





























Hadeeth Cards
Da'wa cards that highlight great meanings from the noble prophetic hadiths in a simple style and attractive display that helps the Muslim to have a deeper understanding of his religion in an easy way
All
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى الله علیه وسلم- دەفەرموێت: «ئەوەی من ببینێت لە خەودا ئەوا لە ڕاستیدا من دەبینێت -یان وەکو ئەوە وایە کە لە ڕاستیدا منی بینی بێت- ؛ چونکە شەیتان ناتوانێت خۆی بکاتە هاوشێوەی من».
موسلیم گێڕاویەتیەوە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریزانایان ناکۆکن لەسەر واتاى ئەم فەرموودەیە لەسەر چەند ڕایەک: 1/ مەبەستی خەڵکانی سەردەمی خۆیەتی، واتا ئەوەى ئەو ببینێت لە خەودا وهیجرەتی نەکردبێت ئەوا خواى گەورە سەرکەوتووی دەکات بۆ هیجرەت کردن وبینینی پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- لە ڕاستیدا. 2/ ئەوەى دەردەکەوێت لە خەودا پێغەمبەرە -صلى الله علیه وسلم- لەسەر شێوەی ڕاستی خۆی، وئەمیش لە جیهانی ڕۆحدا، وئەم خەو بینینە ڕاستە، بە مەرجێک سیفەتەکانی بەو شێوەیە بێت کە باسکراوە لە فەرموودەکاندا. 3/ ڕاستی ئەو خەوە دێتە دی لە ئاخیرەتدا (بەهەشتدا) وپێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- دەبینێت؛ وئەم خەوە ئاماژەیە بۆ نزیک بوون لە پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- وشەفاعەتی وبەو شێوەیە. (وەکو ئەوە وایە کە لە ڕاستیدا منی بینی بێت): ئەمە لە ریوایەتەکەی (مسلم) دا هەیە وگومان هەیە لەم ڕستە، ئایا پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- فەرمووی: (دەمبینێـت لە ڕاستیدا) یان فەرمووی: (وەکو ئەوە وایە کە لە ڕاستیدا منی بینی بێت). واتاکەیشی ڕوونە ئەوەى پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- ی بینی بێت لە خەودا وەکو ئەوە وایە لە ڕاستیدا ئەوی بینی بێت، هەروەکو دەفەرموێت:(من رآني في المنام فقد رأى الحق)،(من رآني في النوم فقد رآني، إنه لا ينبغي للشيطان أن يتمثل في صورت)، واته: (ئەوەى لە خەودا من ببینێت ئەوا ڕاستە منی بینیوە)،(ئەوەى لە خەودا من ببینێت ئەوا منی بینیوە، شەیتان ناتوانێت خۆی بکاتە سەر شێوەی من). واتا: شەیتان ناتوانێت خۆی بکاتە سەر شێوەی ڕاستەقینەى پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم-، لەوەیە بێت وبڵێت: پێغەمبەری خودایە بەڵام شێوەیەکی تری هەبێت کە شێوەى پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- نیە، ئەگەر هەر کەسێکی بینی لە خەودا ووتی: من پێغەمبەری خودام، با بە دواى وەسفەکەى بگەڕێت ئەگەر وەکو شێوەى پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم بوو ئەوا خۆیەتی؛ ئەگەر نا ئەوا خەیاڵێکە لە شەیتانەوە کە دەڵێت: ئەو پێغەمبەرە وئەویش نیە، یەزیدی فارسی دەڵێت: (پێغەمبەری خودام -صلى الله علیه وسلم- لە خەودا بینی، و خەوەکەم ووت بە ئیبن عەباس، ئەویش ووتی: پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- دەیفەرموو: {إن الشيطان لا يسِتطيع أن يتشبَّه بي، فمن رآني في النوم فقد رآني}، واته: {شەیتان ناتوانێت خۆی بچوێنێت بە شێوەی من، ئەوەى من ببینێت لە خەودا ئەوا منی بینیوە}، ئایا دەتوانیت وەسفی ئەو پیاوە بکەیت کە بینیت؟ (یەزید)ووتم: بەڵێ. کاتێکی وەسفی کرد، ئیبن عەباس ووتی: ئەگەر لە ڕاستیدا بیبینیت ناتوانیت لەمە زیاتر وەسفی بکەیت)[رواه أحمد، ورواه الترمذي في الشمائل]، ماناى قسەکەی ئیبن عەباس ئەوەیە ئەگەر لە ڕاستیدا یەزید پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- ی ببینیایە ئەوا نەیدەتوانى لەمە زیاتر وەسفی بکات، واتا ڕاستە ئەو لە خەودا پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم-ی بینیوە.
