





























Hadeeth Cards
Da'wa cards that highlight great meanings from the noble prophetic hadiths in a simple style and attractive display that helps the Muslim to have a deeper understanding of his religion in an easy way
All
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- دەفەرموێت: «ئەگەر بە قەد شاخی ئوحود ئاڵتونم هەبوایە، ئەوا پێم خۆشە کە هیچی لام نەما بێت پێش ئەوەی کە سێ شەو بەسەرمدا تێپەڕ بێت مەگەر ئەوەندە نەبێت کە قەرزەکانی پێ بدەمەوە».
بوخاری و موسلیم ھاوڕان لەسەری وە لەفزەکە ھین بوخاریەئەگەر بە قەدەر شاخی ئوحود ئاڵتونم هەبوایە؛ ئەوا هەموویم دەبەخشی لە پێناو خوای گەورە، وهیچیم لای خۆم نەدەهێشتەوە مەگەر ئەوەندە نەبێت کە مافەکان وقەرزەکانی سەرمی پێ بدەمەوە.
لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پیاوێک ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، من کەسانێکی نزیک وخزمم هەیە، وپەیوەندی خزمایەتی دەگەیەنم بەڵام ئەوان دەیپچڕێنن، وبەرامبەریان چاکم بەڵام ئەوان بەرامبەر من خراپن، ولە سەریان ئارام دەگرم وئەوان خراپە دەکەن بەرامبەرم، پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- پێی فەرموو: «ئەگەر بەو شێوە بیت کە باست کرد، وەکو ئەوە وایە خۆڵەمێشی گەرمیان دەرخوارد بدەیت، وبەردەوام لە لایەن خوای گەورەوە یارمەتی وپشتیوانت بۆ هەیە لە بەرامبەر ئەوان ئەگەر تۆ هەر بەو شێوەیە بیت».
(مسلم) ڕیوایەتی كردووەپیاوێك سكاڵای هێنایە لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بەوەی ئەو بە جوانی مامەڵە دەكات لەگەڵ چەند خزم وكەسێكی نزیكی بەڵام ئەوان بە پێچەوانەوەن؛ سەردانیان دەكات ودەچێت بۆ لایان بەڵام ئەوان پەیوەندی دەپچڕێنن، وچاكەكار و وەفادارە بەرامبەریان بە پێچەوانەوە ئەوان خراپەكارن وبەرامبەری وشكن وستەمی لێدەكەن، وئارامگرە لەسەریان ولێیان دەبوورێت بەڵام ئەوان دەرهەقی نەفامی دەكەن بە قسە وكردەوە، ئایا بەردەوام بێت لەسەر سەردانی كردنیان لەگەڵ ئەوەی باسكرا؟ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێی فەرموو: ئەگەر بەو شێوەیە بیت كە باست كرد ئەوا تۆ سەرشۆڕ وڕسوایان دەكەیت لە نەفسی خۆیاندا، وەكو ئەوە وایە خۆڵەمێشی گەرمیان دەرخوارد بدەیت؛ بەهۆی زۆری چاكەكانت وخراپی وناشیرینی كردەوەكانیان، بەردەوام لەلایەن الله وە یارمەتیدەرت هەیە بەرامبەریان، وبەرگریت لێدەكات لەئاست ئازاریان ئەگەر تۆ بەردەوام بیت لەسەر چاكەكاریت لەگەڵیان بەو شێوەی باست كرد، وئەوان بەردەوام بن لەسەر خراپەكاریان بەرامبەرت.
لە موستەورەدی کوڕی شەدادەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى الله علیه وسلم- دەفەرموێت: «نمونەی دونیا بە بەراورد لە گەڵ ئاخیرەتدا (بەهەشتدا) وەکو نمونەی یەکێک لە ئێوە وایە کە پەنجەی بخاتە نێو دەریاکەوە وپاشان دەری بهێنێت بزانێت بە چی دەگەڕێتەوە».
