





























Hadeeth Cards
Da'wa cards that highlight great meanings from the noble prophetic hadiths in a simple style and attractive display that helps the Muslim to have a deeper understanding of his religion in an easy way
All
لە جابرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- کە دەیفەرموو: «شەیتان هیوابڕاوە لەوەى کە نوێژخوێنان بیپەرستن لە دورگەی عەرەبیدا، بەڵام بێ هیوا نەبووە لەوەى کێشە وناکۆکی لە نێوانیان بنێتەوە».
(مسلم) ڕیوایەتی كردووەپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕایدەگەیەنێت كە ئیبلیس بێ هیوا بووە لەوەی ئیماندارە نوێژخوێنەكان بگەڕێنەوە بۆ پەرستن وسوجدە بردن بۆ بتەكان لە دوورگەی عەرەبیدا، بەڵام هێشتا بێ ئومێد نەبووە، وهەوڵدەدات وكۆشش وكار دەكات بۆئەوەی ناكۆك بن لە ڕێگای هەڵگیرساندنی ئاگری دووبەرەكی ومشتومڕ وشەڕ وفیتنە لەنێوانیاندا.
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «نەوەى ئادەم بەشی خۆی لە زینا کردنی لەسەر نووسراوە، وخۆ لادان لێیان نییە وئەنجامیان دەدات: چاوەکان زینا دەکەن وزیناکەیان بریتیە لە نەزەرکردن، وگوێیەکان زینا دەکەن وزیناکەیان بریتیە لە گوێگرتن، وزمان زینا دەکات وزیناکەی بریتیە لە قسەکردن، ودەست زیناکەی بریتیە بەریەککەوتن، وپێ زیناکەى بریتیە لە هەنگاوەکان، ودڵ حەز دەکات وهیوا دەخوازێت، ودامێن (عەورەت) ئەمانە بە ڕاست دەخاتەوە یان بە درۆیان دەخاتەوە».
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریواتاى فەرموودەکە: هەموو مرۆڤێک سەرەنجام هەر زینا دەکات مەگەر لەوانە بێت کە لە لایەن خواى گەورە پارێزراون لە تووشبوون بەم تاوانە، پاشان چەند نمونەیەکی لە زینای ئەندامەکان باسکرد: (چاوەکان زینا دەکەن وزیناکەیان بریتیە لە نەزەرکردن): واتا ئەگەر پیاو سەیری ئافرەتێکی نامەحرەم بکات ئەگەر بە شەهوەتیشەوە نەبێت ئەمە جۆرێکە لە زینا کردن کە بریتیە لە زینای چاو؛ بەڵام ئەگەر بە شەهوەتەوە بێت ئەوا بە دڵنیاییەوە زینای چاوە ومەترسییەکە زیاترە وبەپێچەوانەشەوە ئەگەر ئافرەت سەیری پیاوێک بکات کە لە مەحرەمەکانى نەبێت بە زینای چاو دادەنرێت، وئەم فەرموودەیە بۆ هەڕەشە وئاگادار کردنەوەیە لە مەترسی نەزەر کردن وسەیرکردنی کەسی نامەحرەمی ڕەگەزی بەرامبەر چونکە پێشەکی ئەنجامدانى زینا نەزەرکردنە. (وگوێیەکان زینا دەکەن وزیناکەیان بریتیە لە گوێگرتن): واتا