





























Hadeeth Cards
Da'wa cards that highlight great meanings from the noble prophetic hadiths in a simple style and attractive display that helps the Muslim to have a deeper understanding of his religion in an easy way
All
لە جابرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «دەفرەکان دابپۆشن ،کوندەکان* ببەستنەوە، ودەرگاکان دابخەن، وڕۆشناییەکان** بکوژێننەوە؛ شەیتان کوندەکان ناکاتەوە، ودەرگا ناکاتەوە، و(سەری) دەفرە داپۆشراوەکان لانادات، ئەگەر یەکێکتان هیچ شتێکی دەستنەکەوت کە دەفرەکانى پێ دابپۆشێت جگە لە لقە دارێکی بچووک نەبێت، با ناوی خودا بهێنێت، وئەنجامی بدات^، چونکە مشک خانوو دەسووتێنێت لەکاتێکدا نیشتەجێبووانی لە نێویدان». *(کوندە: لە پێستی ئاژەڵ دروستدەکرێت ئاو وشیر وشتی تری تێدا هەڵدەگیرێت لە گوندەکاندا زۆرجار هەیە)، **(ڕۆشنایی: وەکو گڵۆپ ومۆم وهەرشتێکی تر کە ڕووناکی ببەخشێت بەتایبەت ئەگەر لە ئاگر بێت)، ^(با ناوی خودا بهێنێت وئەنجامی بدات: واتا پاش ئەوى ناوی خودای هێنا -ووتی: بسم الله- ئەوا با سەری دەفرەکە بەو لقە دارە دابپۆشێت)
موسلیم گێڕاویەتیەوەپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانیکردووە بەوەى دەفرەکان دابپۆشین، ئەمیش بۆئەوەى پارێزراو بێت لە مێرووەکان، وهەموو شتێکی زیانبەخش، ولەوەیە نەخۆشی بۆ نێویان داببەزێت، ودەبێت دەمی کوندەکان* ببەستینەوە، ودەرگاکان دابخەین چونکە ئەمانە سوود وبەرژەوەندی ئاینی ودونیایی تێدایە وپاراستنی نەفس وماڵە لە خەڵکی خراپ وتێکدەر. وهەروەها ڕێنموێنی کردووە بۆ کوژاندنەوەى ڕۆشناییەکان** چونکە ئەمە پاراستنی ماڵی وخێزانی تێدایە لە زیانی سووتان بەتایبەت ئەگەر ڕۆشناییەکە لە ئاگر بێت. وفەرموودەکە باسی خەوتن دەکات لە شەودا، وباسی ئەوە دەکات کە شەیتان ناتوانێت سەری مەنجەڵ یان دەمی کوندەیەک لاببات ئەگەر دابخرێن، وناتوانێت دەرگا بکاتەوە، وئەگەر شتێک نەبوو بکرێتە سەری ئەو مەنجەڵانە بەشێوەیەک ناوەوەى دەرکەوت یان هەندێکی دەرکەوت؛ ئەوا شتێک وەکو لقە دارێک دەخاتە سەری وئەمە شوێنی قەپاغی سەری دەفرەکە دەگرێتەوە، وپێویستە لە کاتى دانانی شتێک لەسەری مەنجەڵ یان بەستنی دەمی کوندەک یان داخستنی دەرگادا مرۆڤ ناوى خودا بهێنێت (بڵێت: بسم الله)، وباسی ئەوەى کردووە کە ڕۆشنکەرەوەکان بەتایبەت ئەوانەى بە ئاگر کاردەکەن ئەگەر لە کاتی خەوتندا مرۆڤ نەیانکوژێنێتەوە؛ ئەوا مشکەکان یاری پێدەکەن ودەبنە هۆی سووتانى خێزان وماڵ لە کاتی خەوتندا.
