





























Hadeeth Cards
Da'wa cards that highlight great meanings from the noble prophetic hadiths in a simple style and attractive display that helps the Muslim to have a deeper understanding of his religion in an easy way
All
لە ئەنەسی کوڕی مالیکەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- دەفەرموێت: «هەرکەسێک کاتێک کە دەردەچێت لە ماڵ بڵێت: (بسم الله توكلت على الله، ولا حول ولا قوة إلا بالله)*، پێی دەووترێت: هیدایەت درایت بۆ سەر ڕێبازی ڕاست وهەموو پێویستی وهەمێکی دونیایی وقیامەتیت بۆ جێبەجێ بوو وپارێزراویت، وشەیتان لە ڕێگاکەی دوور دەکەوێتەوە». لە ریوایەتەکەی (ئەبو داود) هاتووە: «شەیتانێک بە شەیتانێکی تر دەڵێت: چۆن کەسێک گومڕا دەکەیت (ئازار دەدەیت)؛ کە هیدایەت درا بێت بۆ سەر ڕێبازی ڕاست وهەموو پێویستی وهەمێکی دونیایی وقیامەتی بۆ جێبەجێ بوو بێت وپارێزراو بێت؟». *(واته: بەناوی خودا، تەوەکول وپشت بەستنم تەنها بە خودایە، وھیچ ھێز وتوانایەکمان نییە جگە لە ھێز وتوانایە کە خودا پێمان دەبەخشێت)
تورموذی گێڕاویەتیەوە - ئیبنوداود گێڕاویەتیەوەپێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- هەواڵی ئەوەمان پێدەدات کاتێک کەسێک لە ماڵ دەردەچێت بڵێت: (باسم الله، توكلت على الله، لا حول ولا قوة إلا باللە)، ئەوا فریشتەیەک بانگی دەکات: ئەی بەندەی خودا، هیدایەت درایت بۆ ڕێگای هەق، وپێویستیەکانت جێبەجێ بوو، وپارێزراویت لە دوژمنان، وئەو شەیتانەی بۆ ئەم دانراوە لێی دوور دەکەوێتەوە، وشەیتانێکی تر بەم شەیتانە دەڵێت: چۆن دەتوانیت کەسێک گومڕا بکەیت کە هیدایەت دراوە وپێویستیەکانی جێبەجێ بووە، وپارێزراوە لە شەڕی هەموو شەیتانەکان؟ چونکە ئەم وشانەی ووت ئەوا تۆ ناتوانی زاڵ بیت بە سەریدا.
لە ئەبی ئومامەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خودا -صلى الله علیه وسلم- بوو لە حەجی ماڵئاواییدا وتاری دەدا، وفەرمووی: «تەقوای خوای گەورە بکەن، وپێنج نوێژەکانتان ئەنجام بدەن، ولە مانگی ڕەمەزاندا ڕۆژوو بگرن، وزەکاتی ماڵەکانتان (سامانەكانتان) دەربکەن، وگوێڕایەڵی کاربەدەستەکانتان (ئەمیرەکانتان) بن؛ ئەگەر وا بکەن ئەوا دەچنە ناو بەهەشتی پەروەردگارتانەوە».
(الترمذي وأحمد) ڕیوایەتیان كردووەپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وتاری دا لە ڕۆژی عەرەفە لە حەجی ماڵئاواییدا، ساڵی دەی كۆچی، وبەم ناوە ناونرا چونكە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- تێیدا ماڵئاوایی لەخەڵكی كرد، وفەرمانی بە خەڵكی كرد كە لە پەروەردگاریان بترسن وتەقوای خوای گەورە بکەن، ئەمیش بە جێبەجێكردنی فەرمانەكانی وخۆ بەدوور گرتن لە نەهی لێكراوەكانی. وپێنج نوێژە فەرزەكە ئەنجام بدەن كە خوای گەورە -عز وجل- فەزری كردووە لەسەریان لە شەو وڕۆژێكدا. وڕۆژووی مانگی ڕەمەزان بگرن. وزەكاتی سامانەكانیان بدەن بە ئەوانەی شایستەن زەكاتیان پێبدرێت وڕەزیل نەبن. وگوێڕایەڵی ئەوانە بن كە خوای گەورە کردوونی بە كاربەدەست بەسەریانەوە، بەمەرجێك فەرمانەكانیان سەرپێچی فەرمانی الله نەبێت. هەركەسێك ئەم شتانە بكات كە باسكراوە ؛ پاداشتی چوونە بەهەشتە.
لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى الله علیه وسلم- دەفەرموێت: «ئەگەر کەسێک لە ئێوە گەیشت بە براکەی ئەوا با سەلامی لێبکات، وئەگەر دارێک یان دیوارێک یان بەردێک هاتە نێوانیانەوە، پاشان دیسانەوە پێی گەیشت؛ ئەوا با جارێکی تر سەلامی لێبکات».
(أبو داود) ڕیوایەتی كردووەپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئامۆژگاری مسوڵمان دەكات بە سەلامكردن لە برای مسوڵمانی هەركاتێك كە گەیشت پێی، ئەگەرچیش پێكەوە ڕێ بكەن وپاشان شتێك بێتە نێوانیان وەكو دارێك یان دیوارێك یان بەردێكی گەورە، ودیسان پێی گەیشت ئەوا با جارێكی تر سەلامی لێبكات.
لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى الله علیه وسلم- دەفەرموێت: «ئایا ڕێنیشاندەرتان بم بۆ هەندێك (کردەوە) کە بە هۆیانەوە خوای گەورە لە تاوانەکان خۆشدەبێت وپلەتان بەهۆیانەوە بەرز دەکاتەوە؟»، ووتیان: بەڵێ، ئەی پێغەمبەری خودا، فەرمووی: «دەستنوێژگرتن (بە شۆردنی ئەندامەکان) بە کامڵی وڕێکی سەرەڕای بوونی ناڕەحەتیش، وزۆر هەنگاو نان بەرەو مزگەوت، وچاوەڕێکردنی نوێژێک پاش تەواو بوونی نوێژێکی تر ؛ چونکە بەڕاستی ئەمەیە پاسەوانی و سەنگەرگرتن بەرامبەر دوژمن (ئەمەیە جیهاد)».
(مسلم) ڕیوایەتی كردووەپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پرسیاری لە هاوەڵانی كرد: ئایا دەتانەوێت كردەوەیەكتان پێ بڵێم كە هۆكارە بۆ لێخۆشبوون لە گوناهەكانتان، وبۆ سڕینەوەی لە كتێبی فریشتەكان، وبۆ بەرزبوونەوەی پلەكان لە بەهەشتدا؟ هاوەڵان ووتیان: بەڵێ، دەمانەوێت پێمان بڵێیت. فەرمووی: یەكەم: دەستنوێژگرتن بە ڕێكی وكامڵی لەكاتی ناڕەحەتی ؛ وەكو سەرما، وكەم ئاوی، وئازاری لاشە، وئاوی گەرم. دووەم: زۆر هەنگاونان لە ماڵەوە یان لە هەرشوێنێكی ترەوە بەرەو مزگەوت، ودووبارە كردنەوەی ئەم كردەوەیە. سێیەم: چاوەڕێ كردنی كاتی نوێژكردن، وبەستنەوەی دڵ بەم چاوەڕوانیە، وخۆئامادەكردن بۆی، ودانیشتن لە مزگەوت بۆ چاوەڕوانیكردنی نوێژی بەكۆمەڵ، ئەگەر لە مزگەوتدا چاوەڕوانی نوێژ بكات ؛ ئەمیش هەر بە نوێژكردن بۆی دەنووسرێت. پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونیكردەوە كە ئەم كردەوانە خۆئامادەكردنی ڕاستەقینەن بۆ جیهاد كردن؛ چونكە ڕێگا ودەرگاكانی شەیتان دادەخات بەرەو نەفس، وزاڵبوونە بەسەر هەوا وئارەزوو، وڕێگر دەبێت لە وەسوەسەكانی شەیتان، بەم شێوەیە كۆمەڵی خودا سەردەكەون بەسەر سەربازەكانی شەیتان ؛ ئەمیش گەورەترین جیهادە، بۆیە لە پلەی خۆئامادەكردنە بۆ جیهاد لە سەنگەری دوژمنان.
