





























Hadeeth Cards
Da'wa cards that highlight great meanings from the noble prophetic hadiths in a simple style and attractive display that helps the Muslim to have a deeper understanding of his religion in an easy way
All
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «کاتێک دوو کەس جوێن بە یەکتر دەکەن، ئەوەى (جوێنەکەى) دەستپێکردووە تاوانبارە هەتاوەکو ستەملێکراوەکە سنوور تێدەپەڕێنێت (لە وەڵامدانەوەدا)».
موسلیم گێڕاویەتیەوەهەر شتێک لە دوو کەسەوە دەربچێت کە جوێن وقسەى ناشیرین بە یەکتر دەدەن، تاوان لەسەر ئەو کەسەیە کە سەرەتا جوێندانەکەى دەستپێکردووە، بەڵام ئەوی تر هیچ شتێکی لەسەر نییە؛ چونکە ڕوخسەتی پێدراوە کە وەڵام بداتەوە لەو کەسەی ستەمی لێکردووە، ئەگەر ستەملێکراوەکە سنووری تێپەڕاند لەو سنوورەی بۆی دیاریکراوە وڕوخسەتی پێدراوە ئەوا لێرەدا تاوانى ستەملێکراوەکە لە تاوانى ستەمکارەکە زیاتر دەبێت.
لە ئیبن مەسعودەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پیاوێکی بۆ لا هێنرا، پێی ووترا: ئەمە فڵانە ڕیشی مەی (ئارەقی) لێ دەتکێتە خوارەوە، ووتی: ئێمە نەهیمان لێکراوە لەوە سیخوڕی بکەین، بەڵام ئەگەر شتێکی ئاشکرامان بۆ دەرکەوت؛ بە پێی ئەوە کردەوە جێبەجێ دەکەین.
ئیبنوداود گێڕاویەتیەوەپیاوێک هێنرا بۆ لای ئیبن مەسعود -ڕەزای خوای لێبێت- کە مەی (ئارەقی) خواردبووەوە، چونکە لە حاڵیدا دیارە کە مەی لە ڕیشی دەتکێتە خوارەوە، ئیبن مەسعود وەڵامیانی دایەوە کە ئەوان نەهیان لێکراوە لەوەى سیخوڕی بەسەر خەڵکیەوە بکەن؛ چونکە لە حاڵی پیاوەکەدا وا دیارە کە بە شاراوەیی مەی خواردووەتەوە، بەڵام ئەوان سیخوڕیان بەسەریەوە کردووە هەتاوەکو بەم حاڵەوە هێناویانە، بەڵام ئەگەر شتێکمان بۆ دەرکەوت وڕوون بووەوە وشاهێدی دادپەروەر لەسەری هەبوو یان خۆی دانیپێدانا بەبێ ئەوەى کەس سیخوڕی لەسەر بکات؛ ئەوا ئێمە بە پێی ئەمە مامەڵەى لەگەڵ دەکەین لە سنوور جێبەجێ کردن -حەد لێدان- یان تەمبێ کردن -تەعزیر-، و هەرکەسێک خۆی دابپۆشێت چونکە خوای گەورە دایپۆشیووە وسیتری کردووە ئەوا ئێمە سیخوڕی لەسەر ناکەین ولێی ناپرسینەوە.
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «حەڵاڵ نییە بۆ مسوڵمانێک کە سێ (ڕۆژ) زیاتر دەنگ لە براکەى داببڕێت (هەجری بکات)، هەرکەسێک سێ (ڕۆژ) زیاتر دەنگ داببڕێت؛ وبمرێت دەچێتە دۆزەخەوە».