لە مەسروقەوە دەڵێت: چووین بۆ لای عبداللەی کوڕی مەسعود -ڕەزای خوای لێبێت- ووتی: «ئەی خەڵکینە، هەرکەسێک شتێکی زانی با بیڵێت، وهەرکەسێک نازانێت، با بڵێت: الله أعلم، چونکە بەشێک لە زانست ئەوەیە کاتێک سەبارەت بە شتێک نازانێت بڵێت: (الله أعلم) واتە: (خودا زاناترە)، خواى گەورە بە پێغەمبەرەکەى فەرمووی -صلى اللە علیە وسلم- : {قُلْ مَآ أَسْـَٔلُكُمْ عَلَيْهِ مِنْ أَجْرٍ وَمَآ أَنَا۠ مِنَ ٱلْمُتَكَلِّفِينَ} [ص:86] واتە: {(ئەی موحەممەد -صلى اللە علیە وسلم-) بڵێ من ھیچ کرێ و پاداشتێك لەسەر گەیاندنی ئەم ئاینە لە ئێوە داوا ناکەم و من لەو کەسانەش نیم کە درۆ ھەڵبەستم و زۆر لە خۆم بکەم}».
بوخاری گێڕاویەتیەوەماناى فەرموودەکە: ئەگەر مرۆڤ پرسیاری لێکرا سەبارەت بە شتێک کە دەیزانێت، ئەوا با بە خەڵکی بڵێت ونەیشارێتەوە، بەڵام ئەگەر پرسیاری لێکرا سەبارەت بە شتێک کە زانستی سەبارەتی نیییە، ئەوا با بڵێت: الله أعلم -خودا زاناترە- وئەرکی ناڕەحەت نەخاتە سەر خۆی بە وەڵامدانەوە سەبارەت بە شتێک کە نایزانێت. (چونکە بەشێک لە زانست ئەوەیە کاتێک سەبارەت بە شتێک نازانێت بڵێت: الله أعلم؛ واتە: خودا زاناترە): واتا نیشانەى زانست وزانین ئەوەیە مرۆڤ سەبارەت بە شتێک کە زانستی سەبارەتی نییە بڵێت: الله أعلم؛ واتە: خودا زاناترە، چونکە ئەوەی ئەمە دەڵێت لە ڕاستیدا زانایە وژیرە چونکە زانیاری هەیە وسەبارەت بە زانست و پلەوپایەی خۆی دەزانێت کە دەربارەی ئەو شتە شارەزا نییە بۆیە دەڵێت: الله أعلم -خودا زاناترە-. ولە گێڕانەوەى (مسلم)دا: (فإنه أعلم لأحدكم أن يقول لما لا يعلم: الله أعلم) واتە: (سوودی وزانستێکی باشترە بۆ یەکێکتان کە سەبارەت بە شتێک کە نایزانێت بڵێت: الله أعلم -خودا زاناترە-) واتا: باشتر وکامڵتر وجوانتر ئەوەیە کە مرۆڤ سەبارەت بە شتێک کە نایزانێت بڵێت: الله أعلم -خودا زاناترە-. پاشان ئیبن مەسعود -ڕەزاى خواى لێبێت- ئەم ئایەتەى وەکو بەڵگە هێنایەوە: {قُلْ مَآ أَسْـَٔلُكُمْ عَلَيْهِ مِنْ أَجْرٍ وَمَآ أَنَا۠ مِنَ ٱلْمُتَكَلِّفِينَ} [ص:86] واتە: {(ئەی موحەممەد -صلى اللە علیە وسلم-) بڵێ من ھیچ کرێ و پاداشتێك