





























Hadeeth Cards
Da'wa cards that highlight great meanings from the noble prophetic hadiths in a simple style and attractive display that helps the Muslim to have a deeper understanding of his religion in an easy way
All
لە زەیدی کوڕی ئەرقەمەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەم ئاودەستخانانە شەیتانەکانی تێدا ئامادە بن، بۆیە ئەگەر هەریەکێکتان چوو بۆ سەرئاو با بڵێت: (أعوذ بالله من الخبث والخبائث)*». *(واتە:پەنا بە خودا دەگرم لە شەیتانی نێر ومێ)
ئیبنو ماجه گێڕاویەتیەوە - ئیبنوداود گێڕاویەتیەوە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوەشوێنی سەرئاو کردن وئاودەستخانەکان جن وشەیتانەکان تێیاندا ئامادە دەبن، ولەوێ چاوەڕێ دەکەن بۆ ئەوەى زیان بە نەوەکانى ئادەم بگەیەنن وتووشی کێشەیان بکەن چونکە شوێنێکە تێیاندا عەورەت ئاشکرا دەبێت، وناوی خودا لەو شوێنانە ناهێندرێت، بۆیە دەبێت مسوڵمان ئەگەر چووە سەرئاو (توالێتەوە) بڵێت: (أعوذ بالله من الخبث والخبائث) واتە: (پەنا بە خودا دەگرم وداواى پاراستنم لە ئەو دەکەم لە هەموو شەیتانێکی نێر ومێ).
لە ئەنەسەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «هیچ کەسێک هێندەی پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- لە لایان خۆشەویست نەبوو، وئەگەر پێیان بگەیشتایە ئەوا بۆی هەڵنەدەستان چونکە حەزی بەوە نەدەکرد».
تورموذی گێڕاویەتیەوەئەنەس -ڕەزاى خواى لێبێت- باسی ئەوە دەکات کە لە لای هاوەڵان هیچ کەسێک وەکو پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- خۆشەویست نەبووە، ولەگەڵ ئەم خۆشەویستیە بەهێزەیان بۆی، ئەگەر پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێیان بگەیشتایە؛ بۆ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هەڵنەدەستان؛ چونکە ئەوان دەیانزانى کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- حەز ناکات کەس لە بەر پێی بۆی هەڵسێت.
لە ئەبی جوحەیفەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بووم وبە پیاوێکی فەرموو: «من بە پاڵدانەوەوە خواردن ناخۆم».
بوخاری گێڕاویەتیەوەلە فەرموودەیەدا ئەوە ڕوونکراوەتەوە کە لە سونەت وئادابی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەبووە کە بە پاڵدانەوەوە خواردن وخوادرنەوە بخوات، وپاڵدانەوە مەبەست لێی ئەوەیە کە لەسەر باڵێکی (قۆڵێکی) لەسەر سەرینێک یان شتێکی تر ڕابکشێت وبە دەستەکەی تری خواردن وخواردنەوە بخوات، وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- خۆی بە دوور دەگرت لە خواردن وخواردنەوە بەم شێوەیە چونکە ئەم شێوازى دانیشتن وڕاکشانە هۆکاری ئەوەیە خواردن زۆر بخورێت ولاشە قورس ببێت وچالاکی لاشە نەمێنێت، وهەروەها گەلێک زیانی هەیە بۆ لاشە ئەگەر خواردن بەم شێوەیە بخورێت چونکە ڕێڕەوی خواردنەکە بەرەو گەدە ڕێک نیە بەڵکو لارە بۆیە بە شێوەیەی سروشتی وئاسایی خواردن وخواردنەوە ناگات بە گەدە وئەمیش هۆکاری زیانە بۆ سەر لاشە، وهەروەها خواردن وخواردنەوە بەم شێوازە نیشانەیە بۆ خۆبەگەورەزانین وپێچەوانەى سادە بوونە -تواضع-ە.