موسلیم گێڕاویەتیەوەواتای فەرموودەکە: ئەگەر ویستت هەقیقەتی دونیا بزانیت بە بەراورد لە گەڵ ئاخیرەت (بەهەشت)، پەنجەت بخەرە نێو دەریاکەوە وپاشان پەنجەت دەربهێنە وسەیر بکە پەنجەت چەندێک ئاوی هێناوە لە گەڵ خۆی؟!! هیچ شتێکی دەرنەهێناوە بە بەراورد لە گەڵ دەریاکە، وئەمەش واتای ئەوەیە دونیا وخۆشیەکانی وماوەکەی ونەمانی چێژەکانی بە بەراورد لە گەڵ بەهەشت وخۆشیەکانی وچێژەکانی وبەردەوامی نیعمەتەکانی وەکو ئەو ئاوەیە کە لە گەڵ پەنجە دێتە دەرەوە و هەموو دەریاکە. وخوای گەورە دەفەرموێت: {فَمَا مَتَٰعُ ٱلۡحَيَوٰةِ ٱلدُّنۡيَا فِي ٱلۡأٓخِرَةِ إِلَّا قَلِيلٌ} [التوبة: 38]، واته: {ئەم ژیانەی دونیا لە بەرامبەر خۆشی پاشە ڕۆژدا زۆر کەمە}، هەموو ئەو بەخشین وچێژانەی کە بە بەندەکان دراوە لە دونیا بۆ ماوەیەکی کورتە، وپڕە لە ناڕەحەتی وسەختی، وبۆ ماوەیەکی کورتیش مرۆڤ شانازیان پێوە دەکات وڕیایی دەکات، پاشان بە زوویی نامێنێت، وپاش ئەوە حەسرەت وپەشیمانیە، {وَمَآ أُوتِيتُم مِّن شَيۡءٖ فَمَتَٰعُ ٱلۡحَيَوٰةِ ٱلدُّنۡيَا وَزِينَتُهَاۚ وَمَا عِندَ ٱللَّهِ خَيۡرٞ وَأَبۡقَىٰٓۚ أَفَلَا تَعۡقِلُونَ} [القصص: 60]، واته: {وھەرچی بە ئێوە دراوە ئەوە ھۆی خۆشی وڕابواردنی ژیانی ئەم دونیایە وجوانیەتی وئەو (پاداشتە)ی لای خودایە باشتر ونەبڕاوەیە دەی ئایا ژیر نابن}، ئەوەی لای خوای گەورەیە لە نیعمەتی بەردەوام وژیانی خۆش وکۆشک وشوێنی ئارام؛ ئەمانە دەمێننەوە بۆ هەمیشەیی وگۆڕانکارییان بە سەردا نایەت.
لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى الله علیه وسلم- دەفەرموێت: «هەرکەسانێک لە دانیشتنێکدا دابنیشن ولەو شوێنەدا یادی خودا نەکەن، ئەوا وەکو ئەوە وایە لەسەر سفرەی لاکی گوێدرێژی تۆپیو هەستا بن، و (لە ڕۆژی قیامەتدا) پەشیمانی وحەسرەت بۆ ئەوانە».
(أبو داود) ڕیوایەتی كردووەپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕایدەگەیەنێت كە هەر كۆمەڵە كەسێك لە دانیشتنێكدا بن پاشان هەستن ویادی خودا نەكەن تێیدا؛ ئەوا وەكو ئەوە وایە لەسەر لاكی گوێدرێژی تۆپیو هەستا بن كە چەندێك پیس وبۆگەنە، چونكە بەهۆی قسەكردنەوە سەرقاڵ بوون ویادی الله یان نەكرد، وئەو دانیشتنە دەبێتە هۆی دڵتەنگی ودۆڕان وپەشیمانیەكی بەردەوام لە ڕۆژی قیامەتدا.