لەسەر گەیاندنی ئەم ئاینە لە ئێوە داوا ناکەم و من لەو کەسانەش نیم کە درۆ ھەڵبەستم و زۆر لە خۆم بکەم}، واتا داواى هیچ نرخێک ناکەم لە بەرامبەر ئەم پەیامەى بە ئێوەى دەگەیەنم کە پێم بدەن بەڵکو من تەنها ڕێنیشاندەری ئێوەم بەرەو خێر وچاکە وبانگتان دەکەم بۆ لای خواى گەورە -عز وجل-. {وَمَآ أَنَا۠ مِنَ ٱلْمُتَكَلِّفِينَ} [ص:86] واتە: {ومن لەو کەسانەش نیم کە درۆ ھەڵبەستم و زۆر لە خۆم بکەم}؛ واتا من لەو کەسانە نیم کە ناڕەحەتی وقورسی بهێنم بۆ سەر ئێوە لە مەسەلە وبابەتەکاندا یان لەو کەسانە نیم کە بە بێ زانست قسە بکەم. بە کورتی: مرۆڤ نابێت لە خۆیەوە فەتوا بدات؛ مەگەر کەسێکی شیاو بێت، ئەگەر خواى گەورە بیەوێت ئەو کەسە ببێتە ئیمامی خەڵکی وفەتوایان بۆ بدات وڕێنیشاندەریان بێت بەرەو ڕێگای ڕاست ئەوا ئەو کەسە بەو شێوەیە دەبێت، وئەگەر خواى گەورە ویستی لەسەر نەبێت ئەوا بوێربوونی لە فەتوادان هیچ سوودێکی بۆی نابێت وئەمەش دەبێـتە تاقیکردنەوە وناڕەحەتی بۆی لە دونیا وقیامەتدا.
لە جابرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کردووە لەوەی پیاو بە وەستانەوە نەعل (یان پێڵاو) لەپێبکات».
ئیبنو ماجه گێڕاویەتیەوە - تورموذی گێڕاویەتیەوە - ئیبنوداود گێڕاویەتیەوەلەم فەرموودەیەدا نەهی کردن هاتووە سەبارەت بە لەپێکردنی (نەعل وپێڵاو) بە حاڵەتی وەستانەوە؛ چونکە لەپێکردنی بە دانیشتنەوە ئاسانترە، ئەمە ئەگەر نەعلەکە پێویستی بە بەستن بوو بۆئەوەى پێی تێدا بچێت؛ چونکە ئەگە مرۆڤ بوەستێت بۆئەوەى نەعل لەپێبکات لەوەیە بکەوێتە سەر زەوی وتووشی ئازار بێت، بەڵام نەعلەکانى ئەمڕۆ پێویستی بە بەستن نییە بۆیە پێویست ناکات مرۆڤ دابنیشێت بۆئەوەى لە پێی بکات؛ بۆیە نەهی کردنەکە نایگرێتەوە، بەڵام پێڵاو یان هەرشتێکی تر پێویستی بە بەستن وخەریکبوون بێت دەبێت دابنیشێت. وهیچ جیاوازییەک لە نێوان پیاو وئافرەت نییە لەم حوکمەدا؛ چونکە حوکمە شەرعییەکان جیاوازى ناکات لە نێوان پیاو وئافرەت مەگەر بە بەڵگەیەکی تایبەت نەبێت، لێرەدا باسی پیاو کراوە چونکە پیاوان زیاتر دەچنە دەرەوەى ماڵ بۆیە لێرەدا بە تایبەت باسی ئەوان کراوە.