گوێ لە دەنگی ئافرەتی نامەحرەم بگرێت وچێژ وەربگرێت یان بە پێچەوانەوە ئافرەت گوێ لە دەنگی پیاو بگرێت بۆ ئەوەى چێژ وەربگرێت، ئەمە زینای گوێیە. (وزمان زینا دەکات وزیناکەی بریتیە لە قسەکردن): واتا چێژ وەرگرتن بە قسەکردن لەگەڵ ئافرەتی نامەحرەم ئەمە زینای زمانە. (ودەست زیناکەی بریتیە بەریەککەوتن) واتا دەست زینا دەکات بە بەریەککەوتن وهاوشێوەکانى. (وپێ زیناکەى بریتیە لە هەنگاوەکان): واتا مرۆڤ دەچێت بۆ شوێنی ئەنجامدانى بەدڕەوشتی وزینا ئەویش بە گوێگرتن لە دەنگی ئافرەتەکە بۆیە دەچێت بۆ لای یان ئافرەتێک دەبینێت ودوای دەکەوێت ئەمیش جۆرێکە لە زینا کردن. (ودڵ حەز دەکات وهیوا دەخوازێت) واتا دڵ هیوا دەخوازێت وبیر دەکاتەوە لە زیناکردن لەگەڵ ئافرەتان وئەمیش زینای دڵە. (ودامێن -عەورەت- ئەمانە بە ڕاست دەخاتەوە یان بە درۆیان دەخاتەوە): واتا ئەگەر دامێن زیانی کرد، پەنا بە خودا، ئەوا زیناى ئەندامەکانى بەڕاستداناوە، وئەگەر بە دامێنی زینا نەکات، بەڵکو سەلامەت بێت وخۆی بپارێزێت ئەوا ئەمە بە درۆخستنەوەى زینای ئەم ئەندامانەیە. بۆیە ئەم فەرموودەیە هەڕەشەی داوە لە مەترسی پەیوەست بوون بە ئافرەتان ودەنگیان و وێنەیان ونزیکبوونەوە لێیان وچوون بۆ لایان وبیرکردنەوە لێیان، هەموو ئەمانە لە جۆرەکانى زینا کردنن -پەنا بە خودا-، بۆیە پێویستی مرۆڤی ئاقڵی ژیر ئەندامەکانى بپارێزێت لە پەیوەیست بوون وبیرکردنەوە لە ئافرەتان، وپێویستە بە گوێرەی توانا خۆی بپارێزێت ئەویش بە هاوسەرگیری کردن ئەگەر تواناى هەبوو ئەگەر نا بە ڕۆژووگرتن هەروەکو لە فەرموودەى تردا، وبە پێی توانا خۆی دووربخاتەوە لە شوێنەکانى تێکەڵ بوون لەگەڵ کەسانی نامەحرەم چونکە یەکێک لە هۆکارەکانى تووشبوون بە ئەم جۆرە زینایانە بریتیە لە تێکەڵ بوون، وئەگەر کەسێکیش ناچار بوو وتێکەڵی ڕوویدا پێویستە بە گوێرەی ئەوپەڕی تواناى لە خودا بترسێت ونەزەرە نەکات وبۆ شتێک پێویست نەبێت قسە لەگەڵ ئافرەتی نامەحرەم نەکات وسەیری نەکات.
لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «دوو کۆمەڵ لە ئەهلی دۆزەخن و نەم بینیون : کۆمەڵێک قامچیان پێیە وەکو کلکی مانگا وایە و لە خەڵکی دەدەن، وئافرەتانێک پۆشتەن بەڵام ڕووتن وخۆیان خراپەكارن وبانگخوازیشن بۆ شەڕ وخراپەكاری، قژیان وەکو کۆپارەی سەر پشتی وشتر لار بووەتەوە؛ ناچنە بەهەشتەوە، وبۆنی بەهەشت ناکەن، وئەگەرچیش بۆنی بەهەشت لە دووری ئەوەندە وئەوەندە (دووریەكی زۆرەوە) دەکرێت».