لە ئەبی زەرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: لە گەڵ پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- ڕێم دەکرد لە ناوچەیەکی شاری مەدینە، بۆیە ڕوومان لە ئوحود کرد، پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- فەرمووی: «ئەی ئەبو زەر»، ووتم: خزمەتکار فەرمانت بم ئەی پێغەمبەری خودا، فەرمووی: «پێم خۆش نییە کە بە قەد شاخی ئوحود ئاڵتونم هەبێت وسێ شەو بەسەرمدا تێپەڕ ببێت وهیچ دینارێکی لە لام مابێت، مەگەر ئەوەندە نەبێت کە قەرزەکانی پێ بدەمەوە، ئەوە نەبێت؛ ئەوا دەیبەخشمە بەندەکانی خوای گەورە بە ئەملا وبە ئەولادا»، بەلای ڕاست وچەپی وپشتیەوە، وپاشان ڕێی کرد وفەرمووی: «ئەوانەی پارە زۆر کۆ دەکەنەوە لە دونیادا؛ بە کردەوەى چاکی کەم دێن لە قیامەتدا مەگەر کەسێک نەبێت کە پارەکەی بە ئەملا وئەولادا ببەخشێت» بەلای ڕاست وچەپی وپشتیەوە «وئەوانەیش کەمن». پاشان پێی ووتم: «لە شوێنی خۆت بوەستە، هەتاوەکو دێمەوە بۆ لات» پاشان ڕۆیشت لە تاریکایی شەودا هەتا دوور بووەوە، ودەنگێکی بەرزم بیست، وترسام کە کەسێک شتێکی خراپی بەرامبەر پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- کردبێت، بۆیە ویستم بچم بۆ لای، بۆیە ئەم قسەیە بیرکەوتەوە کە فەرمووی: «لە شوێنی خۆت بوەستە، هەتاوەکو دێمەوە بۆ لات» بۆیە لە شوێنی خۆم نەجوڵام هەتا هات بۆ لام، ووتم: دەنگێکم بیست لێی ترسام، وباسم بۆی کرد، فەرمووی: «ئایا بیستت؟» ووتم: بەڵێ، فەرمووی: «ئەوە جبریل -علیه السلام- بوو هات بۆ لام وفەرمووی: ئەوەی لە ئومەتەکەت بمرێت وهاوبەشی بۆ خوای گەورە بڕیار نەدا بێت ئەوا دەچێتە بەهەشتەوە»، ووتم:«ئەگەر زینا ودزیشی کردبێت؟»، فەرمووی: «ئەگەر زینا ودزیشی کردبێت (واتە: بەڵێ، ئەگەر زینا ودزیشی کردبێت)».
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریواتای فەرموودەکە: ئەبو زەر -ڕەزاى خواى لێبێت- باسی ئەوە دەکات کە لە گەڵ پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- ڕێی دەکرد لە ناوچەیەکی شاری مەدینە، وشاخی ئوحود هاتە پێشیان وپێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- فەرمووی: پێم خۆش نیە، وئاسوودە نابم، کە بە ئەندازەی شاخی ئوحود ئاڵتونم هەبێت وسێ رۆژم تێپەڕ بێت وهیچی لام مابێت، تەنانەت یەک دیناریش، مەگەر ئەوەندە نەبێت بۆ دانەوەى قەرزەکان، ئەگەر بە ئەندازەى شاخی ئوحود ئاڵتونم هەبوایە ئەوا لە پێناو خواى گەورە دەمبەخشی، وهیچیم لای خۆم نەدەهێشتەوە مەگەر ئەوەندە نەبێت بۆ جێبەجێکردنی مافەکان، ودانەوەى قەرزەکان، وئەوەى زیاد بێت لەمانە ئەوا پێم خۆش نیە کە سێ ڕۆژ تێپەڕ بێت وهیچی لام مابێتەوە. وئەمەش بەڵگەیە لە سەر ئەوەى کە پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- زاهیدترین مرۆڤ بووە لە دونیادا؛ چونکە نایەوێت هیچ پارەیەک کۆ بکاتەوە مەگەر ئەوەندە نەبێت کە قەرزەکانى پێ دەداتەوە، وپێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- کۆچی دوایی کرد وقەڵغانەکەی وەکو قەرز لای جولەکەیەک بوو بەرامبەر هەندێک جۆ بۆ دروستکردنی خواردن بۆ خێزانەکەى. ئەگەر دونیا خۆشەویست بوایە لای خواى گەورە ئەوا هەندێک شتی قەدەغە نەدەکرد لەسەر پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم-، دونیا نەفرەتلێکراوە وئەوەى تێیدایە نەفرەتلێکراوە مەگەر ئەو شتانە