





























Hadeeth Cards
Da'wa cards that highlight great meanings from the noble prophetic hadiths in a simple style and attractive display that helps the Muslim to have a deeper understanding of his religion in an easy way
All
لە نەواسی کوڕی سەمعانی ئەنساڕیەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «خواى گەورە نمونەیەکی بۆ چواندوین کە ڕێگایەکی ڕاستە، و لەسەر هەردوو لای ڕێگاکە دوو دیوار هەن، ودەرگای کراوەیان تێدایە، و دەرگاکان پەردە دراون، و لە لای دەرگای ڕێگا ڕاستەکە بانگخوازێک هەیە دەڵێت: ئەی خەڵکینە، هەمووتان بێنە سەر ڕێگاکە و لا مەدەن ، وبانگخوازێکیش لە سەرەوەى ڕێگاکە هەیە، ئەگەر کەسێک بیەوێت هەریەکێک لەو دەرگایانە بکاتەوە، -پێی- دەڵێت: مەینەتی بۆت؛ مەیکەرەوە، ئەگەر بیکەیتەوە دەچیتە ژوورەوە، وڕێگاکە ئیسلامە، ودوو دیوارەکە: سنوورەکانى خواى گەورەن، ودەرگا کراوەکان: شتە حەرامکراوەکانن، وئەو بانگخوازەى لەسەر ڕێگاکە وەستاوە: کتێبی خواى گەورەیە -قورئان-، وئەو بانگخوازەى لە سەرەوەى ڕێگاکە وەستاوە: ئامۆژگاریکاری خودایە لە دڵی هەموو مسوڵمانێکدا».
(الترمذي وأحمد) ڕیوایەتیان كردووەپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونی دەکاتەوە: خواى گەورە بۆ ئیسلام نمونەیەکی هێناوەتەوە کە وەکو ڕێگایەکی ڕاست وایە کە هیچ خواروخێچیەکی تێدا نیە، ولە لایەکانى ئەم ڕێگایە، دوو دیوار هەیە و ئەمانە سنوورەکانى خواى گەورەن، لەنێو دیوارەکاندا دەرگای کراوە هەن ئەمانە حەرامکراوەکانن، لەسەر ئەم دەرگایانە پەردە هەیە وا دەکات ئەوەى تێدەپەڕێت نەزانێت چ لەپشت پەردەکەوە هەیە، لەسەر ڕێگاکە بانگخوازێک هەیە کە خەڵکی ئاراستە وڕێنموێنی دەکات وپێیان دەڵێـت: لەسەری بڕۆن و لامەدەن بۆ ئەملاو ئەولا، ئەم بانگخوازە قورئانە، وبانگخوازێکی تر هەیە لە سەرەوەى ڕێگاکە؛ ئەم بانگخوازە هەرکاتێک کەسێ تێپەڕبوو بەسەر ڕێگا ڕاستەکەدا بیەوێت کەمێک لەپەردەی سەر دەرگاکان لابدات ؛ نەهی لێدەکات وپێی دەڵێت: هاوار بەحاڵت مەیکەرەوە ! ئەگەر بیکەیتەوە دەچیتە ژوورەوە، وناتوانیت خۆت بگێڕیتەوە لە نەچوونە ژوورەوە، وئەم بانگخوازە ئامۆژگاریکاری خودایە لەدڵی هەموو مسوڵمانێکدا.
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئایا یەکێکتان حەز دەکات ئەگەر گەڕایەوە بۆ ماڵەوە سێ وشتری قەڵەوی ئاوسی دەست بکەوێت؟»، ووتیان: بەڵێ، فەرمووی: «سێ ئایەت یەکێکتان بیخوێنێت لە نوێژەکەیدا خێرترە بۆی لە سێ وشتری گەورە وقەڵەوی ئاوس».
(مسلم) ڕیوایەتی كردووەپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونی دەکاتەوە کە پاداشتی خوێندنی سێ ئایەت لەنوێژدا خێرترە لەوەى مرۆڤ بگەڕێتەوە بۆ ماڵەوە سێ وشتری قەڵەوی گەورەی ئاوسی دەستبکەوێت.