لە ئیبن عەباسەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کردووە: لە هەناسەدان لە ناو پەرداخدا، یان لە فووکردن بە ناویدا».
ئیبنو ماجه گێڕاویەتیەوە - تورموذی گێڕاویەتیەوە - ئیبنوداود گێڕاویەتیەوە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوە - دارەمی گێڕاویەتیەوەلەم فەرموودەیەدا ڕوونکردنەوەی ئادابەکانی خواردن وخواردنەوەى تێدایە، ولەو ئادابانەش لێرەدا باسکراوە نەهی کردنە: 1/ لە هەناسەدان: لە ناو پەرداخی خواردنەوە ولەسەر دەفر ومەنجەڵی خواردنەوە، 2/ فووکردن: بەسەر دەفر ومەنجەڵ وبە ناو پەرداخدا. سەبارەت بە هەناسەدان لە ناو پەرداخ یان بەسەر دەفر ومەنجەڵدا گەلێک زیانی تێدایە: وەکو خەوشدارکردنی پەرداخ وخواردنەکە لەسەر ئەو کەسەی دەیخواتەوە لە پاش کەسی یەکەم، هەرچەندە باشتر وایە پەرداخەکە بشۆردرێت پاش ئەوەی کەسێکی تر لێی خواردەوە چونکە ئەمە پاکژترە، وهەروەها خواردنەوە وهەناسەدان لە یەک کاتدا لەوەیە ببێتە هۆی خنکاندن ودەرنەچوونی هەناسە، وخواردنەوە هەروەکو لە سونەتدا هاتووە بە سێ هەناسە دەبێت لە دەرەوەى پەرداخەکە، وئەمیش وا دەکات خواردنەوەکە بە چێژتر بێت وئاسانتر بێت بۆ لاشە کە هەرسی بکات، وهەروەها لە فەرموودەکە نەهی کراوە لە فووکردن بە ناو پەرداخ یان بەسەر دەفرى خواردن یان بە ناو مەنجەڵی خواردنەوەدا بۆ ئەوەى خواردن یان خواردنەوەکە سارد ببێتەوە، وئەمیش بۆ پاراستنی خواردن وخواردنەوەیەکەیە لەو شتانەى لە دەمی ئەو کەسەی فوو دەکات دێتە دەرەوە لە هەوای ناپاکژ وبۆنی ناخۆش وشتی تر.
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەرکاتێک هەریەکێکتان شەڕی کرد دژی براکەى؛ ئەوا پێویستە خۆی لە لێدانى دەموچاوی بە دوور بگرێت».
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریواتای فەرموودەکە: هەریەکێکتان لێدانی گەیاند بە کەسێکی تر بۆ پەروەردەکردنی (تەربیەت دانی) یان تەنانەت ئەگەر بۆ جێبەجێکردنی سنوورێک لە سنوورەکانى خودا بێت یان شەڕی کرد لە دژی یان جگە لەمانە ئەوا با خۆی بە دوور بگرێت لە لێدانی لە دەموچاوی (ڕووی)، چونکە ڕووی نەوەی ئادەم ڕێزداری خۆی هەیە، ولە ڕێزدارترین ئەندامەکانە، ولێدان لە ڕوو دەبێتە هۆی شێواندنی وناشیرین بوونی ومانەوەى شوێنەوار بەهەر شێوەیەک لە شێوەکان بێت ئەگەرچیش لێدانەکە سووک بێت، یان جاری وا هەیە لێدانەکە دەبێتە هۆی لە دەستدانی ئەندامێکی (هەستێکی) ڕوو، بۆیە واجبە مرۆڤ خۆی بە دوور بگرێت لە لێدانی دەموچاو، ئەگەر لێدانەکە هەق بێت یان دەستدرێژی بێت بە ناهەق؛ وئەم فەرموودەیەی پێغەمبەرمان -صلى اللە علیە وسلم- بۆ بیرهێناوەیە بۆ مسوڵمانان وبۆ هەموو مرۆڤەکانیش چونکە ئەگەری لێدان هەر دەبێت ڕووبدات جا بەهۆی ناکۆکیەوە یان بۆ پەروەردە کردن یان بۆ جێبەجێکردنی سنوورەکانی شەریعەت بێت چونکە ئەمە سروشتی ژیانە، وبە هیچ شێوەیەک ئەم فەرموودەیە هاندانی مرۆڤی تێدا نییە بۆ شەڕ کردن ولێدانی مرۆڤەکان کە لەوەیە هەندێک کەس بەو شێوەیە لێی تێبگەن.