لە ئەبی دەردائەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- دەفەرموێت: «ئایا خێرترین وباشترین کردەوەتان پێ بڵێم، کە پاکترین وبە بەرەکەتترینیانە لای پەروەردگارتان، هۆکاری بەرزبوونەوەی پلەکانتانە، وخێرترە بۆ ئێوە لە بەخشینی ئاڵتون وزیو، وخێرترە بۆتان لەوەی کە بگەنە دوژمنەکانتان و لە گەردنیان بدەن وئەوان لە گەردنی ئێوە بدەن؟»، ووتیان: بەڵێ (پێمان بڵێ)، -صلى الله علیه وسلم- فەرمووی: «زیکر ویادی خوای گەورە».
(الترمذي وابن ماجه وأحمد) ڕیوایەتیان كردووەپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پرسیاری لە هاوەڵانی كرد: ئایا دەتانەوێت پێتان بڵێم وبزانن كامەیە چاكترین وڕێزدارترین وپیرۆزترین وپاكترین كردەوەتان لەلای الله (المالك:ئەلمالیك:خاوەنداری هەموو شتێك) -عز وجل-؟ وزیاتر لە هەموو كردەوەكانی تر پلەتان بەرز دەكاتەوە لە بەهەشتدا؟ وباشترە بۆتان لەوەی خێر بكەن بە ئاڵتون وزیو؟ وخێرترە بۆتان لەوەی بگەن بە كافرەكان لەكاتی جەنگدا، ئێوە لە گەردنیان بدەن، وئەوانیش لە گەردنی ئێوە بدەن؟ هاوەڵان ووتیان: بەڵێ، دەمانەوێت پێمان بڵێی. پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: یاد كردنی خوای گەورە لە هەموو كات وحاڵەتێكدا.
لە سولەیمانی کوڕی سوڕەدەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: لە گەڵ پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- دانیشتبووم ودوو پیاو جوێنیان بە یەکتری دەدا، ویەکێکیان ڕووی سوور هەڵگەڕا ودەمارەکانی ملی هەستابوو، پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- فەرمووی: «من وشەیەک دەزانم ئەگەر بیڵێت ئەوا ئەوەی بەسەری هاتووە نامێنێت، ئەگەر بڵێت: (أَعُوذُ بِاللَّهِ مِنَ الشَّيْطَانِ)^، ئەوەی بەسەریدا هاتووە نامێنێت». پێیان ووت: کە پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- فەرموویەتی: «پەنا بگرە بە الله لە شەیتان»، -پیاوەكە- ووتی: خۆ شێت نەبووم؟ ^(واته: پەنا دەگرم بە خودای گەورە لە شەیتانی نەفرین لێکراو).
(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەریدوو پیاو لەلای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- جوێنیان بە یەكتر دەدا، ویەكێكیان ڕووی سوور بوو، ودەمارەكانی دەوروبەری ملی دەركەوتن. پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: من وشەیەك دەزانم ئەگەر ئەم كەسە توڕەیە بیڵێت؛ ئەوا توڕەییەكەی نامێنێت، ئەگەر بڵێت: (أعوذ بالله من الشيطان الرجيم) واتە: (پەنا بە الله دەگرم لە شەیتانی نەفرین لێكراو). پێی ووترا: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: بڵێ: (أعوذ بالله من الشيطان الرجيم) پیاوەكە ووتی: خۆش شێت نەبووم؟! پێی وابوو كە تەنها شێت پەنا بە الله دەگرێت لە شەیتان.
لە ئەبی قەتادەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- دەفەرموێت: «خەو بینینی چاک لە لایەن خوای گەورەوەیە، وخەو بینینی ناخۆش لە لایەن شەیتانەوەیە، ئەگەر یەكێكتان خەوێکی بینی کە لێی دەترسا ئەوا باسی سێ جار تف بکات بە لای چەپیدا، وپەنا بگرێ بە خوای گەورە لە شەڕ وخراپەی، ئەگەر (وا ڕەفتار بكات) ئەوا خەونەکە زیانی پێ ناگەیەنێت».
(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەریپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێمان ڕادەگەیەنێت كە خەون بینینی خۆش وئاسوودە بەخش لە خوداوەیە، وئەو خەونەی حەزی پێناكات ودڵتەنگی دەكات لە شەیتانەوەیە. هەركەسێك لە خەوندا شتێكی بینی كە حەزی پێناكات؛ ئەوا با تف بكات بە لای چەپیدا، وپەنا بە خودا بگرێت لە شەڕ وخراپەی ئەو خەونە؛ ئەگەر بەم شێوەیە ڕەفتار بكات ئەوا خوای گەورە ئەم شتانەی كردووە بە هۆكاری سەلامەتبوون لەو شەڕ وزیانەی كە لەوەیە بەهۆی خەونە ناخۆشەكەوە تووشی بێت.