لە عوقبەی کوڕی عامری جوهەنیەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەو کەسەی بەئاشکرا قورئان دەخوێنێت وەکو ئەو کەسە وایە کە بە ئاشکرا خێر دەکات، وئەو کەسەی بەنهێنی قورئان دەخوێنێت وەکو ئەو کەسە وایە کە بەنهێنی خێر دەکات».
(أبو داود والترمذي والنسائي) ڕیوایەتیان كردووەپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونی دەکاتەوە ئەو کەسەی بەئاشکرا قورئان دەخوێنێت وەکو ئەو کەسەیە بەئاشکرا خێر دەکات، وئەوەى بە نهێنی قورئان دەخوێنێت وەکو ئەو کەسە وایە کە بە نهێنی خێر دەکات.
لە عەلیەوە دەڵێت: من پیاوێک بووم ئەگەر فەرموودەیەکم ببیستایە لە پێغەمبەری خوداوە -صلى اللە علیە وسلم- ؛ خواى گەورە (بەهۆیەوە) سوودی پێ دەگەیاندم بە ویستی خۆی، وئەگەر یەکێک لە هاوەڵانی فەرموودەیەکی بۆم باس کردایە سوێندم دەدا، ئەگەر سوێندی بخواردایە ئەوا باوەڕم پێی دەکرد، وئەبوبەکر -فەرموودەیەکی- بۆم گێڕایەوە، وئەبوبەکر ڕاستی فەرموو، فەرمووی: بیستوومە کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرموویەتی: «هەرکەسێک گوناهێک بکات، پاشان هەستێت ودەستنوێژ بگرێت، دواتر نوێژ بکات، پاشان داواى لێخۆشبوون لە خواى گەورە بکات؛ ئەوا خواى گەورە لێی خۆش دەبێت»، پاشان ئەم ئایەتەى خوێندەوە: {وَالَّذِينَ إِذَا فَعَلُوا فَاحِشَةً أَوْ ظَلَمُوا أَنْفُسَهُمْ ذَكَرُوا اللَّهَ فَاسْتَغْفَرُوا لِذُنُوبِهِمْ} واته: {وە ئەوانەی کە کاتێک کردەوەیەکی ناشیرین دەکەن یان ستەم لەخۆیان دەکەن کە یادی خوایان کردەوە داوای لێبووردن دەکەن بۆ گوناھەکانیان} [آل عمران: 135].
(أبو داود والترمذي والنسائي -له الكبرى- وابن ماجه وأحمد) ڕیوایەتیان كردووەپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوەمان بۆ دەكات هەربەندەیەك گوناهێک بکات، پاشان هەستێت و بەڕێكی وجوانی دەستنوێژ بگرێت، دواتر دوو ڕكات نوێژ بکات بەنیەتی تەوبەكردن لەم گوناهە، پاشان داواى لێخۆشبوون لە خواى گەورە بکات؛ ئەوا خواى گەورە لێی خۆش دەبێت. پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەم ئایەتەى خوێندەوە: {وَالَّذِينَ إِذَا فَعَلُوا فَاحِشَةً أَوْ ظَلَمُوا أَنْفُسَهُمْ ذَكَرُوا اللَّهَ فَاسْتَغْفَرُوا لِذُنُوبِهِمْ} واته: {وە ئەوانەی کە کاتێک کردەوەیەکی ناشیرین دەکەن یان ستەم لەخۆیان دەکەن کە یادی خوایان کردەوە داوای لێبووردن دەکەن بۆ گوناھەکانیان} [آل عمران: 135].