لە ئەبی سەعیدی خودریەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پیاوێک کۆچی کرد (هیجرەتی کرد) بۆ لای پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- لە یەمەنەوە، وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێی فەرموو: «ئایا کەسی خزمت هەیە لە یەمەن؟»، پیاوەکە ووتی: دایک وباوکم، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «ئایا مۆڵەتیان پێدایت (بۆ ئەوەى کۆچ بکەیت)؟»، پیاوەکە ووتی: نەخێر، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «بگەڕێوە بۆ لایان وداوای مۆڵەتیان لێبکە، ئەگەر مۆڵەتیان پێدایت؛ ئەوا جیهاد ئەنجامبدە، ئەگەر نا؛ ئەوا چاکەکار بە بەرامبەریان».
ئیبنوداود گێڕاویەتیەوە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوەشیکردنەوەی فەرموودەکە: پیاوێک لە یەمەنەوە هات بۆ ئەوەى مۆڵەت لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وەربگرێت بۆ ئەوەى جیهاد ئەنجامبدات، وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پرسیاری لێکرد سەبارەت بەوەى ئایا مۆڵەتی لە دایک وباوکی وەرگرتووە پێش ئەوەى بێت بۆ جیهاد کردن یان نا؟، وا دیارە کە مۆڵەتی لێیان وەرنەگرتووە، بۆیە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانی پێیکرد بەوەى بگەڕێتەوە بۆ لایان وچاکەکار بێت بەرامبەریان، بۆیە ئەم فەرموودەیە بەڵگەیە لەسەر ئەوەى مۆڵەت وەرگرتن لە دایک وباوک پێش چوون بۆ جیهاد کردن بەهەند وەرگیراوە لە شەریعەتدا بە تایبەت ئەگەر جیهادی بەرگری (جهاد الدفع) نەبێت لە خاکی مسوڵمانان، چونکە جیهادی بەرگری فەرزە لەسەر هەموو مسوڵمانێکی باڵغی نێر کە توانای هەبێت.
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئێوە بە پەرۆش دەبن بۆ بەدەستهێنانى دەسەڵات وفەرمانڕەوایی، ودەبێتە هۆی پەشیمانی لە ڕۆژی قیامەتدا، چەند بەتامە سەرەتای شیرپێدان، وچەند خراپ وناڕەحەتە شیربڕینەوە».
بوخاری گێڕاویەتیەوەئەم فەرموودەیە ئاماژە بۆ مەزنی مەسەلەی فەرمانڕەوایی دەکات وئەوەیشی هەمان حوکمی هەیە وەکو دادگا، چونکە سەرەنجام ولێپرسینەوەى زۆری لەسەرە لە قیامەتدا، وئاگاداری تێدایە سەبارەت بە داواکردنی وسووربوون لەسەر بەدەستهێنانى، ئەمیش بەستراوەتەوە بە کەسێک کە هەوڵ بۆ بەدەستهێنانى بدات وسوور بێت لەسەر ئەمە وشایستەی ئەوە نەبێت کە ئەو بەرپرسیاریەتیەی پێبدرێت، بە پێچەوانەى ئەو کەسەی کە هەوڵی بۆ نادات بەڵام لە لایەن کەسێکی ترەوە بکرێت بە بەرپرسیار وشایەنی ئەو شوێنە بێت ودادپەروەر بێت لەو ئەرکەدا؛ ئەوا لێرەدا ئەم کەسە هاوکاری وپشتیوانى دەکرێت لەم ئەرکەدا هەروەکو لە فەرموودەی تردا هاتووە، وسەرەتای گرتنە دەستی فەرمانڕەوایی لەم فەرموودەیەدا بە سەرەتای شیرپێدانى منداڵ چوێندراوە بەهۆی بەدەستهێنانى ماڵ وسامان وپلەوپایە وجێبەجێکردنی بڕیارەکان، بەڵام کۆتایی فەرمانڕەواییەکە چوێندراوە بە شیربڕینەوە کە لای منداڵ ناخۆش وناڕەحەتە بەهەمان شێوە کۆتایی وسەرەنجامی فەرمانڕەوایی نادادپەروەرانە لە ڕۆژی قیامەتدا پەشیمانى وئازار وناڕەحەتییە.