نەبێت کە پەیوەندیان بە یادی خواى گەورە هەیە یان کەسێک زانا وفێرکار بێت یان قوتابی بێت وبیەوێت فێر بێت، وئەو شتانەش کە یارمەتیدەرن بۆ پەرستنی خواى گەورە. (ئەوانەی پارە زۆر کۆ دەکەنەوە لە دونیادا؛ بە کردەوەى چاکی کەم دێن لە قیامەت)، واتا: ئەوانەى پارە وموڵکی دونیا زۆر کۆدەکەنەوە ئەوا کردەوەى چاکی کەمیان هەیە لە ڕۆژی قیامەتدا؛ وئەمیش بۆ زۆرینەیە لە خەڵکی لە دونیادا کە دەوڵەمەند بێت تووشی خۆبەگەورەزانین وپشتکردن دەبێت لە پەرستنی خودا؛ چونکە دونیا هەڵیدەخەڵەتێنێت، بۆیە ئەمەش وا دەکات کە زۆر کۆ بکاتەوە لە دونیا وکەم کردەوە بکات بۆ قیامەت. (مەگەر کەسێک نەبێت کە پارەکەی بە ئەملا وئەولادا ببەخشێت)، واتا: مەگەر کەسێک نەبێت کە پارە وموڵکەکەى لە پێناو خواى گەورە ببەخشێت، وپاشان فەرمووی: (وئەوانەیش کەمن)، واتا ئەوانەى لە پێناو خواى گەورە دەبەخشن کەمن. پاشان فەرمووی: (ئەوەی لە ئومەتەکەت بمرێت وهاوبەشی بۆ خوای گەورە بڕیار نەدا بێت ئەوا دەچێتە بەهەشتەوە)، ئەمەش ماناى ئەوە نیە کە زینا کردن ودزی کردن کارێکی ئاسان وکەمە، بەڵکو تاوانی گەورە وقورسن، بۆیە ئەبو زەر ئەم قسەی بە مەزن دانا، و ووتی: ئەگەر زینا بکات ودزیش بکات؟ -صلى الله علیه وسلم- فەرمووی: (ئەگەر زینا ودزیشی کردبێت (واتە: بەڵێ، ئەگەر زینا ودزیشی کردبێت)). ئەوەی بە ئیمانداری بمرێت وتاوانی گەورەی ئەنجامدا بێت، خواى گەورە دەفەرموێت: {إِنَّ ٱللَّهَ لَا يَغۡفِرُ أَن يُشۡرَكَ بِهِۦ وَيَغۡفِرُ مَا دُونَ ذَٰلِكَ لِمَن يَشَآءُۚ}[النساء: 86]، واته: {بەڕاستی خودا لە کەسێک خۆش نابێت ئەگەر لەسەر هاوبەشدانان بۆ خواى گەورە (بە موشریکی) مردبێت، بێجگە لەوە خۆش دەبێت لە ھەر گوناھێکی تر بۆ ھەر کەسێک کە بیەوێت}، لەوەیە خواى گەورە لێی خۆش بێت وسزای نەدات ولەوەیە سزای بدات، بەڵام لە پاش سزاکە دەچێتە بەهەشتەوە؛ چونکە هەرکەسێک بمرێت وبە کافری وبە موشریکی نەمردبێت؛ ئەوا سەرەنجامى هەر بۆ بەهەشتە، بەڵام ئەوەى بە کافری یان بە موشریکی مردبێت ئەوا ئەم کەسە بۆ هەتاهەتایی لە دۆزەخ دەمێنێتەوە وکردەوەکانی پوچەڵ دەبێتەوە، چونکە مونافیقەکان بە پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- یان دەووت: { نَشۡهَدُ إِنَّكَ لَرَسُولُ ٱللَّهِۗ}[المنافقین: 1]، واته: {شاهێدی دەدەین کە بەڕاستی تۆ پێغەمبەری خودایت}، ویادی خودایان دەکرد بەڵام بە کەمی، ونوێژیان دەکرد بەڵام بە تەمەڵیەوە: {وَإِذَا قَامُوٓاْ إِلَى ٱلصَّلَوٰةِ قَامُواْ كُسَالَى}[النساء: 142]، واته: {ھەر کاتێکیش ھەستن بۆ نوێژ بە تەمەڵی وسستی ھەڵدەستن}، لە گەڵ ئەمەشدا ئەوان لە بەشی خوارەوەى دۆزەخن. بۆیە ئەم فەرموودەیە بەڵگەیە بۆ زوهد لە دونیادا، ونابێت مرۆڤ پەیوەست بێت بە دونیا وخۆشیەکانى، وپێویستە دونیا لە ناو دەستی دا بێت نەک لە ناو دڵی، بۆ ئەوەى بە دڵەوە بگەڕێتەوە بۆ لای پەروەردگاری، وئەمیش ئەوپەڕی زوهدە، وئەمیش واتاى ئەوە نیە کە بە تەواوى واز لە دونیا بهێنێت بەڵکو ئەوەى حەڵاڵە ئەنجامی بدە، وبەشی خۆت لە بیر مەکە، وزیادەڕەوی وئیسراف مەکە ودونیا با لە ناو دەستت بێت نەک دڵت، ئەمە گرنگترین شتە. [بە کافری: واتە: لە سەر وتنی یان کردنی کوفرێکی گەورە مردبێت وتەوبەی لێ نەکردبێت پێش مردنی، وبە موشریکی: مەبەست ئەوەیە لە سەر وتنی یان کردنی شیرکێکی گەورە مردبێت وتەوبەی لێ نەکردبێت پێش مردنی].