ئیبنوداود گێڕاویەتیەوە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوەواتاى فەرموودەکە: حەڵاڵ نییە بۆ مسوڵمانێک کە سێ (ڕۆژ) زیاتر دەنگ لە براکەى داببڕێت (هەجری بکات)، ئەگەر ئەم هەجرکردنە بە هۆکاری نەفس ودونیا بێت، بەڵام ئەگەر مەبەستەکە شەرعی بێت؛ ئەوا هەجرکردن دروستە ولەوەیە واجب بێت، وەکو هەجرکردنی ئەهلی بیدعە -بیدعەچیەکان- وفاسق وتاوانبارەکان ئەگەر تەوبە نەکەن، وئەوەى دەنگ لە براکەى دابڕێت بۆ هۆکاری دونیایی وهەجری بکات وپاشان بمرێت بێ ئەوەى تەوبەی کردبێت لە ئەم تاوانە؛ ئەوا دەچێتە دۆزەخەوە چونکە سوور بووە لەسەر تاوانی هەجرکردن وتەوبەى لێنەکرد، وزانراوە هەرمسوڵمانێک بمرێت وبچێتە دۆزەخەوە وخواى گەورە لێی خۆش نەبێت؛ ئەوا هەر لە دۆزەخ دەردەچێت وبۆ هەتاهەتایە تێیدا نامێنێتەوە، وتەنها کافرەکان -بێباوەڕەکان- بۆ هەتاهەتایی لە دۆزەخدا دەمێنێتەوە.
لە هیشامی کوڕی حەکیمی کوڕی حیزامەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: تێپەڕبوو بە لای کۆمەڵێک خەڵکی لە جووتیارەکانى ئەنبات لە ژێر خۆردا وەستێنرا بوون، ووتی: ئەمە چییە؟ ووترا: بەند كراون بەهۆی سەرانە (باج) نەدان، هیشام ووتی: شاهێدی دەدەم کە گوێم لە پێغەمبەری خودا بووە -صلى اللە علیە وسلم- کە دەیفەرموو: «خواى گەورە ئازاری ئەوانە دەدات؛ کە ئازاری خەڵکی دەدەن لە دونیادا».
(مسلم) ڕیوایەتی كردووەهیشامی کوڕی حەکیمی کوڕی حیزام -ڕەزای خوایان لێبێت- تێپەڕبوو بە لای کۆمەڵێک لە جووتیارە ناعەرەبەكان لە شام، لە ژێر گەرمایی خۆردا وەستێنرا بوون، پرسیاری سەبارەتیان كرد؟ پێی ووترا: بەو شێوەیە سزا دراون چونكە سەرانە (باج)یان نەداوە لەكاتێكدا دەتوانن بیدەن. هیشام -ڕەزای خوای لێبێت- ووتی: شاهێدی دەدەم کە گوێم لە پێغەمبەری خودا بووە -صلى اللە علیە وسلم- کە فەرموویەتی: خواى گەورە ئازاری ئەوانە دەدات؛ کە ئازاری خەڵکی دەدەن لە دونیادا بە بێ هەق.
لە ئیبن عومەرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەرکەسێک لە غوڵامەکەى* بدات یان زلەى لێبدات بەهۆی شتێکەوە کە نەیکردووە؛ کەفارەتەکەى ئەوەیە ئازادی بکات». *(غوڵام: واتە کوڕە منداڵی خزمەتکار -بەندە یان کۆیلە-یشی پێدەووترێت)
موسلیم گێڕاویەتیەوەهەرکەسێک لە غوڵامەکەى* بدات یان زلەى لێبدات بەهۆی شتێک یان سەرپێچیەک کە شایستە بێت سنووری لەسەر جێبەجێ بکرێت وتەمبێ بکرێت لەکاتێکدا غوڵامەکە ئەو سەرپێچیەى نەکردبێت؛ کەفارەتی ئەم لێدانە ئەوەیە کە غوڵامەکە ئازاد بکات چونکە ئەم لێدانە تاوان وسەرپێچیە بۆیە کەفارەتەکەیشی ئەوەیە ئازادی بکات. *(غوڵام: واتە کوڕە منداڵی خزمەتکار -بەندە یان کۆیلە-یشی پێدەووترێت)
لە ئەبی تەڵحە زەید کوڕی سەهلەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: دانیشتبووین لە بۆشاییەکی پێش ماڵێکدا پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- هات ولە لامان وەستا، وفەرمووی: «بۆچی لەسەر ڕێگاکان دادەنیشتن؟ خۆتان بە دووربگرن لە دانیشتن لەسەر ڕێگاکان»، ووتمان: ئێمە دانیشتووین زیان ناگەیەنین بەهەر شێوەیەک بێت، دانیشتووین بۆئەوەى قسە وگفتوگۆ بکەین، فەرمووی: «ئەگەر هەر نەکرا (دانیشتن) مافی ڕێگاوبان بدەن: چاوتان دابگرن (بپارێزن)، و وەڵامی سەلامکردن بدەنەوە، وبە جوانی -ودادپەروەری- قسە بکەن».