لە نوعمانی کوڕی بەشیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى الله علیه وسلم- دەفەرموێت: «کەمترین ئازاری خەڵكی دۆزەخ لەسەر كەسێكە دوو نەعل ودوو قەیتانی ئاگرینی لەپێدایە، بەهۆیانەوە مێشكی دەکوڵێت هەروەكو چۆن مەنجەڵ دەكوڵێت، وا دەزانێت کەس ئازاری وەکو ئازاری ئەو سەخت نییە، لە کاتێکدا ئەو کەمترین سزا وئازاری لەسەرە».
(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەریپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕایدەگەیەنێت كە كەمترین ئازار وسزای خەڵكی دۆزەخ لە قیامەتدا لەسەر كەسێكە كە دوو نەعلی لەپێدایە ودوو قەیتانیان پێوەیە هێندە گەرمن بەهۆیانەوە مێشكی دەكوڵێت، هەروەكو چۆن مەنجەڵی مس دەكوڵێت، وپێی وایە هیچ كەسێك ئازاری لە ئەو زیاتر نییە، لەكاتێكدا ئەو كەمترین سزای هەیە ئەمیش وا دەكات لە ڕوانگەی لاشەیی ودەروونیەوە ئازار بچێژێت.
لە ئەنەسەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- دەفەرموێت: «سێ شت شوێنی مردوو دەکەون: [ئەهلەکەی (خێزان وبنەماڵەکەی)] و[ماڵەکەی (پارە وسامانەکەی)] وکردەوەکانی، بۆیە دووان دەگەڕێنەوە ویەک دانەیان دەمێنێتەوە، ئەویش تەنها کردەوەکەیەتی».
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریواتای فەرموودەکە: ئەگەر مرۆڤ بمرێت ئەوا ئەو کەسانەی کە لە گۆڕی دەنێن شوێنی دەکەون، خێزانەکەی (بنەماڵەکەی): شوێنی دەکەون بۆ ئەوەی لە گۆڕی دابنێن، وپارەکەی (موڵکەکەی): شوێنی دەکەوێت کە مەبەست ئەو خزمەتکار وکۆیلانەی موڵکی ئەو بوون یان ئەو پارە وموڵکەی هۆکاری ناوبانگیەکەی بوون بەهۆیانەوە خەڵکی شوێنی دەکەون، و(کردەوەکەی): وکردەوەکانیشی شوێنی دەکەون، وتەنها کردەوەکانی لەگەڵی دەمێننەوە، بۆیە ئەگەر کردەوەکانی چاکە وخێر بن ئەوا چاکە وخێری بۆ دەبێت، وئەگەر کردەوەکانی شەڕ وخراپە بن ئەوا شەڕ وخراپەی بۆ دەبێت.
لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى الله علیه وسلم- دەفەرموێت: «ئەو کەسەی بە سواری دەڕوات سەلام لە پیادە دەکات، وئەوەی پیادەیە سەلام لە دانیشتوو دەكات، وکەم سەلام لە زۆر دەکات». ولە گێڕانەوەی (البُخَارِي)دا هاتووە: «بچووک سەلام لە گەورە دەکات (لە ڕوانگەى تەمەنەوە)، وپیادە سەلام لە دانیشتوو دەكات، وكەم سەلام لە زۆر دەكات».
(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەریپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕێنموێنی كردووە بۆ ئەدەبی سەلامكردن لەنێو خەڵكی، ئەوەی بچووكە لە تەمەندا سەلام دەكات لە ئەوەی گەورەیە لە تەمەندا، سواری سەلام لە پیادە دەکات، وئەوەی پیادەیە سەلام لە دانیشتوو دەكات، وژمارەیەكی كەم لە خەڵكی سەلام لە ژمارەی زۆر دەكەن.
لەنەواسی كوڕی سەمعانی ئەنساڕیەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پرسیارم لە پێغەمبەری خودا كرد -صلى اللە علیە وسلم- سەبارەت بە چاكە وگوناهـ؛ فەرمووی: «چاكە بریتیە لە ڕەوشت جوانی، وگوناهـ ئەوەیە کە لە ناختدا دێت ودەچێت -سەبارەتی دوو دڵیت-، وحەز ناکەیت خەڵکی پێی بزانێت».
