Hadeeth Cards
Da'wa cards that highlight great meanings from the noble prophetic hadiths in a simple style and attractive display that helps the Muslim to have a deeper understanding of his religion in an easy way






























Da'wa cards that highlight great meanings from the noble prophetic hadiths in a simple style and attractive display that helps the Muslim to have a deeper understanding of his religion in an easy way
هاوەڵان باسی فیتنە وتاقیکردنەوەی دەجالیان دەکرد ولێی دەترسان، وپێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- پێیانی فەرموو کە شتێک هەیە دەبێت زیاتر لێی بترسن لە فیتنەی دەجال ئەویش بریتیە لە شیرکی نیەت ومەبەست کە خەڵکی نایبینن، پاشان بەوە ڕوونی کردەوە کە مەبەستی (ڕیایە) کە ئەمیش بریتیە لە جوانکردنەوەی ئەو کردەوانەی کە مەبەست لێیان پەرستنی خوای گەورە؛ بۆ ئەوەی خەڵکی بیبینن.
ئوسامەی كوڕی زەید -ڕەزای خوای لێبێت- پێی ووترا: ئایا ناچیت بۆ لای عوسمان -ڕەزای خوای لێبێت- بۆئەوەی قسەی لەگەڵدا بكەیت سەبارەت بەو فیتنەیەی لەنێو خەڵكیدا ڕوویداوە وهەوڵبدەیت هەمووی بكوژێنیتەوە، ئەو پێیانی ڕاگەیاند كە بە نهێنی قسەی لەگەڵدا كردووە بۆ بەدیهێنانی بەرژەوەندی نەك بۆ وروژاندنی فیتنە، ومەبەستی لەم قسە ئەوەیە نایەوێت بە ئاشكرا نكۆڵی لە كاربەدەستان بكات لەپێش خەڵكیدا، چونكە ئەمە دەبێتە هۆی دەستدرێژكاری بۆ سەر خەلیفە -فەرمانڕەوا-، وئەم کارە کردنەوەی دەرگای فیتنە وخراپەیە بۆیە نایەوێت یەكەم كەس بێت كە دەیكاتەوە. پاشان ئوسامە -ڕەزای خوای لێبێت- ووتی: ئەو بەنهێنی ئامۆژگاری فەرمانڕەواكانی كردووە وكەمتەرخەم نییە ونەرمی نانوێنێت ئەگەرچیش بەرامبەر فەرمانڕەوا بێت، وبە پوچەڵ ستایشی هیچ یەكێكیان ناكات لەپێشیاندا، چونكە ئەو بیستوویەتی لە پێغەمبەرەوە -صلى اللە علیە وسلم- كە پیاوێك دەهێنرێت لە ڕۆژی قیامەتدا، وفڕێ دەردێتە نێو دۆزەخ، وڕیخۆڵكانی بەخێرا دەردەچێتە دەرەوە بەهۆی گەرمی سزا وئازارەكە، و بەدەوریدا دەسوڕێتەوە هەروەكو چۆن گوێدرێژ بە دەوری بەردی ئاشەواندا سوڕ دەخوات، دەستبەجێ خەڵكی دۆزەخ لەدەوروپشتی بەشێوەی بازنەیەك كۆ دەبنەوە، وپرسیاری لێدەكەن: ئەی فڵان، ئایا تۆ ئەو كەسە نەبوویت كە فەرمانت بە چاكە دەكرد ونەهیت لە خراپە دەكرد؟! ئەویش دەڵێت: من فەرمانم بە چاكە دەكرد بەڵام خۆم ئەنجام نەدەدا، ونەهیم لە خراپە دەكرد بەڵام خۆم دەمكرد.
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێمان ڕادەگەیەنێت ئەو كەسەی خوای گەورە دوو كچ یان دوو خوشكی پێ ببەخشێت؛ پاشان هەستێت بە بەخێوكردنیان وپەروەردە كردنیان وڕێنموێنی كردنیان بۆ خێر وچاكە وئاگاداریان بكاتەوە لە شەڕ وخراپە هەتاوەكو گەورە دەبن وپێدەگەن، ئەوا لە ڕۆژی قیامەتدا دێت لەگەڵ پێغەمبەری خودایە -صلى اللە علیە وسلم- هەروەكو چۆن پەنجەی شایەتمان وپەنجەی ناوەڕاست پێكەوەن.
