





























Hadeeth Cards
Da'wa cards that highlight great meanings from the noble prophetic hadiths in a simple style and attractive display that helps the Muslim to have a deeper understanding of his religion in an easy way
All
لە تەڵحەی کوڕی عوبەید اللەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەگەر مانگێکی نوێی ببینیایە (لە ئاسماندا)، دەیفەرموو: «(اللّهمَّ أهِلَّهُ عليْنا بالأمْن والإيمان، وَالسَّلامَةِ وَالإسلامِ، ربِّي وربُّكَ اللهُ، هِلالُ رُشْدٍ وخيرٍ)*». *(واتە: خودایە، -بینینمان بۆ ئەم مانگە نوێیە- پەیوەست بکە بە -بەخشینی- ئەمن وئاسایش وئیمان -باوەڕ-، وسەلامەتی وئیسلامەتی -بە ئێمە-، -ئەی مانگ- پەروەردگاری من وتۆ الله یە، -خودایە- ئەم مانگە ببێتە هۆی هێنانی هیدایەت وخێر)
ئیبنو ئەبی شەیبە گێڕاویەتیەوە - تورموذی گێڕاویەتیەوە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوە - دارەمی گێڕاویەتیەوەپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەگەر مانگێکی نوێی ببینیایە (لە ئاسماندا)، لە شەوی یەکەم یان دووەم یان سێیەم، ئەم نزا مەزنەى دەفەرموو، بۆئەوەى خودا بیپارێزیت وئەمن وئاسایشی پێببەخشێت بەرامبەر مەترسیەکان لە دینداری ودونیادا، وهەروەها داواکردنە لە خواى گەورە بەوەى ئیمانی (باوەڕی) پتەو وجێگیر بکات، وئەو شتانەى لێ دووربخاتەوە کە دەبێتە هۆی ئەوەى لەسەر ڕێگای ڕاست دووربکەوێتەوە، وهەروەها داواکردنە لە خواى گەورە بەوەى سەلامەتی وپابەندبوون لەسەر ئیسلامی پێببەخشێت، داواکردنی ئەمن وئاسایش وسەلامەت واتا داواکردنەوەى بەوەى خواى گەورە هەموو زیان وناڕەحەتیەکی لێ دووربخاتەوە، وداواکردنی سەلامەتی وپابەندبوون لەسەر ئیسلام واتا داواکردنە لە خواى گەورە بەوەى هەموو خێر وسوودێکی پێببەخشێت، وپاشان نزاکە کۆتایی پێدێت وبە مانگەکە دەڵێت: (-ئەی مانگ- پەروەردگاری من وتۆ الله یە، -خودایە- ئەم مانگە ببێتە هۆی هێنانی هیدایەت وخێر:ربي وربُّكَ اللهُ، هِلالُ رُشْدٍ وخيرٍ): ئەمیش ئاماژە کردنەوە بەوەى خودا هیچ هاوبەشێکی نییە لە خوڵقاندن وبەڕێوەبردنی گەردووندا، نە مانگ ونە هیچ شتێکی تر، بۆیە هەر تەنها ئەویش بە هەق وڕاستی شایەنی پەرستنە، وداوا لە خواى گەورە دەکات کە ئەم مانگە ببێتە هۆکاری هێنانی هیدایەت وخێر بۆ خەڵکی، نابێت لە کاتی ووتنی ئەم نزایە ڕوو لە مانگ بکرێت، بەڵکو سونەتە ڕوو لە قیبلە بکرێت لە کاتی نزادا.