(مسلم) ڕیوایەتی كردووەپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پرسیاری لێكرا سەبارەت چاكە وگوناهـ ، فەرمووی: لە گەورەترین تایبەتمەندیەكانی چاكە بریتیە لە ڕەوشت جوانی لەگەڵ الله بە تەقواداری، و لەگەڵ خەڵكی بە ئارامگرتن لەسەر ئازار، وكەمی توڕەیی، وڕووخۆشی، وقسە جوانی، وگەیاندنی پەیوەندی وگوێڕایەڵی ونەرمونیانی وچاكەكاری وباشی لە مامەڵە وهاوڕێیەتیدا. سەبارەت بە گوناهـ؛ هەرشتێكە لە نەفسدا بجوڵێت لە شتە گوماناویەكان ودوودڵ بیت سەبارەتی وسینگ بۆی ئارام نەبێت، ودڵ دەربارەی گوماناوی بێت، وبترسێت لەوەی گوناهە، ونەتەوێت ئاشكرای بكەیت چونكە ناشیرینە لە پێش چاوی خەڵكە چاكەكان، چونكە نەفس سروشتی وایە حەز دەكات خەڵكی چاكەكانی ببینێت، بۆیە ئەگەر حەز نەكەیت خەڵكە چاكەكان هەندێك لە كردەوەكانت ببینن؛ ئەوا ئەو كردەوانە گوناهن وخێریان تێدا نییە.
لە ئەنەسی کوڕی مالیکەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «خوای گەورە ئاسوودەترە بە تەوبە کردنی یەکێک لە ئێوە؛ زیاتر لە ئاسوودەیی یەکێکتان کە وشترەکەی بدۆزێتەوە پاش ئەوەى لە زەویەکی فراواندا ونی کردبوو». ولە ریوایەتێکدا: لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «خوای گەورە ئاسوودەترە بە تەوبە کردنی بەندەکەی کاتێک تەوبە دەکات بۆ لای ئەو، زیاتر لە ئاسوودەیی یەکێک لە ئێوە کە لە سەر پشتی وشترەکەی بوو لە زەوییەکی فراواندا، ولە ناکاو وشترەکەی لێ ونبوو کە خواردن وخواردنەوە وشتومەکەکانی لە سەر پشتی بوو، بۆیە لێی بێ هیوا بوو، وهات بۆ لای دارێک بە بێ هیوا بوون لە وشترەکە وبارەکەی سەری، هەر بەو شێوەیە بوو؛ سەیر دەکات وشترەکە لای وەستاوە، وڕەشمەکەی گرت، وپاشان لە خۆشیدا ووتی: خودایە تۆ بەندەی منیت ومنیش پەروەردگاری تۆم! لە خۆشیدا هەڵەی کرد».
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هەواڵی ئەوە دەدات کە خوای گەورە ئاسوودەیە بە تەوبە کردنی بەندەکەی بۆ لای وپەرستنی وجێبەجێکردنی فەرمانەکانی بە دڵسۆزی لە دڵیەوە، زیاتر لە ئاسوودەیی پیاوێک لە زەویەکی فرواندا بێت، وهیچ مرۆڤێک وخواردن وخواردنەوەیەکی پێ نەبێت، پاشان وشترەکەی ون بێت، وئەم پیاوە بچێت بۆ لای دارێک بخەوێت وچاوەڕێی مردن بکات! کە بێ هیوا بووە لە وشترەکەی ولە ژیانی، چونکە خواردن وخواردنەکەی لە سەر پشتی وشترەکەی بوو، و وشترەکە ون بوو، کاتێک بەو شێوەیە بوو؛ لە ناکاو وشترەکەی دۆزیەوە کە ڕەشمەکەی گیربووە بەو دارەی ئەو لە ژێر سێبەری خەوتووە، ئایا چۆن وەسفی ئەم ئاسوودەییە دەکرێت؟ ئەم ئاسوودەییە هەرگیز وەسف ناکرێت، مەگەر کەسێک خۆی ئەم حاڵەتەی بە سەردا هاتبێت! چونکە زۆر ئاسوودە ودڵخۆشە، ودڵخۆشە بە ژیان پاش ئەوەی خۆی بۆ مردن دانابوو، بۆیە ڕەشمەی وشترەکەی گرت، و ووتی: (خودایە تۆ بەندەی منی، ومن پەروەردگاری تۆم!)، ویستی وەسف وستایشی خوای گەورە بکات وبڵێت: (خودایە تۆ پەروەردگاری منی، ومن بەندەی تۆم!)، بەڵام ئەو بە هۆی ئەو دڵخۆشیە مەزنەوە هەڵەی کرد.