(مسلم) ڕیوایەتی كردووەپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هۆشداری دەدات سەبارەت بە دوو چین لە خەڵكی لە ئەهلی دۆزەخ ؛ كە ئەو نەی بینیون ولە سەردەمی ئەودا بوونیان نەبووە، بەڵكو لەپاش ئەو دێن: كۆمەڵی یەكەم: كەسانێك قامچیان پێیە وەکو کلکی مانگا درێژە، و لە خەڵکی دەدەن، ئەمانیش پاسەوان ویارمەتیدەرانی ستەمكارانن كە بە ناهەق لە خەڵكی دەدەن. كۆمەڵی دووەم: ئافرەتانێک پۆشاكی خۆپارێزی وشەرميان فڕێداوە ؛ كە مێینە لەسەر پۆشینی دروستكراوە. وەسفی كردن بەوەی: پۆشتەن لە ڕوکەشدا، بەڵام ڕووتن لە ڕاستیدا چونكە پۆشاكێكی تەنكیان لەبەرە كە وەسفی لاشەیان دەكات، وبەشێك لە لاشەیان داپۆشیووە وبەشێكی تری ڕووتە؛ بۆئەوەی جوانیان دەربخەن، دڵی پیاوان بەرەو لای خۆیان ڕادەكێشن بەهۆی ئەو جۆرە پۆشاكە وخۆ بادانیان لەكاتی ڕێكردن، ولار كردنەوەی شانەكانیان، وخەڵكی بەرەو لادان وخراپە بانگ دەكەن كە خۆشیان تووشی بوون. ولە سیفەتەكانیان: قژیان وەکو کۆپارەی سەر پشتی وشتر لار بووەتەوە، قەبارەی سەریان گەورە دەكەنەوە بەهۆی پێچانەوەی شتێك بەدەوریدا، وچواندنیان بە كۆپارەی سەر پشتی وشتر بەهۆی ئەوەیە قژ وپەلكیان بەرز كردووەتەوە بۆ سەرەوە، پاشان لەسەرەوە پەلكیان لار دەكەنەوە بۆ خوارەوە وەكو لاربوونەوەی كۆپارەی سەر وشتر بۆ لایەك. ئەو ئافرەتانەی ئەم سیفەتانەیان تێدا بێت ئەوا هەڕەشەی توندیان لێكراوە بەوەی ناچنە بەهەشتەوە، وبۆنی ناكەن ونزیكیشی نابنەوە، هەرچەندە بۆنی بەهەشت دەكرێت لە دووریەكی زۆرەوە.
لە ئەبی سەعیدی خودریەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «پیاو نابێت سەیری شەرمگەی (عەورەتی) پیاوێکی تر بکات، وئافرەت نابێت سەیری شەرمگەى ئافرەتێکی تر بکات، ونابێت دوو پیاو لاشەیان بەریەک بکەوێت لە ژێر یەک پۆشاکدا، ونابێت دوو ئافرەت لاشەیان بەریەک بکەوێت لە ژێر یەک پۆشاکدا».
(مسلم) ڕیوایەتی كردووەپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی كردووە لەوەی پیاو سەیری شەرمگەی (عەورەتی) پیاوێکی تر بکات، ونەهی كردووە ئافرەت سەیری شەرمگەى ئافرەتێکی تر بکات. شەرمگە (عەورەت): هەموو شتێكە كە شەرم دەكرێت لە دەركەوتنی، وشەرمگەی پیاو لەنێوان ناوك بۆ ئەژنۆكانیەتی، وئافرەت هەموو لاشەی شەرمگەیە بەنیسبەت پیاوی نامەحرەم -بیانی-، و بەلای ئافرەتان ومەحرەمەكانی هەتا دەرخستنی ئەو شوێنانە ڕێگەپێدراوە ؛ كە لە حاڵەتی ئاسایی دەردەكەوێت لەكاتی ئیشكردنی لە ماڵدا. وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی كردووە لەوەی دوو پیاو بەڕووتی لاشەیان بەریەک بکەوێت لە ژێر یەک پۆشاک یان یەك بەتانی، ونەهی كردووە لەوەی دوو ئافرەت بەڕووتی لاشەیان بەریەک بکەوێت لە ژێر یەک پۆشاک یان یەك بەتانی ؛ چونكە ئەمە هۆكارە بۆئەوەی یەكێكیان لاشەی بەر شەرمگەی ئەوی تر بكەوێت، وبەركەوتن وەكو سەیركردن نەهی لێكراوە، بەڵكو توندتر نەهی لێدەكرێت؛ بەهۆی ئەوەی خراپەكەی گەورەترە.
لە ئیبن عومەرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «کاتێک دەخەون ئاگر بە داگیرساوی جێمەهێڵن لە ماڵەکانتان».