لە جابرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- چوو بۆ لای ئوم سائیب یان ئوم موسەیب -ڕەزاى خواى لێبێت- فەرمووی: «ئەوە چیتە ئەی ئوم سائیب -یان ئوم موسەیب- دەلەرزیتەوە؟»، ئەویش ووتی: تایە خواى گەورە بەرەکەتداری نەکات! -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «جوێن بە تا مەدە چونکە تاوانەکانى نەوەى ئادەم دەسڕێتەوە (لادەبات) هەروەکو چۆن فووکورە* ناخاوێنیەکانى ئاسن ناهێڵێت». *(فووکورە: ئامێرێکە بۆ فووکردن بە کورەی ئاسندا بەکاردێت)
موسلیم گێڕاویەتیەوەپێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- چوو بۆ لای ئوم سائیب -ڕەزاى خواى لێبێت- دەلەرزی، وپرسیاری هۆکاری ئەمەی لێیکرد، ئەویش ووتی: (تا)یە: واتا هۆکاری ئەمەی تووشی بووە تایە، و تا: گەرمیەکی زۆرە تووشی لاشە دەبێت، وچەند جۆرێکی هەیە. کاتێک ووتی: (خواى گەورە بەرەکەتداری نەکات!): ئەمیش نزا کردنە لەسەر ئەم نەخۆشیە. پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی لێیکرد لە جوێندان وقسەکردن بە تا، چونکە ئەمە لە کردەوەکانى خواى گەورەیە و هەرشتێک لە کردەوەى خواى گەورە بێت؛ نابێت مرۆڤ نەفرەتی لێبکات وجوێنی پێبدات چونکە جوێندان پێی لە هەقیقەتدا جوێندانە بەو پەروەردگارەى دروستی کردووە، بۆیە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: (لا تسبوا الدهر فإن الله هو الدهر) واتە: (جوێن مەدەن بە کات چونکە خواى گەورە کات -دروست دەکات وبەڕێوەی دەبات-). پاشان -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: (تاوانەکانى نەوەى ئادەم دەسڕێتەوە -لادەبات- هەروەکو چۆن فووکورە* ناخاوێنیەکانى ئاسن ناهێڵێت): واتا نەخۆشی تا هۆکارە بۆ لێخۆشبوون لە گوناهەکان وتاوانەکان وبەرزبوونەوەى پلەکان، هەروەکو چۆن ئەگەر ئاسن کاتێک دەکرێتە نێو ئاگرەوە پیسی وژەنگی پێوە نامێنێت وبە پاکی دەردەچێت؛ بەهەمان شێوە تا تاوانە بچووکەکانی مرۆڤ لادەبات بۆئەوەى مرۆڤ بە پاکیەوە لەو نەخۆشیە دەربچێت. *(فووکورە: ئامێرێکە بۆ فووکردن بە کورەی ئاسندا بەکاردێت)
لە جابری کوڕی عبداللەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانیکرد بە لێسینەوەى پەنجەکان ودەوری، وفەرمووی: «ئێوە نازانن لە چی بەشێکیدا بەرەکەت هەیە». ولە گێڕانەوەکەیدا (-صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت): «ئەگەر پارووی یەکێک لە ئێوە کەوت؛ ئەوا با هەڵیبگرێتەوە، وئازارەکەى لەسەر لاببات، وبیخوات وبۆ شەیتان جێی نەهێڵێت، وبا دەستی نەسڕێت بە دەستخاوێنکەرەوە* هەتاوەکو پەنجەکانى دەلێسێتەوە؛ چونکە نازانێت لە چی بەشێکی خۆراکەکەدا بەرەکەت هەیە». ولە گێڕانەوەیەکدا: «شەیتان ئامادە دەبێت لەگەڵ یەکێکتان لە هەموو کارێک لە کاروبارەکانیدا، هەتاوەکو تەنانەن لە خواردنەکەیشیدا لەگەڵی ئامادە دەبێت، بۆیە ئەگەر پاروو لە دەستی یەکێک لە ئێوە کەوتە خوارەوە؛ با ئازارەکەى لەسەر لابەرێت، وبیخوات وبۆ شەیتان جێی نەهێڵێت». *(مەبەست ئەو شتانەیە دەست خاوێندەکاتەوە وەکو کلێنکس وهاوشێوەکانى)