لە ئەبی ئومامەی باهیلیەوە -ڕەزای خوای لێبێت-دەڵێت: پیاوێك هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، ووتی: ئایا چی دەڵێیت سەبارەت بە پیاوێك جیهاد دەكات دەیەوێت پاداشت وناوبانگی دەستبكەوێت؟ چی بۆ هەیە؟ پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هیچ شتێكی بۆ نییە»، سێ جار دووبارەی كردەوە، وپێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- هەر دەیفەرموو: «هیچ شتێكی بۆ نییە»، پاشان فەرمووی: «خوای گەورە هیچ كردەوەیەك قبوڵ ناكات مەگەر ئەوە نەبێت كە بە دڵسۆزیەوە بۆ ئەو ئەنجامدراوە، ومەبەستی لێی ڕووی خودا بێت».
رواه النسائيپیاوێك هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ؛ بۆئەوەی پرسیاری لێبكات وداوای فەتوا بكات سەبارەت بە حوكمی پیاوێك دەردەچێت بۆ جیهاد كردن مەبەستی پاداشتی الله یە وهەروەها مەبەستیشی ئەوەیە خەڵكی وەسف وستایشی بكەن، ئایا ئەم كەسە پاداشتی دەستدەكەوێت؟ پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- وەڵامی دایەوە بەوەی: هیچ پاداشتێكی دەستناكەوێت؛ چونكە لە نیەتیدا جگە لە خودای كردووەتە هاوبەش، پیاوەكە سێ جار هەمان پرسیاری لێكرد، ئەویش -صلى اللە علیە وسلم- جەختی لەسەر هەمان وەڵام دەكردەوە؛ بەوەی هیچ پاداشتێكی دەستناكەوێت، پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بنچینەیەكی پێی ووت سەبارەت بە قبوڵ بوونی كردەوە لەلای خوای گەورە: ئەمیش بریتیە لەوەی خوای گەورە هیچ كردەوەیەك قبوڵ ناكات مەگەر ئەوە نەبێت كە بە تەواوی بۆ ئەو ئەنجامدراوە بەبێ ئەوەی هیچ هاوبەشێكی بڕیاردا بێت، ودەبێت مەبەستی ڕەزامەندی خوای گەورە بێت -سبحانه وتعالی- لەم كردەوەیەدا.
لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- كە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرمووێت: «لە چاکی ئیسلامەتی مرۆڤ ئەوەیە واز بهێنێت لە شتێک کە پەیوەندی بە ئەوەوە نەبێت».
رواه الترمذي وغيرهپێغەمبەر -صلی الله علیه وسلم- ڕوونی کردۆتەوە: کە لە جوانی وكامڵی ئیسلامەتی موسڵمان وكامڵی ئیمانی؛ ئەوەیە دوور بكەوێتەوە لەوەی کە پەیوەندی پێوەی نییە و تایبەت نییە بە ئەو و گرنگ نییە بۆی و سوودی پێناگەیەنێت لە قسە و کردەوەکاندا، و دوور بكەوێتەوە لەو شتانەی کە پەیوەندییان پێوەی نییە لە کاروباری ئاین و دونیادا، چونکە سەرقاڵبوونی مرۆڤ بەوەی كە هی ئەو نییە وپەیوەندی پێوەی نییە؛ لەوانەیە سەرقاڵی بکات لەوەی کە پەیوەندی پێوەی هەیە، ئەگەر وا نەكات لەوەیە بیبات بەرەو ئەو شتەی کە دەبێت لێی دوور بکەوێتەوە؛ چونکە مرۆڤ بەرپرسیارە لەسەر کردەوەکانی لە ڕۆژی دواییدا.
لە عبداللەی کوڕی مەسعودەوە -ڕەزای خوای لێبێت- كە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئیماندار تانەدەر ونەفرەتكار وجوێندەر ودەمشڕ نییە».
(الترمذي) ڕیوایەتی كردووەپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێمان ڕادەگەیەنێت كە تانەدان لە خەڵكی وباسكردنی عەیب وكەموكورتیەكانیان وجوێندان ونەفرەت كردن وبەد گۆیی وبەد كاری وبێ شەرمی لە قسە وكردەوەدا ؛ هەموو ئەمانە لە سیفەت وڕەوشتی ئیماندار نییە.