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریواتاى فەرموودەکە: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کردووە لەوەى ئومەتەکەى بخەون پێش ئەوەى هەموو ئاگرەکان دەکوژێننەوە وهیچ ئاگرێک بە داگیرساوی نامێنێت، واتا دەبێت پێش خەوتن هەموو ئاگرێک بکوژێندرێتەوە چونکە ئاگری داگیرساو لە کاتێکدا کەس بەخەبەر نییە گەلێک زیانی هەیە، ولە فەرموودەی تر وردەکاری تر باسکراوە.
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «زەنگ ئامێری مۆسیقای (میزماری) شەیتانە»
موسلیم گێڕاویەتیەوەپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوە دەکات کە ئەو زەنگانەى لە ملی ئاژەڵەکان دەکرێت: ئامێری مۆسیقای شەیتانە کە خەڵکی سەرقاڵ دەکات بە هۆی ئەم ئامێرە وهاوشێوەکانیەوە ودووریان دەخاتەوە لەو ئامانجەی بۆی دروستکراون کە بریتیە لە پەرستنی خواى گەورە چونکە بەهۆی ئەم ئامێرە مۆسیقیانەوە دڵەکان دوور دەکەنەوە لە زیکر ویادی خودا وڕەق دەبن بۆیە خۆپاراستن لە گوێگرتن لێیان هۆکارە بۆ پاکبوونەوەى دڵەکان، وسەبارەت بە زەنگە بەکارهێنراوەکان لەم سەردەمەدا لیژنەى فەتوادان بەم شێوەیە فەتوای لەسەر داوە: (ئەو زەنگانەى کە لە ماڵەکان وقوتابخانەکان وشوێنی تر بەکاردەهێنرێن دروستە (جائیزە) ئەگەر شتێکی حەرامی لە خۆ نەگرتبێت، وەکو ئەوەى لە زەنگی نەسڕانیەکان بچێت، یان دەنگی وەکو دەنگی مۆسیقا بێت، ئەگەر ئەمانەى تێدابێت ئەوا حەرامە).
لە عائیشەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: ئەگەر بایەکی بەهێز هەڵیبکردایە؛ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەیفەرموو: «اللَّهُمَّ إنِّي أسْأَلُك خَيرها وخير ما فيها وخَير ما أُرسِلت به، وأعوذ بك من شرِّها وشرِّ ما فيها وشرِّ ما أُرسِلت به». واتە:«ئەی خودایە، داواى هەر خێرێکت لێدەکەم کە بەهۆی ئەم بایەوە تووشمان دەبێت، وئەو خێرەی کە تێیدایە، وئەو خێرەی کە بەهۆیەوە نێردراوە. وخودایە پەنات پێدەگرم لە هەر شەڕێک کە بەهۆی ئەم بایەوە تووشمان ببێت، وئەو شەڕەی کە تێیدایە، وئەو شەڕەی کە بەهۆیەوە نێردراوە».
موسلیم گێڕاویەتیەوەعائیشە -ڕەزاى خواى لێبێت- باسی ئەوە دەکات کە لە سونەتی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەوە بووە کاتێک کە با بەهێزی هەڵیبکردایە، دەیفەرموو: «اللَّهُمَّ إنِّي أسْأَلُك خَيرها وخير ما فيها وخَير ما أُرسِلت به، وأعوذ بك من شرِّها وشرِّ ما فيها وشرِّ ما أُرسِلت به»، واتە:«ئەی خودایە، داواى هەر خێرێکت لێدەکەم کە بەهۆی ئەم بایەوە تووشمان دەبێت، وئەو خێرەی کە تێیدایە، وئەو خێرەی کە بەهۆیەوە نێردراوە. وخودایە پەنات پێدەگرم لە هەر شەڕێک کە بەهۆی ئەم بایەوە تووشمان ببێت، وئەو شەڕەی کە تێیدایە، وئەو شەڕەی کە بەهۆیەوە نێردراوە». ئەو بایەی کە خودا -عز وجل- دەینێرێت دابەش دەبێت بەسەر دوو جۆر: 1/ بایەکی ئاسایی کە هۆکاری ترس نییە، هیچ زیکرێک لە سونەتدا نەهاتووە بۆ ووتنی لە کاتی هاتنی ئەم جۆرە بایانە. 