لە ئوبەی کوڕی کەعبەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- ئەگەر سێیەکی شەو تێپەڕی بکردایە؛ هەڵدەستا ودەیفەرموو: «ئەی خەڵکینە یادی خواى گەورە بکەن، ڕاجیفە* هات، لە پاش ئەوە ڕادیفە** دێت، مردن نزیک بووەوە لەگەڵ هەموو ئەوەى لە خۆی گرتووە، مردن نزیک بووەوە لەگەڵ هەموو ئەوەى لە خۆی گرتووە»، ووتم: ئەی پێغەمبەری خودا، من زۆر سەڵاوات لەسەر تۆ دەدەم، چەندێک لە نزاکانم بۆ تۆ بێت؟ فەرمووی: «هەرچەندێک ویستت لێی بێت»، ووتم: چارەکێک؟ فەرمووی: «هەرچەندێک ویستت لێی بێت، ئەگەر زیاتری بکەیت بۆ خۆت خێرترە»، ووتم: نیوە؟ فەرمووی: «هەرچەندێک ویستت لێی بێت، ئەگەر زیاتری بکەیت بۆ خۆت خێرترە»، ووتم: دوو لەسەر سێ؟ فەرمووی: «هەرچەندێک ویستت لێی بێت، ئەگەر زیاتر بکەیت بۆ خۆت خێرترە»، ووتم: هەموو نزاکەم بۆ تۆ بێت؟ فەرمووی: «کەواتە؛ نیگەرانی وناڕەحەتیەکانت لەسەر لادەبرێت، و(خواى گەورە) لە تاوانەکانت خۆش دەبێت».
تورموذی گێڕاویەتیەوە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوەلە سەرەتای فەرموودەکەدا باسی ئەوە دەکات کە پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- ئەگەر لە سێیەکی شەو هەستایە؛ ئومەتەکەى ئاگادار دەکردەوە لە بێئاگایی وهانیانی دەدا بۆ ئەنجامدانى ئەو کردەوانەى کە دەبێتە هۆی ڕەزامەندی خواى گەورە، پێیانی دەفەرموو: (ئەی خەڵکینە یادی خواى گەورە بکەن): واتا بە زمان وئەندامەکان بۆئەوەى بەرهەمی پەرستن بەدەست بهێنن ئەمیش بە ئەنجامدانى کردەوە چاکەکان و وازهێنان لە کردەوە خراپەکان، فەرموودەکە باسی ئەوەیشی تێدا هاتووە لەوەیە کەسێک بۆ خۆی لە خواى گەورە بپاڕێتەوە، ودەتوانێت سێیەکی یان نیوەى یان هەموو پاڕانەوەکەى نزا کردن بێت بۆ پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم-، بۆیە لە جیاتى ئەوەى نزا بۆ خۆی بکات؛ نزا بۆ پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- دەکات، هەروەکو لە فەرموودەیەکدا هاتووە کە -صلى الله عليه وسلم- دەفەرموێت: (من صلَّى عليه مرة صلَّى الله عليه عشراً) [رواه مسلم] واتە: (هەرکەسێک یەک سەڵاواتم لەسەر بدات؛ ئەوا خواى گەورە دە سەڵاواتی لەسەر دەدات)، بۆیە پاداشتی ئەم سەڵاواتدانە بەسە بۆی، بەهۆی ئەمە پێی فەرموو: (کەواتە؛ نیگەرانی وناڕەحەتیەکانت لەسەر لادەبرێت، و-خواى گەورە- لە تاوانەکانت خۆش دەبێت): واتا تۆ داوا دەکەیت هۆکارەکانى زیان وناڕەحەتی وغەماریت لەسەر لابچێت، بۆیە ئەگەر سەڵاوات لەسەر من بدەیت لە جیاتی پاڕانەوە بۆ خۆت؛ ئەوا ئەوەى تۆ مەبەستتە بۆت جێبەجێ دەبێت، ولەوەیە مەبەست لەم فەرموودەیە ئەوە بێت کە بەشێک لە پاڕانەوەى تایبەت کردبوو بۆ سەڵاواتدان لەسەر پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم-، وەکو ئەوەیە بڵێت: هەرکاتێک نزا بۆ خۆم بکەم؛ سەڵاوات لەسەر تۆ دەدەم، ومانای ئەوە نییە لە کاتی نزدا تەنها سەڵاوات بدرێت بەڵکو هەردوویان کۆدەکاتەوە، نزا بۆ خۆی دەکات وسەڵاواتیش دەدات بەم شێوەیە لە کۆی فەرموودەکان و ئادابەکانى نزا کردندا هاتووە.