لە ئەبی موساوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- دەفەرموێت: «نمونەی ئەو کەسەی کە زیکری پەروەردگاری دەکات وئەو کەسەی زیکری پەروەردگاری ناکات وەکو نمونەی زیندوو ومردوو وان».ولە ریوایەتی (مسلم)دا: «نمونەی ئەو ماڵەی کە یادی خودای تێدا دەکرێت، وئەو ماڵەی کە یادی خودای تێدا ناکرێت، وەکو نمونەی زیندوو ومردوو وان».
(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەریپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- جیاوازی ڕووندەكاتەوە لەنێوان ئەو كەسەی كە یادی الله دەكات -سبحانه وتعالی- وئەو كەسەی یادی ناكات، وەكو جیاوازی نێوان زیندوو ومردوو وایە لە سوود وڕواڵەت وجوانیان، ئەوەی یادی پەروەردگاری دەكات وەكو زیندوو وایە كە ڕواڵەتی ڕازێنراوەتەوە بە ڕۆشنایی ژیان، وناخی ڕۆشنایی زانست تێدایە، وئەوەی یادی الله ناكات وەكو مردوو وایە كە ڕواڵەتی پوچە، وناخی پوچەڵە، وهیچ سوودێكی نییە. هەروەها ماڵ بە زیندوو وەسف دەكرێت؛ ئەگەر نیشتەجێبووانی یادی الله بكەن، ئەگەرنا ئەوا ماڵێكی مردووە چونكە نیشتەجێبووانی تەمەڵن لەئاست یاد كردنی الله؛ وەسفكردنی ماڵ بە زیندوو ومردوو مەبەست لێی ئاماژە كردنە بۆ نیشتەجێبووانی ماڵەكە.
لە ئەبی سەعیدی خودرییەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: ڕۆژێكیان پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- لەسەر مینبەرەکەی دانیشتبوو، وئێمە لە دەوروپشتی دانیشتبووین، وفەرمووی: «ئەوەی دەترسم لەسەر ئێوە کە تووشتان ببێت لە دوای خۆم؛ خۆشی وڕازاوەیی دونیایە کە بە زۆری ڕووتان لێبکات»، پیاوێك ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، ئایا خێر شەڕ لەگەڵ خۆیدا دەهێنێت؟ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بێدەنگ بوو، پێی ووترا: ئەوە چیتە؟ قسە دەكەیت لەگەڵ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لەكاتێكدا ئەو قسەت لەگەڵدا ناكات؟ وپێمان وابوو وەحی بۆ دادەبەزێت؟ دەڵێت: سەروەرمان ئاڕەقێکی زۆری سڕی، وفەرمووی: «كوا پرسیاركار؟»، وادیاربوو كە پرسیارەكەی پێ باش بوو، فەرمووی: «خێر شەڕ لەگەڵ خۆیدا ناهێنێت، بەڵام هەندێك لەوەی لە بەهاردا دەڕوێت بکوژە یان ئازاردەرە، جگە لە بخۆری گژ وگیای سەوز نەبێت، دەخوات هەتاوەكو سکی دەڕەوێتەوە، دواتر ڕوو لە خۆر دەكات، وپیسی ومیز دەكات، وجارێكی تر دەخوات، وئەم پارە وسامانە سەوز و بەچێژە، چەند هاوەڵێكی چاكە بۆ مسوڵمان ئەگەر لێی ببەخشێت بە هەژار وهەتیو وڕێبوار -یان بەو شێوەی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی-، وئەوەی بە بێ مافی خۆی وەریبگرێت، وەكو كەسێك وایە كە هەر دەخوات وتێر نابێت، ولە ڕۆژی قیامەتدا شاهێدی لەسەر دەدات».