2/ بایەکی بەهێز وسەخت وترسێنەر، چونکە قەومی عاد خواى گەورە بە بایەکی بەهێز وترسێنەر وتوند سزای دان، بۆیە ئەگەر ئەم جۆرە بایە بەهێزە هەڵیکرد، هەروەکو لە سونەتدا هاتووە کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرموویەتی، بڵێ: «اللَّهُمَّ إنِّي أسْأَلُك خَيرها وخير ما فيها وخَير ما أُرسِلت به، وأعوذ بك من شرِّها وشرِّ ما فيها وشرِّ ما أُرسِلت به»، واتا: داوا لە خودا -عز وجل- دەکەیت هەر خێرێک بەهۆی ئەم بایەوە تووشت بێت وئەو خێر سوودەی لەگەڵ خۆیدا هەڵیگرتووە، چونکە جاری وا هەیە بۆ خێر سوود دەنێردرێت وجاری وا هەیە بۆ شەڕ وسزا دەنێردرێت. وبڵێ: «وأعوذ بك من شرِّها وشرِّ ما فيها وشرِّ ما أُرسِلت به»، واتە: واتا پەنا بە خودا دەگریت لە شەڕی ئەو بایە وئەو شەڕ وزیانەى لە خۆی گرتووە و بەهۆیەوە نێردراوە؛ چونکە لەوەیە سزا بێت بۆ سەر قەومێک بۆیە پەنا بە خودا دەگریت لە شەڕی وخراپە وزیانی ئەو بایە. بۆیە ئەگەر مرۆڤ پەنای بە خودا گرت لە شەڕ وزیانی ئەم بایە؛ ئەوا خودا پەنای دەدات ودەیپارێزێت، وئەگەر داوای خێری ئەم بایە لە خودا بکات ئەوا تووشی سوود وخێری ئەم بایە دەبێت.
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- کە دەیفەرموو: «با ڕەحمەت وبەرەکەتە لە لایەن خوداوە، ڕەحمەت دەهێنێت، وسزا دەهێنێت، ئەگەر بینیتان ئەوا جوێنی پێمەدەن، وداواى ئەو خێر وچاکەیە بکەن لە خودا کە بەهۆی ئەو بایەوە تووشتان دەبێت، وپەنا بە خودا بگرن لەو شەڕ وزیانەى کە بەهۆی ئەو بایەوە تووشتان دەبێت».
نەسائی گێڕاویەتیەوە - ئیبنوداود گێڕاویەتیەوە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوەبا لە هۆکارەکانی ڕەحمەتی خواى گەورەیە -سبحانه وتعالى- کە بۆ سەر بەندەکانی دەینێرێت، سزا یان ڕەحمەت دەهێنێت، بەهۆی ئەم بایەوە خەڵکی خێر وبەرەکەتیان دەستدەکەوێت، هەروەکو خواى گەورە دەفەرموێت: {وَأَرۡسَلۡنَا ٱلرِّيَٰحَ لَوَٰقِحَ}[الحجر: 22]، واتە:{و بـا (ھەوا) مان ناردووە کە پیتێنەری دار ودرەخت بێت}، وهەروەها دەفەرموێت: {ٱللَّهُ ٱلَّذِي يُرۡسِلُ ٱلرِّيَٰحَ فَتُثِيرُ سَحَابٗا فَيَبۡسُطُهُۥ فِي ٱلسَّمَآءِ كَيۡفَ يَشَآءُ وَيَجۡعَلُهُۥ كِسَفٗا فَتَرَى ٱلۡوَدۡقَ يَخۡرُجُ مِنۡ خِلَٰاله}[الروم: 