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەركەسێك بڵێت: (لاَ إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ، وَحْدَهُ لاَ شَرِيكَ لَهُ، لَهُ المُلْكُ وَلَهُ الحَمْدُ، وَهُوَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ)^، لە ڕۆژێكدا سەد جار، بۆ ئەو (هێندەی پاداشتی) ڕزگاركردنی دە بەندەیە، وسەد چاكەی بۆ دەنووسرێت، وسەد خراپەی لەسەر دەسڕێتەوە، ودەبێتە هۆی پارێزگاری بۆی لە شەیتان لەو ڕۆژەدا هەتاوەكو ئێوارەی بەسەردا دێت، وهیچ یەكێك (كردەوەی) چاكتری لە ئەو ئەنجام نەداوە مەگەر یەكێك زیاتر لە ئەو ئەوەی وتبێت (كردبێت)». ^(هیچ کەسێک شایستەى پەرستن نییە بە هەق وڕاستی جگە لە الله، وهیچ شەریک وهاوبەشێکی نییە، وهەموو شتێک موڵکی ئەوە، وهەموو سوپاسێک هەر بۆ ئەوە، وئەو لە سەر ئەنجامدانی هەموو کارێک توانادارە)
(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەریپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێمان ڕادەگەیەنێت كە هەركەسێك بڵێت: (لاَ إِلَهَ:هیچ کەسێک شایستەى پەرستن نییە بە هەق)؛ وهیچ پەرستراوێك هەق وڕاست نییە، (إِلَّا اللَّهُ، وَحْدَهُ لاَ شَرِيكَ لَهُ:جگە لە الله، وهیچ شەریک وهاوبەشێکی نییە)؛ لە خودایەتیدا -پەرستراوێتیدا- وپەروەردگارێتی وناو وسیفەتەكانیدا، (لَهُ المُلْكُ:وهەموو شتێک موڵکی ئەوە)؛ وئەو ڕكێف بە هەموو خوڵقێنراوەكان دەكات وبەڕێوەیان دەبات، (وَلَهُ الحَمْدُ:وهەموو سوپاسێک هەر بۆ ئەوە)؛ حەمد وسوپاس بۆ ئەو لەسەر هەموو شتێك كە دەیخوڵقێنێت ولە قەدەردا دەینووسێت وبڕیاری لەسەر دەدات، (وَهُوَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ:وئەو لە سەر ئەنجامدانی هەموو کارێک توانادارە)؛ كەس ناتوانێت ڕێگری لێبكات وبەرگری بكات لەسەر بڕیار ودەسەڵاتی، وئەوەی ویستی لەسەر نەبێت نایەتە دی وڕوونادات. هەركەسێك لە ڕۆژێكدا سەد جار ئەم زیكرە دووبارە بكاتەوە وبیڵێت، هێندەی پاداشتی ڕزگاركردنی دە بەندەی بۆ دەنووسرێت، وسەد چاكە وپلەی بۆ دەنووسرێت لە بەهەشتدا، وسەد خراپەی لەسەر دەسڕێتەوە ولە گەردنی لادەدرێت، ودەبێتە هۆی پارێزگاری وبەرگری وقەڵا بۆی لە شەیتان لەوەی هەڵیبخەڵەتێنێت و بەسەریدا زاڵ بێت لەو ڕۆژەدا هەتاوەكو ئێوارەی بەسەردا دێت بە ڕۆژئاوابوون، ولە ڕۆژی قیامەتدا هیچ یەكێك كردەوەی چاكتری لە ئەو ئەنجام نەداوە مەگەر یەكێك زیاتر لە ئەوەی وتبێت (كردبێت).
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- كە دەیفەرموو: «هێشتا دڵی بەتەمەن گەنجە لە دوو شتدا: خۆشەویستی دونیا وهیوا درێژی».
(البخاري) ڕیوایەتی كردووەپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕایدەگەیەنێت كە پیاوی بەتەمەن هەر پیرتر دەبێت ولاشەی لاوازتر دەبێت بەڵام دڵی هێشتا هەر گەنجە لەسەر خۆشویستنی دوو شت: یەكەم: خۆشەویستی دونیا وزۆر كردنی سامان. دووەم: خۆشەویستی درێژی ژیان وتەمەن وهیوا.