(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەریپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕۆژێكیان لەسەر میبنەرەكەی دانیشت وقسەی بۆ هاوەڵانی دەكرد، وفەرمووی: ئەو شتەی زیاتر لێی دەترسم لەسەر ئێوە لەپاش خۆم بریتیە لە بەرەكەت وخۆشی وچێژ ووڕازاوەییەی ژیانی دونیا، وئەوەی تێیدایە لە جۆرەكانی شتومەك وجل وبەرووبووم وشتی تر لەوانەی خەڵكی شانازی بە جوانیەكەی دەكەن ئەگەرچیش بۆ ماوەیەكی كاتیە. پیاوێك ووتی: خۆشی ژیانی دونیا نیعمەتێكە لەلایەن الله وە، ئایا ئەم نیعمەتە دەبێتە بەڵا وسزا لەسەرمان؟! خەڵكی لۆمەی پرسیاركاریان كرد چونكە بینیان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بێدەنگە، وپێیان وابوو توڕەی كرد. بەڵام پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونیكردەوە كە ئەو وەحی بۆ دادەبەزی، پاشان ئارەقی نێوچەوانی لادا، وفەرمووی: پرسیاركار لە كوێیە؟ ووتی: منم. پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- حەمد وستایشی الله ی كرد وپاشان فەرمووی: خێری ڕاستەقینە شەڕ ناهێنێت، بەڵام ئەم چێژ وخۆشیە خێرێكی تەواو نییە چونكە دەبێتە هۆی فیتنە وكێبڕكێ وسەرقاڵبوون پێی لەجیاتی گرنگیدان بە قیامەت، پاشان نمونەیەكی لەسەر ئەم باسە هێنایەوە، وفەرمووی: ڕووەكی بەهار وسەوزە گیا؛ كە جۆرێكە لە ڕووەك ومەڕوماڵات حەزی لێیەتی بەڵام دەیانكوژێت بەهۆی زۆر خواردن لێی یان خەریكە بیانكوژێت، مەگەر لەم حاڵەتە نەبێت كە بخۆری گژ وگیا دەخوات هەتاوەكو لاکانی دەڕەوێتەوە، پاشان ڕوو لە خۆر دەكات وپاشەڕۆی نێو سكی فڕێ دەدات یان میز دەكات، وئەوەی ماوەتەوە لەنێو سكی بەرزی دەكاتەوە بۆ نێو دەمی دەیجوێت ودیسانەوە دەیخوات، پاشان دەگەڕێتەوە بۆ خواردن. ئەم پارە وسامانە وەكو ئەو گژ وگیای سەوز وایە بەتام وچێژە، دەكوژێت یان لەوەیە بكوژێت؛ مەگەر هێندەی لێ بەكاربهێنێت كە پێویستە لەڕێگایەكی حەڵاڵەوە ئەگەر بەم شێوەیە بێت ئەوا زیانی نابێت، باشترین خاوەنداری ئەو سامانە مسوڵمانێكە كە بەشی هەژار وهەتیو وڕێبواری لێ دەدات، ئەمە كەسێكە بە هەقی خۆی وەریدەگرێت بۆیە بەرەكەتی تێدەكەوێت، وئەوەی بە مافی خۆی وەرینەگرێت وەكو كەسێك وایە كە دەخوات وهەرگیز تێر نابێت، ولە ڕۆژی قیامەتدا دەبێتە شاهێد لەسەری.
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پیاوێک هات بۆ لای پێغەمبەری خودا -صلى الله علیه وسلم-، و ووتی:ئەی پێغەمبەری خودا، ئایا کێ شایستەترە بۆ ئەوەی کە هاوەڵی چاک بم بەرامبەری؟ فەرمووی: «دایکت»، ووتی پاش ئەوەی کێ؟ فەرمووی: «دایکت»، ووتی: پاش ئەوەی کێ؟ فەرمووی: «دایکت»، ووتی: پاش ئەو کێ؟ فەرمووی: «باوکت». ولە ریوایەتێکی تردا: (ووترا): ئەی پێغەمبەری خودا، ئایا کێ شایستەترە بۆ ئەوەی کە چاک هاوەڵ بم بەرامبەری؟ فەرمووی: «دایکت، پاشان دایکت، پاشان دایکت، پاشان باوکت، پاشان لەوان خوارتر لە ڕووی نزیکی خزمدارییەوە».