موسلیم گێڕاویەتیەوەئەبی تەڵحە -ڕەزای خوای لێبێت- باسی ئەوە دەکات کە دانیشتبوون لە بۆشاییەکی پێش ماڵێکدا؛ وباسی کاروباری دونیایی خۆیانیان دەکرد، (پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- هات ولە لامان وەستا): واتا پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وهات ونەهی لێکردن لەوەى لەسەر ڕێگاکانى هاتوچۆی خەڵکی دابنیشن. ووتیان: (ئێمە دانیشتووین زیان ناگەیەنین بەهەر شێوەیەک بێت، دانیشتووین بۆئەوەى قسە وگفتوگۆ بکەین): واتا دانیشتنمان لێرەدا بۆ کاری ناشەرعی نییە بەڵکو دانیشتنمان بۆ کردەوەیەکە ڕێگەپێدراوە لە شەریعەتدا ئەویش بریتیە لە قسەکردن سەبارەت بە کاروباری دونیامان. فەرمووی: (ئەگەر هەر نەکرا -دانیشتن- مافی ڕێگاوبان بدەن): واتا ئەگەر نەتانتوانى واز بهێنن لە دانیشتن لەم شوێنانە، ئەوا مافى ڕێگاوبان بدەن، ولە گێڕانەوەیەکی تردا: (إن أبيتم إلا المجلس فأعطوا الطريق حقه) واتە: (ئەگەر هەر نەتانتوانى ودانیشتن ئەوا مافی ڕێگاوبان بدەن). ولە گێڕانەوەیەکی تردا: (پرسیاریان لێیکرد سەبارەت بە مافەکانى ڕێگاوبان)، ئەویش -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: (چاوتان دابگرن -بپارێزن-، و وەڵامی سەلامکردن بدەنەوە، وفەرمان بە چاکە بکەن ونەهی لە خراپە بکەن): واتا ئەگەر هەر نەکرا ودانیشتن لەسەر ڕێگاکانى هاتۆچۆی خەڵکی ئەوا دەبێت ئەوەى لەسەرتان واجبە جێبەجێی بکەن، پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هۆکاری ئەم نەهی لێکردنەى بۆیان ڕوونکردەوە ئەویش ئەوەیە ئەگەر مرۆڤ لەسەر ڕێگاوبانەکان دابنیشێت تووشی نەزەرکردن وسەیرکردنی ئافرەتان دەبێت وئەمیش تووشی فیتنەى دەکات، وهەروەها لەوەیە تووشی سنوور تێپەڕاندن بێت لە مافى خواى گەورە ومافى مسوڵمانان وئەگەر مرۆڤ لە ماڵەکەیدا بێت تووشی ئەم فیتنەیە نابێت وسەرقاڵ دەبێت بە کاروباری خۆیەوە، وئەگەر مرۆڤ هەر نەکرا وپێویست بوو دابنیشێت ئەوا پێویستە فەرمان بە چاکە بکات ونەهی لە خراپە بکات وئەگەر واز لەمە بهێنێت سەرپێچی فەرمانى خواى گەورەی کردووە. ئەگەر دابنیشێت ئەوەى تێدەپەڕێت سەلامی لێدەکات وئەمیش دەبێت وەڵامی بداتەوە؛ چونکە خەڵکی زۆر تێدەپەڕێت ئەمیش بێزار دەبێت وئەگەر وەڵام نەداتەوە گوناهبار دەبێت چونکە وەڵامدانەوەى سەلامکردن واجبە، بۆیە باشتر وایە مرۆڤ خۆی تووشی فیتنە وئەرک وخراپە نەکات وخۆی تووشی شتێک نەکات کە لەوەیە نەتوانێت مافەکەى وەکو خۆی جێبەجێ بکات.