موسلیم گێڕاویەتیەوەشیکردنەوەى فەرموودەکە: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئادابێک لە ئادابەکانى خواردن باسدەکات، لەوانەش: ئەگەر مرۆڤ لە خواردن تەواو بوو؛ پێویستە پەنجەکان ودەوری -قاپی- خواردنەکە بلێسێتەوە، بۆئەوەى هیچ شوێنەوارێکی خواردنی لەسەر نەمێنێت، چونکە مرۆڤ نازانێت لە چی بەشێکی خواردنەکەدا بەرەکەت وپیرۆزی هەیە، ومەرج نییە لە پێش چاوی خەڵکانى تر ئەمە ئەنجامبدات ئەگەر ئەوان حەزیان بەمە نەبێت. وهەورەها لە ئادابەکانی خواردن ئەوەیە: ئەگەر پارووی خواردنی مرۆڤێک کەوتە سەر زەوی؛ نابێت جێی بهێڵێت، چونکە شەیتان ئامادە دەبێت لەگەڵ مرۆڤدا لە هەموو کارێک لە کاروبارەکانی ژیانیدا هەتاوەکو تەنانەت لە خواردنەکەیشیدا، بۆیە دەبێت پارووەکە هەڵبگرێتەوە وئازارەکەى لەسەر لاببات وبیخوات بۆئەوەى شەیتان پارووەکە بۆ خۆی نەبات، وئەمیش شتێکی شاراوە ونەبینراوە -غەیبە- ئێمە نایبینین بەڵام لەڕاستیدا دەیبات بەشێوەیەک بۆ ئێمە دەرناکەوێت وسوودی لێوەردەگرێت بۆ خۆی و وزەى پێ پەیدا دەکات ئەگەرچیش پارووەکە لە ڕاستیدا وەکو خۆی ماوەتەوە، ولەوەیە ئەو وزەى لە خواردنەکەدا هەیە دەربکات وتەنها خواردنەکە بمێنێتەوە بێ ئەوەى مرۆڤ سوود لە وزەکەى وەربگرێت، چونک خۆراک لەڕاستیدا وزەى شاراوەى تێدایە کە بە چاو نابینرێت ومرۆڤ سوود لەو وزەیە وەردەگرێت بە جێبەجێکردنی کردەوەکان، ئێمە ئەمە فێربووین بەهۆی فەرموودەى ڕاستگۆ و بەڕاست دانراو پێغەمبەرمان -صلى اللە علیە وسلم- چونکە دەفەرموێت شەیتان پارووەکە دەبات ودەیخوات، ئەگەرچیش هەروەکو پێشووتر باسکرا وەکو خۆی دەمێنێتەوە، بەڵام بەشێوەیەکی شاراوە ونەبینراو -غەیبی- دەبینرێت، وئەم فەرموودەیەش لە شتە نەبینراوەکانە لە لایەن مرۆڤەوە -غەیبیاتەکانە- ودەبێت باوەڕمان پێی هەبێت.
لە ئەنەسەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هات بۆ لای سەعدی کوڕی عوبادە -ڕەزاى خواى لێبێت- ئەویش نان وڕۆنی -زەیتی- هێنا، و(پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-) خواردی وپاشان فەرمووی: «ڕۆژووگران لە لای ئێوە ڕۆژوو بشکێنن؛ وچاکەکاران لە خواردنتان بخۆن، وفریشتەکان سەڵاوات بدەن* لەسەرتان». *(سەڵاواتدانى فریشتە لەسەر مرۆڤ: واتای داوا دەکەن خواى گەورە لێی خۆش بێت وڕەحمی پێبکات)