لە عائیشەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: ئەبی بەکری سدیق -ڕەزای خواى لێبێت- غوڵامێکی* هەبوو؛ بەشێک لە دەستکەوتی ڕۆژانەى پێیدەدا، وئەبو بەکر لەو خواردنەی دەخوارد کە (غوڵامەکەى) بە بەشەکەى (خۆی) دەیهێنا، (غوڵامەکە) ڕۆژێکیان شتێکی هێنا، وئەبو بەکر لێی خوارد، وغوڵامەکە پێی ووت: ئایا دەزانی ئەمە چییە؟ ئەبو بەکر ووتی: چییە؟ (غوڵامەکە) ووتی: فاڵم گرتەوە بۆ مرۆڤێک لە جاهیلیەتدا (لە پێش ئیسلامدا) ولە فاڵگرتنەوەدا باش نەبووم، بەڵام من فێڵم لێی کرد، پێم گەیشت، وبەرامبەر کارەکەم نرخێکی پێدام، ئەوەى خواردت لە نرخی ئەوە بوو (لە نرخی فاڵگرتنەوە بوو)، (عائیشە دەڵێت): ئەبو بەکر دەستی خستە (نێو دەمی) وهەموو شتێکی نێو سکی دەرهێنا بە ڕشاندنەوە. (غوڵام: لێرەدا واتە کوڕە منداڵێکی خزمەتکار)
بوخاری گێڕاویەتیەوەئەم غوڵامە* لە لای ئەبوبەکر بوو؛ ئەویش بەشێک لە دەستکەوتی ڕۆژانەى پێیدەدا، وئەبو بەکر لەو خواردنەی دەخوارد کە غوڵامەکە بە بەشەکەى خۆی دەیهێنا، ڕۆژێکیان غوڵامەکە خواردنێکی هێنا بۆ ئەبوبەکر وئەویش خواردی، بە ئەبوبەکری ووت: ئایا دەزانی ئەمە چییە؟ ئەبو بەکر ووتی: چییە؟ غوڵامەکە ووتی: ئەمە لە جێی ئەو فاڵە پێمدراوە کە لە جاهیلیەتدا (لە پێش ئیسلامدا) بۆ کەسێک کردبووم ولە فاڵگرتنەوەدا باش نەبووم، بەڵام من فێڵم لێی کرد، پێم گەیشت وئەم خواردنەی پێمدا، پێدانى نرخ وشتومەک بۆ فاڵگرتنەوە حەرامە، ئەگەر فاڵگرەوەکە باش بێت لە فاڵگرتنەوەدا یان نا چونکە پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- نەهی کردووە لە نرخ وکرێدان بە فاڵگرەوەکان ئینجا هەر ناوێکیان هەبێت، وهەروەها پێدانى شتومەکیش دەگرێتەوە لە جیاتی نرخ. کاتێک ئەمەی ووت بە ئەبوبەکر، عائیشە دەڵێت: ئەبو بەکر دەستی خستە نێو دەمی وهەموو شتێکی نێو سکی دەرهێنا بە ڕشاندنەوە، بۆئەوەى سکی خواردنی حەرام نەخوات، وئەم خواردنەوەیەش حەرامە چونکە بەرامبەر کارێکی حەرام بە کەسەکە دراوە، بۆیە هەر کرێیەک بەرامبەر کارێکی حەرام حەرامە. (غوڵام: لێرەدا واتە کوڕە منداڵێکی خزمەتکار)
لە ئەنەسەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: وشترەکەى پێغەمبەری خودا (بە ناوى) ئەلعەزبا هیچ شتێکی پێشی نەدەکەوت (بەهۆی خێراییەکەى)، یان بە کەمی (وشتری تر) پێشی دەکەوت (لە خێراییدا)، ئەعرابیەک هات لەسەر وشترێکی کەم تەمەن بوو، پێشی وشترەکە (پێشی ئەلعەزبا) کەوت، وئەمەیش بووە هۆی ناڕەحەت بوونی مسوڵمانان وبە لایانەوە قورس بوو، -صلى الله عليه وسلم- فەرمووی: «مافێکە خودا لەسەری خۆی واجب کردووە، هەرشتێک لە دونیادا بەرز ببێتەوە؛ هەر (ڕۆژێک دێت) نزمی بکاتەوە».