لە ئەنەسەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت: پیاوێک هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا وازم لە هیچ تاوانێکی بچووک وگەورە نەهێناوە -هەموویم کردووە-، فەرمووی: «ئایا شاهێدی دەدەیت بە ( لَا إِلَهَ إِلا اللَّهُ وَ مُحَمَّدًا رَسُولُ اللَّهِ)؟»، سێ جار، ووتی: بەڵێ، فەرمووی: «ئەوە -شایەتمانەکە- ئەوی تر -تاوانەکان- دادەپۆشێت».
(أبو يعلى والطبراني والضياء المقدسي) ڕیوایەتیان كردووەپیاوێک هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ووتی: ئەوی پێغەمبەری خودا، هەموو گوناهـ و تاوانەکانم کردووە، و وازم لە هیچ گوناهێکی بچووک وگەورە نەهێناوە ؛ هەموویم کردوە، ئایا خواى گەورە لێم خۆش دەبێت؟ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێی فەرموو: ئایا شاهیدی دەدەیت بە ( لَا إِلَهَ إِلا اللَّهُ وَ مُحَمَّدًا رَسُولُ اللَّهِ ) واتە : (هیچ شتێک شایستەى پەرستن نیە جگە لە الله و موحەمەد پێغەمبەری خودایە) ؟ سێ جار دووبارەی کردەوە، پیاوەکە ووتی: بەڵێ، شاهێدی دەدەم، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی فەزڵی دوو شایەتمانی کرد کە هۆکاریشە بۆ لێخۆشبوون لە تاوانەکان، وتەوبە کردن دەبێتە هۆی لێخۆشبوون لە تاوانەکانى پێشووتر.
لە جابری کوڕی عبداللەوە -ڕەزاى خوایان لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «فێری زانست مەبن بۆئەوەى شانازی پێوە بکەن لە لای زانایان، ونە بۆئەوەى مشتومڕی پێوە بکەن لەگەڵ نەفامەکان، ونە بۆئەوەى باشترین شوێن هەڵبژێرن لەنێو دانیشتنەکان، هەرکەسێک وابکات، ئەوا ئاگر ئاگر (دۆزەخ چاوەڕێی دەکات)».
(ابن ماجه) ڕیوایەتی كردووەپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هۆشداری داوە لەفێربوونی زانست بۆ شانازی کردن وخۆنواندن لەپێش زانایان، بۆئەوەى دەریبخات ئەو زانایە وەکو ئەوان، یان بۆئەوەى مشتومڕی پێبکات لەگەڵ نەفامەکان وکەم ئەقڵەکان، یان فێری زانست بێت بۆئەوەى لە دانیشتنەکان شوێنی باش وبەرزی هەبێت، ولەسەرو خەڵکی بێت. هەرکەسێک نیەتی بەم شێوەیە بێت؛ ئەوا شایستەى چوونە دۆزەخە بەهۆی ڕیا ودڵسۆز نەبوون بۆ خواى گەورە لە فێربوونی زانستی شەرعی.