ئیبنو ماجه گێڕاویەتیەوە - ئیبنوداود گێڕاویەتیەوە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوە - دارەمی گێڕاویەتیەوە(پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هات بۆ لای سەعدی کوڕی عوبادە -ڕەزاى خواى لێبێت-): سەعد گەورەی هۆزی خەزرەج بوو لە مەدینە. (ئەویش نان وڕۆنی -زەیتی- هێنا): ئەوەی ئاسان بوو هێنای وئەمیش پێچەوانەى ڕێزگرتن لە میوان نییە. (وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- خواردی وپاشان فەرمووی): پاش ئەوەى خواردنەکەى تەواو کرد، فەرمووی: (ڕۆژووگران لە لای ئێوە ڕۆژوو بشکێنن): واتا خواى گەورە وەکو پاداشتی ئەو کەسەتان بۆ بنووسێت کە خۆراکی ڕۆژووشکاندن دەبەخشێت بە کەسی ڕۆژووگر، وئەم ڕستانە بە ماناى نزا کردن دێت. (وچاکەکاران لە خواردنتان بخۆن): واتا کەسانی چاک وتەقوادار لە خواردنتان بخۆن. (وفریشتەکان سەڵاوات بدەن* لەسەرتان): واتا داواى لێخۆشبوون وڕەحمەتتان بۆ بکەن. *(سەڵاواتدانى فریشتە لەسەر مرۆڤ: واتای داوا دەکەن خواى گەورە لێی خۆش بێت وڕەحمی پێبکات)
لە عبداللە کوڕی عەمرو -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- کە دەیفەرموو: «خواى گەورە زانست ناباتەوە بە دەرهێنانى (لە دڵی) خەڵکیدا، بەڵکو زانست دەباتەوە بە مردنی زانایان، هەتاوەکو ئەگەر هیچ زانایەکی نەهێشت، خەڵکی (کەسانی) نەزان دەکەن بە سەرداری خۆیان، پرسیاریان لێدەکرێت؛ بە بێ زانست فەتوا دەدەن، بۆیە گومڕا بوون وخەڵکیان گومڕا کرد».
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریشیکردنەوەى فەرموودەکە: (خواى گەورە زانست ناباتەوە): مەبەست لێرەدا زانستی شەرعیە؛ قورئان وسونەت وئەوەى پەیوەندی پێیانەوە هەیە. (بە دەرهێنانى -لە دڵی- خەڵکیدا): واتا زانست دەرناهێنێت لە نێو خەڵکیدا وبەرەو ئاسمان بەرزی بکاتەوە. (بەڵکو زانست دەباتەوە): واتا بەرزی دەکاتەوە. (بە مردنی زانایان هەتاوەکو ئەگەر هیچ زانایەکی نەهێشت): واتا کاتێک خواى گەورە هیچ زانایەک ناهێڵێت؛ بە بردنەوەى ڕۆحیان. (خەڵکی -کەسانی- نەزان دەکەن بە سەرداری خۆیان): واتا دەیانکەن بە خەلیفە ودادوەر وموفتی وئیمام وشێخ، ولە هیچ شتێک نازانن لە زانستی شەرعی وئەو بەرپرسیارێتیە. (پرسیاریان لێدەکرێت؛ بە بێ زانست فەتوا دەدەن): واتا بە نەزانى وەڵام دەدەنەوە وحوکم دەکەن. (بۆیە گومڕا بوون): واتا خۆیان گومڕا بوون. (وخەڵکیان گومڕا کرد): ئەمیش دەبێـتە هۆی ئەوەى نەزانین لە سەر زەویدا بڵاو ببێتەوە، وئەم فەرموودەیە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە زانست هەڵدەگیرێتەوە، ولە سەر زەویدا هیچ زانایەک نامێنێت کە ڕێنموێنی خەڵکی بکات بۆ ئاینی خواى گەورە، بۆیە حاڵی ئومەت بەرەو خراپبوون دەڕوات هەتاوەکو لە پاشاندا گومڕا دەبن.