وەکو ئەوە بوخاری گێڕاویەتیەوەوشترەکەى پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- بە ناوى (ئەلعەزبا) هاوەڵان پێیان وابوو هیچ وشترێکی تر ناتوانێت پێشی بکەوێت یان بە کەمی وشتری تر پێشی دەکەوت لە خێراییدا، ئەعرابیەک هات لەسەر وشترێکی کەم تەمەن بوو، پێشی ئەلعەزبا کەوت، وئەمەیش بووە هۆی ناڕەحەت بوونی هاوەڵان وبە لایانەوە قورس بوو -ڕەزای خوایان لێبێت-، کاتێک پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- زانستی هەبوو سەبارەت بەوەى چی لە نەفسیاندایە، فەرمووی: (مافێکە خودا لەسەری خۆی واجب کردووە، هەرشتێک لە دونیادا بەرز ببێتەوە؛ هەر -ڕۆژێک دێت- نزمی بکاتەوە)، هەر بەرزبوونەوەیەک لە دونیادا هەر ڕۆژێک دێت دابەزێت ونزم بێتەوە، ئەگەر ئەم بەرزبوونەوەیە لە نەفسدا بێت وخۆی بەگەورە بزانێـت ئەوا نزم بوونەوەکەى خێراتر دێت؛ چونکە لێرەدا نزم بوونەوە سزایە بۆ ئەم خۆبەگەورەزانە، وئەگەر هیچ شتێک لەوانەى پێشووتری لەگەڵدا نەبوو هەردەبێت نزم بێتەوە، کاتێک -صلى الله عليه وسلم- دەفەرموێت: (لە دونیادا): بەڵگەیە لەسەر ئەوەى هەرشتێک پەیوەیست بێت بە قیامەتەوە ئەوا خواى گەورە نزمی ناکاتەوە، کاتێک خواى گەورە دەفەرموێت: {يَرْفَعِ ٱللَّهُ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ مِنكُمْ وَٱلَّذِينَ أُوتُوا۟ ٱلْعِلْمَ دَرَجَـٰتٍ ۚ وَٱللَّهُ بِمَا تَعْمَلُونَ خَبِيرٌ} [المجادلة: 11] واتە: {خوداش پلەوپایەی ئەو کەسانە بەرز دەکاتەوە لە ئێوە کە بڕوایان ھێناوە وە ئەوانەی کە زانستیان پێبەخشراوە بە چەند پلەیەک (پلەیان بەرز دەکاتەوە) وە خودا شارەزایە بەوەی دەیکەن}، ئەوەی سیفەتی زانست وئیمانیان هەبێت؛ خواى گەورە هەرگیز نزمی ناکاتەوە، بەڵکو ناویان وپلەوپایەیان بەرز دەکاتەوە لە قیامەتدا.