موسلیم گێڕاویەتیەوە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریئەم فەرموودە بەڵگەیە لەسەر ئەوەى کە دایک وباوک مافیان هەیە: بە چاک هاوەڵبوون بەرامبەریان، وگرنگیدان بە ئەرک ومافەکانیان، {وَصَاحِبۡهُمَا فِي ٱلدُّنۡيَا مَعۡرُوفٗاۖ}[لقمان: 15]، واته: {لە دونیادا زۆر بە چاکی ھاوڕێیەتی وھەڵسوکەوتیان لەگەڵدا بکە}، بەڵام مافى دایک لە سەرەوەى مافى باوکە بە چەند پلەیەک، چونکە سێ جار دووپاتیکردەوە لەسەر مافى دایک، هەرچەندە باوک پەروەردە دەکات وخەرجی دەکات، ودایک پەروەردە دەکات خزمەت دەکات وخواردن وپێداویستیەکانى تر ئامادە دەکات. پلەی دایک بەرزترە چونکە لە گەورەکردنی ئەو منداڵە دایک زۆر ماندوویەتی کێشاوە لە هەڵگرتنی لە سکی بۆ ماوەى نۆ مانگ بە لاوازى وناڕەحەتی ولەوەیە تووشی مردن بووبێت بەهۆی ئەو ناڕەحەتی هەڵگرتنەوە، وچەند ساڵێک شیری پێداوە وشەونخونی کردووە وئەمیش بۆ بەرژەوەندی منداڵەکەى ئەگەرچی تووشی ئازاری وناڕەحەتیش بوو بێت، بۆیە خواى گەورە باسی کردووە لە کۆتا وەحی وپەیامی ئاسماندا کە دەفەرموێت: {وَوَصَّيۡنَا ٱلۡإِنسَٰنَ بِوَٰلِدَيۡهِ إِحۡسَٰنًاۖ حَمَلَتۡهُ أُمُّهُۥ كُرۡهٗا وَوَضَعَتۡهُ كُرۡهٗاۖ وَحَمۡلُهُۥ وَفِصَٰلُهُۥ ثَلَٰثُونَ شَهۡرًاۚ }[الأحقاف: 15]، واته: {وئێمە ئامۆژگاری ئادەمیمان کرد بە چاکە کردن لەگەڵ دایك وباوکیدا، دایکی بە ناڕەحەتی وئازارەوە ھەڵی گرتووە وبە ئازار وناڕەحەتیش بوویەتی، ماوەی دووگیان بوونی (دایك) ولە شیر بڕینەوەی (منداڵەکە) سی مانگە}، خودا وەسیەت وئامۆژگاری مرۆڤی کردووە بە چاکەکار بوون بەرامبەر دایک وباوک؛ وباسی هۆکارەکانى تری نەکردووە جگە لە ئازارەکانی دایک نەبێت وئەمەش بەڵگەیە لەسەر مەزنێتی مافى دایک بە سەر ڕۆڵەکانیەوە. ولە چاک هاوەڵی بەرامبەر دایک وباوک خەرج کردنە لەسەریان لە خواردن وخواردنەوە وجل وشوێن وهەموو پێداویستیەکانى تر ئەگەر پێویست بوون، ئەگەر ئەوا لە ژیانێکی مامناوەند دەژیان وتۆش لە ژیانێکی خۆشتر لەوان دەژیایت ئەوا ئەوانیش بەرز بکەرەوە بۆ ئاستی خۆت وپێیان ببەخشە چونکە ئەمەیش لە نیشانەى چاک هاوەڵبوونە. وەکو باسی پێغەمبەر یوسف کاتێک لە گەڵ دایک وباوکی هات وبۆ لای خۆی بەرزیانی کردەوە پاش ئەوەى لە دەشتەوە هاتبوون. وکۆی چاکەکاری بەرامبەر دایک وباوک؛ خواى گەورە لە قورئانی پیرۆزدا باسیکردووە کە دەفەرموێت: {وَقَضَىٰ رَبُّكَ أَلَّا تَعۡبُدُوٓاْ إِلَّآ إِيَّاهُ وَبِٱلۡوَٰلِدَيۡنِ إِحۡسَٰنًاۚ إِمَّا يَبۡلُغَنَّ عِندَكَ ٱلۡكِبَرَ أَحَدُهُمَآ أَوۡ كِلَاهُمَا فَلَا تَقُل لَّهُمَآ أُفّٖ وَلَا تَنۡهَرۡهُمَا وَقُل لَّهُمَا قَوۡلٗا كَرِيمٗا (23) وَٱخۡفِضۡ لَهُمَا جَنَاحَ ٱلذُّلِّ مِنَ ٱلرَّحۡمَةِ وَقُل رَّبِّ ٱرۡحَمۡهُمَا كَمَا رَبَّيَانِي صَغِيرٗا (24)}[الإسراء]، واته:{وپەروەردگارت بڕیاریداوە کە ھیچ شتێک نەپەرستن بێجگە لە ئەو و لەگەڵ دایک و باوکتان چاکەکار بکەن ئەگەر