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونیدەكاتەوە كە تەنها ئیماندار دەچێتە بەهەشتەوە، وئیمان كامڵ نابێت وحاڵی كۆمەڵگا باش نابێت هەتاوەكو مسوڵمانان یەكتریان خۆشدەوێت. پاشان -صلى اللە علیە وسلم- ڕێنموێنی كردووە بۆ باشترین شت كە دەبێتە هۆی بڵاوبوونەوەی خۆشەویستی ئەویش بریتیە لە سەلامكردنی مسوڵمانان لەیەكتر، كە خوای گەورە سەلام كردنی بۆ ڕێز گرتن داناوە لەنێو بەندەكانی.
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەنگێكی بێزاركەی بیست كە لە كەوتنی شتێكی زۆر گەورە دەچوو، بۆیە پرسیاری لە هاوەڵان كرد -ڕەزای خوایان لێبێت- سەبارەت بەم دەنگە، ئەوانیش ووتیان: خوای گەورە وپێغەمبەرەكەی زاناترن. بۆیە ئەو -صلى اللە علیە وسلم- پێیانی فەرموو: ئەم دەنگەی كە بیستتان دەنگی بەردێك بوو كە لە لێواری دۆزەخەوە پێش حەفتا ساڵ فڕێدرایە نێویەوە، بەردوام بەردەوام بەرەو خوارەوە دەچو؛ هەتاوەكو ئێستا كاتێك دەنەگەیتان بیست گەیشت بە بنی دۆزەخ.
پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- پیاوێكی بینی بەدەستی چەپی خواردنی دەخوارد، پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- فەرمانی پێكرد بەوەی بەدەستی ڕاستی خواردن بخوات، پیاوەكە بە لوت بەزی ودرۆوە وەڵامی دایەوە بەوەی ناتوانێت ! پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- نزای لێكرد بەوەی بێبەش بكرێت لە خواردن بەدەستی ڕاست، خوای گەورە وەڵامی پێغەمبەری دایەوە ودەستی ڕاستی گۆج بوو، لەپاش ئەمە نەیدەتوانی دەستی ڕاستی بە خواردن وخواردنەوە بەرز بكاتەوە بۆ دەمی.
پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- ئاگاداری دەدات سەبارەت بە ترسناکی زمان، کە پیاوێک سوێندی خوارد بەوەی کە خوای گەورە لە فڵان کەس خۆش نابێت، هەروەکو ئەوە وابێت سوێندی لە سەر خوای گەورە خواردبێت، چونکە پێی وایە خۆی ڕێز وشوێن وپلەی تایبەتی هەیە لای خوای گەورە، وئەو تاوانکارە سەرشۆڕی بۆ هەیە لای خوای گەورە، وئەم جۆرە سوێند خواردنە لە سەر خودا؛ لە نیشانەی بێ ئەدەبیە بەرامبەر خوای گەورە، بۆیە ئەو کەسەی ئەم سوێندەی خوارد خۆی تووشی تیاچوون ودۆڕان کرد لە دونیا وقیامەتدا.
ئەم فەرموودەیە باسی هۆکاری هەڵگرتنی تاوانی بەشێک لەو خوێنانە دەکات کە لە پاش ئەوەوە دەڕژێن لە لایەن یەکێک لە نەوەکانی ئادەمەوە، ووتراوە: قابیل هابیلی برای کوشت بە هۆی حەسوودی، بۆیە ئەو دووانە یەکەم بکوژ وکوژراون لە نەوەکانی ئادەم، بۆیە قابیل تاوانێکی بەشێک لەو خوێنانە هەڵدەگرێت کە لە پاش ئەوەوە دەڕژێن، چونکە ئەو یەکەم کەس بووە کەتاوانى کوشتنی هێنایە ئاراوە، وئەوەی دوای ئەو بکوژێت ئەوا شوێنی ئەو کەوتووە.
پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- باسی ئەوە دەکات کە کەسانێک هەن مەبەستیان نازانن لە قسەکردن، ئایا قسەکەی خێرە یان نا؟ وسەرەنجام ئەوەیە کە خۆی تووشی تیاچوون دەکات بە هۆی بیرنەکردنەوە لەو وتە حەرامانەی کە لێوەی دەرچووە، بۆیە خۆی تووشی سزای خودا دەکات لە دۆزەخدا -پەنا بە خودا- ولەوەیە بچێتە ناو دۆزەخەوە بۆ قوڵاییەک زیاتر لە نێوان ڕۆژهەڵات وڕۆژئاوا.