لە جابرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «ئەگەر سەربکەوتینایە؛ تەکبیراتمان دەکرد*، وئەگەر دابەزینایە؛ تەسیبحاتمان دەکرد**». لە ئیبن عومەرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: «ئەگەر پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- وسوپاکانى سەربکەوتنایە بەسەر گردێکدا تەکبیراتیان دەکرد*، وئەگەر دابەزینایە تەسبیحاتیان دەکرد**». *(تەکبیرات کردن: واتە ووتنی -الله أکبر-)، **(تەسبیحات کردن: واتە ووتنی -سبحان الله-)
بوخاری گێڕاویەتیەوە - ئیبنوداود گێڕاویەتیەوەهۆکاری تەکبیرات کردن* لە کاتی چوونە سەر شوێنی بەرز ئەوەیە چونکە بەرزبوونەوە و خۆبەگەورەزانین لە لای نەفس خۆشەویستە ولەم شوێنە بەرزانەدا نەفس هەست بە بەرزی وگەورەیی دەکات، بۆیە دەبێت مرۆڤ بڵێت: (الله أکبر) واتە: (خودا لە هەموو شتێک گەورەترە)، ئەمیش وا دەکات نەفس خۆی بە بچووک دابنێت بەرامبەر بەرزی ومەزنی خواى گەورە، بۆیە سونەتە هەرکەسێک چووە شوێنێکی بەرز هەست بە مەزنی وگەورەیی خواى گەورە بکات ویادی ئەو زاتە مەزنە بکات، ئەو زاتە لە هەموو شتێک مەزنترە، بۆیە کاتێک تەکبیرات دەکات؛ خودا سوپاسی بکات وفەزڵ وپاداشتی زیاتر دەکات، وهۆکاری تەسبیح کردن** ئەوەیە لە کاتی دابەزیندا چونکە مرۆڤ لە شوێنی نزم وتەنگدا هەست بە دڵتەنگی دەکات بۆیە تەسبیح کردن سونەتە؛ چونکە ئەم زیکرە هۆکارە بۆ نەمانى ناڕەحەتیەکان، هەروەکو باسی پێغەمبەر یونس -علیه السلام- کاتێک تووشی ناڕەحەتی بوو لە تاریکاییەکاندا؛ تەسبیحاتی کرد ویادی خودای کرد بۆیە خواى گەورە ڕزگاری کرد لەو سەخڵەتی وناڕەحەتیە، وهەروەها کاتێک بەرەو شوێنێکی کەم ونزم دەچێت، بۆیە دەڵێت: سبحان الله؛ واتا: خواى گەورە پاک وبێگەردە و دوورە لە هەموو کەموکورتی وعەیبێک، چونکە خواى گەورە لە سەرووی هەموو شتێکەوەیە. وهەروەها ئەوەى لە نێو فڕۆکەدایە لە کاتی بەرزبوونەوەیدا تەکبیرات دەکات، ولە کاتی دابەزینی فڕۆکەکەدا تەسبیحات دەکات؛ چونکە هیچ جیاوازییەک نییە لە نێوان هەوا وسەر زەوی لە کاتی بەرزبوونەوە ونزمبوونەوەدا، وداواکارین خوای گەورە سەرکەوتنمان پێ ببەخشێت. *(تەکبیرات کردن: واتە ووتنی -الله أکبر-)، **(تەسبیحات کردن: واتە ووتنی -سبحان الله-)
لە عەلیەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- کە دەیفەرموو: «هەر مسوڵمانێک لە بەیانیدا سەردانى برایەکی مسوڵمان بکات (کە نەخۆشە)؛ ئەوا حەفتا هەزار فریشتە نزای بۆ دەکەن هەتاوەکو ئێوارەى بەسەردا دێت، وهەر مسوڵمانێک لە ئێوارەدا سەردانى برایەکی مسوڵمان بکات (کە نەخۆشە)؛ ئەوا حەفتا هەزار فریشتە نزای بۆ دەکەن هەتاوەکو بەیانی بەسەردا دێت، وبەشێک لە میوەى پێگەیشتووی پێدەبەخشرێت لە بەهەشتدا».
ئیبنو ماجه گێڕاویەتیەوە - تورموذی گێڕاویەتیەوە - ئیبنوداود گێڕاویەتیەوە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوەواتاى فەرموودەکە: هەر مسوڵمانێک سەردانى برایەکی مسوڵمان بکات (کە نەخۆشە) حەفتا هەزار فریشتە داواى لێخۆشبوونی بۆ دەکەن ونزای بۆ دەکەن بە شێوەیەکی گشتی، بەهۆی ئەم سەردانیەوە لە میوەى پێگەیشتووی پێدەبەخشرێت لە بەهەشتدا -لە نێو باخی کردنەوەى میوەکانى بەهەشتە-، وفەزڵ وبەخشینەکانى خودا گەلێک زۆرن، وئەم فەرموودەیە بەڵگەیە لەسەر فەزڵی سەردانیکردنی نەخۆش لە هەرکاتێکی ڕۆژ یان شەودا بێت.
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەرکەسێک زانسـتێک فێر ببێت لەو زانستانەى لە پێناو ڕەزامەندی الله -عز وجل- بەدەست دەهێنرێت، وفێری نابێت تەنها بۆ ئەوە نەبێت کە شتێک لە شتومەکی دونیای پێدەستبکەوێت؛ ئەوا بۆنی بەهەشت ناکات لە ڕۆژی قیامەتدا».