48]، واتە:{خودا زاتێکە ئەو بایانە دەنێرێت بۆ ئەوەی ھەورەکان بجوڵێنن ئەمجا (ئەو ھەورە) خودا چۆن بیەوێت بڵاوی دەکاتەوە بەئاسماندا و(ئەو ھەورە) دەکاتە پارچەیەك (وکۆیان دەکاتەوە لەسەر یەکتر) ئەمجا دەبینی دڵۆپە دڵۆپەی باران لە نێو ھەورەکەوە دەبارێت (دێتە خوارەوە)}، ولە ئایەتێکی تردا دەفەرموێت: {وَهُوَ ٱلَّذِي يُرۡسِلُ ٱلرِّيَٰحَ بُشۡرَۢا بَيۡنَ يَدَيۡ رَحۡمَتِهِۦۖ حَتَّىٰٓ إِذَآ أَقَلَّتۡ سَحَابٗا ثِقَالٗا سُقۡنَٰهُ لِبَلَدٖ مَّيِّتٖ فَأَنزَلۡنَا بِهِ ٱلۡمَآءَ فَأَخۡرَجۡنَا بِهِۦ مِن كُلِّ ٱلثَّمَرَٰتِۚ كَذَٰلِكَ نُخۡرِجُ ٱلۡمَوۡتَىٰ لَعَلَّكُمۡ تَذَكَّرُونَ}[الأعراف: 57]، واتە:{وئەو (خودا) زاتێکە بایەکان دەنێرێت بە موژدەدەر پێش (بارانی) ڕەحمەتی پەروەردگار ھەتا کاتێک ھەوری قورسی (باراناوی) ھەڵدەگرن دەینێرین بۆ وڵاتێکی مردوو (وشکی بێ گیا) جا بەو (ھەورە) باران دەبارێنین بەھۆی ئەوەوە ھەموو بەرووبومێک دەردەھێنین (لە زەویدا) ھەر بەو وێنەیە مردووەکان لە زەوی دەردەھێنین (وزیندوویان دەکەینەوە) ھەتا ئێوە بیربکەنەوە}. وجاری وا هەیە با سزا دەهێنێت، هەروەکو خواى گەورە دەفەرموێت: {فَأَرۡسَلۡنَا عَلَيۡهِمۡ رِيحٗا صَرۡصَرٗا فِيٓ أَيَّامٖ نَّحِسَاتٖ لِّنُذِيقَهُمۡ عَذَابَ ٱلۡخِزۡيِ فِي ٱلۡحَيَوٰةِ ٱلدُّنۡيَاۖ }[فصلت: 16]، واتە:{ئەوسا ئێمە بایەکی زۆر بەھێزی ساردمان بۆ ناردن لە ڕۆژانێکی بەردەوام (وشوم)دا بۆ ئەوەی سزای ئابڕوو بەریان پێ بچێژین لە ژیانی دونیادا}، وهەروەها دەفەرموێت: {إِنَّآ أَرۡسَلۡنَا عَلَيۡهِمۡ رِيحٗا صَرۡصَرٗا فِي يَوۡمِ نَحۡسٖ مُّسۡتَمِرّٖ (19) تَنزِعُ ٱلنَّاسَ كَأَنَّهُمۡ أَعۡجَازُ نَخۡلٖ مُّنقَعِر (20)}[القمر]، واتە:{بێگومان ئێمە بایەکی توندی ساردمان ناردە سەریان لە ڕۆژێکی شوومی سەختدا بە بەردەوامی (19) خەڵکی (لە زەوی) ھەڵدەگرت وەك بنە دارخورمای لە ڕەگ ھەڵکەندراوی (لێکردن) (20)}، ولە ئایەتێکی تردا دەفەرموێت: {فَلَمَّا رَأَوۡهُ عَارِضٗا مُّسۡتَقۡبِلَ أَوۡدِيَتِهِمۡ قَالُواْ هَٰذَا عَارِضٞ مُّمۡطِرُنَاۚ بَلۡ هُوَ مَا ٱسۡتَعۡجَلۡتُم بِهِۦۖ رِيحٞ فِيهَا عَذَابٌ أَلِيمٞ}[الأحقاف: 24]،واتە:{جا کاتێك ئەو (سزایە)یان بینی پەڵە ھەورێك بوو بەرەو شیوەکانیان دێت (دڵخۆش بوون) ووتیان ئەمە ھەورێکە بارانی پێیە بۆمان (ھود ووتی: نەخێر) بەڵکو ئەوە ئەو (سزایە)یە بەپەلە داواتان دەکرد، بایەکی بەھێزە سزای سەختی پێیە}. پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: (ئەگەر بینیتان -مەبەست بینینی (با) یە- ئەوا جوێنی پێمەدەن): نابێت مسوڵمان جوێن بە با بدات؛ چونکە دروستکراوە ومەخڵوقە ویەکێکە لە دروستکراوەکانى خواى گەورە وبە فەرمانى ئەو کردەوە دەکات وخۆی هیچ کاریگەرییەکی نییە نە بە سوود ونە بە زیان مەگەر بە فەرمانى خواى گەورە نەبێت -عز وجل-، بۆیە جوێندان بە با وەکو جوێندانە بەو زاتەی دروستی کردووە وفەرمانى پێدەکات، پەنا بە خودا، ئەویش خودایە -سبحانه وتعالى-. وهەروەها -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: (وداواى ئەو خێر وچاکەیە بکەن لە خودا کە بەهۆی ئەو بایەوە تووشتان دەبێت، وپەنا بە خودا بگرن لەو شەڕ وزیانەى کە بەهۆی ئەو بایەوە تووشتان دەبێت): دواى ئەوەى نەهی کرد لە ئومەتەکەى لەوەى جوێن بە با بدەن، ڕێنموێنی کردن بەوەى لە کاتی هەڵکردنی بادا؛ داوای هەر خێرێک بکەن کە بەهۆی ئەم بایەوە تووشیان دەبێت، وپەنا بە خودا بگرن لە هەرزیانێک کە بەهۆی ئەم بایەوە تووشیان ببێت، وئەمیش ماناى ئەوەیە نزا بکەن وبپاڕێنەوە لە خودا بەو نزایانەى کە لە سونەتدا هاتووە یان هەر نزایەکی تر کە داواکردنی تووشبونی خێرە بەهۆی ئەم بایەوە وپەناگرتنە لە خودا لە هەموو زیانێک بەهۆی ئەم بایەوە.
لە بورەیدەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «بە کەسی مونافیق (دوو ڕوو) مەڵێن: سەید (گەورە)، ئەگەر ئەوە سەید (گەورە) بێت؛ ئەوا ئێوە پەروەردگارتان توڕە کرد -عز وجل-».
نەسائی گێڕاویەتیەوە - ئیبنوداود گێڕاویەتیەوە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوەواتاى فەرموودەکە: ئەگەر مونافیق (دوو ڕوو) بێت لە ناو گەل وبنەماڵەکەیدا پێی بووترێت (گەورەم یان سەید)، ئەوا ئەمە دەبێتە هۆی توڕەبوونی خواى گەورە؛ چونکە ئەمە بە مەزندانانی ئەم مونافیقەیە، وئەمیش کەسێکە کە شایەنی ئەوە نییە بە مەزن دابنرێت، وئەگەر گەورە وسەید نەبێت لە ناو گەل وبنەماڵەکەیدا ئەوا ئەمە درۆ ونیفاقە، وبۆیە لە هەردوو حاڵەتەکەدا دروست نییە بە مونافیق (دوو ڕوو) بووترێت سەید یان گەورەم، وبەهەمان شێوە بەرامبەر کافر وتاوانکار وفاسق وبیدعەچیش چونکە ئەمانە هەرگیز شایەنی وەسفی بە گەورەندانان وسەید نین، وئەم نەهی کردنە بۆ هاوەڵان وبۆ ئەوانەى پاش ئەوانیشە، ومونافیقەکان لە سەردەمی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دابەش دەبن بە سەر دوو کۆمەڵدا، یەکەمیان: ئەو مونافیقانەى کە تەنها ئاشکرا بوون لە لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وئەو هاوەڵەی نهێنیەکانى لابوو (حوزیفە) -ڕەزاى خواى لێبێت-، دووەم: ئەو مونافیقانەى کە هاوەڵان نیفاق ودووڕیی ئەوانیان دەزانى وەکو عبداللەی کوڕی ئەبی سەلول، وئەمیش ئەم فەرموودەیەی بەسەردا جێبەجێ دەبێت.