لە زەیدەوە -خزمەتکاری پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەرکەسێک بڵێت: (أستغفر الله الذي لا إله إلا هو الحي القيوم وأتوب إليه)*، (خواى گەورە) لە گوناهەکانى خۆشدەبێت ئەگەرچیش لە ڕووبەڕووبونەوەى دوژمن (لە جیهاد) ڕای کردبێت». *(واتە: داواى لێخۆشبوون دەکەم لە خواى گەورە، کە هیچ پەرستراوێک هەق وڕاست نییە شایەنی پەرستن بێت جگە لە ئەو، ئەو زاتە هەمیشە زیندووە -الحي-ە، وبوونەوەرەکان بەڕێوە دەبات وپێداویستیەکانیان جێبەجێ دەکات -القیوم-ە، و بە تەوبەکردن دەگەڕێمەوە بۆ لای خواى گەورە)
تورموذی گێڕاویەتیەوە - ئیبنوداود گێڕاویەتیەوەهەرکەسێک بڵێت: (أستغفر الله الذي لا إله إلا هو الحي القيوم وأتوب إليه)*، (خواى گەورە) لە گوناهەکانى خۆشدەبێت ئەگەرچیش لە ڕووبەڕووبونەوەى کافرەکان -لە جیهاد- ڕای کردبێت، هەروەکو زانراوە ڕاکردن لە ڕۆژی ڕووبەڕووبونەوەدا یەکێکە لە حەوت تاوانە گەورەکان هەورەکو لە فەرموودەیەکدا هاتووە: (اجتنبوا السَّبع المُوبقات، ومنها: الفِرَار من الزَّحْف) واتە: (خۆتان بپارێزن لە حەوت تاوانە ڕووخێنەرەکە، لەوانەش: ڕاکردن لە ڕۆژی ڕووبەڕووبونەوە -لە جیهاددا-)، وماناکە بەو شێوەیە ڕووندەبێتەوە ئەگەر مەبەست ئەوە بێت لە هەموو تاوانەکان تەوبەی کردووە، ولەنێویانیشدا: ڕاکردن لە ڕۆژی ڕووبەڕووبونەوە، بۆیە تەنها داواکردنی لێخۆشبوون ومرۆڤ لەسەر تاوانکردن بەردەوام بێت ئەمە هیچ سوودێکی نییە بەڵکو کاتێک سوودی دەبێت ئەگەر بەندە تەوبە بکات لە تاوانەکان. *(واتە: داواى لێخۆشبوون دەکەم لە خواى گەورە، کە هیچ پەرستراوێک هەق وڕاست نییە شایەنی پەرستن بێت جگە لە ئەو، ئەو زاتە هەمیشە زیندووە -الحي:ئەلحەی-ە، وبوونەوەرەکان بەڕێوە دەبات وپێداویستیەکانیان جێبەجێ دەکات -القیوم:ئەلقەیوم-ە، و بە تەوبەکردن دەگەڕێمەوە بۆ لای خواى گەورە)
لە جابرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «کێ هەواڵم بۆ دێنێت سەبارەت بە دوژمن؟» لە جەنگی ئەحزابدا، زوبەیر ووتی: من، پاشان فەرمووی: «کێ هەواڵم بۆ دێنێت سەبارەت بە دوژمن؟»، زوبەیر ووتی: من، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «هەموو پێغەمبەرێک حەواریەکی -پشتیوانێکی- هەیە، وحەواری من زوبەیرە».
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریلە جەنگی ئەحزابدا کاتێک قوڕەیش وئەوانى تر هاتن بەرەو مەدینە؛ بۆئەوەى دژی مسوڵمانان بجەنگن، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانى کرد بە لێدانى خەندەق لە دەوروپشتی مەدینە، وهەواڵ گەیشت بە مسوڵمانان کە هۆزی بەنی قورەیزە لە جولەکە پەیمانەکەیان هەڵوەشاندووەتەوە لە نێوان ئەوان ومسوڵمانان، و لەگەڵ قوڕەیش بوون بۆ جەنگان لە دژی مسوڵمانان، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: کێ هەواڵم بۆ دێنێت سەبارەت بە دوژمن -واتا: بەنی قورەیزە-؟، زوبەیری کوڕی عەوام ووتی: من هەواڵی ئەوانت بۆ دێنم، پاشان فەرمووی: کێ هەواڵم بۆ دێنێت سەبارەت بە دوژمن -واتا: بەنی قورەیزە-؟، زوبەیر ووتی: من، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لەوێدا فەرمووی: هەموو پێغەمبەرێک حەواریەکی -پشتیوانێکی- هەیە، وحەواری من زوبەیرە.