لە عبداللەی کوڕی عومەرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «خوای گەورە تەوبەی بەندەکەی قبوڵ دەکات هەتا نەگاتە دوا ساتەکانی ڕۆح دەرچوونی (دوا ساتەکانی سەرە مەرگی)».
ئیبنو ماجه گێڕاویەتیەوە - تورموذی گێڕاویەتیەوە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوەخوای گەورەی بەرز وشکۆدار تەوبەی بەندە قبوڵ دەکات؛ ئەگەر ڕۆح نەگاتە قوڕگی (نەگاتە کاتی سەرە مەرگ وڕۆح دەرچوونی)، ئەگەر ڕۆح گەیشتە قورگ (گەیشتە کاتی سەرە مەگ)؛ ئەوا لە پاش ئەمە تەوبە قبوڵ ناکرێت، وخوای گەورە سەبارەت بەم ساتە دەفەرموێت: {وَلَيْسَتِ التَّوْبَةُ لِلَّذِينَ يَعْمَلُونَ السَّيِّئَاتِ حَتَّى إِذَا حَضَرَ أَحَدَهُمُ الْمَوْتُ قَالَ إِنِّي تُبْتُ الْآن} [النساء: 18]، واته: {پەشیمانی وەرگرتن (تەوبە کردن) نیە بۆ ئەوانەی تاوانی زۆر دەکەن ھەتا کاتی سەرە مەرگی یەکێکیان دێت دەڵێت: بەڕاستی من ئێستا تەوبەم کرد}.
لە ئەبی موساوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «خوای گەورە -عز وجل- دەستی ڕادەخات بە شەو بۆئەوەی گوناهکارانی ڕۆژ تەوبە بکەن، ودەستی ڕا دەخات بە ڕۆژ بۆئەوەی گوناهکارانی شەو تەوبە بکەن؛ هەتاوەکو خۆر لە ڕۆژئاواوە هەڵدێت».
(مسلم) ڕیوایەتی كردووەپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوەمان بۆ دەكات كە خوای گەورە تەوبەكردنی بەندەكانی قبوڵ دەكات، ئەگەر بەندە گوناهێك بكات لە ڕۆژدا ولە شەودا تەوبە بكات ؛ خوای گەورە تەوبەكەی قبوڵ دەكات، وئەگەر بەندە گوناهێك بكات لە شەودا ولە ڕۆژدا تەوبە بكات ؛ خوای گەورە تەوبەكەی قبوڵ دەكات، خوای گەورە -سبحانه وتعالی- دەستی ڕادەخات بۆ تەوبە كردن ؛ وەكو ئاسوودەیی وڕازی بوون لێی، بەردەوام دەرگای تەوبە كردن كراوەیە هەتاوەكو خۆر لە ڕۆژئاواوە دەردەچێت ؛ ئەمیش كاتێكە كە فەرمان دەكرێت بە كۆتایی هاتنی دونیا، ئەگەر خۆر لە ڕۆژئاواوە دەرچوو ؛ دەرگای تەوبەكردن دادەخرێت.
لە ئەبی مەسعودەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «بە دڵنیاییەوه، ئەوەی خەڵكی پێی گەیشتوون وفێربوون له قسەی پێغەمبەرانی پێشوو؛ ئەوەیە كه ئەگەر شەرمت نەكرد ئەوا هەرچی ئارەزوو دەكەیت بیكه».
(البخاري) ڕیوایەتی كردووەپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێمان ڕادەگەیەنێت لەو وەسیەت وئامۆژگارییەكانی پێغەمبەرانی پێشوو فەرموویانە، وخەڵكی لەنێو خۆیاندا باسیان كردووە وبووە بە میرات لەنێویان سەدە لەپاش سەدە، هەتاوەكو گەیشتە سەرەتای ئەم ئومەتە، وەسیتەكە ئەمەیە: بڕوانە دەتەوێت چی بكەیت، ئەگەر شتێك بێت كە شەرم ناكەیت لە كردنی؛ ئەوا بیكە، وئەگەر شتێك بێت شەرم لە كردنی دەكەیت؛ ئەوا مەیكە، چونكە ڕێگر لە كردنی شتی ناشیرین وقەدەغەكراو؛ شەرمە، ئەوەی شەرمی نەبێت ئەوا تووشی هەموو تاوانێكی خراپ وقێزەوەنی دەكات.