەگرم لە هەموو شەڕ وزیانێک کە لە ئەم شەوە ڕوودەدات، ولە ئەو شەڕ وزیانەش لە پاش ئەم شەوە دێت): واتا لەو شەڕ وزیانانەى کە لەوەیە لە ئەم شەوە تووشم ببێت کە زیان بە ئاینداری ودونیام بگەیەنێت. (رب أعوذ بك من الكسل : وخودایە پەنات پێدەگرم لە تەمەڵی -لاوازى-): واتا لە قورسی لاشە بۆ ئەنجامدانى پەرستنەکان ئەگەرچیش لاشەم توانای هەبێت، ئەمیش بەهۆی ئەوەیە کە نەفسی هان نەداوە بۆ ئەنجامدانى خێر وچاکە ئەگەرچیش لە ڕووی لاشەوە توانای هەیە. (وسُوءِ الكِبَرِ : ولە شەڕ وزیانی بەتەمەن بوون -پیربوون-): واتا لە شەڕ وزیانی کاتی بەتەمەن بوون وپیر بوون وخڕف بوون کە لەم تەمەندا مرۆڤ زۆرجار تووشی خڕف بوون ولە بیرچوونەوە دەبێت وهەروەها لاشەی لاواز دەبێت؛ کە لێرەدا تەمەن ڕێگا نادات بەوەى ئامانجی ژیان جێبەجێ بکەیت کە بریتیە لە فێربوونی زانستی شەرعی وکردەوەی چاکە بەهۆی لاوازی ئەقڵ وتوانا، ومرۆڤ کەمتەرخەم دەبێـت لە ئەنجامدانى پەرستنەکان وکردەوە چاکەکان بەهۆی خراپ بوونی حاڵ وتەندروستیەوە، هەروەها وشەی (الكِبْر) بەم شێوەیەش هاتووە لە هەندێک گێڕانەوەدا کە پیتی (ب) -سکون- لەسەریەتی بە ماناى فیز زلی ولەخۆ دەرچوون دێت کاتێک بەهۆی زۆری نیعمەتەوە مرۆڤ تووشی شانازی وخۆبەگەورەزانین دەبێت بەسەر خەڵکیدا، ( رب أعوذ بك من عذاب في النار، وعذاب في القبر : وخودایە پەنات پێدەگرم لە سزای دۆزەخ ولە سزای ناو گۆڕ): ولە ئەو شتانەش کە دەبنە هۆی تووشبوون بە سزای دۆزەخ وسزای گۆڕ، وهەروەها ئەم فەرموودەیە بەڵگەیە لەسەر بوونی سزای ناو گۆڕ؛ چونکە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بە ئاشکرای دەستەواژەکە باسدەکات -عذاب القبر:سزای ناو گۆڕ -.(إذا أصبح : ئەگەر بەیانی بەسەردا بهاتایە): واتا ئەگەر بەیانی بەسەر پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بهاتایە. (قال ذلك أیضا : هەمان شتی دەفەرموو): واتا ئەوەى لە ئێوارەدا دەیخوێند لە بەیانیدا هەمان شتی دەخوێند، بەڵام لە جیاتی (أمسینا وأمسى الملک لله) دەیفەرموو (أصبحنا وأصبح الملك لله) لە جێگای شەو ڕۆژی دادەنا لە خوێندەوەکەیدا، وپاشان تەواوى نزاکەى وەکو ئەوەى ئێوارە دەخوێند.
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «لە ئاماژەکانى بە مەزندانانى (بە شکۆدانانى) خواى گەورە: ڕێزلێنان لە پیاوی ڕیش سپی مسوڵمان، وهەڵگری قورئان نە زێدەڕەوی تـێدا دەکات ونە پشت گوێی دەخات، وڕێزلێنان لە دەسەڵاتداری دادپەروەر».
ئیبنوداود گێڕاویەتیەوەئەم فەرموودەیە ئاماژە بەوە دەکات کە لە نیشانەکانى بە مەزندانان و بە شکۆدانانى خواى گەورە هەندێک شتە کە لەم فەرموودەیەدا باسکراوە: (ڕێزلێنان لە پیاوی ڕیش سپی مسوڵمان): واتا ڕێزگرتن لە پیاوی بەتەمەنی مسوڵمان ئەویش بە ڕێزگرتنی لە دانیشتنەکان ونەرم ونیان بوون لەگەڵیدا و بە ڕەحم وبەزەیی بوون بەرامبەری وبەو شێوەیە، وهەموو ئەمانە لە نیشانەى بە مەزندانانی خواى گەورەن چونکە پیاوی بەتەمەنی مسوڵمان ڕێزی هەیە لای خواى گەورە. (وهەڵگری قورئان): وبە هەڵگری قورئان ناوی بردووە چونکە قورئان لە نێو دڵ وسینگیدایە و لەبەری کردووە و لەگەڵیدایە بەردەوام وهەروەها ئەوانەش دەگرێتەوە کە قورئان دەخوێنن وتەفسیری دەکەن وکات بە خوێندن وگەڕان بە ناو ماناکانى قورئاندا بەسەر دەبەن، وهەڵگری قورئان لەم فەرموودەیەدا دوو وەسفی تایبەتی کراوە: 1/ (نە زێدەڕەوی تـێدا دەکات): واتا زیادەڕەوی ناکات وسنوور تێناپەڕێنێت لە کردەوە کردن وگەڕان بە دوای ئەو شتانەى کە نەزانراو وشاراوەن وناگەڕێت بە دوای ئەو مانایانەى لە لای ئەو جێگای گومانن، وزیادەڕەوی ناکات لە دەرکردنی پیتەکان -لە تەجوید- دا وهەروەها خوێندنەوەى قورئان بە خێرایی زیادەڕەوییە چونکە ڕێگر دەبێت لە بیرکردنەوە لە ماناى ئایەتەکان. 2/ (ونە پشت گوێی دەخات): واتا پشت هەڵناکات لە خوێندنەوەى قورئان وتەجوید وتێگەیشتنی ماناکانى وکردەوە کردن، ووتراوە پشت گوێی دەخات پاش ئەوەى زانستی هەبوو سەبارەت بە قورئان. وکۆتا کۆمەڵ کە باس لە ڕێزگرتنیان کراوە: (وڕێزلێنان لە دەسەڵاتداری دادپەروەر): واتا ئەو دەسەڵاتدارەى کە سیفەتی دادپەروەری تێدایە، ڕێزلێگرتنی بەهۆی ئەوەیە کە سوودی گشتی هەیە وهۆکاری چاکبوونی کاروباری خەڵکیە.