(أبو داود وابن ماجه وأحمد) ڕیوایەتیان كردووەپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونیدەكاتەوە كە هەرکەسێک فێری زانستی شەرعی بێت كە لە بنچینەدا ئەم زانستە لە پێناو ڕەزامەندی الله -عز وجل- بەدەست دەهێنرێت؛ بەڵام ئەم كەسە فێری دەبێت بۆئەوەی شتێك لە شتومەكەی دونیای پێ دەستبكەوێت وەكو پارە وسامان وناوبانگ، ئەوا بۆنی بەهەشت ناكات لە ڕۆژی قیامەتدا.
لە ئەبی دەردائەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەرکەسێک ڕێگایەک بگرێتە بەر بۆ فێربوونی (زانستی شەرعی)؛ ئەوا خواى گەورە ڕێگایەکی چوونە بەهەشتی بۆ ئاسان دەکات، وفریشتەکان باڵەکانیان دادەنێن بۆ فێرخوازی زانستی (شەرعی) وەکو ڕەزامەندیەک لەسەر ئەم کارەی ئەنجامی دەدات، وهەموو ئەوانەى لە ئاسمانەکان وزەویدان داواى لێخۆشبوون (لە خواى گەورە) دەکەن بۆ زانا (عالم) تەنانەت ماسیەکانیش لە ناو ئاودا (داوای لێخۆشبوونیان بۆ دەکەن لە لای خواى گەورە)، فەزڵ وپلەپایەی زانا لەسەر عابید* وەکو فەزڵ وپلەپایەی مانگە بەسەر هەموو ئەستێرەکانى ترەوە، زانایان میراتگری پێغەمبەرانن، وپێغەمبەران دینار ودرهەمیان بە میرات بە جێنەهێشتووە، بەڵكو (علم وزانست)یان بە میرات بەجێهێشتووە، بۆیە هەركەسێك ئەو (علم و زانست)ە وەربگرێت (فێری ببێت) ئەوا بەشێكی زۆر لە خێری بۆ خۆی بردووە». *(عابید: واتە کەسێک خۆی یەکلایی کردبێتەوە بۆ خودا پەرستنی زیاتر لە فێربوونی زانستی شەرعی)
ئیبنو ماجه گێڕاویەتیەوە - تورموذی گێڕاویەتیەوە - ئیبنوداود گێڕاویەتیەوە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوە - دارەمی گێڕاویەتیەوەئەم فەرموودەیە ڕوونکردنەوەى هەندێک لە فەزڵەکانى فێربوونی زانستی شەرعی تێدایە: 1- هەرکەسێک لە ڕێگایەکدا بێت بیەوێت زانستی شەرعی فێر بێت وکردەوەى پێبکات یان بگەڕێت بە دوای زانستی شەرعیدا ئەگەر لە ماڵەوەش بێت ئەوا خواى گەورە ڕێگای چوونە بەهەشتی بۆ ئاسان دەکات، وگرتنە بەری ڕێگای زانستی شەرعی ڕێگای هەستپێکراو دەگرێتەوە کە مرۆڤ بە پێیەکانى لەسەری دەڕوات، وهەروەها ڕێگای واتایی دەگرێتەوە؛ ئەمیش فێربوونی زانستی شەرعی دەگرێتەوە بەهۆی دانیشتن لە لای زانایان، یان پێداچوونەوە بکات لە نێو کتێبەکاندا وبیانخوێنێتەوە بۆئەوەى حوکمێکی شەرعی بدۆزێتەوە وفێر بێت، ئەم کەسە ڕێگای گرتووەتە بەر بۆئەوەى فێری زانستی شەرعی ببێت ئەگەرچیش لە شوێنی خۆیدا دانیشتبێت. 2- هەموو ئەوانەى لە ئاسمانەکان وزەویدان داواى لێخۆشبوون بۆ زانایان دەکەن، تەنانەت ماسیەکان لە دەریاکاندا، ئاژەڵەکان لە وشکانیدا. 