لە عوقبەی کوڕی عامرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: ووتم: ئەی پێغەمبەری خودا -صلى الله علیه وسلم- ئایا ڕزگار بوون لە چیدایە؟ فەرمووی: «زمانت بگرە وبیپارێزە، وبا ماڵەکەت بەس بێت بۆت، وبگری بۆ تاوانەکانت».
(الترمذي وأحمد) ڕیوایەتیان كردووەعوقبەی كوڕی عامر -ڕەزای خوای لێبێت- پرسیاری لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- كرد سەبارەت بە هۆكارەكانی ڕزگاربوونی ئیماندار لە دونیا وقیامەتدا؟ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: پابەندی سێ شت بە: یەكەم: زمان بپارێزە وبەدووری بگرە لە ووتنی هەرشتێك كە خێری تێدا نەبێت، ولە ووتنی هەرشتێك شەڕ وخراپەی تێدا بێت، وتەنها باسی خێر وچاكە بكە. دووەم: پەیوەستی ماڵەكەت بە بۆ پەرستنی الله لەكاتی تەنهابووندا، وسەرقاڵی گوێڕایەڵی وبەندایەتی كردن بە بۆ الله -عز وجل-، وبە مانەوە لە ماڵەكەت دوور بە لە هەموو فیتنە وخراپەیەك. سێیەم: وبگری وپەشیمان بەرەوە وتەوبە بكە لە هەموو تاوان وگوناهێك كە كردووتە.
لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- كە: پیاوێکی ئەعرابی^ هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم-، ووتی: ڕێنیشاندەرم بە بۆ کردەوەیەک کە ئەگەر ئەنجامی بدەم، ئەوا دەچمە بەهەشتەوە، پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- فەرمووی: «خوای گەورە دەپەرستیت وهیچ هاوبەشێکی بۆ بڕیار نادەیت، ونوێژەکانت ئەنجام دەدەیت، وفەریزەی زەکات دەدەیت، وڕۆژوی ڕەمەزان دەگریت»، پیاوەکە ووتی: سوێند بە ئەوەی کە نەفسی منی بە دەستە، هیچ شتێک زیاتر لە ئەمانە ناکەم، کاتێک دوور کەوتەوە؛ پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- فەرمووی: «هەرکەسێک پێی خۆشە پیاوێک لە ئەهلی بەهەشت ببینێت ؛ با سەیری ئەو پیاوە بکات». ^[دەشتەكی: مەبەست ئەو کەسانەیە کە لە دەرەوەى شارەکان دەژین، واتە لە دەشت وبیابانەکان دەژین، وپێیان دەووترێت: دەشتەکی].
(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەریپیاوێکی ئەعرابی -دەشتەكی- هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- بۆئەوەی ڕێنیشاندەری بێت بۆ كردەوەیەك كە دەبێتە هۆی چوونە بەهەشتی، پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- وەڵامی دایەوە بەوەی چوونە بەهەشت وڕزگاربوون لە دۆزەخ پەیوەستە بە جێبەجێكردنی پایەكانی ئیسلام ؛ بە پەرستنی الله بەتەنها، وبڕیار نەدانی هیچ شەریك وهاوبەشێك لە پەرستنیدا، وپێنج نوێژە فەرزەكە ئەنجام بدەیت كە خوای گەورە واجبی كردوون لەسەر بەندەكانی لە هەموو ڕۆژ وشەوێكدا، وزەكاتدانی سامان كە خوای گەورە واجبی كردووە لەسەرت، وبیبەخشیت بە ئەوانەی شایستەن. وبەردەوام بیت لەسەر ڕۆژووگرتنی مانگی ڕەمەزان ؛ لەكاتەكەی خۆیدا. پیاوەکە ووتی: سوێند بە ئەوەی کە نەفسی منی بە دەستە، هیچ كردەوەیەک بۆ سەر ئەو پەرستنانە زیاد ناکەم ؛ كە لە تۆوە بیستم، وهیچ شتێكیان لێ كەم ناكەمەوە. کاتێک پیاوەكە دوور كەوتەوە؛ پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- فەرمووی: هەرکەسێک پێی خۆشە پیاوێک لە ئەهلی بەهەشت ببینێت ؛ با سەیری ئەم ئەعرابیە بكات.