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- کە دەیفەرموو: «یەکەم کەس کە دادگایی دەکرێت لە ڕۆژی قیامەتدا؛ پیاوێکە شەهید کراوە، دەهێندرێت، خواى گەورە نیعمەتەکانى خۆی لەسەری بیردەخاتەوە، ئەویش دانی پێدا دەنێت، (خواى گەورە) دەفەرموێت: چی کردەوەیەکت پێیان ئەنجامدا؟ دەڵێت: لە پێناو تۆ جەنگام؛ هەتاوەکو شەهید کرام، (خواى گەورە) دەفەرموێت: «درۆت کرد، جەنگایت بۆئەوەى بڵێن ئازایە! ئەویش ووترا»، پاشان فەرمانی لەسەر دەکرێت و لەسەر ڕووی ڕادەکێشرێت هەتاوەکو فڕێدەدرێتە نێو دۆزەخ، وپیاوێک فێری قورئان بووە وخەڵکی فێرکردووە، دەهێندرێت، خواى گەورە نیعمەتەکانى خۆی لەسەری بیردەخاتەوە، ئەویش دانی پێدا دەنێت، (خواى گەورە) دەفەرموێت: چی کردەوەیەکت پێیان ئەنجامدا؟ دەڵێت: زانست (قورئان) فێربووم وخەڵکیم فێرکرد، ولە پێناو تۆ قورئانم دەخوێند، (خواى گەورە) دەفەرموێت: «درۆت کرد، بەڵکو فێربوویت بۆئەوەى پێت بووترێت: زانا ! وقورئانت خوێند بۆئەوەى پێت بووترێت: قورئان خوێنە! ئەویش ووترا»، پاشان فەرمانی لەسەر دەکرێت و لەسەر ڕووی ڕادەکێشرێت هەتاوەکو فڕێدەدرێتە نێو دۆزەخ، وپیاوێک خواى گەورە (ڕزق وڕۆزی) بۆی فراوانکردووە، ولە جۆرەکانى سامانی پێبەخشیووە، دەهێندرێت، خواى گەورە نیعمەتەکانى خۆی لەسەری بیردەخاتەوە، ئەویش دانی پێدا دەنێت، (خواى گەورە) دەفەرموێت: چی کردەوەیەکت پێیان ئەنجامدا؟ دەڵێت: هیچ ڕێگایەکم جێنەهێشتووە لەو شتانەى تۆ حەز دەکەیت (بەندە) تێیدا ببەخشێت؛ من لە پێناوی تۆ بەخشیوومە، (خواى گەورە) دەفەرموێت: «درۆت کرد، بەڵکو ئەوەت کرد بۆئەوەى بووترێت: بەخشندەیە -سەخیە-! ئەویش ووترا»، پاشان فەرمانی لەسەر دەکرێت و لەسەر ڕووی ڕادەکێشرێت هەتاوەکو فڕێدەدرێتە نێو دۆزەخ».
موسلیم گێڕاویەتیەوەیەکەم کەسانێک کە دادگایی دەکرێن لە ڕۆژی قیامەتدا؛ سێ کۆمەڵ لە خەڵکین: فێرخواز یان فێرکارێکی ڕیاباز، وجەنگاوەرێکی ڕیاباز، وخێرخوازێکی ڕیاباز، پاشان خواى گەورە -سبحانه وتعالى- لە ڕۆژی قیامەت دەیانهێنێت ونیعمەتەکانى خۆی لەسەریان بیردەخاتەوە، ئەوانیش دانی پێدا دەنێن، هەموویان پرسیاریان لێدەکرێت: چی کردەوەیەکت کرد؟ واتا بۆ سوپاسکردنی ئەم نیعمەتە، کەسێکیان دەڵێت: زانستی شەرعی فێربووم وقورئانم لە پێناو تۆ خوێند، (خواى گەورە) دەفەرموێت: درۆت کرد، بەڵکو فێربوویت بۆئەوەى پێت بووترێت: زانا ! وقورئان خوێند بۆئەوەى پێت بووترێت: قورئان خوێنە! بۆ خواى گەورە نەبوو، بەڵکو بۆ ڕیا وپێش چاوی خەڵکی بوو، پاشان فەرمانی لەسەر دەکرێت و لەسەر ڕووی ڕادەکێشرێت هەتاوەکو فڕێدەدرێتە نێو دۆزەخ، و بەهەمان شێوە ئەوانى تر.