یەکێکیان (باوکت و دایکت) یان ھەردووکیان لای تۆ پیربوون قسەی ناخۆشیان پێ مەڵێن تەنانەت ئەگەر ئۆفیش بێت وتێیان مەخوڕن و پێیاندا ھەڵمەشاخێ (بەڵکو) و وتەی نەرم وشیرینیان (لەگەڵدا) بەکاربێنە (23) باڵی خۆ بەکەمزانین و میھرەبانیان بۆ ڕابخە بڵێ ئەی پەروەردگارم ڕەحمیان پێ بکە ھەروەکو چۆن ئەوان منیان پەروەردە کرد بە منداڵی (24)}، زمانى زبر بەرامبەریان بەکارمەهێنە، وئازاریان لێ دوور بخەرەوە، وبا قسەت نەرم ونیان بێت بەرامبەریان، وباڵی سادەییان بۆ ڕابخە، وگوێڕایەڵیان بە لە چاکەدا بەو پەڕی سادەییەوە، وبا زمانت پاراو بێت بە نزا کردن بۆیان، وبڵێ: { رَّبِّ ٱرۡحَمۡهُمَا كَمَا رَبَّيَانِي صَغِيرٗا }، واته:{ ئەی پەروەردگارم ڕەحمیان پێ بکە هەروەکو چۆن ئەوان منیان پەروەردە کرد بە منداڵی}، ولە بیرت نەچێت زیاتر گرنگی بە دایکت بدە ئەمیش بۆ کردەوەکردن وجێبەجێکردنی فەرمایشتەکانى وەحی وگوێڕایەڵ بوون بۆ فەرموودەکان.
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- دەفەرموێت: «هەرکەسێک دوو شت ببەخشێت لە پێناو خوای گەورە؛ ئەوا لە دەرگاکانی بەهەشتەوە بانگ دەکرێت، ئەی بەندەی خودا خێر لێرەیە، بۆیە ئەوەی لە ئەهلی نوێژ کردن بێت لە دەرگای نوێژ کردنەوە بانگ دەکرێت، وئەوەی لە ئەهلی جیهاد بێت لە دەرگای جیهاد کردنەوە بانگ دەکرێت»، ئەبو بەکر -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «باوک ودایکم بە فیدات بن ئەی پێغەمبەری خودا ! هەر کەسێک لەو دەرگایانەوە بانگ بکرێت ئەوا بێ خەم دەبێت وهەرگیز دۆڕاو نابێت»، پاشان ووتی: «ئایا کەس هەیە لە هەموو دەرگاکانەوە بانگ بکرێت؟»، پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- فەرمووی: «بەڵێ، هیوادارم تۆ لە ئەوان بیت».
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریهەرکەسێک خێر بکات لە دوو شت لە خواردن یان جل یان پارە یان سواری یان هەرشتێکی تر بێت، لە پێناو ڕەزا بوونی خوای گەورە؛ ئەوا فریشتەکان بانگی دەکەن لە دەرگاکانی بەهەشتەوە وپێشوازی لە هاتنی دەکەن، ودەڵێن: خێری زۆرت بەخشی بۆیە ئەمڕۆ پاداشتی زۆر دەدرێیتەوە. ئەوانەی زۆر نوێژ دەکەن لە دەرگای نوێژەوە بانگدەکرێن ودەچنە ژوورەوە، وئەوانەی زۆر خێر دەکەن لە دەرگای خێرەوە بانگدەکرێن ودەچنە ژوورەوە، وئەوانەی زۆر ڕۆژوو دەگرن لە دەرگای ڕەیانەوە فریشتەکان پێشوازیان لێدەکەن وبانگیان دەکەن بۆ چوونە بەهەشتەوە، وڕەیان واتا: ئەو شتەی کە تینویەتی لادەبات چونکە ئەوانەی بەڕۆژوو بوون خۆیان گرتەوە لە ئاو خواردنەوە بۆیە تووشی تینویەتی بوون وبە تایبەت لە ڕۆژانی درێژ وگەرمی هاویندا؛ بۆیە پاداشت دەدرێنەوە بە تینوو نەبوون بۆ هەتاهەتایە لە بەهەشتدا کە لەو دەرگایەوە دەچنە ناویەوە. کاتێک ئەبوبەکر -ڕەزای خوای لێبێت- ئەم فەرموودەیەی بیست، ئەو پرسیارەی کرد، وپێغەمبەریش -صلى اللە علیە وسلم- بەو شێوەیە وەڵامی دایەوە کە لە فەرموودەکەدا هاتووە.