3- فریشتەکان باڵەکانیان ڕادەخەن بۆ فێرخوازى زانستی شەرعی ئەمیش وەکو نیشانەیەک بۆ ڕازی بوونیان لەسەر ئەو کردەوەیان، ودەربڕینی سادەبوون و بەمەزندانانى زانستی شەرعی وفێرخواز وفێرکارەکانى. 4- زانایان میراتگری پێغەمبەرانن، چونکە زانست وکردەوە وبانگەوازى بۆ لای خواى گەورە وهیدایەتدانى بوونەوەرەکان وڕێنیشاندانیان بۆ ڕێبازی خودا پەرستی وبۆ ئاینی ئیسلام وەکو میرات لە ئەوانە بۆ زانایان بەجێماوە. 5- فەزڵی زانا لەسەر عابید* وەکو فەزڵی مانگە بەسەر هەموو ئەستێرەکانەوە، چونکە نور وڕۆشنایی پەرستن تەنها بۆ عابیدەکەیە وناگوزارێتەوە بۆ کەسانی تر، ئەمیش وەکو نور وڕۆشنایی ئەستێرەکان وایە کە تەنها خۆیان دەدرەوشێنەوە، بەڵام مانگ نوری زانستی شەرعی وکامڵبوونی دەگوزارێتەوە بۆ کەسانی تر وجگە لە زاناکە خەڵکانى تریش سوودەمەند دەبن، وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوە دەکات کە پێغەمبەران لە پاش خۆیان میراتیان بۆ کەس بەجێنەهێشتووە لە شتومەکی دونیا، نە درهەم ونە دینار، وگەورەترین میراتی ئەوان بریتیە لە زانستی شەرعی، بۆیە هەرکەسێک فێریان ببێت ئەوا بەشێکی باشی بۆ خۆی وەرگرتووە ولێی سوودمەند دەبێت بۆ دنیا وبۆ قیامەتی، وئەمیش میراتی ڕاستەقینەیە کە سوودی هەیە، ونابێت مسوڵمان گومانى وابێت کە زانا کردەوە وپەرستنی کەم دەکات، وئەو کەسەیش عابیدە زانستی کەمە، بەڵام زانستی زاناکە زیاترە لە کردەوەکانى وهەروەها کردەوەکانى عابیدەکە زیاترە لە زانستەکەى، بۆیە زانایان میراتگری پێغەمبەرانن وهەردوو میراتەکەیان بەدەستهێنا، زانست وکردەوە، ئەمیش ئەوپەڕی کامڵبوونە، ئەمە ڕێگای خوداناسان وپیاوچاکانە بۆ نزیکبوونەوە لە خواى گەورە -سبحانه وتعالى-. *(عابید: واتە کەسێک خۆی یەکلایی کردبێتەوە بۆ خودا پەرستنی زۆر زیاتر لە فێربوونی زانستی شەرعی)
لە ئەبی سەعید وئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- بیستوویانە کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەرکەسێک بڵێت: (لا إله إلا الله والله أكبر)*. پەروەردگاری قسەکانى بەڕاست دادەنێت (دووپاتیدەکاتەوە) ودەفەرموێت:(لا إله إلا أنا وأنا أكبر)**، وئەگەر (بەندەکە) بڵێت: (لا إله إلا الله وحده لا شريك له)^، (پەروەردگار) دەفەرموێت: (لا إله إلا أنا وَحدِي لا شريك لي)^^. وئەگەر (بەندەکە) بڵێت: (لا إله إلا الله له الملك وله الحمد)~، (پەروەردگار) دەفەرموێت: (لا إله إلا أنا لي الملك ولي الحمد)~~. وئەگەر (بەندەکە) بڵێت: (لا إله إلا الله ولا حول ولا قوة إلا بالله)"، (پەروەردگار) دەفەرموێت: (لا إله إلا أنا ولا حول ولا قوة إلا بي)""»، و-صلى اللە علیە وسلم- دەیفەرموو: «هەکەسێک لە کاتی نەخۆشبوونیدا بیڵێت وپاشان بمرێت؛ ئەوا دۆزەخ نایخوات (نایسووتێنێت)». *(واتە: هیچ پەرستراوێک هەق وڕاست نییە کە شایەنی پەرستن بێت جگە لە الله، وخودا لە هەموو شتێک گەورە ترە)، **(هیچ پەرستراوێک هەق وڕاست نییە شایەنی پەرستن بێت جگە لە من، ومن لە هەموو شتێک گەورەترم)، ^(هیچ پەرستراوێک هەق وڕاست نییە کە شایەنی پەرستن بێت جگە لە الله؛ خودا تاکە وتەنهایە وهیچ شەریک وهاوبەشێکی نییە)، ^^(هیچ پەرستراوێک هەق وڕاست نییە شایەنی پەرستن بێت جگە لە من، خودا تاکە وتەنهام وهیچ شەریک وهاوبەشێکم نییە)، ~(هیچ پەرستراوێک هەق وڕاست نییە کە شایەنی پەرستن بێت جگە لە الله؛ هەموو موڵک وخاوەندارێتی وحەمد وسوپاسێک هەر تەنها بۆ ئەوە)، ~~(هیچ پەرستراوێک هەق وڕاست نییە کە شایەنی پەرستن بێت جگە لە من؛ هەموو موڵک وخاوەندارێتی وحەمد وسوپاسێک هەر تەنها بۆ منە)، "(هیچ پەرستراوێک هەق وڕاست نییە کە شایەنی پەرستن بێت جگە لە الله؛ وهیچ هێز وتوانایەکمان نییە مەگەر پاش یارمەتی خودا نەبێت)، ""(هیچ پەرستراوێک هەق وڕاست نییە کە شایەنی پەرستن بێت جگە لە من؛ وهیچ هێز وتوانایەکمان نییە مەگەر پاش یارمەتی من نەبێت)
ئیبنو ماجه گێڕاویەتیەوە - تورموذی گێڕاویەتیەوەپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: ئەگەر بەندە زیکر ویادی خودا بکات ئەوا پەروەردگاری قسەکانى بەڕاست دادەنێت (دووپاتیدەکاتەوە)، ئەگەر بەندە بڵێت: (لا إله إلا الله والله أكبر)*، ئەوا خواى گەورە دەفەرموێت:(لا إله إلا أنا وأنا أكبر)**، وئەگەر بەندە بڵێت: (لا إله إلا الله وحده لا شريك له)^، پەروەردگار دەفەرموێت: (لا إله إلا أنا وَحدِي لا شريك لي)^^. بەو شێوەیە بۆ هەموو زیکرەکانى تر، خواى گەورە قسە وزیکرەکانى بەڕاست دادەنێت، ئەگەر کەسێک لە کاتی نەخۆشبوونیدا ئەم زیکرانە بڵێت وپاشان بمرێت؛ ئەوا دۆزەخ نایخوات (نایسووتێنێت)، واتا ووتنی ئەم زیکرانە هۆکارە هۆکاری حەرامبوونی لاشەی مرۆڤە لەسەر ئاگری دۆزەخ، بۆیە پێویستە مرۆڤ ئەم زیکرانە لەبەر بکات وبەردەوام بیانخوێنێت بە تایبەتی لە کاتی نەخۆشیدا، بۆئەوەى کۆتا ساتەکانى ژیانی لەسەر خێر بێت بە ویستی خواى گەورە -إن شاء الله-. *(واتە: هیچ پەرستراوێک هەق وڕاست نییە کە شایەنی پەرستن بێت جگە لە الله، وخودا لە هەموو شتێک گەورە ترە)، **(هیچ پەرستراوێک هەق وڕاست نییە شایەنی پەرستن بێت جگە لە من، ومن لە هەموو شتێک گەورەترم)، ^(هیچ پەرستراوێک هەق وڕاست نییە کە شایەنی پەرستن بێت جگە لە الله؛ خودا تاکە وتەنهایە وهیچ شەریک وهاوبەشێکی نییە)، ^^(هیچ پەرستراوێک هەق وڕاست نییە شایەنی پەرستن بێت جگە لە من، خودا تاکە وتەنهام وهیچ شەریک وهاوبەشێکم نییە)