لە ئەبی زەرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: ووترا بە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم-: هەواڵم پێبدە سەبارەت بە پیاوێک کردەوەى چاک دەکات، وخەڵکی بەهۆیەوە ستایشی دەکەن؟ فەرمووی: «ئەوە موژدەى بەپەلەیە بۆ ئیماندار».
موسلیم گێڕاویەتیەوەواتاى فەرموودەکە: مرۆڤ لەوەیە کردەوەیەک بکات ومەبەستی خەڵکی نەبێت، پاشان خەڵکی ستایشی دەکەن بەهۆی ئەم کردەوەیە ودەڵێن فڵان زۆر خێر دەکات وزۆر چاکەکارە وزۆر پەرستن ئەنجامدەدات وهاوشێوەى ئەمانە؛ پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم-سەبارەت بە ئەمە فەرمووی: (ئەوە موژدەى بەپەلەیە بۆ ئیماندار)، ئەمیش بەهۆی ستایشکردنی چونکە ئەگەر خەڵکی ئیمانداری چاک بە باشە ستایشی کەسێک بکەن ئەوان شاهێدی دەری خواى گەورەن لەسەر زەوی، بۆیە کاتێک جەنازەیەک تێپەڕ بوو بە لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وهاوەڵانی خەڵکی بە خێر وچاکە وەسفیان کرد؛ ئەویش فەرمووی: زامنکرا، وپاشان جەنازەیەکی تر تێپەڕ بوو ئەوانیش بە خراپە وشەڕ وەسفیان کرد، فەرمووی: زامنکرا، ووتیان: چی زامنکرا ئەی پێغەمبەری خودا، فەرمووی: (ئەوەى یەکەم بەهەشتی بۆ زامنکرا وئەوەى دووەم دۆزەخی بۆ زامنکرا؛ ئێوەى شاهێدی دەری خواى گەورەن لەسەر زەوی). ئەمیش ماناى ئەم فەرموودەیە: (ئەوە موژدەى بەپەلەیە بۆ ئیماندار). وجیاوازى لە نێوان ئەم کەسە وئەوەى کردەوە بۆ ڕیا ئەنجامدەدات ئەوەیە کەسی ڕیاباز تەنها بۆ ئەوە کردەوە دەکات بۆئەوەى خەڵکی بیبینن وستایشی بکەن ولەم حاڵەتەدا شیرکی بۆ خواى گەورە بڕیارداوە، بەڵام ئەو کەسەی کە بە دڵسۆزی بۆ خواى گەورە کردەوە دەکات وبە هیچ شێوەیەک ستایشی خەڵکی نەهاتووە بە بیریدا وگوێی پێنادات ئەگەر ستایش بکرێت یان ڕەخنەی لێبگیرێت؛ بۆیە ئەگەر بزانن پەرستنێکی ئەنجامداوە ئەوا ستایشی دەکەن و بە باشە وەسفی دەکەن ئەمە ڕیا نییە؛ ئەمە موژدەى خێرا و بەپەلەیە بۆ ئیماندار، چونکە جیاوازى نێوان ئەم کەسە وکردەوەى ڕیاباز جیاوازییەکی زۆر مەزنە.
لە جەریری كوڕی عبداللەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پرسیارم کرد لە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- سەبارەت بە سەیرکردنی لە ناکاو (بۆ ئافرەت)، «فەرمانی پێكردم كە چاوم وەربگێڕم (چاوم لابدەم لە سەیركردنی ئافرەتەکە)».
(مسلم) ڕیوایەتی كردووەجەریری كوڕی عبداللە -ڕەزای خوای لێبێت- پرسیاری لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- كرد سەبارەت بەوەی پیاو سەیری ئافرەتێكی نامەحرەم دەكات لەناكاو وبە نا ئەنقەست؟ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانی پێكرد بەوەی واجبە سەیری لایەكی تر بكات وچاوی لابدات لە سەیركردنی ئافرەتەكە ؛ هەركاتێك دركی پێكرد، وهیچ گوناهێكی لەسەر نییە.